Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
April 10, 2025ئیرمیا ١٧: ١ - ١٨: ٦ئیرمیا ١٧: ١ - ١٨: ٦1«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە،لەسەر پەڕەی دڵیان ولەسەر قۆچی قوربانگاکانیان.2تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیانکە لەلای دارە سەوزەکان ولەسەر کێوە بەرزەکان بوون.3چیاکەی خۆم لە دەشتودەر وسامان و هەموو گەنجینەکانی تۆدەکەم بە تاڵانی،لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت،چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد.4بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەیکە بە تۆم بەخشی،دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانتلە خاکێک کە نەتناسیبێت،چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییمهەتاهەتایە گڕدەگرێت.»5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت،متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە ودڵی لەسەر یەزدان لادەبات.6وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،چاکە نابینێت کاتێک دێت،لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی،لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت.7«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت ومتمانەی پێی هەیە.8وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت،لە گەرما ناترسێت،گەڵاکانی سەوزن،گوێ بە وشکەساڵی نادات،لە بەروبووم دان ناوەستێت.»9دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە ودەرمانی نییە،کێ دەیناسێت؟10«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،دەروون تاقی دەکەمەوە،بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم،بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.»11وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت،لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت،لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل.12تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،شوێنی پیرۆزگاکەمان.13ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن،ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنا،لە کانی ئاوی ژیان.14ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.15ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:«کوا فەرمایشتی یەزدان؟با ئێستا بێتە دی!»16منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم.چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە.17ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون.18با ڕاونەرانم شەرمەزار بنبەڵام من شەرمەزار نەبم،با ئەوان بتۆقنبەڵام من نەتۆقم.ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە،دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە.19یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە.20پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.21یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە.22هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد.23بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون.24بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن،25ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت.26ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە.27خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ١٨1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«هەستە و بەرەو خوارەوە بڕۆ بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، لەوێ پەیامی خۆمت پێ ڕادەگەیەنم.»3منیش بەرەو خوارەوە چووم بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، بینیم لەسەر چەرخەکە کار دەکات.4بەڵام ئەو دەفرەی گۆزەکەرەکە لە گڵ دروستی دەکرد، تێکچوو، جا دووبارە کردییەوە بە دەفرێکی دیکە، بەو شێوەیەی گۆزەکەرەکە پێی باش بوو.5ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:6«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر....more22minPlay
April 09, 2025ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە:2«یەهودا شیوەن دەگێڕێت وشارەکانی دادەڕزێن،بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن،هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە.3گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد،هاتنە سەر ئەمباراوەکان،بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە.بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە،شەرمەزار و ڕیسوا بوون،سەری خۆیان شۆڕکرد.4لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە،چونکە باران لە زەوییەکە نەباری،جوتیاران شەرمەزاربوون،سەری خۆیان شۆڕکرد.5تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدابەچکەی بوو و وازی لێی هێنا،چونکە گیا نەبوو.6کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان،وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی،چاویان شل بوو،چونکە گیاوگۆڵ نییە.»7لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن،ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە،چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون،دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.8ئەی هیوای ئیسرائیل،ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە،بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت،وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟9بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت،وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟ئەی یەزدان، تۆ لە ناوەڕاستمانی وئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین،بەجێمان مەهێڵە!10یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت:«بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد،خۆیان لێ نەپاراست.جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن،ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە ولەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.»11هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە.12هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»13منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»14یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»15لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.16ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.17«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت:«”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژنبە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان،چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم،برینێکی ترسناکی هەیە،لێدانێکی جەرگبڕ.18ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،بە شمشێر کوژراوان دەبینم.ئەگەر بێمە ناو شار،نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم،چونکە پێغەمبەر و کاهینیشبەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“»19«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟بۆچی وا تووشی بەڵات کردینکە چاکبوونەوەمان نەبێت؟چاوەڕێی ئاشتی بووین،بەڵام چاکە نەهات،هەروەها کاتی چاکبوونەوە،بەڵام ئەوەتا ترس.20ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان وتاوانی باوباپیرانمان،گوناهمان دەرهەق بە تۆ کرد.21لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە،تەختی شکۆی خۆت ڕیسوا مەکە،پەیمانەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە بەبیر بێتەوە،مەیشکێنە.22ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟یان ئایا ئاسمان خۆی ڕەهێڵ دەبارێنێت؟ئەی تۆ یەزدانی پەروەردگارمان نیت؟جا هیوامان بە تۆیە،چونکە تۆ ئەوەی کە هەموو ئەمانەت کردووە.»ئیرمیا ١٥1ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەنانەت ئەگەر موسا و ساموئێلیش لەبەردەمم ڕاوەستن داکۆکیتان لێ بکەن، دڵم ناچێتە سەر ئەم گەلە. لەبەرچاوی من دەریانبکە! با بڕۆن!2جا کاتێک پێت دەڵێن: ”بۆ کوێ بچین؟“ تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن،ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر،ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی،ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“»3یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن.4هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان دەتۆقن، لەسەر ئەوەی مەنەشەی کوڕی حەزقیای پاشای یەهودا لە ئۆرشەلیم کردی.5«ئەی ئۆرشەلیم، کێ دڵی پێت دەسووتێت؟کێ بۆت خەمبار دەبێت؟