Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
June 08, 2026خەڵکی ئامەد سووکایەتی و گاڵتەپێکردن بە ژنانی کورد شەرمەزار دەکەن - ی مانگی شهش ٠٨, ٢٠٢٦دانیشتووانی شاری ئامەد گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی قسەکانی بازرگانێکی تورک سەبارەت بە ژنانی کورد بەڕێوە برد. بەشداربووان دروشمیان بەرزکردەوە و جەختیان لە ڕێزگرتن لە پێگە و مافەکانی ژنانی کورد کردەوە و هەرچەشنە سووکایەتی و هەڵاواردنیان بەرامبەر ژنان شەرمەزار کرد....more4minPlay
June 07, 2026گامێشەکانی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان؛ کەمبوونەوەی ژمارەی ئەم ئاژەڵە لە گەرمیان - ی مانگی شهش ٠٧, ٢٠٢٦ژمارەی گامێشەکان لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دابەزینێکی نیگەرانکەر بووەتەوە. گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی مەیدانی گەرمیان کە سەردەمانێک بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی بەخێوکردنی گامێش دادەنرا، ئێستا بەهۆی کەمی ئاڵف و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بەشێکی زۆری ئاژەڵەکانی لەدەستداوە....more5minPlay
June 07, 2026قوربانیانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە چاوەڕوانی چارەسەرن؛ 64 قوربانی دڵنیا نین لە ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات - ی مانگی شهش ٠٧, ٢٠٢٦64 قوربانی کیمیابارانی هەڵەبجە هێشتا چاوەڕێی ڕەوانەکردنن بۆ بنکە پزیشکییەکانی دەرەوەی وڵات. بەگوتەی پارێزگاری هەڵەبجە، بەهۆی کەمتەرخەمی لە وەزارەتەکانی تەندروستی حکومەتی هەرێم، پڕۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ فایلە پزیشکییەکانیان دواکەوتووە و تائێستاش بەڵگەنامەی پێویست بۆ گواستنەوەیان تەواو نەبووە....more4minPlay
June 06, 2026ئامادەکارییەکان بۆ جامی جیهانی لە واشنتن دی سی - ی مانگی شهش ٠٦, ٢٠٢٦لەگەڵ نزیکبوونەوەی جامی جیهانی کە کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم مەبەستە لە واشنتنی پایتەخت دەستیان پێکردووە....more2minPlay
June 06, 2026جامی جیهانی گەیشتە پایتەختی مەکسیک - ی مانگی شهش ٠٦, ٢٠٢٦لەگەڵ نزیکبوونەوەی جامی جیهانی ئامادەکارییەکان لە ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەدا بەردەوامن و پەیتا پەیتا تیمەکان دەگەنە ئەو وڵاتانە....more2minPlay
June 06, 2026پچرانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان - ی مانگی شهش ٠٦, ٢٠٢٦بەهۆی بۆردوومانکردنی بورجەکانی پەیوەندی لەلایەن ئێرانەوە لە بەشێک لە گوندە گەشتیارییەکانی هەورامان، پەیوەندیە تەلەفۆنی و ئینتەرنێتەکان پچراون و گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە،...more4minPlay
June 06, 2026ژمارەی لەسێدارەدانی کوردەکان لە ئێران زیادی کردووە - ی مانگی شهش ٠٦, ٢٠٢٦بە گوێرەی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئهمساڵ بە ڕێژەی نزیکەی %68 له سێدارهدانهكانی ئێران و ڕۆژههڵاتی كوردستان زیادی كردووه، لەکاتێکدا ئێران ڕێگری لە هەڵاتنی خەڵک دەکات و هێزی زیاتر دێنێتە ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بهتایبهتی له چیای سورێن....more4minPlay
June 05, 2026لە ئەمەریکا ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیال بەردەوامن - ی مانگی شهش ٠٥, ٢٠٢٦تیمەکانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهانەوە پەیتا پەیتا دەگەنە ئەمەریکا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026. لە ئەمەریکا ئامادەکارییەکان هەتا کۆتا خولەک بەردەوام دەبن....more4minPlay
June 05, 2026بێهرووزی: "مەیسەم و موجتەبا گیانی خۆیان فیدای کورد کرد". - ی مانگی شهش ٠٥, ٢٠٢٦هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی دوو چالاکوانی کوردی یارسان و لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران...more15minPlay
June 04, 2026نوێترین هەواڵەکانی ڕۆژ - ی مانگی شهش ٠٤, ٢٠٢٦نوێترین هەواڵەنی ڕۆژ لە دەنگی ئەمەریکاوە، پەیوەست بە ئەمەریکا و ئێران و بابەتەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان....more4minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.