Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

By Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh FeizyabiArtsBooks
Download on the App Store

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast episodes

  • کوێستان قەدەخەیە

    لە چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» خەڵکی شارێک مافی ئەوەیان نییە سەریان بەرز بکەنەوە و لە شاخەکان بڕوانن. بەڵام لە پشتی ئەم چیرۆکە سادەیەوە، پرسیارێکی قووڵ شاراوەیە: کاتێک دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر شتێک قەدەغە دەکات، ئەو قەدەغەیە چۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی خەڵک دابنێت؟

    دەکرێ ئەم چیرۆکە وەک تمسیلێک بۆ دەسەڵات، قەدەغەکاری، ترس و خۆسانسۆرکردن بخوێندرێتەوە. بوزاتی تەنیا ئەوەمان پێ ناڵێت کە چۆن دەسەڵات سنوور بۆ مرۆڤ دەکێشێت؛ بەڵکو لە هەمانکاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە تێپەڕبوونی کات، ئەو سنوورانە دەتوانن ببنە بەشێک لە بیر و هەڵسوکەوتی رۆژانەی خۆدی مرۆڤ، بەجۆرێک کە تەنانەت مرۆڤ بەوە ڕادێت کە هەر خۆی دەست بکات بە سنووردارکردنی خۆی.

    چیرۆکی «کوێستان قەدەغەیە» نموونەیەکی جوانە لە سەبک و شێوازی تایبەتی نووسینی دینۆ بوزاتی؛ شێوازێک کە تێیدا گێڕانەوەیەکی سادە و خەیاڵی پرسیارێکی گەورەی مرۆیی دەخاتە بەردەممان:

    ئەگەر ترس و سانسۆر و قەدەغەکاری ببن بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، ئەدی ئازادیی مرۆڤ چی بە سەر دێت و دەبین بە کێ؟

    21 min
  • خەمەکانی ژنێک

    بڕگەیەکی کاریگەر لە کتێبی «خەمەکانی ژنێک»ی جۆتیار، کە باس لە ساتەوەختی دەستبەسەرکردن و جیابوونەوەی کارەکتەری سەرەکی لە دایکی دەکات لە سلێمانی. ئەم بەشە ڕەنگدانەوەی تەواوی بابەتە سەرەکییەکانی کتێبەکەیە: دڕندەیی جەنگ، خۆشەویستیی بێمەرجی دایک، و بێدەنگی وەک بەهێزترین دەربڕینی ئازار.

    12 min
  • شەندە لە مەندەی کەمتر نێ (Zebîhî) – REGA

    شەندە لە مەندەی کەمتر نییە!

    لەو وتارە بە پێز و پڕ ناوەڕۆکدا، زەبیحی زۆر جوان توانیوێتی، بەشێک لە فۆلکلۆری کوردەواری بخاتە قالبی دەقێکی ئەدەبی.

    وەرگیراو لە کتێبی، زەبیحی، رووناکبیرێکی گۆڕ غەریب.

    گردوکۆی فەرەیدون حەکیم زادە.

    ئامادەکردنی پۆدکاستی ڕێگا

    14 min
  • سی و نۆ بەهار (Sî u No Behar) – REGA

    ئاوڕدانەوەیەک لە ژان و مێژووی نەوەی شۆڕشئایا تا ئێستا هەستت بەوە کردووە کە چۆن نووسین دەبێتە تاقە هەتوانی دەردی بێدەسەڵاتی؟ «سی و نۆ بەهار» تەنیا گێڕانەوەیەکی مێژوویی وشک نییە، بەڵکو سەفەرێکی پڕ لە سۆز، فرمێسک و بیرەوەرییە بۆ ناو قووڵایی برینەکانی نەوەیەک کە لەناو دەنگی تۆپباران و لەسەر سنوورەکانی کۆچ و دەربەدەریدا گەورە بوون.

    نووسین: ئاسۆ حەسەن‌زادە

    دیزاین و تەکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

    22 min
  • قەنادی خۆمایزی (Qenadî Xumayzî) – REGA App

    ئەم کورتەچیرۆکە خەمناک و دڵتەزێنە، باس لە ئەوینداری و نەهامەتیی کوڕێکی هەژار دەکات لە زستانی سارد و سڕی ساڵی ١٣٦٥ی مەهاباد، کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کڕینی بامیەی قەنادیی خومایزی بۆ هاوسەرە ئازیزەکەی («نازدار»).

    نووسینی بێهزار سێیفی

    وەرگێرانی ئاسۆ

    تۆمار، دیزاین و تەکنیک دیاکۆ گەرمیانی

    9 min
  • E03 – ئیمپراتۆریای لم – REGA

    ئیمپراتۆریای لم — دکتۆر ڕەفیق سابیر

    دەربارەی نووسەرەکە

    دکتۆر ڕەفیق سابیر لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە. هاوینی ١٩٨٧ لە وڵاتی بولغارستان بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەدا وەرگرتووە. لە ناوەڕاستی ١٩٨٩ وەک پەنابەر لە سوێد نیشتەجێ بووە. هەر لەم وڵاتە کۆچی دووایی کردووه.

    دەربارەی کتێبەکە

    ئیمپراتۆریای لم یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی ڕەفیق سابیر. سەرەڕای ئەم کتێبە، بەرهەمی دیکەیشی هەیە وەک بەرەو مێژوو، کولتوور و ناسیۆنالیزم، و بەستانداردکردنی زمانی کوردی.

    ڕەفیق سابیر شاعیر و نووسەرێکی فراوانەکارە — هۆنراوەکانی بۆ چەندین زمانی بیانی وەرگێڕدراون، لەوانە عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەروێژی، هۆڵەندی و ئیستۆنی.

    ئیمپراتۆریای لم کتێبێکی شیعری فەلسەفییە کە لایەنی مێژووی، کولتووری و نیشتیمانی تێکەڵ دەبن — جۆرێکی تایبەتی خۆی هەیە لە ئەدەبیاتی کوردیدا

    24 min
  • E02 – ئیمپراتۆریای لم – REGA

  • E01 – ئیمپراتۆریای لم – REGA

    26 min
  • Mihemmed Ewraz (محەمەد ئەوراز) – Rega X Hewarge

    چیاکان لە مێژووی دوور و درێژی گەلی کورددا وەک پەناگە، شوناس و هاوڕێەکی دێرین سەیر کراون کە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا کورد پشتی پێ بەستووە. لە نێو ئەم پیوەندییە ڕۆحی و مێژووییەدا، کەسایەتییەک هەڵکەوت کە توانی ئەم هاوڕێیەتییە بەرەو ئاستێکی جیهانی ببات و ناوی کورد لە بەرزترین لوتکەکانی سەر زەویدا تۆمار بکات. محەمەد ئەوراز.

    محەمەد ئەوراز وەرزشوانێکی بەتوانا و هێمای ئیرادە و خۆڕاگری لە ناو شاخەوانانی کورد دایە بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵات. لەم ڕاپۆرتەدا بە وردی تیشک دەخەینیە سەر ژیانی ئەم شاخەوانە. لە ڕەگ و ڕیشەی خێزانەکەیەوە تا ئەوکاتەی دەگاتە لووتکەی ئێڤێرێست و کۆتایییە تراژیدییەکەی ژیانی لە چیای گاشربروومی پاکستان.

    نووسین، ئامادە کردن و دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

    تۆمار و بڵاو کردنەوەی: ڕێگا پۆدکاست و گۆڤاری هەوارگە

    27 min

About Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

From the publisher's feed

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا!