Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
September 17, 2025یاقوب ٢: ١ - ٢یاقوب ٢: ١ - ٢1ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین.2ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس،...more21minPlay
September 16, 2025یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧23چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات،24ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە.25بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە.26ئەوەی خۆی بە دیندار دابنێت و زمانی خۆی نەپارێزێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت و دیندارییەکەی پووچە.27ئایینی پاک و بێگەرد لەلای خودای باوک ئەمەیە: بەسەرکردنەوەی هەتیوان و بێوەژنان لە تەنگانەیاندا، هەروەها خۆی لە گڵاویی جیهان بپارێزێت....more19minPlay
September 15, 2025یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢20چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە.21کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات.22تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن،...more19minPlay
September 14, 2025یاقوب ١: ١٦ - ١٩یاقوب ١: ١٦ - ١٩16خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن.17هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە.18خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی.19خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێگرتندا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەبووندا خاو بێت،...more21minPlay
September 13, 2025یاقوب ١: ١٣ - ١٥یاقوب ١: ١٣ - ١٥13کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە.14بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا.15کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت....more23minPlay
September 12, 2025یاقوب ١: ٨ - ١٢یاقوب ١: ٨ - ١٢8چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە.9با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات،10دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت.11لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت.12خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت....more24minPlay
September 11, 2025یاقوب ١: ١ - ٧یاقوب ١: ١ - ٧1لە یاقوبی بەندەی خودا و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە،بۆ دوازدە هۆزەکە کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاو بوونەتەوە:سڵاو.2خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە نێو جۆرەها تاقیکردنەوە و ناخۆشییەوە،3چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات.4با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت.5ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت.6بەڵام با بە باوەڕەوە داوا بکات و گومان نەکات، چونکە ئەوەی گومان دەکات وەک شەپۆلی دەریا وایە، با دەیهێنێت و دەیبات.7ئەو مرۆڤە با بیرنەکاتەوە کە شتێک لە مەسیحی باڵادەستەوە وەردەگرێت،...more21minPlay
September 09, 2025هۆشهع ١١: ١ - ١٤: ٩هۆشهع ١١: ١ - ١٤: ٩1«کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست ومن کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.2بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن،ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە،قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی وبخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند.3من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد،دەستم بە باڵیانەوە گرت،بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە.4بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم،بە بەستنی خۆشەویستی،من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت،چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ.5«ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر وئاشور نابێتە پاشایان،چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟6شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان وشەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت،کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت.7گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من.تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن،ئەو پایەبەرزیان ناکات.8«ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە وهەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە.9گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ وناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم،چونکە من خودام نەک مرۆڤ،من خودا پیرۆزەکەم، لە ناوەڕاستی ئێوەدام،بە قینەوە نایەم.10لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن،وەک شێرێک دەنەڕێنێت.کاتێک دەنەڕێنێت،منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن.11وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن،وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە.ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام وبنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە،یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا،لە پیرۆزە دڵسۆزەکە.هۆشهع ١٢1ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن وزەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت.2یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.3لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت وبە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ.4لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.لە بێتئێل تووشی بوو،لەوێ قسەی لەگەڵی کرد.5یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،ناوبانگی یەزدانە!6تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە وهەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە.7بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،حەز دەکات ستەم بکات.8ئەفرایم گوتی:«من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوەکە گوناه بێت.»9«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،وەک ڕۆژانی جەژن.10قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد وبینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.»11ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبنلەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا.12یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات وئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد.13یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا ولە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد.14بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە وسووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.