Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
October 27, 2025عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»13شێوەداڕێژی چیاکان وبەدیهێنەری با،ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.عاموس ٥1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:2«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت،جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە،فڕێدرایە سەر خاکەکەی،کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»3سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت،سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە،ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت،دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»4لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت:«ڕوو لە من بکەن و بژین،5ڕوو لە بێتئێل مەکەن ومەچن بۆ گلگال وبۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە،چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت وبێتئێل دەبێتە نەبوو.»...more19minPlay
October 26, 2025عاموس ٤: ٦ - ١٠عاموس ٤: ٦ - ١٠6«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی ولە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«هەروەها بارانم لێ گرتنەوەهێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە.بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند وبەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند.بەسەر کێڵگەیەکدا باری وئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو.8خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە،تینووێتییان نەشکا،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە،بە بای گەرمەسێر و کەڕوو.کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10«دەردم ناردە سەر ئێوە،وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر.بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت،لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان،وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more18minPlay
October 25, 2025عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥9بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن وپێیان بڵێن:«لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە،ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن،ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.»10یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن،ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.»11لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە وهێزتان لێ کەم دەکاتەوە وقەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.»12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەکلە دەمی شێر دەردەهێنێت،ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرەبە گۆشەی قەرەوێڵەیەک وبە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.»13«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە.14«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی،سزای قوربانگاکانی بێتئێلیش دەدەم،جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە ودەکەونە سەر زەوی.15کۆشکی زستانە دادەڕمێنم،هەروەها کۆشکی هاوینەش،کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن وهەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٤1ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن،ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن،نەداران وردوخاش دەکەن وبە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!»گوێتان لەم پەیامە بێت:2یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد:«بێگومان ڕۆژێک دێت،خۆتان بە قولاپ دەگیرێن ودوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی.3هەریەکە و لەپێش خۆیەوەبەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن وفڕێدەدرێنە هەرمۆن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4«وەرن بۆ بێتئێل و یاخی ببن،لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن.هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن،هەر سێ ساڵ جارێک دەیەکەکانتان.5ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن،بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن،چونکە واتان پێ خۆش بوو.»ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە....more19minPlay
October 24, 2025عاموس ٣: ٣ - ٨عاموس ٣: ٣ - ٨3ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن،بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟4ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت،ئەگەر نێچیری نەبێت؟ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت،بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟5ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە،لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە،ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟6ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت،ئایا گەل ناترسێت؟ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات،ئایا یەزدان نەیکردووە؟7بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکاتبێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات.8شێر نەڕاندی،کێ ناترسێت؟یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت،کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟...more18minPlay
October 23, 2025عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢عاموس ٢: ٩ - ٣: ٢9«من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد،ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو،وەک دار بەڕوو بەهێز بوون.بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد وڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە.10من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان،چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن،بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن.11«لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان ولەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو.ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو،فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن.13«ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنموەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێتلەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان.14ئەوەی خێرایە هەڵنایەت،بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات وپاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات.15تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت وئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات.16ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانانلەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٣1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی:2«تەنها ئێوەم ناسیلە هەموو خێڵەکانی زەوی،لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم،لەسەر هەموو تاوانەکانتان.»...more21minPlay
October 22, 2025عاموس ٢: ٤ - ٨عاموس ٢: ٤ - ٨4یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە وفەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،چونکە درۆکانیان فریوی دانئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن،5هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.»6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن،نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو.7سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن،ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە.پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن،تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن.8لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووەلە پاڵ هەموو قوربانگایەک،شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوەلەناو ماڵی خوداوەندیان....more16minPlay
October 21, 2025عاموس ١: ٦ - ٢: ٣عاموس ١: ٦ - ٢: ٣6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت وبە ئەدۆمی فرۆشت،7ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە،قەڵاکانی دەخوات.8فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم وگۆچان بەدەست لە ئەسقەلان.دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن،پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.9یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم وپەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،10ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور،قەڵاکانی دەخوات.»11یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت،بەبێ دەربڕینی بەزەیی.هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو،قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،12هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان،قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»13یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی،بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،14ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەمقەڵاکانی دەخوات،بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا،بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.15پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت،ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.عاموس ٢1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاندهەتا ئەوەی بووە گەچ،2هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا.3فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم وهەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more19minPlay
October 20, 2025عاموس پێشەكى ١: ١ - ٥عاموس پێشەكى ١: ١ - ٥1ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.2گوتی:«یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت،لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن ولووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»3یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا،4ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل،قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات.5شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم،فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم،هەروەها گۆچان بەدەست لە بێتعەدەن.گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more19minPlay
October 18, 2025پهتڕۆسی یهكهم ٥: ٥ - ١٤پهتڕۆسی یهكهم ٥: ٥ - ١٤5ئەی لاوەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی پیران بن، هەمووتان بەرامبەر بە یەکتر بێفیز بن، چونکە:﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾6بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێفیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە.7هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.8چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات.9بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن.10خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن.11هەتاهەتایە دەسەڵات بۆ ئەوە. ئامین.12بەهۆی سیلا، کە بە برای دڵسۆزی دەزانم، بە کورتی بۆم نووسین، هانتان دەدەم و شایەتی دەدەم، ئەمە نیعمەتە ڕاستەقینەکەی خودایە. تێیدا بچەسپێن.13ئەوەی لە بابل وەک ئێوە هەڵبژێردراوە، سڵاوتان لێدەکات، هەروەها مەرقۆسی ڕۆڵەم.14بە ماچی خۆشەویستی سڵاو لە یەکتری بکەن. ئاشتی بۆ هەمووتان بێت کە لەگەڵ مەسیح یەکن....more17minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.