Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
February 04, 2026حهبهقوق ٢: ١ - ٣حهبهقوق ٢: ١ - ٣1لە خاڵی چاودێریکردنەکەم دەوەستم وسەردەکەومە سەر قوللەی چاودێری،چاوەڕێ دەکەم تاکو بزانم یەزدان چیم پێ دەڵێت وبۆ وەڵامی ئەو سکاڵایە چی بڵێم.2ئینجا یەزدان وەڵامی دامەوە و فەرمووی:«سروشەکە بنووسەوە ولەسەر تابلۆ هەڵیبکۆڵە،تاکو پەیامنێر بە دروستی پەیامەکە بگەیەنێت،3چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە،باسی کۆتایی دەکات ودرۆ ناکات.ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە،چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت....more19minPlay
February 03, 2026حهبهقوق ١: ١٣ - ١٧حهبهقوق ١: ١٣ - ١٧13چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟14مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە.15دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە.16هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت وبخووری بۆ دەسووتێنێت،چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت وخواردنەکەی چەورە.17هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟...more22minPlay
February 02, 2026حهبهقوق ١: ١٠ - ١٢حهبهقوق ١: ١٠ - ١٢10گاڵتە بە پاشایان دەکەن ومیران دەکەنە گاڵتەجاڕ،بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن.11ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.»12ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە....more19minPlay
February 01, 2026حهبهقوق ١: ٣ - ٩حهبهقوق ١: ٣ - ٩3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.5«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،بە تەواوی سەرسام بن،چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن.6من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە،گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.7تۆقێنەر و ترسێنەرە،خۆیان حوکم دادەنێن وشکۆی خۆیان دەسەپێنن.8ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن ولە گورگی ئێواران توندوتیژترن،سوارەکانی بە پڕتاویلە دوورەوە دێن،وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن.9هەموو بۆ ستەمکاری دێن،ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،وەک لم دیل کۆدەکەنەوە....more15minPlay
January 31, 2026حهبهقوق پێشەكى ١: ١ - ٤حهبهقوق پێشەكى ١: ١ - ٤1ئەو سروشەی کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات.2ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم وتۆش گوێ ناگریت؟هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم وتۆش ڕزگار ناکەیت؟3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت....more21minPlay
January 30, 2026ناحوم ٣: ٨ - ١٩ناحوم ٣: ٨ - ١٩8ئایا لە شاری تیب چاکتریت،دانیشتووی سەر نیل،ئاو چواردەوری دابوو؟ئەوەی ڕووبارەکە دەیپاراست،ئاوەکان شوورای بوون.9کوش و میسر هێزی لە ڕادەبەدەری بوون،پووت و لیبییەکان هاوپەیمانی بوون.10بەڵام ئەو بە دیل گیرا وڕاپێچ کرا،منداڵەکانی پارچەپارچە کرانلەسەر سووچی هەموو شەقامێک.لەسەر پیاوماقوڵانی تیروپشک کرا وهەموو گەورە پیاوانی کۆت و زنجیر کران.11هەروەها تۆش سەرخۆش دەبیت،خۆت دەشاریتەوە ولە پەنایەک دەگەڕێیت لە دەستی دوژمن.12هەموو قەڵاکانت وەک داری هەنجیرنبە یەکەم بەرەوە،کە بتەکێن بەردەبنەوەبۆ ناو دەمی ئەو کەسەی دەیخوات.13تەماشای سەربازەکانت بکە،هەموویان وەک ژنن!دەروازەکانی خاکەکەتبۆ دوژمنانت دەخرێنە سەر پشت،ئاگر شمشیرەی دەروازەکانت هەڵدەلووشێت.14ئاو بکێشەوە بۆ کاتی گەمارۆدراویت،قەڵاکانت بەهێز بکە!بڕۆ ناو قوڕەوە،قوڕ بشێلە وخشتبڕەکانت توندوتۆڵ بکە!15لەوێدا ئاگر دەتخوات،شمشێر دەتبڕێت ووەک پۆلە کوللە دەتخوات.وەک پۆلە کوللە زیادبە،زیادبە وەک پێکوڕە!16بازرگانەکانی خۆتلە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرتر کرد،بەڵام وەک کوللە خاکەکە ڕووت دەکەنەوە و دەفڕن.17پاسەوانەکانت وەک کوللەن،ئەفسەرەکانت وەک ڕەوە کوللەن،کە لە ڕۆژێکی سارد لەسەر دیوار هەڵنیشتوون،بەڵام کە خۆر هەڵهات دەفڕن،کەس نازانێ بەرەو کوێ چوون.18ئەی پاشای ئاشور، شوانەکانت خەوتن،گەورە پیاوانت پاڵکەوتن پشوو بدەن.گەلەکەت لەسەر چیاکان پەرتەوازە بوون،کەس نییە کۆیان بکاتەوە.19شکانەکەت ناگیرێتەوە،برینەکەت ساڕێژ نابێت.هەموو ئەوانەی هەواڵی تۆ دەبیستنلە خۆشیدا چەپڵە لێ دەدەن،چونکە کێ نەیچێشتووەخراپەی بەردەوامی تۆ؟...more19minPlay
