Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
January 05, 2026میخا ٤: ٦ - ١٣میخا ٤: ٦ - ١٣6یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا شەلەکان کۆدەکەمەوە وڕاپێچکراوەکان خڕدەکەمەوە،هەروەها ئەوانەی سزام داون.7شەلەکان دەکەمە پاشماوە،دوورخراوەکانیش دەکەمە نەتەوەیەکی بەهێز.یەزدانیش لە کێوی سییۆن پاشایەتییان دەکاتلەو کاتەوە و بۆ هەتاهەتایە.8تۆش ئەی تاوەری پاسەوانی مێگەل،ئەی قەڵای سییۆنی کچ،هەروەک پێشتر دەسەڵاتت بۆ دەگەڕێتەوە،پاشایەتی ئۆرشەلیمی کچ.»9ئێستا بۆچی بە هاوارەوە دەگریت؟بۆچی وەک ژانی منداڵبوون ژانت گرتووە؟ئایا پاشات نییە،یان ڕاوێژکارت مردووە؟10ئەی سییۆنی کچ، لەبەر ژان بگەوزێوەک ژنی ژانگرتوو،چونکە ئێستا لە شار دێیتە دەرەوە ولە دەشتودەر چادر هەڵدەدەیت.دەچیتە بابل،لەوێ دەرباز دەکرێیت.لەوێ یەزدان دەتکڕێتەوەلە دەستی دوژمنەکانت.11بەڵام ئێستا، چەندین نەتەوەلە دژی تۆ کۆدەبنەوە.دەڵێن: «با گڵاو بێت،با بە دیمەنی سییۆن دڵخۆش بین.»12بەڵام ئەوان نازاننبیرکردنەوەی یەزدان چییە،هەروەها لە پلانی ئەو تێناگەن،چونکە وەک مەڵۆی گەنم بۆ سەر جۆخین کۆی کردنەوە.13«ئەی سییۆنی کچ، هەستە و پێشێلی بکە،چونکە قۆچی ئاسنینت پێ دەبەخشم.سمی بڕۆنزت پێ دەبەخشم وچەندین گەل تەفروتونا دەکەیت.»دەستکەوتی ناڕەوایی ئەوان بۆ یەزدان تەرخان دەکەیت،سامانیان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان....more21minPlay
January 04, 2026میخا ٤: ١ - ٥میخا ٤: ١ - ٥1لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وگەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.2زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.4هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی ولەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،کەس نایترسێنێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی.5هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوەبۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر....more25minPlay
January 03, 2026میخا ٣: ٥ - ١٢میخا ٣: ٥ - ١٢5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سەبارەت بە پێغەمبەرەکان،ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن،بانگەوازی ئاشتی دەکەنبۆ ئەوانەی تێریان دەکەن،بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەنکە تێریان ناکەن.6لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت،تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە.خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت،ڕۆژیان لێ تاریک دادێت.7پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن،فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن،هەموویان چاوەڕوویان نەماوە،چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.»8بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز،پڕ لە ڕۆحی یەزدان،لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی،تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم،بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی.9ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب،ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن،ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە وهەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن،10ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن وئۆرشەلیم بە ستەم.11ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن،کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن،پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە.لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن:«ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.»12لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوەسییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت،ئۆرشەلیم کاول دەبێت،گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک....more20minPlay
January 02, 2026میخا ٣: ١ - ٤میخا ٣: ١ - ٤1گوتم:«ئەی سەرکردەکانی یاقوب،ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،پێستی گەلەکەم دادەماڵن وگۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،کەوڵیان دەکەن،ئێسکیان دەشکێنن،پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،وەک گۆشتی ناو تاوە.»4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردیان....more25minPlay
January 01, 2026میخا ٢: ٦ - ٣: ٤میخا ٢: ٦ - ٣: ٤6پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.»7ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»«ئایا وشەکانم باش نینبۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟8بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەمبۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵنلەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە.9ژنانی گەلەکەم دەردەکەنلەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیانبۆ هەتاهەتایە دەبەیت.10هەستن و بڕۆن!چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.11ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە!12«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر،وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت.13کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،یەزدانیش پێشەنگیانە.»میخا ٣1گوتم:«ئەی سەرکردەکانی یاقوب،ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن.ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟2ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن،پێستی گەلەکەم دادەماڵن وگۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛3ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن،کەوڵیان دەکەن،ئێسکیان دەشکێنن،پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ،وەک گۆشتی ناو تاوە.»4ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن،بەڵام وەڵامیان ناداتەوە.لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردیان....more20minPlay
December 31, 2025میخا ١: ١٣ - ٢: ٥میخا ١: ١٣ - ٢: ٥13ئەی دانیشتووانی لاخیش،گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن،ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن،هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد.14لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەنبە مۆرەشەت گەت.یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییەبۆ پاشاکانی ئیسرائیل.15داگیرکەرتان دەهێنمە سەر،ئەی دانیشتووانی مارێشا،ئەوەی شکۆی ئیسرائیلەدێتە عەدولام.16سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕانلەسەر منداڵە نازدارەکانتان،وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ،چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.میخا ٢1قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە ولەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەنچونکە لە دەستیان دێ.2چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن.3لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،چونکە کاتی خراپە دەبێت.4لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت وشیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:”بە تەواوی وێران بووین،بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.چۆن لێی داماڵین!کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»5لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێتبە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات....more23minPlay
December 30, 2025میخا ١: ٨ - ١٢میخا ١: ٨ - ١٢8لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە،بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم.وەک چەقەڵ دەلورێنم ووەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،9چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت،بەڵکو یەهوداش تووش بوو،گەیشتە دەروازەی گەلەکەم،هەتا ئۆرشەلیم هات.10ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن،بە هیچ شێوەیەک مەگریێن،لە بێتعۆفراداخۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.11ئەی دانیشتووانی شافیربە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە،دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن.بێتئێچەل دەگریێتبەڵام ناتانپارێزێت.12دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە،بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن،چونکە لەلایەن یەزدانەوەبەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی....more21minPlay
December 29, 2025میخا ١: ٢ - ٧میخا ١: ٢ - ٧2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.3ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.4چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە ودۆڵەکان شەق دەبەن،وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.5هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ئایا سامیرە نییە؟ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ئایا ئۆرشەلیم نییە؟6«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە وبناغەکانی دەردەخەم.7هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن وهەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،هەموو بتەکانی وێران دەکەم.لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،دەدرێتەوە لەشفرۆش.»...more24minPlay
December 28, 2025میخا پێشەكى، ١: ١ - ٢میخا پێشەكى، ١: ١ - ٢1پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە....more22minPlay
December 27, 2025یۆحهنای یهكهم ٥: ١٣ - ٢١یۆحهنای یهكهم ٥: ١٣ - ٢١13ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.14ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.15ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.16ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خوداش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت.17هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە.18دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات.19دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە.20هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە.21ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن....more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.