Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
September 07, 2025هۆشهع ٩: ١ - ١٧هۆشهع ٩: ١ - ١٧1ئەی ئیسرائیل، وەک گەلاندڵخۆش و شاد مەبە،چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد،حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کردلەسەر هەموو جۆخینەکان.2جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات،شەرابی نوێش بەشیان ناکات.3لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن،بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە ولە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.4شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن وقوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن.ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە وهەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت.نانەکەیان بۆ خۆیانە وناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە.5لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن،لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟6تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت،میسر کۆیان دەکاتەوە ومەمفیس لە گۆڕیان دەنێت.دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت ووشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت.7ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن،ڕۆژانی سزا بەڕێوەن.با ئیسرائیل ئەمە بزانێت.لەبەر زۆری تاوانەکەت وزۆری کێشمەکێشت،پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت ومرۆڤی ڕۆحیش بە شێت.8پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە،بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە،کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی.9ئەوان نوقوم بوون،وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون،خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی ولەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.10«ئیسرائیلم دۆزییەوەوەک ترێ لە چۆڵەوانی،لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینیوەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک.بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعلپەعۆر وخۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد،ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون.11ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت،نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە.12تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن،جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت.قوڕبەسەریانکاتێک پشتیان تێدەکەم.13ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورەلە لەوەڕگا ڕواوە،بەڵام ئەفرایم منداڵەکانیبۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.»14ئەی یەزدان، بیاندەرێ،چییان پێدەدەیت؟منداڵدانێکی لەباربردە ودوو مەمکی وشک.15«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگالمن لەوێدا قێزم لێیان بووەوە.لەبەر کردەوە خراپەکانیانلە ماڵی خۆم دەریاندەکەم.ئیتر خۆشم ناوێن،هەموو میرەکانیان یاخین.16ئەفرایم هەڵپڕووکاوە،ڕەگیان وشک بوو،بەر ناگرن.ئەگەر منداڵیشیان ببێت،منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.»17خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە،چونکە گوێیان لێی نەگرت،لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن....more22minPlay
September 06, 2025هۆشهع ٨: ١ - ١٤هۆشهع ٨: ١ - ١٤1«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند ولە فێرکردنەکانم یاخی بوون.2هاوار بۆ من دەکەن:”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“3بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.4ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،میریان دانا، کە من نایانناسم.لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،بۆ لەناوچوونیان.5ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟6هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.7«ئەوان با دەچێنن وگەردەلوول دەدورنەوە.چێنراوێک کە بەروبوومی نییە وئاردی لێ دروستناکرێت وئەگەر دروستیش کرابێگانەکان هەڵیدەلووشن.8ئیسرائیل هەڵلووشرا!ئێستا لەنێو نەتەوەکانداوەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.9وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنهاچوونە ئاشور.ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.10هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن.11«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.12شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.13قوربانیم پێشکەش دەکەن وخۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد وسزای گوناهەکانیان دەدات:ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.14ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد وچەندین کۆشکی بنیاد نا،یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانیئینجا قەڵاکانی دەخوات.»...more19minPlay
September 05, 2025هۆشهع ٧: ١ - ١٦هۆشهع ٧: ١ - ١٦1کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،هەروەها خراپەی سامیرە.فێڵیان کرد،دز چووە ژوورەوە وجەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد،2بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوەکە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،لە بەرچاومدان.3«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن وبە درۆکانیشیان میر.4هەموو داوێنپیسنوەک تەنوورێکی گەرمکراونکە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.5لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات.6دڵیان وەک ناخی تەنوورە،بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت وبۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە.7هەموویان وەک تەنوور گەرمن،دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،هەموو پاشاکانیان دەکەون،کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات.8«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە.9بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن وئەویش پێی نازانێت.قژی ماشوبرنج بووە وئەویش پێی نازانێت.10لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،لەگەڵ هەموو ئەوەشداناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان وبەدوایدا ناگەڕێن.11«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،گێل و بێ مێشک،بانگی میسر دەکەن وبۆ لای ئاشور دەچن.12کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەمبەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم.13قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!من دەیانکڕمەوە،بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن.14کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێننلە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،لە من هەڵدەگەڕێنەوە.15من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە.16دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ....more20minPlay
September 04, 2025هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١13«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی ویەهوداش ناسۆرەکەی خۆی،ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور وبەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی.بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات وبرینەکەتان لەسەر لاببات.14من بۆ ئەفرایم وەک شێرم وبۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر،چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم،دەبەم و فریادڕەسیش نییە،15دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆمهەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن وڕوویان لە من دەکەن،لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»هۆشهع ٦1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان،چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین وهەر ئەویش چارەسەرمان دەکات.ئەو برینداری کردووین وهەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە،لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوەبۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.3با دان بە یەزداندا بنێین،با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێتئاواش یەزدان دەردەکەوێت،وەک بارانی زستان دێتە لامان،وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە،وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن،بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت،حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد،لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.8گلعاد شاری خراپەکارانە وبە خوێن پێپەستە.9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە،ئاواش دەستەی کاهینەکان،لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن،بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم،لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات،ئیسرائیل گڵاوە.11«تۆش ئەی یەهودا،ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە.«هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە،...more22minPlay
September 03, 2025هۆشهع ٥: ١ - ١٢هۆشهع ٥: ١ - ١٢1«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت!ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن!ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن!حوکمەکە لە دژی ئێوەیە،چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە،هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر.2یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە،منیش هەموویان تەمبێ دەکەم.3من ئەفرایم دەناسم وئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە.ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر،ئیسرائیل گڵاو بووە.4«کارەکانیان ڕێیان ناداتبۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە وئەوان دان بە یەزداندا نانێن.5لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات وئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن،یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت.6بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆنبۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن،بەڵام بۆیان دەرناکەوێت،چونکە لێیان دوور کەوتووەتەوە.7ناپاکییان لە یەزدان کرد،چونکە منداڵی زۆڵیان بوو.ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیانخۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات.8«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن ولە ڕامەش زوڕنا.لە بێتئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“9ئەفرایم وێران دەبێتلە ڕۆژی تەمبێکردندا.لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلداڕاستی ڕادەگەیەنم.10میرانی یەهودا وەک ئەوانەنکە سنوور دەگوازنەوە،منیش تووڕەیی خۆم وەک بارانبەسەریاندا هەڵدەڕێژم.11ئەفرایم زۆرلێکراوە،بە حوکم تێکشکێنراوە،چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت.12من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم ووەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا....more18minPlay
September 02, 2025هۆشهع ٤: ٧ - ١٩هۆشهع ٤: ٧ - ١٩7ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون،ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد،منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری.8قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن وئاواتەخوازن کە تاوان بکات.9جا کاهین وەک گەل دەبێت،بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە.10«دەخۆن و تێر نابن،لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنابۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن11بۆ لەشفرۆشی وبۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێکە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە.12گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن،وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن،چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون ودڵسۆزی خودای خۆیان نین.13لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن ولەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن،لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن،چونکە سێبەری باشە!لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتان داوێنپیسی.14«کچەکانتان سزا نادەمکە لەشفرۆشی دەکەن وبووکەکانیشتانکە داوێنپیسی دەکەن،چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان ولەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن.گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت!15«ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت،بەڵام با یەهودا تاوان نەکات.«مەچن بۆ گلگال وسەرمەکەون بۆ بێتئاڤن وسوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“16وەک نوێنگینێکی کەللەڕەقئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە،ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێتوەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟17ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە،وازی لێ بهێنن!18تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت،هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن،گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز.19با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە،بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن....more17minPlay
September 01, 2025هۆشهع ٤: ١ - ٦هۆشهع ٤: ١ - ٦1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،چونکە یەزدان سکاڵای هەیەلە دانیشتووانی خاکەکە:«نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ،نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.2نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن،دزی و داوێنپیسی،پەرەی سەندووە وخوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت.3لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت وئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت،بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە،تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت.4«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات وکەسیش تاوانبار نەکرێت،چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کەسکاڵا لە کاهین دەکەن.5تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت وبە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت،منیش دایکت لەناودەبەم.6گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە.«لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم....more19minPlay
August 31, 2025هۆشهع ٣: ٤ - ٥هۆشهع ٣: ٤ - ٥4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم دەمێننەوە.5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن....more16minPlay
August 30, 2025هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت،پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ وچیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“17ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم وئیتر ناویان ناهێنێت.18لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستملەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان وخشۆکەکانی زەوی.کەوان و شمشێر و جەنگلە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم ووایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.19بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم وبە ڕاستودروستی و دادوەری،بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.20بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم ودان بە یەزداندا دەنێیت.21«یەزدان دەفەرموێت:لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت،من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت وئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،22زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە وشەرابی نوێ و زەیت دەبێت،ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.23لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم،بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»هۆشهع ٣1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان خۆشدەوێت.»2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ جۆ کڕیمەوە،3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»...more22minPlay
August 29, 2025هۆشهع ٢: ١ - ١٥هۆشهع ٢: ١ - ١٥1«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“2«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن،چونکە ئەو ژنی من نییە ومنیش مێردی ئەو نیم.بەدڕەوشتی لە ڕوخساری وناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.3ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە،وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم،وەک خاکی وشکی لێ دەکەم،بە تینووێتی دەیمرێنم.4بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە،چونکە زۆڵن.5بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە وبە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە.ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم،ئەوانەی نان و ئاو،خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“6لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم،دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.7دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات،بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە.ئینجا دەڵێت:”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم،چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“8ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کەدانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە،زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە،بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.9«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە،شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا.خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشنلەبەری دادەکەنم.10ئێستا شوێنی شەرمیلەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم،کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.11هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم:جەژن و سەرەمانگەکانی،شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.12ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم،کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“دەیانکەم بە دارستان وئاژەڵی کێوی دەیانخوات.13لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەمکە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند،بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە،دوای خۆشەویستانی کەوت،بەڵام منی لەیاد کرد.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.14«لەبەر ئەوە بە زمانی شیریندەیبەمە چۆڵەوانی وبە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.15لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە،دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا.لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت،وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»...more16minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.