ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە
ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار
ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ
ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما
پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە
لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و
شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان
ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە
ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن
ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین کە نانوشتێنەوە
ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان بە یەکجاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران
کۆماری سێدارەی ئیسلامی خوار خوار بووەتەوە و
بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملە ی بەرزەوە
دەست بۆ خۆر بەرین و دایبگرینە سەر ئەرز
لەم بەیانییەوە، شەقامە ھەرە گەورەی سنە
ناوی خۆی گۆڕی بە فەرزاد کەمانگەر
لەم بەیانییەوە، گەورەترین باخچەی مھاباد
بوو بە شیرینی عەلەم ھولی و مانگی کردە سەر
لە کازیوەی ئەمڕۆوە، ھەموو ئەو مناڵانەی لەدایکبوون
ناوی فەرھاد وەکیلیان لێ نرا!
لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە
مەھدی ئیسلامیان بوو بە گۆمی وان و
عەلی حەیدەریان بوو بە تاقوستانی کرماشان
دەبا کۆماری سێدارە، سنە لە سێدارە بات!
نەھێڵێ مناڵەکانمان لە دایک بن!
من ئیتر لەمڕۆوە عاشقی چاوانی شیرین عەلەم ھولیم
لەمڕۆوە ھەرچی شیعرم ھەیە ئەیانکەم بە
گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عەلەم ھولی
لە ئێستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم
لە ئێستەوە من ئیتر دەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی
کە بۆ دواجار لە پێی کردوو پێوەی چووە سەر سێدارە
لە ئێستەوە من بازنەی بەجێ ماوی دەستی
من ئێستە بووم بە جانتا پچکۆلە دەستییەکەی شیرین عەلەم ھولی
بە شانەی قژی و بە ئاوێنەی تەماشای و
من ئێستە بووم بە دوا تیکە نانی بەجێماوی و
من ئێستە بووم بەخۆڵی ژێر پێڵاوەکەی شیرین عەلەم ھولی
ئەوەی ناتوانێ ھەرگیز، ھەرگیز، ھەرگیز