Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
January 25, 2026ناحوم ١: ٤ - ١٠ناحوم ١: ٤ - ١٠4دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.باشان و کارمەل سیس دەکات،خونچەی لوبنان سیس دەبێت.5چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن وگردەکان دەتوێنەوە.زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.6کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت وتاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.7یەزدان چاکە،لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،8بەڵام بە تۆفانێکی گەورەبە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.9بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.10ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن....more21minPlay
January 24, 2026ناحوم ١: ١ - ٣ناحوم ١: ١ - ٣1سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:2یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە،یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی وهەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.3یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،هەور تۆزی پێیەکانیەتی....more21minPlay
January 22, 2026یۆحهنای سێیهم ١: ١٢ - ١٤یۆحهنای سێیهم ١: ١٢ - ١٤12دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە.13زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت.14بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین.15سڵاوت لێ بێت.برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە....more20minPlay
January 21, 2026یۆحهنای سێیهم ١: ٩ - ١١یۆحهنای سێیهم ١: ٩ - ١١9بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات.10بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات.11خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە....more15minPlay
January 20, 2026یۆحهنای سێیهم ١: ٤ - ٨یۆحهنای سێیهم ١: ٤ - ٨4خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.5خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان.6ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیەی لەلای خودا شایستەیە بەڕێیان بکەیت،7چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە.8بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین....more23minPlay
January 19, 2026یۆحهنای سێیهم پێشەكى ١: ١ - ٣یۆحهنای سێیهم پێشەكى ١: ١ - ٣1لە پیرەکەوە،بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت.2ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە.3زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت....more20minPlay
January 18, 2026یۆحهنای دووهم ١: ٩ - ١٣یۆحهنای دووهم ١: ٩ - ١٣9هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە.10هەرکەسێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان پێشوازی لێ مەکەن و سڵاوی لێ مەکەن،11چونکە ئەوەی سڵاوی لێ بکات، لە بەدکارییەکانیدا بەشدار دەبێت.12زۆر شتم هەیە بۆتانی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە مەرەکەب و کاغەز بێت، بەڵکو ئومێدەوارم لەگەڵتان بم و ڕووبەڕوو بدوێین، تاکو تەواو دڵخۆش بین.13منداڵانی خوشکە هەڵبژێردراوەکەت سڵاوت لێدەکەن....more21minPlay
January 17, 2026یۆحهنای دووهم ١: ٧ - ٨یۆحهنای دووهم ١: ٧ - ٨7چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن.8ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن....more22minPlay
January 16, 2026یۆحهنای دووهم ١: ٣ - ٦یۆحهنای دووهم ١: ٣ - ٦3با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە لەگەڵ بێت، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە.4زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.5ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم کە یەکتریمان خۆشبوێ.6خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن....more25minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.