Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
April 30, 2025تیمۆساوسی یهكهم ٣: ١ - ٨تیمۆساوسی یهكهم ٣: ١ - ٨1ئەم قسەیە ڕاستە: ئەگەر یەکێک چاوی لە چاودێری بێت، حەزی لە چاکەکارییە.2چاودێر دەبێت گلەیی لەسەر نەبێت، مێردی یەک ژن بێت، وریا و ژیر و بەڕێز و میوان دۆست بێت، بتوانێت خەڵک فێربکات،3سەرخۆش و توندوتیژ نەبێت، بەڵکو دڵنەرم بێت، شەڕفرۆش نەبێت، حەزی لە پارە نەبێت.4خێزانەکەی باش بەڕێوە ببات، منداڵەکانی بەوپەڕی ڕێزەوە ملکەچ بن.5ئەگەر کەسێک نەزانێت خێزانەکەی بەڕێوە ببات، چۆن چاودێری کڵێسای خودا دەکات؟6تازە نەبێت لە باوەڕ، نەوەک لووتبەرز بێت و هەمان سزای شەیتانی بەسەردا بدرێت.7دەبێت ناوبانگی باش بێت لەلای ئەوانەی لە دەرەوەن، نەوەک قسەی بێتە سەر و بکەوێتە بەر داوی شەیتان.8خزمەتکارانیش دەبێت بەڕێز بن، دوو زمان نەبن، شەراب زۆر نەخۆنەوە، چاویان لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت،...more23minPlay
April 29, 2025تیمۆساوسی یهكهم ٢: ٦ - ١٥تیمۆساوسی یهكهم ٢: ٦ - ١٥6ئەوەی خوێنی خۆی کردە بەهای ئازادی بۆ هەمووان، شایەتیدانیش لە کاتی گونجاو بوو.7بۆ ئەمە من بە مزگێنیدەر و نێردراو دەستنیشان کراوم، ڕاست دەڵێم و درۆ ناکەم، فێرکاری باوەڕ و ڕاستیم بۆ نەتەوەکان.8جا دەمەوێ پیاوان لە هەموو شوێنێکدا نوێژ بکەن و بێ تووڕەیی و مشتومڕ دەستی پاکیان بەرز بکەنەوە.9ژنانیش پۆشاکیان بە شەرمەوە بێت، بەڕێز و شیاوی خۆیان بڕازێننەوە، نەک بە ئەگریجە و بە زێڕ و مرواری و جلی گرانبەها،10بەڵکو بە کرداری چاک شیاوی ژنێک بێت کە بانگەشەی لەخواترسی بکات.11ژن با لە هێمنیدا و ئەوپەڕی ملکەچی فێر بێت.12ڕێگا نادەم ژن فێرکردن بدات و دەسەڵاتی بەسەر پیاودا هەبێت، بەڵکو دەبێت لە هێمنیدا بێت،13چونکە یەکەم جار ئادەم شێوەی کێشرا، ئینجا حەوا.14هەروەها ئادەم هەڵنەخەڵەتا، بەڵکو ژن هەڵخەڵەتا و کەوتە گوناهەوە.15بەڵام بە منداڵبوون ڕزگاری دەبێت، ئەگەر لە باوەڕ و خۆشەویستی و پیرۆزی و شیاویدا بمێننەوە....more21minPlay
April 28, 2025تیمۆساوسی یهكهم ١: ١٩ - ٢: ٥تیمۆساوسی یهكهم ١: ١٩ - ٢: ٥19دەست بە باوەڕ و ویژدانێکی چاکەوە بگرە، کە هەندێک کەس ڕەتیان کردەوە، جا کەشتی باوەڕیان تێکشکا،20لەوانە هیمینایۆس و ئەسکەندەر، ئەوانم دایە دەستی شەیتان، بۆ ئەوەی فێربن کە کفر نەکەن.تیمۆساوسی یهكهم ٢1بۆیە پێش هەموو شتێک تکا دەکەم، نوێژ و نزا و پاڕانەوە و سوپاسگوزاریتان بۆ هەموو خەڵک بێت،2بۆ پاشا و دەسەڵاتداران، تاکو بە ئاشتی و هێمنی و بەوپەڕی لەخواترسی و ڕێزەوە بژین.3ئەمەش چاک و پەسەندکراوە لەلای خودای ڕزگارکەرمان،4ئەوەی دەیەوێت هەموو خەڵکی ڕزگاریان بێت و بەرەو ناسینی ڕاستی بێن،5چونکە خودا یەکە و یەک ئاشتکەرەوە لەنێوان خودا و مرۆڤدایە، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە،...more22minPlay
April 27, 2025تیمۆساوسی یهكهم ١: ٩ - ١٨تیمۆساوسی یهكهم ١: ٩ - ١٨9هەروەها دەزانین تەورات بۆ کەسی ڕاستودروست دانەنراوە، بەڵکو بۆ سەرپێچیکار و یاخیبووان، خوانەناس و گوناهباران، پیس و گڵاوەکان، دایک و باوک کوژان، بکوژان،10داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی کۆیلە، درۆزن و سوێندخۆرانی بە درۆ، هەر شتێکیش لە دژی فێرکردنی دروست بێت،11بەگوێرەی پەیامی ئینجیلی شکۆی خودای بەرەکەتدار، ئەوەی بە من سپێردراوە.12سوپاسی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەم، ئەوەی بەهێزی کردم و بە دڵسۆزی داناوم و بۆ خزمەتکردن دەستنیشانی کردم.13هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم، بەڵام عیسا بەزەیی پێمدا هاتەوە، چونکە بە نەزانی و بێباوەڕی دەمکرد.14سەرڕێژ بووم لە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت.15ئەم قسەیە ڕاستە و تەواو شایانی قبوڵکردنە: عیسای مەسیح بۆ ڕزگارکردنی گوناهباران هاتە جیهان، هیچ کەسێک بە ئەندازەی من گوناهبار نییە.16بەڵام بەزەیی پێمدا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی.17با بۆ هەتاهەتایە ڕێز و شکۆمەندی بۆ پاشای هەتاهەتایی بێت کە نەمر و نەبینراو و تاقە خودایە! ئامین.18کوڕم تیمۆساوس، ئەم ڕاسپاردەیەت پێ دەسپێرم، بەگوێرەی ئەو پێشبینییانەی پێشتر دەربارەی تۆ گوتراون، تاکو بەهۆیانەوە بە باشی بجەنگیت،...more23minPlay
April 26, 2025تیمۆساوسی یهكهم ١: ٣ - ٨تیمۆساوسی یهكهم ١: ٣ - ٨3کاتێک بۆ ناوچەی مەکدۆنیا چووم، لێت پاڕامەوە لەوێ لە شاری ئەفەسۆس بمێنیتەوە، تاکو خەڵکێک ڕاسپێری فێرکردنێکی جیاواز نەدەن و4گوێ نەدەنە ئەفسانە و ڕەچەڵەکی بێ کۆتایی، چونکە دەمەقاڵەی لێ دەکەوێتەوە، لەبری پلانی خودایی کە لە باوەڕەوەیە.5ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بریتییە لە خۆشەویستی لە دڵێکی پاک و ویژدانێکی چاک و باوەڕێکی بێ دووڕوویی.6هەندێک لەمانە لایانداوە، بەلای قسەی پووچدا ڕۆیشتوون،7دەیانەوێ ببنە مامۆستای تەورات، هەرچەندە تێناگەن لەوەی کە دەیڵێن و دەیچەسپێنن.8بەڵام دەزانین تەورات چاکە، ئەگەر یەکێک بە دروستی بەکاریبهێنێت،...more22minPlay
