Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
November 06, 2025پهتڕۆسی دووهم ١: ٤ - ١٠پهتڕۆسی دووهم ١: ٤ - ١٠4خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی.5هەر لەبەر ئەمەش، تێبکۆشن تاکو لە باوەڕتان چاکە بکەوێتەوە، لە چاکەش، زانیاری،6لە زانیاریش بەسەرخۆدا زاڵبوون، لە بەسەرخۆدا زاڵبوونیش دانبەخۆداگرتن، لە دانبەخۆداگرتنیش لەخواترسی،7لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی،8چونکە ئەگەر ئەوانەتان تێدابێت و زیاد بکات، واتان لێدەکات بۆ ناسینی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان تەمبەڵ و بێ بەرهەم نەبن.9بەڵام ئەوەی ئەمانەی نەبێت، ئەوا کوێر و کەمبینە، لە یادی چووە کە گوناهە کۆنەکانی پاک بووەتەوە.10خوشکان، برایان، هەر بۆیە زیاتریش تێبکۆشن بۆ چەسپاندنی هەڵبژاردن و بانگەوازەکەتان، چونکە ئەگەر ئەمانەتان کرد ئەوا هەرگیز ناکەون،...more18minPlay
November 05, 2025پهتڕۆسی دووهم ١: ١ - ٤پهتڕۆسی دووهم ١: ١ - ٤1لە شیمۆن پەترۆسی بەندە و نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی ڕاستودروستی خودا و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە باوەڕێکی بەهاداری وەک باوەڕی ئێمەیان دەستکەوتووە.2با لە ڕێگەی ناسینی خودا و عیسای خاوەن شکۆمانەوە، نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت.3هێزە خوداییەکەی مەسیح هەموو ئەو شتانەی پێ بەخشیوین کە بۆ ژیان و لەخواترسی پێویستە، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ناسینەی کە هەمانە بۆ ئەو خودایەی کە بانگی کردین بۆ شکۆ و چاکییەکەی.4خودا بەهۆی هەموو ئەمانەوە بەڵێنە بەهادار و گەورەکانی پێداین، تاکو ئێوە بەهۆی ئەم بەڵێنانەوە بتوانن لەو گەندەڵییەی جیهان دەرباز بن کە لە ئارەزووی خراپدایە و بەشدار بن لە سروشتی خودایی....more17minPlay
November 04, 2025پهتڕۆسی دووهم پێشەكى، ١: ١پهتڕۆسی دووهم پێشەكى، ١: ١1لە شیمۆن پەترۆسی بەندە و نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی لە ڕێگەی ڕاستودروستی خودا و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە باوەڕێکی بەهاداری وەک باوەڕی ئێمەیان دەستکەوتووە....more14minPlay
November 03, 2025عاموس ٩: ١ - ١٥عاموس ٩: ١ - ١٥3ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە،لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە،لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.4ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.«چاوەکانم دەبڕمە سەریانبۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»5یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار،ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن،هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر دادەکشێت.6ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت ولە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت،ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت،ناوی یەزدانە.7«ئەی نەوەی ئیسرائیل،ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە وفەلەستییەکان لە کریتەوە وئارامییەکان لە قییرەوە؟8«بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەستلەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن.لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی،بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«من فەرمان دەدەم ولەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم،وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێتبێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی.10هەموو گوناهبارانی گەلەکەمبە شمشێر دەکوژرێن،هەموو ئەوانەی دەڵێن:”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“11«لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داودهەڵدەدەمەوە.شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە،ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،12تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم وهەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات.13یەزدان دەفەرموێت:«سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە وشێلەری ترێش بە چێنەری تۆو.چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت وهەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.14ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە.«شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن.ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە،باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.15لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم،هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.»یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت....more18minPlay
November 02, 2025عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢7یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم.8«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت وهەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»9یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:«جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم ولە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم.10جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن وهەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان وقژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.دەیکەم بە شیوەنی تاقانە وکۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»11یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان.12جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک ولە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،بەڵام نایدۆزنەوە.13لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکانلە تینووێتیدا دەبوورێنەوە.14ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن ودەڵێن: ”ئەی دان، سوێند بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“ و”سوێند بە خوداوەندی بیری شابەع کە زیندووە…“جا دەکەون وئیتر هەڵناستنەوە.»عاموس ٩1پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:«لە سەری کۆڵەکەکان بدەهەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا وئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.کەسیان لێ هەڵنایەت وکەسیشیان لێ دەرباز نابێت.2ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن،لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون،لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛...more17minPlay
November 01, 2025عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦عاموس ٧: ١٤ - ٨: ٦14ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم.15بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم: ”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“16ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت:«”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە،لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“17«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات،کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن،زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت،خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت،ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆیبە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»عاموس ٨1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، سەبەتەیەک میوەی گەییو.2جا فەرمووی: «ئەی ئامۆس، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «سەبەتەیەک میوەی گەییو.»ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی گەلی من گەیشتە کۆتایی. پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!3«لەو ڕۆژەدا گۆرانییەکانی پەرستگا دەبن بە ناڵین، تەرمەکان زۆرن و لە هەموو شوێنێکدا فڕێدراون، سەراپا کپە!» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.4ئەی ئەوانەی هەناسەبڕکێتانە بەدوای نەدارانەوە،هەتا کۆتایی بە هەژارانی زەوی بهێنن،گوێتان لەمە بێت:5ئێوە دەڵێن،«کەی جەژنی سەرەمانگ بەسەردەچێتتاکو ئێمە دانەوێڵە بفرۆشین،کەی ڕۆژی شەممە تەواو دەبێت،تاکو گەنم بخەینە بازاڕەوە؟»بۆ ئەوەی پێوانە کەم بکەنەوە ونرخ زیاد بکەن وفێڵ لە تەرازوو بکەن،6بۆ ئەوەی هەژاران بە زیو بکڕن ونەداران بە جووتێک پێڵاو وبن بێژنگی گەنم بفرۆشن....more20minPlay
