Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
February 14, 2026سهفهنیا ٢: ٨ - ٣: ٢سهفهنیا ٢: ٨ - ٣: ٢8«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب وقەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو،ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا وهەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.»9یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت:«بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوەبێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت،عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا،هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە وچاڵی خوێ و وێرانییە.پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن وپاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»10لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت،لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار.11یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان،چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت.هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن،هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی.12«ئێوەش ئەی کوشییەکان،بە شمشێری من دەکوژرێن.»13دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات وئاشوریش لەناودەبات،نەینەوا وێران دەکاتوەک بیابان وشک دەبێت.14ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە،هەموو جۆرە ئاژەڵێک.هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش،لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن،لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت،کاول بوون لە بەردەرگایە،چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.15ئەمە شارە دڵخۆشەکەیەکە لە ئاسوودەییدا دەژیا.ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت:«تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.»ئاخ، چۆن وێران بوو،لانەی گیانلەبەران!هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن وفیکە لێدەدەن.سهفهنیا ٣1قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکانئەوەی یاخی بووە و گڵاوە!2گوێی لە کەس نەگرت،تەمبێ نەبوو،پشتی بە یەزدان نەبەست،لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە....more21minPlay
February 13, 2026سهفهنیا ١: ١٦ - ٢: ٧سهفهنیا ١: ١٦ - ٢: ٧16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان.17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت وهەناویشیان وەک زبڵ.18نە زیو و نە زێڕەکەیانناتوانن دەربازیان بکەن،لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.«بە ئاگری ئیرەییەکەیهەموو زەوی هەڵدەلووشێت،چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکاتبۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»سهفهنیا ٢1ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە،خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە،2بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت،بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت،پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان،پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان.3ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن،ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن.داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن،بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن.4غەزە چۆڵ دەکرێت وئەسقەلان وێران دەبێت،ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت وعەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت.5قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا،نەتەوەی کریتییەکان!فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە،ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان،یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم،کەست ناهێڵمەوە.»6کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا،دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری مەڕ.7دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا،لەسەری دەلەوەڕێنن،ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن،چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە،ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە....more22minPlay
February 12, 2026سهفهنیا ١: ٧ - ١٦سهفهنیا ١: ٧ - ١٦7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە.یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.8لە ڕۆژی قوربانی یەزدانمیران سزا دەدەمهەروەها کوڕانی پاشا وهەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەمکە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەنلە ستەم و فێڵبازی.10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن،هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم وئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،ماڵیان وێران دەبێت.ماڵ بنیاد دەنێن وتێیدا دانانیشن؛ڕەز دەچێنن ولە شەرابەکەی ناخۆنەوە.14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،نزیکە و زۆر بە پەلەیە.هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان....more20minPlay
February 11, 2026سهفهنیا ١: ١ - ٦سهفهنیا ١: ١ - ٦1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:2«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەویبە تەواوەتی دادەماڵم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،باڵندەکانی ئاسمان وماسییەکانی دەریا دادەماڵم.بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم ومرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4«دەستم بۆ سەر یەهودا وبۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەنبۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن،6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە وئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»...more20minPlay