کێ ئاوڕ دەداتەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتیت بپرسێت؟6تۆ وازت لە من هێنا،لێم یاخی دەبی،لەبەر ئەوە دەست درێژدەکەمە سەرت و لەناوت دەبەم،لە لێبوردنت بێزار بووم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«بە شەن شەنیان دەکەم،لە دەروازەی شارەکانی خاکەکە.جەرگسووتاوم کرد، گەلی خۆمم لەناوبرد،ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕی.8بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم،زیاتر لە لمی دەریا.لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنمبۆ سەر دایکی گەنجان.لەناکاوترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم.9دایکی حەوت منداڵ سیس بوو،گیانی سپارد.هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو،شەرمەزار و ڕیسوا بوو.پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێرلە بەرچاوی دوژمنانیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10قوڕبەسەرم دایکە، چونکە منت بوو،پیاوێک کە دەمەقاڵێ و ململانێی لەگەڵ سەراپای خاکەکە هەیە!نە قەرزم کردووە و نە قەرزیان داومەتێ،کەچی هەمووان نەفرەتم لێ دەکەن.11یەزدان فەرمووی:«بێگومان بۆ مەبەستی چاک دەربازت دەکەم،بێگومان وا دەکەم دوژمنلە کاتی بەڵا و لە کاتی تەنگانەدا لێت بپاڕێنەوە!12«کەس دەتوانێت ئاسن بشکێنێت،ئاسنی باکوور و بڕۆنز؟13«سامان و گەنجینەکانتدەکەم بە تاڵانی، بەبێ نرخ،لەبەر هەموو گوناهەکانت،لە سەراپای خاکەکەت.14دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت،لە خاکێک نەتناسیبێت،چونکە تووڕەییم گڕی گرتووەوەک ئاگرێک دەتانسووتێنێت.»15«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت،بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە،تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم.وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم،بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت.16کاتێک فەرموودەکانی تۆ هات، خواردمبۆم بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی دڵم،چونکە من ناوی تۆم هەڵگرتووە،ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار.17قەت لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانەنیشتووم،لەگەڵیشیان دڵخۆش نەبووم.بە تەنها دانیشتم، چونکە دەستی تۆم لەسەر بوو،پڕت کردم لە تووڕەیی.18بۆچی ژانم کۆتایی نایەت،برینەکەم بێ چارەیە و نایەوێت چاک بێتەوە؟ئایا وەک کەندێکی فریودەر دەبیت بۆم،وەک کانییەک جێی متمانە نەبێت؟»19لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەگەر تۆبە بکەیت، دەتگەڕێنمەوە لای خۆمتاکو وەک بەندەی خۆم لەبەردەستم ڕاوەستیت.ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها،دەتکەمە وتەبێژی خۆم.با ئەو گەلە بگەڕێتەوە لای تۆ،بەڵام تۆ نەگەڕێیتەوە لای ئەوان.20دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە،شوورایەکی بڕۆنزی پتەو،لەگەڵت دەجەنگنبەڵام دەرەقەتت نایەن،چونکە من لەگەڵتدام،بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.21«لە دەستی خراپەکاران فریات دەکەوم ولە چنگی زۆرداران دەتکڕمەوە.»ئیرمیا ١٦1ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«ژن مەهێنە و لەم شوێنەدا کوڕ و کچت نەبێت.»3یەزدان سەبارەت بەو کوڕ و کچانەی لەم شوێنەدا لەدایک بوون و سەبارەت بە دایکانیان کە ئەوانیان بووە و سەبارەت بە باوکانیان کە لەم خاکەدا ئەوانیان خستووەتەوە ئەمە دەفەرموێت:4«بە نەخۆشی کوشندە دەمرن، شینیان بۆ ناگێڕدرێت و نانێژرێن، بەڵکو دەبن بە زبڵ لەسەر ڕووی خاکەکە. ئەوانە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن، تەرمیان دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.»5یەزدان ئەمەش دەفەرموێت: «مەچۆ بۆ ماڵی پرسەگێڕ و مەڕۆ بۆ شینگێڕان و سەرەخۆشییان لێ مەکە، چونکە ئاشتی خۆم، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەییم لەم گەلە داماڵیوە.6گەورە و بچووک لەم خاکە دەمرن، نانێژرێن و شینیان بۆ ناگێڕدرێت و کەس لە خەمی ئەوان لە خۆی نادات و قژی ناڕنێتەوە.7لە ماتەم کەس شیوەغەریبەیان بۆ نابات بۆ ئەوەی سەرەخۆشییان لێ بکات، سەبارەت بە نەریتی مردوو کەس جامی سەرەخۆشی پێشکەش ناکات، تەنانەت لەبەر دایک و باوکیشیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.8«هەروەها مەچووە ماڵێک داوەتی هەبێت، بۆ ئەوەی لەگەڵیان دابنیشیت و بخۆیت و بخۆیتەوە،9چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من لەم شوێنەدا و لە سەردەمی ئێوە و لەبەرچاوی ئێوە دەنگی شادی و دەنگی خۆشی و دەنگی زاوا و دەنگی بووک ڕادەگرم.10«جا کاتێک هەموو ئەم قسانەت بەم گەلە ڕاگەیاند لێت دەپرسن: ”بۆچی یەزدان هەموو ئەم بەڵا گەورەیەی سەبارەت بە ئێمە فەرمووە؟ تاوانمان چییە و گوناهمان چییە کە دەرهەق بە یەزدانی پەروەردگارمان ئەنجاممان داوە؟“11تۆش پێیان دەڵێیت، یەزدان دەفەرموێت: ”لەسەر ئەوەی باوباپیرانتان وازیان لە من هێنا، دوای خوداکانی دیکە کەوتن و ئەوانیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن. وازیان لە من هێنا و گوێڕایەڵی فێرکردنەکانی من نەبوون.12ئێوەش لە باوباپیرانتان زیاتر خراپەتان کرد، ئەوەتا هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوتووە، لە جیاتی ئەوەی گوێڕایەڵی من بن.13لەبەر ئەوە لەم خاکە فڕێتاندەدەمە دەرەوە بۆ خاکێک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەتانناسیوە. لەوێ بە شەو و ڕۆژ خوداکانی دیکە دەپەرستن، چونکە من لەگەڵتان میهرەبان نابم.“»14هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“15بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و هەروەها لە هەموو ئەو خاکانەی بۆ ئەوێ دەریکردن.“ لەبەر ئەوەی دەیانگەڕێنمەوە بۆ خاکەکەیان، ئەوەی دام بە باوباپیرانیان.»16یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ماسیگران، جا وەک ماسی دەیانگرن. پاش ئەمە دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ڕاوچییان و لەسەر هەموو کێوێک و هەموو گردێک و لە کون و کەلەبەری بەردەکان ڕاویان دەکەن،17چونکە چاوم لە هەموو ڕێگاکانیانە، ڕێگاکانیان لەبەردەم من شاردراوە نین و تاوانەکەیان لەبەرچاوم بزر نەبووە.18دوو ئەوەندە سزایان دەدەم لەسەر تاوان و گوناهەکانیان، لەسەر ئەوەی خاکی منیان بە کەلاکی بتەکانیان گڵاو کردووە و میراتەکەی منیان پڕکردووە لە قێزەونەکانیان.»19ئەی یەزدان، ئەی هێز و قەڵای من،ئەی پەناگای من لە ڕۆژی تەنگانە،نەتەوەکان لەوپەڕی زەوییەوەبۆ لای تۆ دێن و دەڵێن:«باوباپیرانمان تەنها خوداوەندی درۆیینیان بە میرات بۆ مایەوە،بتی پووچی بێ کەڵک.20ئایا مرۆڤ خوداوەند بۆ خۆی دروستدەکات؟بەڵێ، بەڵام خودا نین!»21«لەبەر ئەوە ئەوەتا پێیان دەناسێنم،ئەم جارە دەسەڵات و هێزی خۆمیانپێ دەناسێنم.ئینجا ئەوان دەزاننکە ناوم یەزدانە....more20minPlay
April 08, 2025ئیرمیا ١٢: ٣ - ١٣: ٢٧ئیرمیا ١٢: ٣ - ١٣: ٢٧3بەڵام ئەی یەزدان، تۆ دەمناسیت،دەمبینیت و لەلای خۆت دڵی من تاقی دەکەیتەوە.وەک مەڕ بۆ سەربڕین جیایان بکەوە!بۆ ڕۆژی کوشتن تەرخانیان بکە!4هەتا کەی زەوی بگریێ وگیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەیئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون،چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.»5«ئەگەر لە ڕاکردن لەگەڵ پیادەکان ماندوو بیت،ئەی چۆن پێشبڕکێ لەگەڵ ئەسپەکان دەکەیت؟ئەگەر لەسەر خاکێکی سەلامەت ساتمە دەکەیت و دەکەویت،ئەی لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون چی دەکەیت؟6براکانت و بنەماڵەکەشت،ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت،ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد.لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت.7«واز لە ماڵی خۆم دەهێنم،میراتی خۆم ڕەت دەکەمەوە،ئەویندارەکەی خۆمدەخەمە چنگی دوژمەنەکانیەوە.8میراتەکەم لێم دەبێتەشێرێک لە دارستان،بەسەرمدا دەنەڕێنێت،لەبەر ئەوە دژایەتی دەکەم.9ئایا میراتەکەم مەلی گۆشتخۆری خاڵدارە،کە مەلە گۆشتخۆرەکانی دیکە چواردەوریان داوە و هێرشیان کردووەتە سەری؟بڕۆن هەموو ئاژەڵە کێوییەکان کۆبکەنەوە،بیانهێنن بۆ خواردن.10زۆر شوان ڕەزەمێوەکەی من تێکدەدەن،کێڵگەکەی من پێپەست دەکەن.کێڵگە ئارەزووبەخشەکەی مندەکەنە چۆڵەوانییەکی کاول.11دەیکەنە کاولگە،کاولگە شیوەن بۆ من دەگێڕێت.هەموو زەوی کاول دەبێت،چونکە کەس نییە گرنگی پێبدات.12لەسەر هەموو گردۆڵکەکانی چۆڵەوانیتاڵانکەران دێن،چونکە شمشێری یەزدانلەوپەڕی زەوییەوە هەتا ئەم پەڕی دەخوات،ئاشتی بۆ هیچ کەسێک نابێت.13گەنم دەچێنن و دڕک دەدورنەوە،ماندوو دەبن و قازانج ناکەن.