January 29, 2026ناحوم ٣: ١ - ٧ناحوم ٣: ١ - ٧1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،سەراپای درۆیە،پڕ لە تاڵانە،نێچیری لێ نابڕێت!2شریقەی قامچی،خشەخشی چەرخ،غاردانی ئەسپ وهەڵبەزینی گالیسکە!3سوارەکان پێشدەکەون،بڵێسەی شمشێر وبروسکەی ڕم!زۆری برینداران وزۆری کوژراوان،تەرمی بێشومار،خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.4هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە،ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە،ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە،بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.5یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم.دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت،ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم وپاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن.6پیسایی فڕێدەدەمە سەرت،ڕیسوات دەکەم ودەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی.7جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟»...more20minPlay
January 28, 2026ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١ناحوم ٢: ٧ - ٣: ١7بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت وڕاپێچ دەکرێت.کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن،سنگیان دەکوتن.8نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە.هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!»بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە.9«زیو تاڵان بکەن!زێڕ تاڵان بکەن!گەنجینەکانی لەبن نایەن،پڕە لە گەوهەری بەهادار.»10چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە،دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن،هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت.11کوا لانەی شێرەکان،لەوەڕگای بەچکە شێران؟لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕانلەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن.12شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا ونێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند،ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر،لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون.13یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:«من لە دژی تۆم.گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ،بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات ونێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم.ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»ناحوم ٣1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،سەراپای درۆیە،پڕ لە تاڵانە،نێچیری لێ نابڕێت!...more20minPlay
January 27, 2026ناحوم ٢: ١ - ٦ناحوم ٢: ١ - ٦1ئەی نەینەوا، پەلاماردەر لە دژی تۆ هات.قەڵاکە بپارێزە،چاودێری ڕێگاکە بکە،بازووی لێ هەڵبکە،توانای زۆر بخەرە گەڕ!2یەزدان سەروەری یاقوب دەگەڕێنێتەوەوەک سەروەری ئیسرائیل،هەرچەندە تاڵانکەران تاڵانیان کردن وڕەزەمێوەکانیان تێکدان.3قەڵغانی پاڵەوانەکانی ئاڵ هەڵگەڕاون،قارەمانەکانی لە بەرگی سووردان،لە ڕۆژی خۆ ئامادەکردنیانداپۆڵای گالیسکەکان بریسکە دەداتەوە،ئەو ڕمانەی لە دار سنەوبەر دروستکراون دەلەرنەوە.4گالیسکەکان لە شەقامەکان تیژڕەون،لە گۆڕەپانەکان سەرەڕۆن.دیمەنیان وەک مەشخەڵە،وەک بروسک غار دەدەن.5نەینەوا پاڵەوانەکانی بانگ دەکات،بەڵام ساتمە دەکەن و لە ڕۆیشتنیاندا دەکەون.پەلە دەکەن بۆ لای شووراکانی وقەڵغانەکان ئامادە کراون.6دەروازەکانی ڕووبار دەکرێنەوە وکۆشکەکە دەڕمێت....more21minPlay
January 26, 2026ناحوم ١: ١١ - ١٥ناحوم ١: ١١ - ١٥11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،ڕاوێژکاری بەدکارییە.12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیتبەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.13ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکانلە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»15ئەوەتا لەسەر چیاکانەپێیەکانی مزگێنیدەر،ئاشتی ڕادەگەیەنێت!ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،نەزرەکانت بەجێبهێنە،ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن....more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.