February 09, 2026حهبهقوق ٣: ٧ - ١٩حهبهقوق ٣: ٧ - ١٩7چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی،ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین.8ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو،تاکو سواری ئەسپ بیت وگالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟9کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد وداوای تیرێکی زۆرت کرد.بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە،10چیاکان تۆیان بینی و لەرزین،لافاوی ئاوەکان تێپەڕین،قووڵاییەکان دەنگیان هات،شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە.11خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان،بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت،بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت.12بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت،بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد.13بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە،بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت.سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد،لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە.14بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد،کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان،خۆشیان ئامادە کردبۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە.15بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر،ئاوە زۆرەکانت هەژاند.16بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە،لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین،ئێسکەکانم کلۆر بوون،چۆکم لەرزی.لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەمبۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم.17لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات ودار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت وکێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە ومانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،18بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.19یەزدانی پەروەردگار هێزی منە،پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات،توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان.بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم....more20minPlay
February 08, 2026حهبهقوق ٣: ١ - ٦حهبهقوق ٣: ١ - ٦1نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»:2ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست،ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام،لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە،با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن،لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت!3خودا لە تێمانەوە هات،پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات.شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە وستایشی ئەو زەوی پڕکردووە.4پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە،لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت،لەوێدا توانای شاردرابووەوە.5پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت،گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو.6ڕاوەستا و زەوی هەژاند،تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند.چیا دێرینەکان کوتران،گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە،بەڵام یەزدان جاویدانییە....more21minPlay
February 07, 2026حهبهقوق ٢: ١٦ - ٢٠حهبهقوق ٢: ١٦ - ٢٠16تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی.ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە،جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ،شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت.17ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە،لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت.لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.18«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت،بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات.19قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت: ”هەستە!“بە بەردی بێ هەست و نەست: ”بە ئاگابە!“ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە،ڕۆحی تێدا نییە.»20بەڵام یەزدان لەناو پەرستگای پیرۆزیدایە،با هەموو دانیشتووانی زەوی لەبەردەمیدا بێدەنگ بن....more18minPlay
February 06, 2026حهبهقوق ٢: ٥ - ١٩حهبهقوق ٢: ٥ - ١٩5لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات،لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە،چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە،وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت،هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە وهەموو گەلان بە دیل دەگرێت.6«ئایا گەلەکان پەند و توانج لەو ناگرن، دەڵێن:«”قوڕبەسەر ئەوەی شتی دزراو کەڵەکە دەکات وبە ستەمکاری خۆی دەوڵەمەند دەکات!ئەو دۆخە هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟“7ئایا قەرزدەرەکانت کتوپڕ لێت ڕاستنابنەوە؟ئایا بەئاگا نایێن و ناتلەقێنن؟ئینجا دەبیتە دەستکەوت بۆیان.8لەبەر ئەوەی تۆ چەندین نەتەوەت تاڵان کرد،ئەو گەلانەی کە ماونەتەوە تۆ تاڵان دەکەن،لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.9«قوڕبەسەر ئەوەی دەستکەوتی ناڕەوا بۆ ماڵەکەی بەدەستدەهێنێت وهێلانەکەی لە بەرزایی دادەنێت،تاکو لە چنگی خراپە دەرباز بێت!10پیلانی ڕیشەکێشکردنی گەلانێکی زۆرت گێڕا،شەرمەزاریت هێنایە سەر ماڵەکەت و خۆتت دۆڕاند.11لەبەر ئەوە بەرد لەناو دیوارەوە هاوار دەکات وکاریتەش لە دارەوە دەنگ دەداتەوە.12«قوڕبەسەر ئەوەی بە خوێنڕشتن شار بنیاد دەنێت وبە ستەمکاری شارۆچکە دادەمەزرێنێت.13ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییەکە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت،شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟14چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی شکۆمەندی یەزدان،هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.15«قوڕبەسەر ئەوەی شەراب دەرخواردی نزیکەکەی دەدات،هەتا سەرخۆش دەبێت لە مەشکەکەوە بۆی تێدەکات،تاکو جەستەیان بە ڕووتی ببینێت.16تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی.ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە،جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ،شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت.17ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە،لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت.لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.18«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت،بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات.19قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت: ”هەستە!“بە بەردی بێ هەست و نەست: ”بە ئاگابە!“ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە،ڕۆحی تێدا نییە.»...more22minPlay
February 05, 2026حهبهقوق ٢: ٤ - ٤حهبهقوق ٢: ٤ - ٤4«تەماشا، دوژمن خۆی گف کردووەتەوە،ئارەزووەکانی ڕەوا نییە،بەڵام کەسی ڕاستودروست بە باوەڕی خۆی دەژیێت....more21minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.