ئیتر شەرمەزار دەبن لە بەروبوومەکەتان،لە گڕی تووڕەیی یەزدان.»14یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو نەتەوە بەدکارانەی دراوسێم کە دەستیان لە میراتەکەم دا کە دامە ئیسرائیلی گەلەکەم، ئەوەتا لە خاکەکەدا ڕیشەکێشیان دەکەم و بنەماڵەی یەهوداش لە ناوەڕاستیان ڕیشەکێش دەکەم.15لەدوای ئەوەی ڕیشەکێشیان دەکەم، دەگەڕێمەوە بەزەییم پێیاندا دێتەوە، هەریەکە بۆ میراتەکەی خۆی و بۆ خاکەکەی خۆی دەگەڕێنمەوە.16لە ڕابردوو گەلەکەی منیان فێرکرد سوێند بە ناوی بەعل بخۆن، بەڵام ئەگەر ئێستا بە تەواوی فێری نەریتی گەلەکەی من ببن، ئەگەر سوێندیان بە ناوی من خوارد و گوتیان: ”بە یەزدانی زیندوو،“ ئەوا لەنێو گەلەکەم بنیاد دەنرێن.17بەڵام هەر نەتەوەیەک ئەگەر گوێ نەگرێت، من لە ڕەگەوە ڕیشەکێشی دەکەم و لەناوی دەبەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ١٣1یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.»2منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست.3ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:4«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.»5منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە.6دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.»7منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت.8ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:9«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم.10ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت.11وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە: ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“ جا پێت دەڵێن: ”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“13تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم.14بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.15گوێ بگرن و گوێ شل بکەن،لووتبەرز مەبن،چونکە یەزدان فەرموویەتی.16شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتانبەر لەوەی تاریکی دابێنێت،بەر لەوەی پەل بکوتنلەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو.ئێوە خوازیاری ڕووناکینبەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ،دەیکاتە ئەنگوستەچاو.17بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن،بە نهێنی دەگریێملەبەر لووتبەرزیتان،چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن وفرمێسک دەڕێژێت،چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا.18بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ:«لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە،چونکە تاجی شکۆمەندیتانلەسەرتان دێتە خوارەوە.»19شارەکانی نەقەب دادەخرێن وکەس نییە بیانکاتەوە.هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ،سەراپای ڕاپێچ دەکرێن.20چاوت هەڵبڕە وئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن!کوا ئەو مێگەلەی پێت درا،ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟21چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێتکە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ئایا ژان ناتگرێتوەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟22ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی،«بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟»لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرادەستدرێژییان کردە سەرت.23ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت،یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن،کە لە خراپە ڕاهاتوون!24«وەک پووش پەرتیان دەکەمکە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.»25یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە،ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە،لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد وپشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست.26منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە،ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر!27داوێنپیسی و حیلاندنت،بێڕوویی لەشفرۆشیت!لەسەر گردەکان و کێڵگەکانقێزەونییەکانی تۆم بینی.ئەی ئۆرشەلیم، قوڕبەسەرت!هەتا کەی پاک نابیتەوە؟»...more21minPlay
April 07, 2025ئیرمیا ١٠: ١ - ١٢: ٢ئیرمیا ١٠: ١ - ١٢: ٢1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن یەزدان چی بە ئێوە دەفەرموێت.2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئێوە نەریتی نەتەوەکان فێر مەبن ولە نیشانەکانی ئاسمان مەتۆقن،هەرچەندە نەتەوەکان لەم شتانە دەتۆقن.3نەریتی نەتەوەکان مایەپووچە:درەختی بڕاوەی دارستانن،دارتاش بە ئەسکەنە دروستیان دەکات،4بە زێڕ و زیو دەیڕازێننەوە وبە مێخ و چەکوش توندیان دەکەنبۆ ئەوەی نەلەقن.5وەک داوەڵی لە بێستانی خەیاردان،بتەکانیان قسە ناکەن،بە هەڵگرتن هەڵدەگیرێن،چونکە هەنگاو نانێن،لێیان مەترسن، چونکە زیانبەخش نین،هەروەها ناتوانن هیچ سوودێک بگەیەنن.»6ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە،تۆ مەزنیت،لە پاڵەوانیێتی ناوت گەورەیە.7کێ لێت ناترسێت،ئەی پاشای نەتەوەکان؟چونکە لە تۆ دەوەشێتەوە.لەناو هەموو دانایانی نەتەوەکان ولە هەموو شانشینەکانیان،کەس هاوتای تۆ نییە.8تێکڕا دەبەنگ و گێل بوون،شتی پووچ لە بتی دارین فێر دەبن.9زیوی کوتراوە لە تەرشیشەوە دەهێنن وزێڕ لە ئوفازەوە.دەستکردی پیشەوەرە و دەستی زێڕنگەرە،بەرگیان مۆر و ئەرخەوانییە،هەمووی دەستکردی وەستایانن.10بەڵام تەنها یەزدان پەروەردگاری ڕاستییە،ئەو خودای زیندوو و پاشای هەتاهەتاییە،زەوی لەبەر تووڕەیی ئەو دەلەرزێت ونەتەوەکان بەرگەی هەڵچوونی ئەو ناگرن.11«ئاوایان پێ دەڵێن: ”ئەو خوداوەندانەی ئاسمان و زەوییان دروستنەکردووە، لەسەر زەوی و لەژێر ئەم ئاسمانە لەناودەچن.“»12بەڵام یەزدان بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.13کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات،با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.14هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،چونکە داڕێژراوی درۆن وڕۆحیان تێدا نییە.15ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.16بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،ئیسرائیل هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.17لەم خاکە بوخچەکەت بپێچەوە،ئەی دانیشتووی ژێر ئابڵوقە!18لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەم جارە دانیشتووانی ئەم خاکەدەردەکەمە دەرەوە،تەنگیان پێ هەڵدەچنم هەتا ئەوەی هەستی پێدەکەن.»19وەی لە حاڵم لەبەر وردوخاشبوونم!برینەکەم بێ چارەیە!بەڵام بە خۆمم گوت: «بێگومان ئەمە دەردی منە ودەبێ بەرگەی بگرم.»20چادرەکەم تێکدراوە،هەموو گوریسەکانی پساون.کوڕەکانم بەجێیان هێشتووم و نەماون،ئیتر کەس نییە بۆ ئەوەی چادرەکەم هەڵبدات وپڵاسەکانی چادرەکەم ڕابگرێت.21شوانەکان دەبەنگ بوون وداوای یەزدانیان نەکرد،لەبەر ئەوە سەرنەکەوتن وهەموو مێگەلەکەیان پەرتەوازە بوو.22گوێ بگرن! دەنگی هەواڵ دێت،هەراوهۆریای گەورە لە خاکی باکوورەوە،تاوەکو شارۆچکەکانی یەهودا وێران بکرێن،بکرێنە داڵدەی چەقەڵ.23ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە،کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.24ئەی یەزدان، تەمبێم بکە،بەڵام بە دادپەروەری، نەک بە تووڕەییت،نەوەک لەناوم ببەیت.25تووڕەییت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنەکە دانت پێدا نانێن وبەسەر ئەو گەلانەی کە بە ناوی تۆوە نزا ناکەن،چونکە یاقوبیان خوارد،بە تەواوی خواردیان ونشینگەکەیان وێران کرد.ئیرمیا ١١1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«گوێ لە بەندەکانی ئەو پەیمانە بگرن و لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم پێی بدوێن.3پێیان دەڵێیت کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی گوێڕایەڵی بەندەکانی ئەو پەیمانە نابێت،4کە من فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد، لەو ڕۆژەی لە خاکی میسر، لەناو کوورەی ئاسن دەرمهێنان.“ فەرمووم: ”گوێم لێ بگرن و کاریان پێ بکەن بەپێی هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکەم. جا دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە،5بۆ ئەوەی ئەو سوێندە بەجێبهێنم کە بۆ باوباپیرانتان خواردم کە خاکێکیان بدەمێ شیر و هەنگوینی لێ بڕژێتەوە،“ هەروەک ئەو خاکەی ئەمڕۆ تێیدان.»منیش وەڵامم دایەوە: «ئامین، ئەی یەزدان!»6ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەواوی ئەم پەیامە لەناو شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ڕابگەیەنە و بڵێ: ”گوێ لە بەندەکانی ئەم پەیمانە بگرن و کاریان پێ بکەن،7چونکە لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانی ئێوەم لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە هەتا ئەمڕۆ، بە تەواوی و بەردەوام ئاگادارم کردوونەتەوە و بە ڕوونی فەرموومە: ’گوێم لێ بگرن.