October 31, 2025عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣عاموس ٦: ٨ - ٧: ١٣8یەزدانی باڵادەست سوێندی بە گیانی خۆی خواردووە، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:«من قێزم لە شانازی یاقوب دەبێتەوە وڕقم لە قەڵاکانییەتی،ئینجا شار و هەموو ئەوەی تێیدایە بەدەستەوەی دەدەم.»9وای لێدێت، ئەگەر دە کەس لە خانووێکدا بمێننەوە ئەوانیش دەمرن.10ئەگەر خزمێک هات بۆ دەرهێنانی تەرم لە خانووێک بۆ ئەوەی بیسووتێنێت، لە کەسێکی ناو خانووەکە بپرسێت، «ئایا کەسی دیکەت لەگەڵ ماوە؟» ئەو وەڵامی دەداتەوە «کەس نەماوە،» هەروەها دەڵێت: «وسبە، چونکە نابێت ناوی یەزدان بهێنین.»11لەبەر ئەوەی یەزدان فەرمان دەدات،لە ماڵی گەورە دەدات و وردوخاشی دەکات،ماڵی بچووکیش پارچەپارچە دەکات.12ئایا ئەسپ لەسەر بەردەڵان ڕادەکات؟یان کەس لەوێ بە گا کێڵان دەکات؟بەڵام ئێوە دادپەروەریتان ژەهراوی کرد وبەری ڕاستودروستیشتان کردە زەقنەبووت.13ئێوە بە لۆدەڤار دڵخۆشن،دەڵێن: «ئایا بە توانای خۆمان قەرنایممان وەرنەگرت؟»14یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت:«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا نەتەوەیەکتان لێ ڕاست دەکەمەوە،لە دەروازەی حەماتەوە هەتا شیوی عەراڤاتەنگتان پێهەڵچنن.»عاموس ٧1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە.2پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»3یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»4یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی لووشدا، خاکەکەشی خوارد.5ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»6یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە.یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»7ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو.8یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «شاووڵ.»ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!9«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن وپیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن،بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»10جا ئەمەسیای کاهینی بێتئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لە ناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،»11چونکە ئامۆس وای گوتووە:«”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت،ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆیبێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»12ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە.13بەڵام چیتر لە بێتئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»...more18minPlay
October 30, 2025عاموس ٦: ١ - ٧عاموس ٦: ١ - ٧1ئەی لەخۆڕازییەکانی سییۆن،ئەی ئەوانەی کە بە ئاسوودەیی لەسەر کێوی سامیرە دەژین،ئەی پیاوماقوڵانی پێشەنگی گەلانکە بنەماڵەی ئیسرائیل دێنە لاتان، قوڕبەسەرتان!2بۆ کەلنێ بپەڕنەوە و تەماشا بکەن،لەوێوە بڕۆنە حەماتی گەورە وپاشان بۆ گەتی فەلەستییەکان دابەزن.ئایا دۆخی ئێوە لەم شانشینانە باشترە؟یان ئایا سنوورەکانیان لە سنوورەکانتان فراوانترە؟3ئێوە ڕۆژی بەڵا بە دوور دەزانن وتەختی ستەم نزیک دەخەنەوە،4لەسەر قەرەوێڵەی عاج ڕادەکشێن ولەسەر نوێنەکانتان پاڵدەکەون.ئێوە بەرخی ناو ڕان وجوانەگای قەڵەو دەخۆن.5لەگەڵ دەنگی ساز دەنگەدەنگتانەوەک داود ئامێری مۆسیقا بۆ خۆتان دادەهێنن.6بە قەڕابە شەراب دەخۆنەوە وبە باشترین زەیت خۆتان چەور دەکەن،بەڵام بۆ وێرانی نەوەی یوسف خەفەت ناخۆن.7لەبەر ئەوە ئێستا لە یەکەمی ڕاپێچکراوان دەبن وچوونە داوەت و تەوەزەلیتان کۆتایی دێت....more19minPlay
October 29, 2025عاموس ٥: ١٨ - ٢٧عاموس ٥: ١٨ - ٢٧18قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆیڕۆژی یەزدانن!بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.19وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت وتووشی ورچێک بێت،یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت ومار پێوەی بدات.20ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟21«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە،چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم.22تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان وپێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم،ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان.23ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە!گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم.24لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات وڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی.25«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانیقوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟26بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان،بنکەی بتەکانتان هەڵگرت،پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان،کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»27لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت:«من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»...more15minPlay
October 28, 2025عاموس ٥: ٦ - ١٧عاموس ٥: ٦ - ١٧6ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین،ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف،ئاگرەکەش دانیشتووانی بێتئێل دەخوات وکەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.7ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت،ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!8ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە،سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت وڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات،ئاوی دەریا بانگ دەکات وبەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت،ناوی یەزدانە،9ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت ووێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.10ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە وقێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.11لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن وبەشە گەنمی لێ دەستێنن،ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە،تێیاندا دانانیشن،ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە،لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.12دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن،گوناهەکانتان گەورەن.ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران،مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.13لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت،چونکە کاتێکی خراپە.14دوای چاکە بکەون نەک خراپە،بۆ ئەوەی بژین،جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت،وەک خۆتان گوتتان.15ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت،دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن،ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارلەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.16لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت:«لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن ولە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن وئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.17لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت،چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more18minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.