Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
June 02, 2026خوێندنی زمانی کوردی لە هەندەران - ی مانگی شهش ٠٢, ٢٠٢٦ناسک نەسیری ماموستای قوتابخانەی کوردستان لە بەلجیکا لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" خوێندنی زمانی کوردی لە هەندەران ڕەنگە بۆ هەمووان نەڕەخسێت، ئەگەریش هەبێت ئەزموونێکی نوێیە بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لە هەندەران لە دایک دەبن و یارمەتیان دەدات فێری زمانی دایک ببن...more17minPlay
June 01, 2026دوو لاوی کورد لە کرماشان بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکوژرێن - ی مانگی شهش ٠١, ٢٠٢٦موجتهبا و مهیسهم دوو برا بوون کە له دهڕهدرێژی کرماشان خاوهنی كتێبخانهیهک بوون بۆ زیندوو ڕاگرتنی زمان و كلتوری كوردی وهک هاورێكانی دهڵێن رژێمی ئێران دهیویست بهههر شێوهیهک بێت كتێبخانهكهیان دابخات....more4minPlay
June 01, 2026ژیانی بێ ناسنامە؛ چیرۆکی هاینا و ساینا و هەزاران منداڵی کورد - ی مانگی شهش ٠١, ٢٠٢٦چیرۆکی هاینا و ساینا نموونەی ئەو هەزاران منداڵەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە لە هەرێم پەنابەرن و ناسنامەیان پێنادرێت و بێ ناسنامە ماونەتەوە، ئەمەش بووەتە گرفتی گەورەی بەردەم خوێندنیان و دەستکەوتنی هەلی کار و بەڕێکردنی کاری ڕۆژانەیان....more5minPlay
May 31, 2026یەپەژە: ئێمە مافی ژنان لە سوریا مسۆگەر دەکەین - ی مانگی پـێنج ٣١, ٢٠٢٦داهاتوی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هێشتا خاڵێکی ناکۆکی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ە. لایەنگرانی یەپەژە لە قامیشلۆ بۆ بەرگریکردن لە ڕۆڵ و بوونی یەپەژە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداوە....more4minPlay
May 31, 2026مادەی 140: کەرکوک لە نێوان بەغدا و ناکۆکی لایەنە کوردییەکان - ی مانگی پـێنج ٣١, ٢٠٢٦لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017، ئەولەویەتی کورد لە عێراق بوو بە دەستەبەرکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەران. چاودێران دەڵێن مادەی 140ئ دەستوور کە سەردەمانێک کارتێکی بەهێزی سیاسی کورد بوو لە بەغدا، ئەمڕۆ بووەتە خاڵێکی لاوازی هاوکێشە سیاسییەکان....more4minPlay
May 30, 2026بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نافسای نێودەوڵەتی لە فلۆریدا - ی مانگی پـێنج ٣٠, ٢٠٢٦شاندی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆنفرانسی نافسای نێودەوڵەتی کرد لە فلۆریدا، شاندەکەی هەرێم لە کۆنفراسەکەدا تیشکیان خستووەتە سەر پەرەپێدانی پەردوەردە و خوێندنی باڵا. دکتۆر تاڵب محەمەد شەریف، پرۆفیسیۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر باس لە ناوسەڕۆکی کۆنفرانسەکە دەکات....more17minPlay
May 30, 2026دوای 43 ساڵ، هێشتا بنەماڵەی گەنجانی لەسێدارەدراوی مەهاباد بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن - ی مانگی پـێنج ٣٠, ٢٠٢٦چل و سێ ساڵ لەمەوبەر ئێران 59 گەنجی خەڵکی شاری مەهابادی کوردستانی ئێرانی لەسێدارە دا و هەرگیز تەرمەکانیان بۆ بنەماڵەکانیان نەگەڕاندەوە. لەو کاتەوە ڕێکخراوە کوردەکانی مافی مرۆڤ خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەن لەسەر ئەم پێشێلکارییانە. دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەو دۆسیەیە تاوتوێ دەکات....more41minPlay
May 30, 2026ئاوی فورات قەیرانی مرۆیی و ژینگەیی لە ناوچە گوندنشینەکانی کۆبانی دروست کردووە - ی مانگی پـێنج ٣٠, ٢٠٢٦کردنەوەی بەنداوەکانی تورکیا لەسەر ڕووباری فورات لافاوێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و قەیرانێکی مرۆیی و ژینگەیی دروستکردووە. لە ناوچە گوندنشینەکانی کۆبانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی فورات زیانی بە کشتوکاڵ گەیاندووە و ژیانی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە....more4minPlay
May 30, 2026نوێترین هەواڵەکانی ڕۆژ - ی مانگی پـێنج ٣٠, ٢٠٢٦نوێترین هەواڵەنی ڕۆژ لە دەنگی ئەمەریکاوە، پەیوەست بە ئەمەریکا و ئێران و بابەتەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان....more3minPlay
May 30, 2026کاتێک تەل و ئاسن دەبنە دەنگی ئازادی - ی مانگی پـێنج ٣٠, ٢٠٢٦خانمێکی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەرێمی کوردستانەوە بەکاری هونەری جۆراوجۆر ناڕەزایەتی دژ بە ڕژێمی ئێران دەردەبڕێت و دەڵێت،" هەموو ئەو پەیکەرانەی بە تەل دروستمکردووە، قەبارەیان بچووکە بەڵام هەریەکەیان چیرۆکێکی پڕ تراژیدیای لەپشتە."...more5minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.