‘8نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد، هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوت، جا منیش هەموو نەفرەتەکانی ئەم پەیمانەم بەسەریاندا هێنا، ئەوەی فەرمانم پێکردن کە کاری پێ بکەن، بەڵام نەیانکرد.“»9ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «بە پیلانگێڕیم زانیوە لەنێو پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم.10گەڕانەوە سەر تاوانی باوباپیرانی پێشوویان، کە ڕەتیان کردەوە گوێ لە پەیامەکەم بگرن، کەوتنە دوای خوداوەندەکانی دیکە بۆ ئەوەی بیانپەرستن. بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا ئەو پەیمانەیان شکاند کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم.11لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من بەڵایەکیان بەسەردا دەهێنم کە نەتوانن لێی دەرباز بن، جا هاوارم بۆ دەکەن و منیش گوێیان لێ ناگرم.12شارۆچکەکانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەچن و هاوار دەبەن بۆ ئەو خوداوەندانەی بخووریان بۆ دەسووتێنن، بەڵام ئەوان لە کاتی بەڵایان ڕزگاریان ناکەن.13ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت هێندەی ژمارەی شارۆچکەکانت بوون، قوربانگاتان هێندەی ژمارەی شەقامەکانی ئۆرشەلیم بوون بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندی بەعلی شەرمەزاری.“14«تۆش لە پێناوی ئەم گەلە نوێژ مەکە و لە پێناویان پاڕانەوە و نزا بەرز مەکەرەوە، چونکە لە کاتی هاوارکردنیان بۆم لەبەر بەڵاکەیان گوێیان لێ ناگرم.15«ئەی ئەویندارەکەم، لە پەرستگاکەم چی دەکەیت،پلانگێڕیت لەگەڵ زۆر لایەن داڕشتووە،ئایا گۆشتی قوربانی پیرۆزکراو سزات لەسەر لادەبات؟کاتێک خراپە دەکەیت،ئینجا دڵخۆش دەبیت.»16یەزدان ناوی لێنایت زەیتوونی سەوزلەگەڵ بەروبووم بە شێوەی جوان،بەڵام بە دەنگی هاتوهەرایەکی گەورەئاگری لەسەر کردەوەجا لقەکانی دەشکێنرێن.17یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی تۆی چاند، بڕیاری دا تووشی بەڵاتان بکات، لەبەر خراپەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا، کە بخووریان بۆ بەعل سووتاند، بەو خراپەیە پەستیان کردم.18یەزدان پیلانی ئەوانی بۆ من ئاشکرا کرد، جا زانیم، لەم کاتەدا کردارەکانی ئەوانی پیشاندام.19منیش وەک بەرخێکی دەستەمۆ بۆ سەربڕین ببردرێت، نەمزانی پیلانیان لە دژی من گێڕاوە و دەڵێن:«با دارەکە بە بەرەکەیەوە لەناو ببەین،با لە خاکی زیندووان بیبڕینەوە،ئیتر یادی ناوی ناکرێتەوە.»20بەڵام تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، دادوەری ڕاستودروست،تاقیکەرەوەی مێشک و دڵ،با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.21«لەبەر ئەوە فەرمایشتی یەزدان ئەمەیە سەبارەت بە پیاوانی عەناتۆت، ئەوانەی داوای گیانی تۆ دەکەن و دەڵێن: ”بە ناوی یەزدانەوە پەیام ڕامەگەیەنە، با بە دەستی خۆمان نەتکوژین.“22لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”من سزایان دەدەم، لاوان بە شمشێر دەمرن و کوڕ و کچیشیان بە قاتوقڕی دەمرن.23پاشماوەشیان بۆ نامێنێتەوە، چونکە لە ساڵی سزادانیان بەڵا بەسەر پیاوانی عەناتۆتدا دەهێنم.“»ئیرمیا ١٢1ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیتکاتێک سکاڵای خۆم بۆ تۆ دەهێنم.لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە حوکمەکانی تۆ دەدوێم:بۆچی ڕێگای بەدکاران سەرکەوتووە؟بۆچی هەموو ناپاکەکان ئاسوودەن؟2ئەوانت چاند و ڕەگیان داکوتا،گەشەیان کرد و بەریان دا.تۆ هەردەم لەسەر زاری ئەوانیتبەڵام لە دڵیان دووریت....more24minPlay
April 06, 2025ئیرمیا ٧: ١ - ٩: ٢٦ئیرمیا ٧: ١ - ٩: ٢٦1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«لەناو دەروازەی ماڵی یەزدان بوەستە و لەوێ ئەم پەیامە ڕابگەیەنە و بڵێ:«”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی هەموو گەلی یەهودا، ئەوانەی لەم دەرگایە بۆ کڕنۆش بردن بۆ یەزدان دێنە ژوورەوە.3یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ڕێگا و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە و منیش لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم.4پشت بەم قسە هەڵخەڵەتێنەرە مەبەستن، بڵێن: ’ئەمە پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە!‘5چونکە ئەگەر بە تەواوی ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاککردەوە، ئەگەر لەنێو خۆتان بە تەواوی دادپەروەری پەیڕەو بکەن،6ئەگەر ستەم لە نامۆ و هەتیو و بێوەژن نەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان نەڕێژن، ئەگەر دوای خوداکانی دیکە نەکەون کە بۆ خراپەی خۆتانە،7ئەوا من لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم، لەو خاکەی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە بە باوباپیرانتانم داوە.8بەڵام ئێوە پشتتان بە قسەی هەڵخەڵەتێنەر بەستووە کە بێ سوودە.9«”ئایا وا دەزانن دەتوانن بدزن، بکوژن، داوێنپیسی بکەن، سوێند بە درۆ بخۆن، بخوور بۆ بەعل بسووتێنن و دوای خوداکانی دیکە بکەون کە نایانناسن،10ئینجا بێن و لەبەردەمم لەم ماڵە بوەستن کە ناوی منی هەڵگرتووە و بڵێن: ’ئێمە پارێزراوین.‘ ئایا پارێزراون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەم هەموو کارە قێزەونانە؟11ئایا ئەم ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە، لەبەرچاوی ئێوە بووە بە ئەشکەوتی دزان؟ ئەوەتا خۆم بینیومە.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«یەزدان دەفەرموێت: ”ئێستا بڕۆنە شوێنەکەم کە لە شیلۆیە، ئەوەی سەرەتا ناوی خۆمم لەوێ نیشتەجێ کرد، ببینن لەبەر خراپەی ئیسرائیلی گەلی خۆم چیم لێکردووە.13ئێستاش لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم کردەوانەتان کردووە، من پێشوەخت چەند جارێک قسەم لەگەڵتان کرد، بەڵام گوێتان نەگرت. بانگم کردن، بەڵام وەڵامتان نەدایەوە.14لەبەر ئەوە، چیم بە شیلۆم کرد، ئاوا بەو پەرستگایە دەکەم کە ناوی منی هەڵگرتووە کە ئێوە پشتتان پێی بەستووە، ئەو شوێنەی دامە ئێوە و باوباپیرانتان.15لەبەردەمم دەرتاندەکەم، وەک چۆن براکانتانم دەرکرد، هەموو نەوەی ئەفرایم.“16«تۆش نزا بۆ ئەم گەلە مەکە، لەبەر ئەوان نوێژ و نزا بەرز مەکەوە و لێم مەپاڕێوە، چونکە گوێت لێ ناگرم.17ئایا نابینیت لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم چی دەکەن؟18منداڵان دار کۆدەکەنەوە، باوکان ئاگر دەکەنەوە و ژنان هەویر دەشێلن، بۆ ئەوەی کولێرە بۆ شاژنی ئاسمان دروست بکەن. شەرابی پێشکەشکراو بۆ خوداکانی دیکە دەڕێژن بۆ ئەوەی پەستم بکەن.19بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.20«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە.21«”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: قوربانی سووتاندنەکانتان بخەنە سەر قوربانییە سەربڕدراوەکانتان و فەرموون گۆشت بخۆن،22چونکە کاتێک لە خاکی میسرەوە باوباپیرانی ئێوەم دەرهێنا لەگەڵیان دوام، تەنها سەبارەت بە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو فەرمانم پێ نەکردن،23بەڵکو فەرمانی ئەم شتەم پێ کردن و فەرمووم: ’گوێم لێ بگرن، من دەبم بە خودای ئێوە و ئێوەش دەبن بە گەلی من، بە هەموو ئەو ڕێگایەدا دەڕۆن کە فەرمانتان پێ دەکەم بۆ ئەوەی بۆتان چاک بێت.‘24بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان شل نەکرد، بەڵکو بە ڕاوێژ و کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆیان ڕێگایان گرتەبەر، جا دواکەوتن و پێش نەکەوتن.25لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانتان خاکی میسریان بەجێهێشت هەتا ئەمڕۆ، من بەردەوام یەک لەدوای یەک بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردوون.26بەڵام گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد و کەللەڕەقییان کرد، لە باوباپیرانیان زیاتر خراپەیان کرد.“27«جا تۆش بە هەموو ئەم پەیامە لەگەڵیان دەدوێیت، گوێت لێ ناگرن، بانگیان دەکەیت، وەڵامت نادەنەوە.28لەبەر ئەوە پێیان دەڵێیت: ”ئەمە ئەو نەتەوەیەیە کە گوێیان لە یەزدانی پەروەردگاریان نەگرت و تەمبێ نەبوون، ڕاستی نەماوە، لە دەمیان بڕاوەتەوە.29قژت ببڕە و فڕێیبدە، لەسەر گردۆڵکەکان شیوەن بگێڕە، چونکە یەزدان ڕەتی کردووەتەوە و وازی لەم نەوەیە هێناوە کە تووڕەییەکەی لەسەریەتی.“30«یەزدان دەفەرموێت: ”نەوەی یەهودا لەبەرچاوم خراپەیان کردووە، بتە قێزەونەکانیان لەناو ئەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە، بەمە گڵاوییان کرد.31هەروەها نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکانی تۆفەت بنیاد ناوە، ئەوەی لە دۆڵی بەنهینۆمە بۆ سووتاندنی کوڕەکانیان و کچەکانیان بە ئاگر کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو.32یەزدان دەفەرموێت: لەبەر ئەوە، ئاگاداربن! سەردەمێک دێت ئیتر پێی ناگوترێ تۆفەت یان دۆڵی بەنهینۆم، بەڵکو دۆڵی کوشتن، چونکە لە تۆفەت دەنێژرێن هەتا شوێنی نامێنێت.33تەرمی ئەم گەلە دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی، کەسیش نییە بیانڕەوێنێتەوە.34دەنگی شادی و دەنگی خۆشی، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ناهێڵم، چونکە خاکەکە وێران دەبێت.