
Sign up to save your podcasts
Or


لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو چرا حوسێن بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆک و ئەزموونی کارکردنی بەڕێزیان لە ناو ئاسیاسێڵ و بە گشتی باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی کار و پڕۆژەکانیان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا اسماعیل موشیر شارەزا لە بواری پزیشکی میلی و سەرۆکی کۆمەڵەی گژوگیاکارانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێک کە مشتومڕی لەسەر ئەویش چارەسەرە بە ڕێگەی سرووشتی وەک کەڵەشاخ و ناوک کەوتن و دەرزی ئاژنین و هتد.. هەروەها باس لە بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتیەکان دەکەین بە شێوازی تەندرووست.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک نەوشیروان عەبدولڕەحمان مارناس و شارەزای مارەکانی کوردستان، باس لە ژیان و جۆری مارەکانی کوردستان دەکەین و چۆن ژەهراوی و بێ ژەهرەکان بناسینەوە و بە گشتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، هەروەها چەندین زانیاری سەیر و نوێ لەبارەی مارەکانەوە ئاشکرا دەکەین.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو پاراو ئەمین سەپان یەک لە شێفەکانی یەکەمین بڕاندی خواردنی کوردی (تارا ئەمین) باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین هەر لە سەرەتاکانەوە چۆن هاتنە ناو ئەم بوارە و کاریان کردووە وەک شێفێکی بازرگان و تارا خانی خوشکیشیان لەسەر فێرکاری خواردن هەتا نوێترین کار و پڕۆژەی هەردوو لایان، هەروەها باس لە نهێنی ئامادەکردنی خوانە کوردیە بەتام و چێژەکان دەکەین.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەندرێن وەرتی سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران و پسپۆڕی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی جەنابیان کە چۆن لە هەژارییەوە خۆی پێگەیاند و گەیشتووە بەوەی ئێستا، هەروەها باس لە کار و پیشەی زێڕنگری و بازاڕی قەیسەری دەکەیەن، تیشک دەخەینەسەر جۆرەکانی زێڕ و چۆنێتی درووستکردن و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی و چەندین بابەتی دیکە.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاوات نەسروڵا ماستەرە بواری کارگێڕی و بەڕێوبەری ئاوات ئەکادیمی گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی بابەتی زیرەکی و شێوازی بیرکردنەوە و ئەو توانایانەی مێشک کە ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین و پێویستمان پێیانە وەک سەرنج و یادگە و تەرکیز و بیرکتوانای چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عبدالغفور عزيز پسپۆڕی بیرکاری باس لە بابەتی خوێندن و پۆلی ١٢ دەکەین کە قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسازە بۆ قوتابیان هەروەها شێوازی خوێندن و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان دەخەینەڕوو، بەتایبەت بۆ وانەی بیرکاری، هەڵە باوەکانی قوتابیان، مامۆستای تایبەت و خوولی هاوینە و چەند بابەتێکی دیکە تاووتوێ دەکەین.
لە ئەڵقەی ئەمجاریان لەگەڵ دکتۆر ئەرسەلان شەم پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لوت و گوێ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی باوترین نەخۆشیەکان و کێشە و گرفتەکان وچۆنێتی چارەسەرکردنیان. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش پیشەی پزیشکی بە گشتی لە وڵاتی خۆمان.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر کۆیار شێرکۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتی تاوانی کوشتنە چۆن ڕوودەدات و هۆکارەکانی پشتی چین، پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان و ناڕێکیە کەسێتێکان، کەیسی حاڵەتە سەیر و دەگمەنەکان و زۆر لایەنی دیکە باس دەکرێت لەسەر بابەتەکە.
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سالار جەلال شرۆڤەکار و بێژەری وەرزشی بەتوانا گفتوگۆ دەکەین لەسەر گەرموگوڕترین ڕووداوی ئەم ڕۆژانە کە ئەویش مۆندیالە، گەشتێک دەکەین بەناو مێژووی پاڵەوانێتیەکە و ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕووداوە گرنگەکان، هەروەها پێشبینیەکان و سوپڕایزەکانی ئەمساڵ باس دەکەین.
From the publisher's feed