Radiobash ڕادیۆباش

Radiobash ڕادیۆباش

By Payam HesamiArtsBooks
Download on the App Store

Radiobash ڕادیۆباش episodes

  • شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی

    نووسراوەی ئەبووتۆراب خوسرەوی

    وەرگێڕاني مەسعوود تەهازادە

    خوێندنەوەی پەیام حیسامی

     

    ئەم کورتە چیرۆکەی ئێوەی ئازیز دەیبیستن، واتە «شینگێڕییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی» یەکێکە لە باشترین کورتەچیرۆکەکانی ئەدەبیاتی نوێی فارسی و هەم لە ڕووی فۆرم و هەم ناوەرۆک، تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

    ئەم چیرۆکە سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی ژنێکی لایەنگری یەکێک لە حیزبەکانی دژی حکوومەتە و لە ساڵی 1332دا، واتە حکوومەتی پەهلەوی ڕوو دەدا و ئەم ڕووداوە چەندین جار دەنووسرێتەوە، بە شێوەیەک بکوژ و کوژراو تیایدا دەبنە وشە. شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی، وەک لە ناوەکەی دیارە، نەک بکوژ و کوژراو هەرکام لە لایەک، بەڵکوو هەردوو وەک قوربانی لە قەڵەم دەدا. چیرۆک سێ جار دەنووسرێتەوە بەڵکوو ئاکام بگۆڕێ و ئەمە تێکهەڵچوونی نێوان زەروورەت و ئەوینە. ئاماژە بە ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەم و گۆڕانی هەموو شتێک لە سێ نووسینەوەدا، بێجگە لە ناڕازی‌بوونی بەردەوام، بوونی پاسەوانەکان هەر جارێک بە جۆرێک چەک و جل‌وبەرگەوە و چوونی بەرەی ناڕازی لە بەرەنگاری و سەرکەشەوە بۆ مەوزعی بێهیوایی و پاڕانەوە، لەو نوکتە گرینگ و سەرنجڕاکێشانەن وێڕای حەز و ئەوینی نەگۆڕی ژالە، جێی سەرنج و وردبوونەوەن.

    39 min
  • چیرۆکی شەوانی ڕوون٢
    • چیرۆک-شەوانی ڕوون 
  • بەشی٢
  • خوێندنەوە: پەیام حیسامی 
  • نووسین: فیۆدۆر دەستایێڤسکی
  • ڕەنگه کەس وەک دەستایێڤسکی نەیتوانیبێ وا به وردبینی و سەرنجەوە، ڕەوش و هەستی کەسێکی دوورەپەرێز و دەروونگەرا و مات له چوارچێوەی چیرۆکێکدا باس بکا، بە تایبەت که ناوەرۆکی چیرۆکەکە ئەوین و چێژ و ئازارەکانی بێ و ئاسەوارەکانی لە سەر گیانی مرۆڤ.
  • شەوانی ڕوون چیرۆکی ئەوینێکی نامۆیە، هەم لەبەر هەستە جیاوازەکانی ئەو کەسانەی لە چیرۆکەکەدان و هەم لەبەر ئەوە که داستانی ئەوینێکی ڕووتین و دووکەسی نییە و ئاڵۆزیی خۆی هەیە.
    34 min

About Radiobash ڕادیۆباش

From the publisher's feed

شوێنێک بۆ بیستنی بوارەکانی کلتووری وهونەر و زمان