Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
October 07, 2025پهتڕۆسی یهكهم ١: ٧ - ١٢پهتڕۆسی یهكهم ١: ٧ - ١٢7تاکو سەلماندنی باوەڕی ڕاستەقینەتان، کە لە زێڕی لەناوچوو بەنرخترە، هەرچەندە بە ئاگر تاقی دەکرێتەوە، کاتێک عیسای مەسیح ئاشکرا دەکرێت ستایش و شکۆ و ڕێزی بەدواوە دەبێت.8هەرچەندە نەتانبینیوە خۆشتان دەوێ، ئێستاش نایبینن باوەڕی پێ دەهێنن و دڵخۆش دەبن بە شێوەیەک هەر باسی ناکرێت و شکۆدارە،9چونکە ئامانجی باوەڕتان بەدەستدەهێنن، واتا ڕزگاریی دەروونتان.10ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان،11ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی.12بۆیان ئاشکرا کرا کە پەیامەکە بۆ خۆیان نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو، واتا ڕووداوەکان لە سەردەمی ئێوە ڕوودەدەن. ئێستا پێتان ڕاگەیەنرا بەهۆی ئەوانەی مزگێنییان پێ بەخشین بە یارمەتی ڕۆحی پیرۆز، کە لە ئاسمانەوە نێردراوە. ئەمانە ئەو ڕووداوانەن کە فریشتەکانیش بە پەرۆشن لێیان ورد ببنەوە....more17minPlay
October 06, 2025پهتڕۆسی یهكهم ١: ٣ - ٦پهتڕۆسی یهكهم ١: ٣ - ٦3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان،4بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە،5ئێوە کە بە هێزی خودا پاسەوانی کراون بە باوەڕ، بۆ ئەو ڕزگارییەی ئامادەیە لە کۆتایی زەمانە ڕابگەیەنرێ.6ئەمانە دڵخۆشتان دەکات، هەرچەندە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کەم ناچار بن بە دەست تاقیکردنەوەی جۆراوجۆرەوە ئازار بچێژن،...more18minPlay
October 05, 2025پهتڕۆسی یهكهم ١: ٢ - ٢پهتڕۆسی یهكهم ١: ٢ - ٢1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،2کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی:با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت....more19minPlay
October 04, 2025پهتڕۆسی یهكهم پێشەكى، ١: ١پهتڕۆسی یهكهم پێشەكى، ١: ١1لە پەترۆسی نێردراوی عیسای مەسیحەوە،بۆ ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون، بێگانە پەراگەندەکان لە پۆنتۆس و گەلاتیا و کەپەدۆکیا و ئاسیا و بیسینیا،...more18minPlay
October 03, 2025یوئێل ٣: ١ - ٢١یوئێل ٣: ١ - ٢١1«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا،کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە،2هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە ودەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات.لەوێدا دادگاییان دەکەم،لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل،کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە وزەوییەکەی منیان دابەش کرد.3لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد،منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت،کچیان بۆ شەراب فرۆشتبۆ ئەوەی بیخۆنەوە.4«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە،5چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان.6نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە.7«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە.8کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن:خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن!پاڵەوانەکان هەڵتسێنن!با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن.10گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر،داسەکانیشتان بکەنە ڕم.با لاواز بڵێت،«من پاڵەوانم!»11ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن،لەوێدا کۆببنەوە.ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە!12«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن،بۆ دۆڵی یەهۆشافات،چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنیهەموو نەتەوەکانی دەوروبەر.13داسەکە ڕاوەشێنن،چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە.وەرن ترێ بپڵیشێننەوە،چونکە گوشەرەکە پڕ بووە،قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت،چونکە خراپەیان زۆرە!»14«لە دۆڵی بڕیارکۆمەڵ، کۆمەڵ!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکەلە دۆڵی بڕیار.15خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.16یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە،ئاسمان و زەوی دەهەژێن.بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی،قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل.17«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم،لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم.ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت.18«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت،گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت،کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت،دۆڵی شەتیم ئاو دەدات.19بەڵام میسر وێران دەبێت،ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران،لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد،خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت.20یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت،ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە.21لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبمکە پێشتر لێی خۆش نەببووم.»یەزدانیش لە سییۆن نیشتەجێ دەبێت!...more15minPlay
October 02, 2025یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢22ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن،چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن،درەختەکان بەر دەگرن،دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن.23ئەی نەوەی سییۆن،شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان.پاییزە باران و بەهارە بارانهەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت.24ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە وقەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت.25«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان،پێکوڕە و وردە کوللە وکوللەی قرتێنەر،لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.26ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن،ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن،ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن،بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.27ئیتر دەزانن کە من لە ناوەڕاستی ئیسرائیلم،کە من یەزدانی پەروەردگارتانم وبێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە.بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت.28«پاش ئەمانە،ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.29تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم.30پەرجوو لە ئاسمان وزەویدا نیشان دەدەم،خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.31خۆر دەبێتە تاریکی ومانگیش دەبێتە خوێن،بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت.32بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوەڕزگاری دەبێت،چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی،ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن ولە ئۆرشەلیم دەبێت،بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە،ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون....more19minPlay
October 01, 2025یوئێل ٢: ١٦ - ٢١یوئێل ٢: ١٦ - ٢١16گەل کۆبکەنەوە وکۆمەڵ تەرخان بکەن،پیران خڕبکەنەوە ومنداڵان کۆبکەنەوەلەگەڵ شیرەخۆرەکان.با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،بووکیش لە کوللەکەی.17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،هەتا گەلان بیانکەنە پەند.بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»18ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت وبەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە.19یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:«دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان.20«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە وپشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،بۆگەنییەکەی سەرکەوت وبۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.»بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە.21ئەی زەوی مەترسە!شاد و دڵخۆش بە،چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە....more20minPlay
September 30, 2025یوئێل ٢: ١٢ - ١٥یوئێل ٢: ١٢ - ١٥12یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.»13دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان،بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان،چونکە میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە،لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە.14کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە،لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت،بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراببۆ یەزدانی پەروەردگارتان.15لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن....more18minPlay
September 29, 2025یوئێل ٢: ١ - ١١یوئێل ٢: ١ - ١١1لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.2ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.3لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات ولەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،هیچ لێیان دەرباز نابێت.4دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،وەک سوار غار دەدەن.5وەک دەنگی گالیسکەلەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ.6لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.7وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن ولە ڕێچکەی خۆیان لانادەن.8تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن وهەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن.9بەناو شارەکەدا غار دەدەن،بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،سەردەکەونە سەر ماڵەکان،وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە.10لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،ئاسمان دەهەژێت،خۆر و مانگ تاریک دەبن وئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.11یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوەلەپێش سوپاکەیەوە،سەربازەکانی زۆر زۆرن،ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.ڕۆژی یەزدان گەورەیە،زۆر سامناکە.کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟...more20minPlay
September 28, 2025یوئێل ١: ١٣ - ٢٠یوئێل ١: ١٣ - ٢٠13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،پیران کۆبکەنەوە،هەموو دانیشتووانی خاکەکەشبێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،هاوار بکەن بۆ یەزدان.15ئای بۆ ئەو ڕۆژە!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.16ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟17تۆوی دانەوێڵەکانلەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،کۆگاکان چۆڵ کران،ئەمبارەکان وێران کران،چونکە دانەوێڵە وشک بوو.18ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،چونکە لەوەڕگایان نییە،تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.19ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.20تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە وئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە....more17minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.