April 25, 2025تیمۆساوسی یهكهم ١: ١ - ٢تیمۆساوسی یهكهم ١: ١ - ٢1لە پۆڵسەوە کە نێردراوی عیسای مەسیحە بە فەرمانی خودای ڕزگارکەرمان و عیسای مەسیحی هیوامان،2بۆ تیمۆساوس، کوڕی ڕاستەقینەم لە باوەڕدا:با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت....more22minPlay
April 23, 2025شینهكانی ئیرمیا ٣: ٥ - ٥: ٢٢شینهكانی ئیرمیا ٣: ٥ - ٥: ٢٢5دەوری گرتم و گەمارۆی دامبە ژەهر و ناخۆشی.6ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بموەک ئەوانەی لەمێژە مردوون.7لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم،زنجیرەکانی منی قورس کرد.8هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم،بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.9بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت،ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.10وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە،وەک شێرێک خۆی مات دەکات،11منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم،منی وێران کرد.12کەوانەکەی ڕاکێشامنی کردە نیشانەی تیرەکانی.13تیرەکانی تیردانەکەیلە دڵم چەقاند.14هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن،بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن.15تێری کردم لە تاڵی،زەقنەبووتی دەرخوارد دام.16بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد،منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە.17من لە ئاشتی بێبەش کراوم،سەرکەوتنم لەبیرچووەوە.18ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما،هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.»19دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم،وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.20بە باشی بەبیرم دێتەوە،لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.21بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم ولەبەر ئەوە هیوام هەیە:22بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.23ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.24بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە،لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»25یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.26باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکاتبۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.27باشە پیاو نیر هەڵبگرێتهەر لە تەمەنی منداڵییەوە.28با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت،چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.29با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ،لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.30با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات،با تێربێت لە ڕیسوایی.31چونکە کەس بۆ هەتاهەتایەلەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.32لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات،بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.33ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات ودڵتەنگی ناکات.34تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەویلەژێر پێ،35یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆیلەبەردەم خودای هەرەبەرز،36یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری،ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟37کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ،ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟38ئایا ڕوودانی چاکە و خراپەبە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟39بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکاتکاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟40با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە وبگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.41با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوەبۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین:42«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین،تۆش لێمان خۆش نەبوویت.43«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین،بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت.44بە هەور خۆت داپۆشیبۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.45ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراولەنێو گەلان.46«هەموو دوژمنانماندەمیان لێمان کردەوە.47ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا،لەناوچوون و وێرانی.»48چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژنلەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.49چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستنبەبێ پسانەوە،50تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوەتەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.51ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەداتلەبەر ئازاری کچانی شارەکەم.52ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆوەک چۆلەکە ڕاویان کردم.53بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ،بەردیان تێمگرت.54نوقومی ئاو بووم،گوتم: «خەریکە بمرم.»55ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوەبە ناوی تۆوە نزا دەکەم.56گوێت لە دەنگم بوو:«گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.»57ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە،فەرمووت: «مەترسە!»58ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد،ژیانی منت کڕییەوە.59ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی.دادوەری کێشەکەم بکە!60هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی،هەموو پیلانەکانیان لە دژی من.61ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو،هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛62ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی منباسی دەکەن و دەیچرپێنن.63تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان،بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن.64ئەی یەزدان، سزایان بدە،بەپێی کردەوەکانی دەستیان.65پێچە لەسەر دڵیان دابنێ،با نەفرەتت لەسەریان بێت!66بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببەلەژێر ئاسمانی یەزداندا.شینهكانی ئیرمیا ٤1چۆن زێڕ ڕەونەقی خۆی لەدەستدات،زێڕی بێگەرد گۆڕا!بەردەکانی پیرۆزگا پەرشوبڵاو بوونەوەلەسەر سووچی هەموو شەقامێک.2چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن،ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران،ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران،دەستکردی دەستی گۆزەکەر!3تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیانبۆ ئەوەی شیریان پێبدەن،بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقەوەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی.4لەبەر تینووێتیشیرەخۆرە زمانی بە مەڵاشوویەوە نووسا.منداڵەکان داوای نان دەکەن،بەڵام کەس نییە بۆیان بشکێنێت.5ئەوانەی خواردنی خۆشیان دەخواردلە شەقامەکاندا وێران بوون،ئەوانەی لەناو جلوبەرگی ئەرخەوانی بەخێو دەکرانلەسەر زبڵدانەکان پاڵ دەدەنەوە.6سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوولە سزای گوناهەکەی سەدۆم،ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بووبێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت.7میرەکانیان لە بەفر بێگەردتر بوون،لە شیر سپیتر بوون،جەستەیان لە یاقووت سوورتر بوو،وەک یاقووتی شین بوون.8بەڵام ئێستا ڕەنگیان لە ڕەژوو ڕەشترە،لە شەقامەکاندا ناناسرێنەوە.پێستیان بە ئێسکیانەوە نووساوەوەک تەختەدار وشک هەڵگەڕاوە.9ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوونلەوانەی بە قاتوقڕی مردن.ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت،چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو.10دایکە میهرەبانەکانبە دەستی خۆیان منداڵەکانیان لێنا،کردیان بە خۆراککاتێک گەلەکەم لەناوچوو.11یەزدان تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت،هەڵچوونی بە جۆشی خۆی هەڵدەڕێژێت.ئاگرێکی لە سییۆن بەرپا کردبناغەکانی سووتاند.12پاشاکانی زەوی و هەموو دانیشتووانی جیهانباوەڕیان نەکردکە دوژمن و ناحەزدێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمەوە.13بەڵام لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی وتاوانی کاهینەکانی ڕوویدا،ئەوانەی لە ناوەڕاستیداخوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت.14بە شەقامەکاندا وێڵ بوونوەک کوێر.خۆیان بە خوێن گڵاوکرد،کەس ناتوانێت دەست لە جلەکانیان بدات.15خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە!دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!»کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون،لەناو گەلاندا گوتیان،«جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.»16یەزدان خۆی پەرتەوازەی کردن،ئیتر چاودێرییان ناکات.خەڵک ڕێزیان لە کاهینەکان نەگرت،لەگەڵ پیرەکان میهرەبان نەبوون.17سەرباری ئەمەش، ئێمە چاومان کزبووبێهوودە لە چاوەڕوانی یارمەتی،لە قوللەکانمان چاوەڕێ بووینبۆ گەلێک کە ناتوانێت ڕزگارمان بکات.18تەڵەیان بۆ هەنگاوەکانمان ناوەتەوەبۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانماندا هاتوچۆ نەکەین.کۆتاییمان نزیک بووەوە، چەند ڕۆژێکمان ماوە،چونکە کۆتاییمان هات.19ئەوانەی ڕاویان دەناین سووکتر بوونلە هەڵۆکانی ئاسمان،بەسەر چیاکاندا شوێنمان کەوتن،لە چۆڵەوانیدا بۆسەیان بۆمان نایەوە.20پاشای دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەوەی هەناسەی ژیانمانە،لە بۆسەکانیان گیرا،ئەوەی گوتمان، لە سێبەری ئەودالەنێو گەلان دەژین.21ئەی کچی ئەدۆم، دڵخۆش و دڵشادبە،ئەی دانیشتووانی خاکی عوچ.بەڵام جامەکە بەسەر تۆشدا تێدەپەڕێت،سەرخۆش دەبیت و ڕووت دەبیتەوە.22ئەی سییۆنی کچ، سزای تاوانەکەت تەواو دەبێت،ڕاپێچکراوییەکەت درێژ ناکاتەوە.