“ئیرمیا ٨1«یەزدان دەفەرموێت: ”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن.2بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.3هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“4«پێیان بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”ئایا کەسێک بکەوێت هەڵناستێتەوە؟یان کەسێک هەڵبگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە؟5بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە،ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە.6بە ئاگاییەوە گوێم شل کرد،بەڵام ڕاستی ناڵێن.کەس نییە لە خراپەی خۆی پەشیمان بێتەوە وبڵێت: ’چیم کرد؟‘هەریەکە و گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوەکەی خۆی،وەک ئەسپێکی بە تاو بۆ ناو جەنگ.7تەنانەت لەقلەق لە ئاسمانکاتی خۆی دەزانێت،کۆتر و پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵەشکاتی هاتنی خۆیان ڕەچاو دەکەن،بەڵام گەلەکەی من نازاننیەزدان داوای چییان لێ دەکات.8«”ئێوە چۆن دەڵێن: ’ئێمە داناین،چونکە فێرکردنی یەزدانمان لەلایە،‘لە کاتێکدا پێنووسی درۆی مامۆستایانی تەوراتبۆ درۆ دەستبەکار بوو؟9داناکان ڕیسوا دەبن،دەتۆقن و پێوە دەبن.ئەوەتا فەرمایشتی یەزدانیان ڕەتکردەوە،ئیتر چ داناییەکیان هەیە؟10لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە،کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن،چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورەهەموو پەرۆشی قازانجن،لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهینهەموو ساختە دەکەن.11برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە ودەڵێن، ’ئاشتی، ئاشتی!‘بەڵام ئاشتی نییە.12ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟نەخێر! شەرمەزار نەبوون،هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە.لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان،لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13یەزدان دەفەرموێت: «”دروێنەکەیان لێ دەبەم،نە ترێ بە مێوەوە دەمێنێت،نە هەنجیر بە دار هەنجیرەوە،گەڵاکانیش سیس دەبن.ئەوەی دەیاندەمێ لەلایان نامێنێت.“»14«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟با کۆببینەوە!با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان ولەوێ لەناوبچین!یەزدانی پەروەردگارمان بڕیاری لەناوچوونی ئێمەی داوە،ئاوی ژەهراویمان دەرخوارد دەدات،لەبەر ئەوەی لە دژی یەزدان گوناهمان کرد.15چاوەڕێی ئاشتی بووین،بەڵام چاکە نەبوو.چاوەڕێی کاتی چاکبوونەوە بووین،بەڵام ئەوەتا تۆقین.16پڕمەی ئەسپەکانی ئەولە دانەوە دەبیسترێت،لە دەنگی حیلەی ئەسپە بەهێزەکانیهەموو زەوی دەلەرزێت،جا هاتن بۆ ئەوەی بخۆن،زەوی و هەرچی تێیدایە،شار و دانیشتووانەکەی.»17«ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان،کە نوشتەیان لێ ناکرێت،ئینجا پێتانەوە دەدەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت،دڵم دەردەدارە.19ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەملە خاکێکی دوورەوە دێت:«ئایا یەزدان لە سییۆن نییە؟یان پاشاکەی تێیدا نییە؟»«بۆچی بە پەیکەرە داتاشراوەکانیان پەستیان کردم،بە بتە هیچوپووچە بێگانەکان؟»20«دروێنە تێپەڕی،هاوین تەواو بوو،ئێمەش ڕزگارمان نەبوو.»21لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم،خەمبارم، تۆقین دەستی بەسەردا گرتووم.22ئایا لە گلعاد هەتووان نییە؟ئایا پزیشک لەوێ نییە؟ئیتر بۆچی برینی گەلەکەمساڕێژ نابێت؟ئیرمیا ٩1خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە وچاوەکانم جۆگەی فرمێسک،جا شەو و ڕۆژ دەگریامبۆ کوژراوەکانی گەلەکەم.2خۆزگە دیوەخانێکم لە چۆڵەوانی هەبووایە،جا وازم لە گەلەکەم دەهێنا و لەلای دەڕۆیشتم،چونکە ئەوان هەموو داوێنپیسن وکۆمەڵی ناپاکانن.3«زمانیان ئامادە دەکەنوەک کەوانێک بۆ هاویشتنی درۆ،بەسەر خاکەکەدا زاڵ بوون،بەڵام بە ڕێگای ڕاستی نەبوو،چونکە لە خراپەیەکەوە دەچنە خراپەیەکی دیکە،بەڵام دان بە مندا نانێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4«با هەریەکە وریای خۆی بێت لە برادەرەکەی،پشت بە هیچ برایەک مەبەستن،چونکە هەموو برایەک وەک یاقوب هەڵخەڵەتێنەرە وهەموو برادەرێک بوختانکەرە.5هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات،کەس بە ڕاستی نادوێت.زمانی خۆیان بە درۆ ڕاهێناوە،خۆیان لە خراپە ماندوو بوون.6تۆ لەناو فرتوفێڵ دادەنیشیت،بە فرتوفێڵ ڕەتیان کردەوە دان بە مندا بنێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من دەیانپاڵێوم و تاقییان دەکەمەوە،لەبەر گوناهەکانیان چارەسەرێکی دیکە نییە بۆ گەلەکەی من.8زمانیان تیری کوشندەیە وبە دەمیان فێڵ دەکەن.هەرکەسە بە هاوڕێکەی دەڵێت، ”ئاشتی“،بەڵام لە ناخییەوە بۆسەی بۆ دەنێتەوە.9ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم،بەسەر لەوەڕگاکانی چۆڵەوانیدا دەلاوێنمەوە،چونکە ئەوان وێران بوون و کەس پێیدا تێناپەڕێت،دەنگی مێگەل نابیسترێت،باڵندەکانی ئاسمان ڕایانکرد،ئاژەڵەکان ڕۆیشتن.11«ئۆرشەلیم وێران دەکەم،دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ،شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگەبەبێ دانیشتووان.»12کێ کەسێکی دانایە و ئەمە تێدەگات؟ کێ ئەوەی یەزدان فێری کرد دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە؟ بۆچی زەوی لەناوچوو، چۆڵەوانی وێران بوو، کەس ناتوانێت لێی بپەڕێتەوە؟13یەزدان فەرمووی: «لەبەر ئەوەی وازیان لە فێرکردنەکەم هێنا، ئەوەی خستمە پێشیان پەیڕەویان نەکرد، گوێڕایەڵی من نەبوون.14لەبری ئەوە، بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتن، بەدوای بەعلەکان کەوتن، کە باوباپیرانیان فێریان کردن.»15لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووت دەرخواردی ئەم گەلە دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم.16بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.»17یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«سەرنج بدەن! بانگی ژنە ماتەمگێڕەکان بکەن هەتا بێن،بنێرن بەدوای ژنە شارەزاکان.18با خێرا بێن و دەنگی شیوەن بەسەرماندا هەڵبڕن،چاوەکانمان فرمێسک بڕێژێت وپێڵووەکانمان ئاویان لێ هەڵبقوڵێت.19دەنگی شیوەن لە سییۆنەوە بیسترا،”چۆن تێکدراین!چەند شەرمەزار بووین!چونکە زەوییەکەمان بەجێهێشت،چونکە ماڵەکانمان کاول کران.“»20ئەی ژنان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،گوێ لە فەرمایشتی دەمی ئەو بگرن.کچەکانتان فێری شیوەن بکەن،هەر ژنێکیش دەستەخوشکەکەی فێری ماتەم گێڕان بکات.21مردن بە پەنجەرەکانمان هەڵگەڕا،هاتە ناو قەڵاکانمانەوە،بۆ قڕکردنی منداڵان لە کۆڵان ولاوان لە گۆڕەپانەکان.22بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”تەرمی مرۆڤ دەکەوێت،وەک زبڵ بەسەر ڕووی کێڵگەوە،وەک چەپکی دوای دروێنەکەر،کەس نییە کۆی بکاتەوە.“»23یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«با دانا شانازی بە دانایی خۆی نەکات،با پاڵەوان شانازی بە پاڵەوانیێتی خۆی نەکات،با دەوڵەمەند شانازی بە دەوڵەمەندیێتی خۆی نەکات،24بەڵکو ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بەمە بکات:کە لە من تێدەگات و دەمناسێت،کە من یەزدانم، ئەوەی خۆشەویستی نەگۆڕ ودادوەری و ڕاستودروستی لەسەر زەوی دەهێنمە دی،چونکە خۆشی لەمانە دەبینم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.25یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون،26خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە.»...more18minPlay
