Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
January 15, 2026یۆحهنای دووهم ١: ١ - ٣یۆحهنای دووهم ١: ١ - ٣1لە پیرەکەوە،بۆ خانمی هەڵبژێردراو و بۆ منداڵانیشی کە لە ڕاستیدا خۆشمدەوێن، نەک تەنها من، بەڵکو هەموو ئەوانەی ڕاستی دەناسن،2لەبەر ئەو ڕاستییەی تیاماندا نیشتەجێ دەبێت و هەتاهەتایە لەگەڵمان دەبێت:3با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتیمان لە خودای باوک و عیسای مەسیحی کوڕی باوکەوە لەگەڵ بێت، بە ڕاستی و خۆشەویستییەوە....more19minPlay
January 13, 2026میخا ٧: ١٨ - ٢٠میخا ٧: ١٨ - ٢٠18کێ خودایەکی وەک تۆیە،کە لە تاوان دەبوورێت ولە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.19دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە وهەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.20دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خواردهەروەک ڕۆژگاری کۆن....more20minPlay
January 12, 2026میخا ٧: ٦ - ١٧میخا ٧: ٦ - ١٧6چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،بووک لە خەسووی؛دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.7بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،خودام گوێم لێ دەگرێت.8ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،یەزدان ڕووناکییە بۆم.9لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات ومافی من دێتە دی.دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،ڕاستودروستی ئەو دەبینم.10ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات وشەرمەزاری دایدەپۆشێت،ئەوەی پێی دەگوتم:«کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،تەنانەت ئێستاش دەشێلرێتوەک قوڕی شەقامەکان.11ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت.12لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،تەنانەت لە میسرەوە هەتا فوراتلە دەریاوە بۆ دەریا ولە چیاوە بۆ چیا.13زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،بەهۆی کردەوەکانیان.14بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە،مێگەلی میراتەکەت،ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیەلە ناوەڕاستی ڕەزەکان.با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێنوەک ڕۆژگاری کۆن.15«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.»16نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.دەست دەخەنە سەر دەمیانگوێیان کەڕ دەبێت.17وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،وەک خشۆکەکانی زەوی.بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،لە تۆ دەترسن....more21minPlay
January 11, 2026میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥16چونکە فەرزەکانی عۆمری وهەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە وڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم ودانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی وتانە و تەشەری نەتەوەکان.»میخا ٧1قوڕبەسەرم!وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.2خواناس لە خاک لەناوچوو،کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،میر داوای دیاری دەکات،دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکاتپێکەوە دەیڕێسن.4چاکترینیان وەک وشترالووکە وڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.5متمانە بە برادەر مەکە وپشت بە دۆست مەبەستە.نهێنیت بپارێزەتەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،...more23minPlay
January 10, 2026میخا ٦: ٨ - ١٥میخا ٦: ٨ - ١٥8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە وداوای چیت لێدەکات:دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت وبە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.9ئەگەر ئێوە دانان لە ناوی خودا بترسن!دەنگی یەزدان بانگەواز بۆ شارەکە دەکات:«ئەی گەل و ئەوانەی لە شار کۆدەبنەوە، گوێ بگرن!10ئەی ماڵی خراپەکار، ئایا هێشتا گەنجینەی داهاتی ناڕەواییتان لەبیر دەکەم؟ئایا ئێفەی ناتەواو کە نەفرەت لێکراوە لەیادی دەکەم؟11ئایا ئەوانەی تەرازوویان درۆیە بێتاوانیان دەکەم،ئەوانەی فێڵ لە توورەکەی کێش دەکەن؟12دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن،دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن وبە زمانیان فێڵ دەکەن.13لەبەر ئەوە خەریکم سزاتان دەدەم،لەبەر گوناهەکانتان وێرانتان دەکەم.14ئێوە دەخۆن و تێر نابن،گەدەتان هەردەم بەتاڵ دەبێت.ئەمبار دەکەن، بەڵام هیچ نامێنێتەوە،چونکە ئەوەی مایەوە دەیدەمە شمشێر.15ئێوە دەچێنن و نادورنەوە،زەیتوون دەگوشن و بە ڕۆنەکەی خۆتان چەور ناکەن،ترێ دەگوشن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە،...more23minPlay
January 09, 2026میخا ٦: ٦ - ٨میخا ٦: ٦ - ٨6بە چی بچمە بەردەمی یەزدان وبۆ خودای پایەبەرز بچەمێمەوە؟ئایا بە قوربانی سووتاندن بچمە بەردەمی،بە گوێرەکەی تەمەن یەک ساڵە؟7ئایا یەزدان بە هەزاران بەران وبە دەیان هەزار ڕووبار لە ڕۆن ڕازی دەبێت؟ئایا نۆبەرەکەم لە جیاتی یاخیبوونەکەم بدەم،بەری لەشم لە جیاتی گوناهی خۆم؟8ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە وداوای چیت لێدەکات:دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت وبە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت....more21minPlay
January 08, 2026میخا ٦: ١ - ٥میخا ٦: ١ - ٥1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:«هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،هەروەها هارون و مریەمیش.5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادتبالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا وبەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»...more23minPlay
January 07, 2026میخا ٥: ٣ - ١٥میخا ٥: ٣ - ١٥3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکاتهەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوەبۆ لای نەوەی ئیسرائیل.4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکاتبە هێزی یەزدان،بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.جا بە ئاسوودەیی دەژین،چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان وپێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،لەگەڵ هەشت میر.6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن وخاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان وکاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات وبۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،لەنێو چەندین گەل،وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت وهەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.10یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم وگالیسکەکانت تێک دەشکێنم.11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم وهەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم ولەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم ولەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،ئیتر کڕنۆش نابەیتبۆ دەستکردی دەستەکانت.14ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم وشارەکانت وێران دەکەم.15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوەلەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»...more22minPlay
January 06, 2026میخا ٥: ١ - ٢میخا ٥: ١ - ٢1ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،چونکە گەمارۆ دراوین.بە گۆچان لە ڕوومەتیڕابەری ئیسرائیل دەدەن.2«بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی ئەفراتە،هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی یەهودا بچووکیت،بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێتئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،لە ئەزەلەوەیە.»...more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.