هۆشهع ١٣1کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.2ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،هەمووی دەستکردی وەستایە.دەربارەیان دەڵێن:«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»3لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن ووەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە.4«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.5من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،لە زەوی تینووێتی.6کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.7جا وەک شێر دەبم بۆیان،وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.8وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم وپەردەی دڵیان دەدڕێنم.وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.9«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.10ئێستا کوا پاشاکەت؟تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:”پاشا و میرم بدەرێ“؟11لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا ولە هەڵچوونمدا بردمەوە.12تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،گوناهەکانیشی تۆمارکراون.13ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،بەڵام منداڵێکی نەفامە،چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت ولە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.14«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،لە مردن دەیانکڕمەوە.ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە،15هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە وسەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانیتاڵان دەکرێت.16خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،بە شمشێر دەکوژرێن ومنداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»هۆشهع ١٤1ئەی ئیسرائیل، بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بگەڕێنەوە،چونکە بە تاوانی خۆتان تێکشکان!2ئەم قسانە لەگەڵ خۆتان ببەن وبگەڕێنەوە لای یەزدان،پێی بڵێن:«لە هەموو تاوانێک خۆشبە وبە چاکەی خۆت وەرمانبگرە،بەروبوومی لێوەکانمان سوپاسکردنی تۆ دەبێت.3ئاشور ڕزگارمان ناکات.سواری ئەسپ نابین،جارێکی دیکە بە دەستکردەکانمان ناڵێین،”خوداوەندەکانمان،“چونکە لەلایەن تۆ هەتیو بەر بەزەیی دەکەوێت.»4«من هەڵگەڕانەوەیان چاک دەکەمەوە،بە دڵفراوانییەوە ئەوانم خۆشدەوێت،چونکە تووڕەییم لەوان دامرکایەوە.5بۆ ئیسرائیل وەک شەونم دەبم،ئەویش وەک سەوسەن گوڵ دەکات ووەک دار ئورزی لوبنان ڕەگ دادەکوتێت،6چڵەکانی درێژ دەبنەوە،جوانییەکەی وەک دار زەیتوون دەبێت ووەکو دار ئورزی لوبنان بۆندار دەبێت.7نیشتەجێبووان لە سایەی سێبەرەکەی دەگەڕێنەوە.وەک دانەوێڵە دەژیێتەوە ووەک مێو دەگەشێتەوە.ناوبانگی وەک شەرابی لوبنان دەبێت.8ئەی ئەفرایم، لەمەولا چ پەیوەندییەکم بە بتەوە هەیە؟من وەڵام دەدەمەوە و چاودێریت دەکەم،من وەک دار سنەوبەرێکی سەوزم،بەروبوومەکەت لەلایەن منەوەیە.»9کێ دانایە و لە ئەمانە تێدەگات؟کێ تێگەیشتووە و دەیانزانێت؟چونکە ڕێگاکانی یەزدان ڕاستن وڕاستودروستان پێیدا دەڕۆن،بەڵام یاخیبووەکان ساتمەی تێدا دەکەن و دەکەون....more24minPlay
September 08, 2025هۆشهع ١٠: ١ - ١٥هۆشهع ١٠: ١ - ١٥1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو،بۆ خۆی بەری دەگرت.بەپێی زۆری بەروبوومەکەی،قوربانگای زۆر کرد.بەپێی باشی خاکەکەی،بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد.2دڵیان فریودەر بوو،ئێستا سزا دەدرێن.یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت،بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات.3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە،چونکە لە یەزدان نەترساین،ئەگەر پاشاشمان هەبێت،چیمان بۆ دەکات؟»4بە سوێندی درۆ قسە دەکەن،پەیمان دەبەستن،ئینجا سکاڵا زیاد دەبێتوەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت.5خەڵکی سامیرە ترسیان هەیەلەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێتئاڤنە.گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشیلەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا،بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن،چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە.6ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت،وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز.ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت وئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.7سامیرە و پاشاکەی لەناودەچن،وەک چیلکە دار بەسەر ڕووی ئاوەوە دوور دەکەونەوە.8نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن،کە گوناهی ئیسرائیلن،دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن.ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» وبە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!»9«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد،لەوێدا وەستان،لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟10کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم،گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن،کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن.11ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوەحەز لە گێرەکردن دەکات.لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی،سوار دەخەمە سەر ئەفرایم،یەهودا دەیکێڵێت،یاقوبیش خەرتەی دەکات.12ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن وبەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە.بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن،چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن،هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت.13بەڵام ئێوە خراپەتان چاند وبەدڕەفتاریتان دوورییەوە،بەروبوومی درۆتان خوارد،چونکە پشتت بە هێزی خۆت وبە زۆری پاڵەوانەکانت بەست،14چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە.هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن،وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێتئەربێلی تێکدا،دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.15ئەی بێتئێل، ئاواتان پێ دەکرێت،لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە.لە بەرەبەیاندا،پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت....more18minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.