بەڵام ئەی ئەدۆمی کچ، سزای تاوانەکەی تۆ دەدات،گوناهەکەت ئاشکرا دەکات.شینهكانی ئیرمیا ٥1ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات،تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە.2میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو،ماڵمان بۆ بێگانە.3هەتیو و بێ باوک بووین،دایکانمان وەک بێوەژنن.4دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوەدارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت.5ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە،ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە.6دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوەبۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست.7باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان،ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین.8کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن،کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات.9بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایەهەتا بژێوی پەیدا دەکەین.10پێستمان وەک تەنوور سووتاوە،لەبەر برسیێتی برژاوین.11لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان،پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا.12میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن،ڕێز لە پیران ناگیرێت.13لاوانیان دەهاڕدرێن،منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن.14پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن،لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا.15خۆشی دڵمان نەما،شاییمان بوو بە شیوەن.16تاجی سەرمان کەوت.قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد!17لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا،لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو،18لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو،چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن.19ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت،تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت.20بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟21ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە،وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە،22یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت وبە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟...more21minPlay
April 22, 2025شینهكانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤شینهكانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤19«هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم،بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم.کاهین و پیرەکانملە شاردا لەناوچوونلەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕانبۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن.20«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام!دڵم توندە،من لە ناخەوە پەستم،چونکە زۆر یاخی بووم.لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە،لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.21«خەڵک ناڵەی منیان بیست،بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات.هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست،دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە.خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد،ئینجا وەک منیان لێدێت.22«با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت،وایان بەسەربهێنەوەک ئەوی بەسەر منت هێنالەسەر هەموو گوناهەکانم.زۆر دەناڵێنم ودڵم لاواز بووە.»شینهكانی ئیرمیا ٢1چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشیبە هەوری تووڕەییەکەی!لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدابۆ سەر زەوی،لە ڕۆژی تووڕەییداتەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.2پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە،هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی،بە تووڕەیی خۆیقەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند.پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرددایگرتنە سەر زەوی.3بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوەهەموو هێزی ئیسرائیل.دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوەلەبەردەم دوژمن.ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند،هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.4وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا،دەستی ڕاستی ئامادە کرد.وەک ناحەز لەناوی بردهەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد.لەناو چادرەکەی سییۆنی کچتووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت.5پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات،ئیسرائیلی هەڵلووشی.هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی،قەڵاکانی ڕووخاند.شیوەن و ماتەمی زۆر کردبۆ یەهودای کچ.6کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما،شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند.یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوەڕۆژی شەممە و جەژنەکان.بە تووڕەیی خۆیپاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.7پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە،وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا.دیواری کۆشکەکانیڕادەستی دوژمنەکانی کرد.لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕیوەک لە ڕۆژی جەژندا.8شووراکانی سییۆنی کچیەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت.بە گوریس پێوای ودەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە.سەنگەر و دیواری هێنایە گریان وپێکەوە ڕووخان.9دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون،شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی.پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون،فێرکردنی موسا نەماوە،هەروەها پێغەمبەرەکانیشیهیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.10پیرەکانی شاری سییۆنبە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن،خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن،جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن.پاکیزەکانی ئۆرشەلیمسەریان دادەنەوێنن.11چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن،دڵم توندە،جەرگ بڕاوملەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو،لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆرانلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.12بە دایکیان دەڵێن:«کوا نان و ئاو؟»کاتێک وەک بریندارلەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە،کاتێک ڕۆحیان دەردەچێتلەناو باوەشی دایکیان.13چیت پێ بڵێم؟ئەی ئۆرشەلیمی کچ،بە چیت بچووێنم؟بە چی بەراوردت بکەم،بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە،ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟وێران بوونت وەک دەریا قووڵە.کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟14بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانتدرۆ و فریودەر بوو،تاوانی تۆیان دەرنەخستبۆ ئەوەی لە ڕاپێچکردن بتپارێزن.بەڵکو سروشیدرۆ و هەڵخەڵەتێنەریان بە تۆ گەیاند.15هەموو ئەوەی بەوێدا تێدەپەڕێتبە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەت بۆ لێدەدات،فیکە لێ دەدەن و سەر بادەدەنلەبەر ئۆرشەلیمی کچ،دەڵێن: «ئەمە شارەکەیەکە پێی دەگوترا تەواوی جوانی ومایەی دڵخۆشی هەموو زەوییە؟»16هەموو دوژمنەکانتدەمیان لێت دەکرێتەوە،فیشکەیان دێت و ددانیان لێت جیڕدەکەنەوە،دەڵێن: «هەڵمانلووشی.بێگومان ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی بووین،پێی گەیشتین و بینیمان.»17یەزدان ئەوەی مەبەستی بوو کردی،قسەی خۆی بەجێگەیاند،ئەوەی لە ڕۆژانی کۆنەوە بەڵێنی پێیدا.بەبێ بەزەیی تۆی ڕووخاند،دوژمنی پێت خۆشکرد،هێزی ناحەزانی تۆی پتەو کرد.18دڵی خەڵکەکەبۆ پەروەردگار هاوار دەکات.ئەی شووراکانی سییۆنی کچ،با فرمێسکەکانت وەک ڕووبار بڕژێتبە شەو و بە ڕۆژ.خۆت مەبووژێنەوە،چاوەکانت پشوو نەدات.19هەستە، بە شەو هاوار بکە،لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن.وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژەلەبەردەم پەروەردگار.دەستت بۆی بەرز بکەوەلە پێناوی ژیانی منداڵەکانت،ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوەلەسەر سووچی هەموو شەقامەکان.20«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە،ئەمەت بە کێ کردووە؟ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات،منداڵی باوەشی؟ئایا کاهین و پێغەمبەرلە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟21«گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتنلەسەر زەوی شەقامەکان،پاکیزە و لاوەکانمبە شمشێر کوژراون.لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت،ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی.22«هەروەک بۆ ڕۆژی جەژن بانگهێشتت کردبن،ئاوا لە دژی من لە هەموو لایەکەوە بانگی تۆقینت کرد.لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدانکەس ڕاینەکرد و کەس دەرباز نەبوو،ئەوانەی لە باوەشم کردن و بەخێوم کردن،دوژمن لەناوی بردن.»شینهكانی ئیرمیا ٣1من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینیبە گۆچانی تووڕەیی ئەو.2منی بە پێش خۆی دا ومنی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.3بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوەبە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.4گۆشت و پێستی منی پیرکرد،ئێسکەکانی شکاندم....more23minPlay