April 05, 2025ئیرمیا ٤: ١ - ٦: ٣٠ئیرمیا ٤: ١ - ٦: ٣٠1یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە،بگەڕێوە لای من.ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی،گومڕا نابیت،2ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوەسوێند بخۆیت: ”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن وشانازی بەوەوە دەکەن.»3یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت:«زەوی بەیارتان بکێڵن ولەناو دڕکوداڵدا مەچێنن.4ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم،خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن،دڵتان خەتەنە بکەن،نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت،لەبەر خراپی کردەوەکانتان،بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.»5«لە یەهودا ڕایبگەیەنن، لە ئۆرشەلیم دەنگتان ببیسترێت، بڵێن:”لە خاکەکە فوو بە کەڕەنادا بکەن!“بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەن و بڵێن: ”کۆببنەوە!با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان!“6ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن!خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن!چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم،تێکشکانێکی گەورە.»7شێر لە لانەکەیەوە هاتە دەرەوە،تێکشکێنەری نەتەوەکان بەڕێکەوت.لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرەوەبۆ ئەوەی خاکەکەت وێران بکات.شارۆچکەکانت کاول دەبنبێ ئاوەدانی دەبن.8لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن،لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن،چونکە گڕی تووڕەیی یەزدانهێشتا دانەمرکاوەتەوە.9یەزدان دەفەرموێت: «جا ئەوە دەبێت لەو ڕۆژەدا،پاشا و پیاوە گەورەکان جەرگبڕاو دەبن،کاهینەکان دەحەپەسێن وپێغەمبەرەکان واقیان وڕدەمێنێت.»10جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت: ”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“ کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.»11لەو کاتەدا بەم گەلە و بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «بای سووتێنەر لە گردۆڵکەکانی چۆڵەوانییەوە بەرەو گەلەکەم هەڵدەکات، نە بۆ شەن و نە بۆ جیاکردنەوە،12بایەکی لەوە بەگوڕترە، لە منەوە دێت. ئێستاش من حوکمی خۆم بەسەریاندا ڕادەگەیەنم.»13تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە،ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن.قوڕبەسەرمان، وێران کراین!14ئەی ئۆرشەلیم، دڵت لە خراپە بشۆوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت.هەتا کەی بیروڕا خراپەکانت لە ناوەڕاستت دەمێنێتەوە؟15دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت،کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت.16«نەتەوەکان ئاگادار بکەنەوە،با خەڵکی ئۆرشەلیم بیبیستن:”ئابڵوقەدەران لە خاکێکی دوورەوە دێن،بەسەر شارەکانی یەهودا دەنگیان بەرز دەکەنەوە.17لە چواردەوری وەک پاسەوانانی کێڵگەیان لێهاتووە،چونکە لە من یاخی بوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«ڕەفتار و کردەوەکانتئەمەیان پێکردیت،ئەمە سزاکەتە،چەند تاڵە!چونکە گەیشتە دڵت.»19ئەی ئازارم، ئەی ئازارم!من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە.دڵم ژان دەکات!دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم،چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو.20کارەسات لەدوای کارەسات دێت،هەموو خاکەکە وێران بوو.لەپڕ خێوەتەکانم وێران بوون،لە چرکەیەکدا پەناگاکانم.21هەتا کەی ئاڵای جەنگ دەبینم وگوێم لە دەنگی کەڕەنا دەبێت؟22«گەلەکەم گێلە ومن ناناسێت.ئەوان کوڕی دەبەنگن،ئەوان تێنەگەیشتوون،ئەوان دانان بۆ کاری خراپە،بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»23تەماشای زەویم کرد،بێ شێوە و بەتاڵ بوو،بەرەو ئاسمانیش،ڕووناکییەکەی نەمابوو.24تەماشای چیاکانم کرد دەهەژان،هەموو گردەکانیش لەق بوون.25تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو،باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون،26تەماشام کرد، باخەکان چۆڵەوانین وهەموو شارۆچکەکانی کاول بوونلەبەردەم یەزدان، لە ڕووی گڕی تووڕەییەکەی.27سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«هەموو زەوی وێران دەبێت،بەڵام بە تەواوی کۆتایی پێ ناهێنم.28لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت،ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت،لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە،بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.»29لە دەنگی سوار و تیرهاوێژهەموو شارۆچکەکان ڕایانکرد.هەندێک چوونە ناو دارستانەکان،هەندێک سەرکەوتنە سەر بەردەکان.هەموو شارۆچکەکان بەجێهێڵراون،هیچ کەسێک تێیاندا نیشتەجێ نییە.30تۆش ئەی نەتەوە وێرانەکە، چی دەکەیت؟بۆچی بەرگی ئاڵ لەبەر دەکەیت وخشڵی زێڕ بە خۆتەوە دەکەیت؟بۆچی بە کل چاوەکانت ڕەش دەکەیت؟بێهوودە خۆت جوان دەکەیت،لەبەرچاوی ئەوینداران کەوتووی،ئەوان داوای گیانت دەکەن.31هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو،لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت.دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات،دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت:«وەی لە من! دەبوورێمەوە،گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»ئیرمیا ٥1«بەناو شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا هاتوچۆ بکەن،ئێستا تەماشا بکەن و بزانن،لەناو گۆڕەپانەکانی بگەڕێن.ئەگەر یەکێکتان بینییەوەدادپەروەر بێت و بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت،ئەوا من لەم شارە خۆشدەبم.2هەرچەندە دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو،“هێشتا بە درۆ سوێند دەخۆن.»3ئەی یەزدان، ئایا چاوت بەدوای ڕاستیدا ناگەڕێت؟لێت دان بەڵام ئازاریان پێ نەگەیشت،تێکت شکاندن بەڵام ڕەتیانکردەوە تەمبێ بکرێن.ڕووی خۆیان لە بەرد ڕەقتر کرد،تۆبەکردنیان ڕەتکردەوە.4بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن،نەزان بوون،چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن ونازانن خودا داوای چییان لێ دەکات.5کەواتە دەچمە لای گەورە پیاوان وقسەیان لەگەڵ دەکەم،بێگومان ئەوان ڕێگای یەزدان دەناسن ودەزانن خودا داوای چییان لێ دەکات.»بەڵام ئەوان پێکەوە نیریان شکاند،بەندیان پساند.6لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر،گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت،پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات،تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات،چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون،هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون.7«بۆچی دەبێت لێت خۆشبم؟کوڕەکانت وازیان لێ هێنام وسوێند بەوە دەخۆن کە خودا نییە.کە تێرم کردن، داوێنپیسییان کرد،پاڵەپەستۆیانە بۆ ماڵی لەشفرۆش.8بوون بە ئەسپی خورت و بە عیتە،هەریەکە بەسەر ژنی برادەرەکەیدا دەحیلێنێت.9ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10«سەربکەونە سەر پەرژینی ڕەزەمێوەکان و تێکیان بدەن،بەڵام بە تەواوی مەیفەوتێنن.لقەکانی لێ بکەنەوە،چونکە هی یەزدان نین.11بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودابە تەواوی ناپاکییان لێکردم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد،گوتیان، «ئەو هیچ ناکات!بەڵامان بەسەرنایەت،شمشێر و قاتوقڕی نابینین.13پێغەمبەرەکان بوون بە هاژەی با،وشەکە لەواندا نییە،ئەوەی گوتیان بەسەریان دەهێنرێت.»14لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە ئەو قسانەیان کرد،ئەوەتا من وتەکانم لە دەمی تۆدا دەکەمە ئاگر،ئەم گەلەش دەکەم بە دار و دەیانخوات.»15یەزدان دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەتا من نەتەوەیەک لە دوورەوە دەهێنمە سەرتان،نەتەوەیەکی پتەو و دێرینە،نەتەوەیەکە زمانەکەیان نازانن،لە قسەکردنیان تێناگەن.16تیردانەکەی وەک گۆڕی دەم کراوەیە،هەموو پاڵەوانن.17دروێنە و نانت دەخوات،کوڕ و کچت دەخوات،مەڕ و مانگات دەخوات،مێو و هەنجیرت دەخوات.شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون،بە شمشێر دەفەوتێنێت.»18یەزدان دەفەرموێت: «هەروەها لەو ڕۆژانەدا، کۆتاییتان پێ ناهێنم.19جا کە دەڵێن: ”لەبەر چی یەزدانی پەروەردگارمان هەموو ئەمەی پێکردین؟“ پێیان دەڵێیت: ”لەبەر ئەوەی وازتان لێ هێنام و لە خاکەکەتان خوداوەندە بێگانەکانتان پەرست، ئاوا دەبێت بێگانە پەرستی بکەن لە خاکێک کە هی ئێوە نییە.“20«ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن وبا لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن:21ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن،ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن،گوێتان هەیە و نابیستن:22ئایا لە من ناترسن؟»هەروەها یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور،بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت.شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت،هاژەی دێت و تێناپەڕێت.23بەڵام ئەم گەلە دڵێکی منجڕ و یاخی هەیە،لەڕێ لایاندا و ڕۆیشتن.24لە دڵی خۆیاندا ناڵێن،”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین،ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی،لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“25تاوانەکانتان ڕێگرییان لەم بەرەکەتانە کرد،گوناهەکانتان لە چاکە بێبەشی کردن.26«بەدکاران لەنێو گەلەکەمدا دەبینرێنەوە،وەک ڕاوچی خۆیان ماتداوە و چاو دەگێڕن،تەڵە دەنێنەوە و مرۆڤ دەگرن.27وەک قەفەزی پڕ لە باڵدار،ماڵەکانیان پڕە لە فێڵ،لەبەر ئەمە گەورە و دەوڵەمەند بوون،28قەڵەو و تێر بوون.