Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
February 23, 2026یههوزا ١: ١٠ - ١١یههوزا ١: ١٠ - ١١10کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.11قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون....more21minPlay
February 22, 2026یههوزا ١: ٩ - ١١یههوزا ١: ٩ - ١١9بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی موسا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!»10کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.11قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون....more21minPlay
February 21, 2026یههوزا ١: ٧ - ٩یههوزا ١: ٧ - ٩7هەروەها سەدۆم و عەمۆرا و شارەکانی دەوروبەریان بە هەمان ڕێگا بەدوای داوێنپیسی و هاوڕەگەزبازی کەوتن، جا بە ئاگرێکی هەتاهەتایی سزادران و بوون بە پەند.8خەیاڵخاوەکانیش بە هەمان شێوە، جەستە گڵاو دەکەن و دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە و بوختان بە فریشتەکان دەکەن.9بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی موسا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!»...more15minPlay
February 20, 2026یههوزا ١: ٥ - ٦یههوزا ١: ٥ - ٦5هەرچەندە خۆتان پێشوەخت دەیزانن، بەڵام هەر دەمەوێت بیرتان بخەمەوە کە یەزدان گەلەکەی خۆی لە خاکی میسر ڕزگار کرد، بەڵام دواتر ئەوانەی لەناوبرد کە باوەڕیان نەهێنا،6هەروەها ئەو فریشتانەی کە پلە و پایەکانی خۆیان نەپاراست، بەڵکو شوێنی خۆیان بەجێهێشت، بە کۆتی هەتاهەتایی بۆ سزای ڕۆژی گەورە لەژێر تاریکیدا هەڵگیران....more19minPlay
February 19, 2026یههوزا ١: ٣ - ٤یههوزا ١: ٣ - ٤3خۆشەویستان، هەرچەندە زۆر بە پەرۆش بووم تاکو لەبارەی ڕزگاریی هاوبەشمانەوە بۆتان بنووسم، بەڵام بە پێویستم زانی ئەمەتان بۆ بنووسم، لێتان دەپاڕێمەوە تێبکۆشن بۆ ئەو باوەڕەی کە تەنها جارێک دراوەتە دەست گەلی پیرۆزی خودا.4لەبەر ئەوەی کەسانێک بە دزییەوە هاتوونەتە ناوەوە، لەمێژە بۆ ئەو حوکمە نووسراون، خوانەناسن، نیعمەتی خودامان بۆ بەڕەڵایی دەگۆڕن و نکۆڵی لە عیسای مەسیح دەکەن، کە تاقە سەروەر و پەروەردگارمانە....more20minPlay
February 18, 2026زهكریا ٤: ٤ - ١٤زهكریا ٤: ٤ - ١٤4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»...more15minPlay
February 18, 2026یههوزا ١: ١ - ٢یههوزا ١: ١ - ٢1لە یەهوزاوە، بەندەی عیسای مەسیح و برای یاقوب،بۆ بانگکراوەکان، ئەوانەی خودای باوک خۆشی دەوێن و بەهۆی عیسای مەسیحەوە پارێزراون:2بەزەیی و ئاشتی و خۆشەویستیتان بۆ زیاد بێت....more19minPlay
February 16, 2026سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠9«ئینجا لێوی هەموو گەلان پاک دەکەمەوە،هەتا هەموویان بە ناوی یەزدانەوە نزا بکەن،تاکو هاوشانی یەکتر خزمەتی بکەن.10لەوبەری ڕووبارەکانی کوشەوەئەوانەی دەمپەرستن، گەلە پەرتوبڵاوکراوەکەم،دیارییەکانم پێشکەش دەکەن.11لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیتکە پێیان لە من یاخی بوویت،چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم،ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن.ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزیلە کێوی پیرۆزم.12بەڵام گەلێکت تێدا دەهێڵمەوەسادە و ساکار،پشت بە ناوی یەزدان دەبەستێت.13پاشماوەی ئیسرائیلیش چیدی خراپە ناکەن،درۆ ناکەن،لە دەمیاندا زمانی هەڵخەڵەتێنەر نامێنێت،چونکە بە ئاسوودەیی دەخۆن و ڕادەکشێن،کەسیش نییە بیانترسێنێت.»14ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ،ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە!بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە،ئەی ئۆرشەلیمی کچ!15یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی،دوژمنەکەت کشایەوە.یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە،جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.16لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت:«ئەی سییۆن مەترسە،دەستت شل مەکە.17یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە،لە ڕزگارکردن قارەمانە.بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت،لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە،بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.»18«ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێنلە تۆ دایاندەماڵم،لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت.19لەو کاتەدا من سزایان دەدەمهەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛شەلەکە ڕزگار دەکەم وئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە.ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشملە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون.20لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە،لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان.ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشملەنێو هەموو گەلانی زەوی،کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتانلەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more20minPlay
February 15, 2026سهفهنیا ٣: ٣ - ٨سهفهنیا ٣: ٣ - ٨3میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن،دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن،هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە.4پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین،خەڵکانێکی ناپاکن،کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە،تەوراتیان پێشێل کردووە.5یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە،ناڕەوایی ئەنجام نادات.بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات،کەموکوڕی تێدا نییە،بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت.6«نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد،قەڵاکانیان وێران بوون،شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد،بەبێ ڕێبوارن،شارەکانیان وێران کران،بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان.7ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم:”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت وتەمبێ دەبیت!“هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت،هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم.بەڵام چالاک بوونلە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.»8یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن،هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان،چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە،پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە،بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم،هەموو گڕی تووڕەییم،بە ئاگری ئیرەییمهەموو زەوی هەڵدەلووشێت....more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.