April 21, 2025شینهكانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨شینهكانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨1چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە،ئەوەی پڕبوو لە خەڵک!چۆن وەک بێوەژنی لێهات،ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو!ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بووئێستا بووەتە کەنیزە!2بە شەو بەکوڵ دەگریێت،فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی.لەناو هەموو دۆستانیکەس نییە دڵنەوایی بکات.هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد،بوون بە دوژمنی.3لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت،یەهودا ڕاپێچ کرا،لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت،شوێنی ئارام نابینێتەوە.ئەوانەی ڕاوی دەنێنلە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن.4ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن،لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت.هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن،کاهینەکانی دەناڵێنن،پاکیزەکانی خەمبارن،ئەویش تاڵی دەچێژێت.5ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو،دوژمنەکانی سەرکەوتوون،چونکە یەزدان خەمباری کرد،لەبەر زۆری گوناهەکانیمنداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران،دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن.6سییۆنی کچهەموو جوانییەکەی ڕۆیشت.میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووەلەوەڕگایان دەست ناکەوێت،بە بێهێزی دەڕۆنلەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن.7لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی،ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە،کە لە دێرزەمانەوە بوون.کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن،کەس نەبوو بە هانایەوە بێت.دوژمنان تەماشایان کرد،بە ڕووخانەکەی پێکەنین.8ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کردلەبەر ئەوە گڵاو بوو.هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن،چونکە ڕووتی ئەویان بینی.ئەویش دەناڵێنێتبەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.9گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو،بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە.کەوتنەکەی سامناک بوو،کەس نەبوو دڵنەوایی بکات.«ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە،چونکە دوژمن سەرکەوت.»10دوژمن دەستی درێژکردووەبۆ سەر هەموو گەنجینەکانی،نەتەوەکانی بینیهاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە،ئەوانەی تۆ فەرمانت دانەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە.11سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن وبەدوای ناندا دەگەڕێن،گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەنبۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە.«ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە،چونکە سووک بووم.»12«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن.هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من،ئەوەی کە تووشی منی کرد،ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام،لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.13«لە سەرەوە ئاگری نارد،بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند،تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوەمنی بەرەو پاش گەڕاندەوە.منی وێران کرد،داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.14«گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم،بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە.گوناهەکانم خرانە سەر ملم وخودا هێزی لێ بڕیم.پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کردکە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە.15«پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوەکە لەناو مندا بوون.لەشکرێکی لە دژی من بانگکردبۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم.پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەیلەناو گوشەر پڵیشاندەوە.16«لەسەر ئەمەیە من دەگریێم،چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە،کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە.کوڕەکانم وێران بوون،لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.»17سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە،بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات.یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوبکە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن.ئۆرشەلیم لەناویانداگڵاو بوو.18«یەزدان ڕاستودروستە،بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم.ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،تەماشای ئازارەکانم بکەن.پاکیزە و لاوەکانمڕاپێچ کران....more24minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.