هەروەها لە خراپەکاریدا بێ سنوورن،پارێزەرایەتییان بۆ سکاڵای هەتیو نەکرد هەتا سەرکەوتوو بن،بەرگرییان لە مافی هەژاران نەکرد.29ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.30«تۆقین و سەرسوڕماویێکلە خاکەکەدا ڕوویدا:31پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن،کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن،گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە.بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟ئیرمیا ٦1«ئەی نەوەی بنیامین،لە ئۆرشەلیم هەڵبێن!لە تەقۆعە فوو بە کەڕەنادا بکەن!لەسەر بێتهاکارەم ئاگر وەک نیشانە هەڵبکەن!چونکە بەڵا و شکستێکی گەورەلە باکوورەوە دەرکەوتووە.2من سییۆنی کچ لەناو دەبەم،کچە جوان و نازدارەکە.3شوانەکان بە مێگەلەکانیانەوە بۆ لای ئەو دێن،ڕەشماڵەکان لە دەوری هەڵدەدەن وهەرکەسە لە بەشی خۆی دەلەوەڕێنێ.»4«جەنگێک لە دژی سییۆن ئامادە بکەن!هەستن بە نیوەڕۆ هێرش ببەین!بەڵام بە داخەوە، ڕۆژ ئاوا بوو،سێبەرەکانی ئێوارە درێژبوونەوە.5کەواتە هەستن بە شەو هێرش ببەین،قەڵاکانی وێران بکەین!»6یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«دار ببڕنەوە ومەتەرێز لە دەوری ئۆرشەلیمەوە دابڕێژن.دەبێت ئەو شارە سزا بدرێت،چونکە سەراپای پڕ ستەمە.7وەک کانییەک ئاوەکەی هەڵبقوڵێت،ئاوا خراپییەکەی هەڵدەقوڵێت.توندوتیژی و ڕفاندنی تێدا دەبیسترێت،هەمیشە لەبەردەمم نەخۆشی و برینداری هەیە.8ئەی ئۆرشەلیم، ئاگاداربە،نەوەک پشتم لە تۆ بکەم،نەوەک بتکەمە خاکێکی وێران،ئیتر کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێ.»9یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«با پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی بچنرێنەوە،بە تەواوی وەک ڕەزەمێو،با دەستت بەسەر لقەکاندا بگێڕیت،وەک کەسێک ترێ دەچنێتەوە.»10بۆ کێ قسە بکەم؟ کێ ئاگادار بکەمەوە؟کێ گوێم لێ دەگرێت؟ئەوەتا گوێیان داخراوەبۆ ئەوەی نەتوانن گوێ شل بکەن.فەرمایشتی یەزدان بۆیان بووە بە ڕیسوایی،دڵیان پێی خۆش نییە.11لەبەر ئەوە پڕبووم لە تووڕەیی یەزدان،بێزاربووم لە دەستپێوەگرتنی.ئینجا یەزدان پێی فەرمووم:«تووڕەییەکەم بەسەر منداڵانی کۆڵاندا هەڵبڕێژەبەسەر تێکڕای کۆڕی گەنجان،ژن لەگەڵ مێرد دەبردرێت،پیر لەگەڵ بەساڵاچووان.12ماڵەکانیان بۆ خەڵکی دیکە دەبن،کێڵگە و ژنەکانیان پێکەوە،چونکە دەستم بۆ سەر دانیشتووانی خاکەکەدرێژ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«لە بچووکیان هەتا گەورەیان،هەموویان پەرۆشی قازانجن،لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین،هەموو ساختە دەکەن.14برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە ودەڵێن: ”ئاشتی، ئاشتی!“بەڵام ئاشتی نییە.15ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟نەخێر! شەرمەزار نەبوون،هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە.لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان،لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.16یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن،پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن،ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن،حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە.بەڵام گوتتان: ”پێیدا ناڕۆین.“17چاودێرم بەسەرتانەوە دانا، گوتم:”گوێ بۆ دەنگی کەڕەنا شل بکەن!“بەڵام گوتتان: ”گوێ شل ناکەین.“18لەبەر ئەوە ئەی نەتەوەکان، گوێ بگرن،ئەی شایەتەکان، بزانن چییان بەسەردێت.19ئەی زەوی، گوێ بگرە:ئەوەتا من بەڵا بەسەر ئەم گەلەدا دەهێنم،بەروبوومی بیرکردنەوەکانیانە،چونکە گوێیان بۆ وشەکانم شل نەکرد وفێرکردنی منیان ڕەتکردەوە.20بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت وقامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین وقوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.»21لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«من کۆسپ بۆ ئەم گەلە دادەنێم،باوکان و کوڕان پێکەوە ساتمەی لێ دەکەن،دراوسێ و هاوڕێ لەناودەچن.»22یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا! سوپایەک لە خاکی باکوورەوە دێت،نەتەوەیەکی مەزن لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێت.23کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە،دڵڕەقن و بەزەییان نییە،دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت وسواری ئەسپ دەبن،وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستنبۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی سییۆنی کچ.»24هەواڵی ئەوانمان بیست،ورەمان ڕووخا،تووشی تەنگانە بووین،تووشی ئازار بووین وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو.25دەرمەچن بۆ کێڵگە!بە ڕێگادا مەڕۆن!چونکە دوژمن شمشێری پێیە،لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.26ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە،خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە،شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ،چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات.27«ئەی یەرمیا، تۆم لەنێو گەلەکەم دانا،وەک تاقیکەرەوە و سەنگی مەحەک،بۆ ئەوەی ڕەفتاریان بزانیت وتاقییان بکەیتەوە.28هەموو یاخی و کەللەڕەقن،بە پەلەن بۆ بوختانکردن،ئەوان بڕۆنز و ئاسنن،هەموو تێکدەرن.29مووشەی دێت مووشەدەمەبۆ ئەوەی بە ئاگر قورقوشم بفەوتێنێت،بەڵام بێهوودە زێڕنگەر بێگەردی دەکات،بەدکاران بێگەرد نابن.30پێیان دەگوترێت زیوی ناپەسەند،چونکە یەزدان پەسەندی نەکردوون.»...more24minPlay
April 04, 2025ئیرمیا ٣: ٣ - ٢٥ئیرمیا ٣: ٣ - ٢٥3جا لێزمە باران ڕاوەستا وبەهارە بارانیش نەبوو،کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.4ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!5ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“بەم شێوەیە قسەت کرد،بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»6لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد.7بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی.8تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد.9لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد.10لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە.12بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:«یەزدان دەفەرموێت: ”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە.13تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت وخۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوەلەژێر هەموو دارێکی سەوز.ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.14یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن.15شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.»16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە.17لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون.18لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.19«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:«”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم وزەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،جوانترین میراتی نەتەوەکان!“وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن ولە شوێنکەوتنی من لانادەن.20بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.21دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە ویەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.22«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»«بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.23بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.24لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاریڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،لە مەڕ و مانگا وکوڕ و کچ.25با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کردلە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»...more22minPlay
April 03, 2025ئیرمیا ٢: ١ - ٣: ٢ئیرمیا ٢: ١ - ٣: ٢1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:2«بڕۆ و بە ئۆرشەلیمی ڕابگەیەنە با خەڵکەکە بیبیستن، بڵێ:«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”بە یادی خۆمم هێنایەوە، دڵسۆزی کاتی مێردمنداڵیت وخۆشەویستی کاتی بووکێنیت،بەدوای مندا ڕۆیشتیت لە چۆڵەوانی،بە خاکێکدا کە کشتوکاڵی تێدا نەبوو.3ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو،یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی.هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد،بەڵایان بەسەردا هات.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل،5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینیکە لێم دوور کەوتنەوە؟چوون دوای بتی پووچ کەوتن وخۆیان پووچ کرد.6پرسیاریان نەکرد: ”کوا یەزدان،ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێناین،ئەوەی ئێمەی بەناو چۆڵەوانیدا برد،بە خاکێکی ڕووتەن و چاڵوچۆڵدا،بە خاکێکی وشک و سێبەری مەرگ،بە خاکێکدا کە کەسی پێدا تێنەپەڕیبوو،کەس لەوێ نیشتەجێ نەببوو؟“7ئێوەم هێنایە ناو خاکێکی بەپیتبۆ ئەوەی بەروبووم و بەرهەمە چاکەکانی بخۆن.بەڵام هاتن و زەوییەکەی منتان گڵاو کرد،میراتەکەی منتان قێزەون کرد.8کاهینەکان پرسیاریان نەکرد:”کوا یەزدان؟“ئەوانەی مامۆستای تەوراتن نەیانناسیم،ڕابەرەکان لێم یاخی بوون،پێغەمبەرەکان بەهۆی بەعلەوە پێشبینییان کرد،دوای بتی پووچ کەوتن.»9یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە دیسان دادگاییتان دەکەم،منداڵی منداڵیشتان پەلکێشی دادگا دەکەم.10لە کەنارەکانی کیتیم بپەڕنەوە و ببینن،بنێرن بۆ قێدار و بە وردی سەرنج بدەن،ببینن ئاخۆ شتی وەک ئەمە بووە؟11ئایا هیچ نەتەوەیەک خوداوەندەکانی خۆی گۆڕیوە؟هەرچەندە خودا نین.بەڵام گەلەکەی من خودای شکۆمەندیان گۆڕییەوەبە بتی پووچ.12ئەی ئاسمان، لەبەر ئەمە واقت وڕبمێنێت،موچڕکەت پێدابێت و زۆر سەرسام بە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«گەلەکەم دوو خراپەی کردووە:وازیان لە من هێنا،من کە کانی ئاوی ژیانم،هەروەها ئەمباراویان بۆ خۆیان هەڵکەند،ئەمباراوی شکاو کە ئاو ڕاناگرێت.14ئایا ئیسرائیل کۆیلەیە؟ یان کوڕی کۆیلەی لەدایک بووی ماڵە؟بۆچی بوو بە تاڵانی؟15بەچکە شێران بەسەریدا نەڕاندیان،دەنگیان هات،خاکەکەیان وێران کردووە،شارۆچکەکانی سووتاون، بێ دانیشتووانن.16هەروەها نەوەی مەمفیس و تەحپەنحێستەپڵی سەری تۆیان تراشیووە.17ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد،کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێناکاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟18ئێستا بۆچی دەچیتە میسربۆ خواردنەوەی ئاوی نیل؟ئێستا بۆچی دەچیتە ئاشوربۆ خواردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات؟19خراپەی خۆت تەمبێت دەکات وهەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات.جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە،کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت وترسی منت لە دڵدا نییە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.20«تۆ لە کۆنەوە نیری خۆتت شکاندووە،کۆتەکانت پساندووە،گوتت: ”تۆ ناپەرستم!“تۆ بە ڕاستی لەسەر هەموو گردێکی بەرز ولەژێر هەموو دارێکی سەوزداوەک لەشفرۆشێک ڕاکشایت.21من وەک شامێوێکلە نایابترین جۆر تۆم چاند،ئیتر چۆن لێم گۆڕایت،گۆڕایت بۆ زڕمێو؟22هەرچەندە بە سۆدەش خۆت بشۆیت،زیاد سابوونیش لە خۆت بدەیت،هێشتا لەکەی تاوانەکەت لەبەردەممە.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.23«ئیتر چۆن دەڵێیت: ”گڵاو نەبووم،دوای بەعلەکان نەکەوتووم؟“تەماشای ڕێگاکەی خۆت بکە لە دۆڵەکە،بزانە چیت کردووە.تۆ وەک وشترە سووکەکەی کە لە ڕۆیشتندا بەلادادێی،24وەک کەرەکێوییەکەی کە فێری چۆڵەوانیت،لەتاو هەوەسی با هەڵدەمژێت،لە کاتی بەتەڵەب هاتنی کێ دەیگێڕێتەوە؟هەموو ئەوانەی داوای دەکەنبەبێ ماندووبوون لە کاتی زاوزێ دەیدۆزنەوە.25ئەوەندە مەگەڕێ تاوەکو ئەوەی پێیەکانت ڕووت بێتەوە وگەرووت وشک بێت.بەڵام گوتت: ”بێهوودەیە!نا! چونکە خوداوەندە بێگانەکانم خۆشویستووە،دوای ئەوان دەکەوم.“26«وەک شەرمەزاری دز کە دەگیرێت،ئاوا بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاربوون،خۆیان و پاشا و میر وکاهین و پێغەمبەرەکانیان.27هەریەکەیان بە دار دەڵێت: ”تۆ باوکی منیت“ وبە بەرد: ”تۆ منت بووە.“پشتیان تێ کردمنەک ڕوو،بەڵام لە کاتی بەڵایاندا دەڵێن:”هەستە و ڕزگارمان بکە!“28ئیتر کوا خوداوەندەکانت کە بۆ خۆت دروستت کردن؟با هەستن، ئەگەر لە کاتی بەڵادا دەتوانن ڕزگارت بکەن!ئەی یەهودا،خوداوەندەکانت بەقەد ژمارەی شارۆچکەکانتن.»29یەزدان دەفەرموێت: «بۆچی سکاڵام لێ دەکەن؟هەمووتان لێم یاخی بوون،30بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا،تەمبێکردنیان وەرنەگرت،شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد،وەک شێرێکی لەناوبەر.31«ئەی نەوە، ئێوە ئاگاداری فەرمایشتی یەزدان بن:«ئایا بۆ ئیسرائیل بووم بە چۆڵەوانی،یان خاکی تاریک و تنۆک؟بۆچی گەلەکەم دەڵێن: ”بەڕەڵا بووین،ئیتر بۆ لات نایەینەوە؟“32ئایا کچ خشڵی خۆی لەبیر دەکات،یان بووک جلی بووکێنی؟بەڵام گەلەکەی خۆم ڕۆژانێکی بێشومارمنیان لەبیر کرد.33تۆ چەند لێزانیت لە گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا!تەنانەت سۆزانییەکانیشت فێری ڕێگای خۆت کرد.34هەروەها بە جلەکانتەوە دەبینرێت،خوێنی گیانی نەدارە بێتاوانەکان،هەرچەندە ئەوانت لە کاتی دیواربڕیندا نەگرت.بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە35دەڵێیت: ”من بێتاوانم،خودا لە من تووڕە نییە.“بەڵام دادگاییت دەکەم،چونکە گوتت: ”گوناهم نەکرد.“36بۆچی زۆر دەگەڕێیتبۆ گۆڕینی ڕێگاکانت؟هەروەها لە میسریش شەرمەزار دەبیت،وەک چۆن لە ئاشور شەرمەزار بوویت.37هەروەها میسر بەجێدەهێڵیت ووەک دیل دەستەکانت بەسەر سەرتەوە دەبن،چونکە ئەوانەی تۆ پشتیان پێ دەبەستیت یەزدان ڕەتیکردنەوە،بەوان سەرکەوتوو نابیت.»ئیرمیا ٣1«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات وژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.2«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟وەک کۆچەر لە چۆڵەوانیلەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.بە لەشفرۆشیت و بە خراپەتخاکەکەت گڵاو کرد....more25minPlay
April 02, 2025ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١ئیرمیا ١: ٤ - ٢: ١4فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:5«پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی،پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت،تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان.»6بەڵام من گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، وتەبێژی لە توانامدا نییە، چونکە تەمەنم بچووکە.»7ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ: ”تەمەنم بچووکە.“ بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت.8لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە.10ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.»11ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی یەرمیا، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «چڵە بادەمێک دەبینم.»12یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکت بینی، چونکە من لەسەر فەرمایشتەکەم چاودێر دەبم بۆ ئەنجامدانی.»13دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «مەنجەڵێک دەبینم هەڵمی لێ هەڵدەستێت و ڕووی بەرەو باشوورە.»14یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت.15خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«جا پاشاکانیان دێن وهەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت،هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم وبۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا.16منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم،لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام وبۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند وبۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد.17«تۆش بازووی خۆتی لێ هەڵبکە! هەستە و قسەیان لەگەڵ بکە سەبارەت بە هەموو ئەوەی من فەرمانت پێدەدەم. لێیان مەتۆقە، نەوەک لەبەردەمیان بتتۆقێنم.18من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە.19لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٢1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:...more24minPlay
April 01, 2025ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ٣ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ٣1پەیامی یەرمیای کوڕی حیلقیا، یەکێک لە کاهینانی شارۆچکەی عەناتۆت لە خاکی بنیامین.2فەرمایشتی یەزدانی بۆ دەهات، لە ساڵی سێزدەیەمینی پاشایەتی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا،3هەروەها لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، هەتا مانگی پێنجی ساڵی یازدەیەمینی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتی ڕاپێچانەکەی خەڵکی ئۆرشەلیم....more21minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.