Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
April 20, 2025ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤23بۆ دیمەشق:«حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون،چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست،لە ترسان توانەوە،وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە.24دیمەشق هێزی لەبەر بڕا،ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن،شڵەژا و تانگەتاو بوووەک ژنی ژانگرتوو.25چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا،ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو!26بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن،هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.27«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم،قەڵاکانی بەنهەدەد دەخوات.»28بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا:یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار،خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن.29ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن،خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان ووشترەکانیان دەهێنرێن.بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“»30یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن!ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن.نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە،لە دژی ئێوە پیلانی داناوە.31«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە،بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە،بە تەنهایی نیشتەجێیە.32وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن وماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت.بە هەموو بایەکقژبڕاوەکان شەن دەکەم،لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.33«حاچۆر بۆ هەتاهەتایەدەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی.هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت،هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.»34ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو:35یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم،کە سەرچاوەی هێزیانە.36چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە،بەسەر ئیلامدا دەهێنم،بەم چوار بایە شەنیان دەکەم،هەتا نەتەوە نەبێتکە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت.37ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم،لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن،بەڵایان بەسەردەهێنم،گڕی تووڕەییم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«بە شمشێر ڕاویان دەنێمهەتا کۆتاییان دەهێنم.38تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم ولەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.39«بەڵام لە ئاییندەدا،ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٥٠1ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان سەبارەت بە بابل و خاکی بابلییەکان لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی:2«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن،ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن،هیچ مەشارنەوە، بڵێن،”بابل دەگیرێت،بێل شەرمەزار دەبێت،مەرۆداخ وردوخاش دەبێت.پەیکەرەکانی شەرمەزار وبتەکانی وردوخاش دەبن!“3نەتەوەیەک لە باکوورەوە دێتە سەری،خاکەکەی وێران دەکات،ئاوەدانی تێدا نابێت،لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ هەڵدێن.»4یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە،نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن،بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان.5پرسیاری ڕێگای سییۆن دەکەن وڕووی تێ دەکەن.دێنەوە و بە پەیمانێکی هەتاهەتایی کە لەبیر نەکرێت،دەچنە پاڵ یەزدانی خۆیان.6«گەلەکەم مەڕی ونبوو بوون،شوانەکانیان گومڕایان کردن،وێڵی ناو چیاکانیان کردن.لەنێو چیا و گردەکان دەگەڕان،جێی حەوانەوەی خۆیان لەبیر کرد.7هەموو ئەوانەی تووشیان دەبوون لووشیان دەدان،دوژمنانیان گوتیان: ”ئێمە تاوانبار نین،لەبەر ئەوەی گوناهیان لە دژی یەزدان کرد،کە شوێنی حەوانەوەی ڕاستەقینەیانە،لە دژی یەزدان کە ئومێدی باوباپیرانیانە.“8«لە بابل ڕابکەن،خاکی بابلییەکان بەجێبهێڵن،وەک نێرییەکانی پێش مێگەل بن،9چونکە ئەوەتا من کۆمەڵە نەتەوەیەکی گەورەلە خاکی باکوورەوە ڕادەپەڕێنم.ئەوان لە دژی بابل ڕیز دەبەستن،لە باکوور دەیگرن.تیرەکانیان وەک پاڵەوانی شارەزایە،بە دەستبەتاڵی ناگەڕێنەوە.10خاکی بابل دەبێتە دەستکەوت،ئەوەی دەستی بکەوێت لێی تێر دەبێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«ئەی تاڵانکەرانی میراتەکەم،لەبەر ئەوەی دڵخۆش و شادمان بوون،وەک مانگایەک گەنم بکوتێت هەڵدەبەزنەوە ووەک ئەسپ حیلاندتان،12دایکتان زۆر شەرمەزار دەبێت،ئەوەی ئێوەی بووە ڕیسوا دەبێت.دەبێتە دوایین نەتەوە،دەبێتە چۆڵەوانی و بیابان و دەشتی ڕووت.13لەبەر تووڕەیی یەزدان ئاوەدان نابێتەوە وهەمووی دەبێتە چۆڵەوانی.هەرکەسێک بە بابلدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت و فیکە لێدەدات،لەبەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە.14«ئەی هەموو کەوان ڕاکێشان،لە چواردەوری بابل ڕیز ببەستن.تیربارانی بکەن! دەست مەپارێزن،چونکە لە دژی یەزدان گوناهی کرد.15لە هەموو لایەکەوە نەعرەتەی بەسەردا بکێشن!خۆی بەدەستەوە دەدا، قوللەکانی دەکەون،شووراکانی دەڕووخێن.لەبەر ئەوەی ئەمە تۆڵەی یەزدانە،تۆڵەی لێ بکەنەوە،چی کرد، ئەوەی پێ بکەنەوە.16وەرزێر لە بابل ببڕنەوە وداس بەدەست لە کاتی دروێنە.لە ڕووی شمشێری ستەمکار،با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە،با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت.17«ئیسرائیل مێگەلێکی پەرتەوازەیە،شێرەکان ڕاویان ناوە.سەرەتا پاشای ئاشور لووشی دا،ئینجا ئەمەی دوایی،نەبوخودنەسری پاشای بابل،ئێسکەکانی هاڕی.»18لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:«من پاشای بابل و خاکەکەی سزا دەدەم،وەک چۆن پاشای ئاشورم سزا دا.19بەڵام ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە ناو پاوانەکەی خۆی،جا لە کارمەل و باشان دەلەوەڕێت،لە شاخەکانی ئەفرایم و گلعادیشتێر دەخوات.»20یەزدان دەفەرموێت:«لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا،بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن،بەڵام نییەتی،هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن،بەڵام هیچ نادۆزنەوە،چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.»21یەزدان دەفەرموێت: «پەلاماری خاکی میراتەیم ودانیشتووانی پەقۆد بدە.ڕایانماڵە و بیانکوژە و بە تەواوی بیانبڕەوە،هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت بیکە.22لە خاکەکە دەنگی جەنگە،دەنگی تێکشکانێکی مەزن!23چۆن تێکشکا و تەفروتونا بوو،چەکوشی هەموو زەوی!بابل چۆن وێران بوولەنێو نەتەوەکان!24ئەی بابل، تەڵەم بۆت نایەوە،بەبێ ئەوەی بزانی پێوەبوویت.دۆزرایتەوە و گیرایت،چونکە دژایەتی یەزدانت کرد.25یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە وچەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا،چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان.26لەوپەڕەوە وەرنە سەری!ئەمبارەکانی بکەنەوە،وەک کۆمەی دەغڵودان کەڵەکەی بکەن.بە تەواوی قڕی بکەن،پاشماوەی نەمێنێتەوە!27هەموو جوانەگاکانی بکوژن،با بۆ سەربڕین ببردرێن!قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات،کاتی سزادانیان.28لە خاکی بابلەوە گوێ لە دەنگی هەڵاتووان و دەربازبووان بگرنلە سییۆن ڕایبگەیەننچۆن یەزدانی پەروەردگارمان تۆڵەی سەندەوە،تۆڵەی پەرستگاکەی.29«تیرهاوێژەکان بانگ بکەن لە دژی بابل،هەموو کەوان بەدەستەکان.لە هەموو لایەکەوە دابەزنە سەری،با کەس دەرباز نەبێت.بەگوێرەی کردەوەکەی سزای بدەن،هەموو ئەوەی کردی پێی بکەنەوە،چونکە لە ڕووی یەزدان وەستایەوە،لە ڕووی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.30لەبەر ئەوە لاوەکانی لە گۆڕەپانەکاندا دەکوژرێن ولەو ڕۆژەدا هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.31«ئەی بێ چاوەڕوو، ئەوەتا من لە دژی تۆم،چونکە ڕۆژت هات،کاتی سزادانت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.32«جا بێ چاوەڕووەکە ساتمە دەکات و دەکەوێت،کەس هەڵیناستێنێتەوە،منیش ئاگر بەردەدەمە شارۆچکەکانی وهەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.»33یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«نەوەی ئیسرائیل چەوسێنراوەن،هەروەها نەوەی یەهوداش.هەموو ئەوانەی ڕاپێچیان کردن ئەوانیان گرت،ڕازی نەبوون بەڕەڵایان بکەن.34بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە،ناوی یەزدانی سوپاسالارە.بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات،هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە،بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.»35یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە!لە دژی دانیشتووانی بابلە ولە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی!36شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە!جا گێل دەبن.شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی!جا دەتۆقن.37شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی،لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو!جا دەبن بە ژن.شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی!جا تاڵان دەکرێن.38وشکەساڵی لە دژی ئاوەکانییەتی!جا وشک دەبن،چونکە خاکی بتەکانە،ئەو بتانەی شێتی و تۆقین دەهێنن.39«لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین،کوندەپەپووی تێدا دەژیێت.ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت،نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە.40وەک چۆن خودا سەدۆم و عەمۆرای سەرەوژێر کردلەگەڵ شارۆچکەکانی دەوروبەری،هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت،هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.41«ئەوەتا! سوپایەک لە باکوورەوە دێت،نەتەوەیەکی مەزن و چەندین پاشا،لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێن.42کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە،دڵڕەقن و بەزەییان نییە.دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت وسواری ئەسپ دەبن،وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستنبۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی شاری بابل.43پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست،ورەی ڕووخا،تووشی تەنگانە بوو،تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو.44ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت،بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان،ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ بابلییەکان ڕاودەنێم.کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟»45لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە،مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات:بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن،بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات.46لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت،قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان.ئیرمیا ٥١1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنملە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای.2بێگانەکان دەنێرمە بابلبۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی،لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەنلە ڕۆژی بەڵای ئەودا.3ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت،ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت.دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن،بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن.4کوژراوان لە بابل دەکەون،بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی،5چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراونلەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە،هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانەلە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.6«لە بابلەوە هەڵێن!هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات!بە تاوانی ئەو لەناونەچن،چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان،ئەو سزای شایستەی دەدات.7بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە،هەموو زەوی سەرخۆش کرد.نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە،لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون.8لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت.واوەیلای بۆ بکەن!هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن،بەڵکو چاک بێتەوە.9«”بابلمان تیمار کرد،بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە.وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان،چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان،هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“10«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست،وەرن با لە سییۆنباسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“11«تیرەکان تیژ بکەن،قەڵغانەکان هەڵبگرن!یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە،چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت.یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە،تۆڵەی پەرستگاکەی.12لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن!پاسەوانیێتی توند بکەن،چاودێر دابنێن،بۆسە بنێنەوە!خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی،بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل.13ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان،خاوەن گەنجینەی زۆر،کۆتاییت هات،کاتی لەناوچوونت.»14یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد:«بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە،هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.»15«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.16کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات،با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.17«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،چونکە داڕێژراوی درۆن وڕۆحیان تێدا نییە.18ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.19بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.20«تۆ گورزی منی،چەکەکانی جەنگی منی،بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم،بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم،21بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم،22بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم،بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم،بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم،23بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم.24«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی بابل دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.25«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم،تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«دەست درێژ دەکەمە سەرت،لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە،دەتکەمە کێوێکی سووتاو.26ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک،نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان،چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.27«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە،لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن.نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن،ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن:ئارارات و مینی و ئەشکەنەز،ڕابەرێک لە دژی دابنێن،وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن.28نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن،پاشاکانی ماد،پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان وهەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان.29ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت،چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی،بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات،ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت.30پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا،لە قەڵاکان دانیشتن.هێزیان لەبەر بڕا،وەک ژنیان لێهات.نشینگەکانیان سووتێنرا،شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا.31نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت وپەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە،بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەننکە سەرتاسەری شارەکانی گیراون،32ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا،زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران،جەنگاوەرەکان تۆقین.»33یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:«شاری بابل وەک جۆخینێکەکاتی گێرەیەتی،پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.»34«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد،ئومێدبڕی کردین،ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ.وەک ئەژدیها هەڵیلووشین،سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە،ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.»35دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن:«ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.»ئۆرشەلیم دەڵێت:«خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلە.»36لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم،تۆڵەی تۆ دەکەمەوە،دەریاکەی وشک دەکەم،کانییەکانی کوێر دەکەمەوە.37بابل دەبێتە تەپۆڵکە وداڵدەی چەقەڵ،پەند و مایەی تانە و تەشەر،شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە.38پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن،وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن.39کاتێک گەرم دەبن،داوەتیان دەکەم وسەرخۆشیان دەکەم،بۆ ئەوەی دڵخۆش بن،ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.40«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕینوەک بەران و نێری.41«شێشەخ چۆن دەگیرێت،شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت!چۆن وێران بوو،بابل لەنێو نەتەوەکان!42دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت،بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت.43شارۆچکەکانی وێران بوون،بوونە بیابان و دەشتی ڕووت،خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت ونە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت.44لە بابل سزای بێل دەدەم وئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە.ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن،هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت.45«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە!هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات!46ورە بەرمەدەن و مەترسن،کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن،هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە،هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا وفەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا.47لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێتسزای بتەکانی بابل دەدەم،هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت وکوژراوەکانی لە ناوەڕاستی دەکەون.48ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایەهاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن،چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن،تەفروتوناکەرەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.49«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت،وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەویبەهۆی بابلەوە کەوتن.50ئەی دەربازبووان لە شمشێر،بڕۆن و مەوەستن!لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە،بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.»51«شەرمەزار بووین،چونکە ڕیسوا بووین وشەرم ڕووی داپۆشین،چونکە بێگانەکان هاتنە ناوپیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.»52یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،بتەکانی سزا دەدەم،لە هەموو خاکەکەیدابریندارەکان دەناڵێنن.53تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش،ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات،تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.54«دەنگی هاوار دێت لە بابل،دەنگی شکستێکی گەورەلە خاکی بابلییەکان.55یەزدان بابل تەفروتونا دەکات،کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت.شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت،دەنگیان هاژەی دێت.56تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل،پاڵەوانەکانی دەگیرێن،کەوانەکانیان دەشکێنرێت،چونکە یەزدان خودای سزادانە،بە تەواوی سزا دەدات.57میر و دانا و پارێزگار وفەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم،هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی ئەو پاشایەیە کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە.58یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن،دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن.گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن وڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.»59ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل.60هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک،61بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە،62ئینجا بڵێ: ”ئەی یەزدان، تۆ......more22minPlay
April 19, 2025ئیرمیا ٤٤: ١ - ٤٩: ٢٢ئیرمیا ٤٤: ١ - ٤٩: ٢٢1ئەو پەیامەی بۆ یەرمیا هات سەبارەت بە هەموو ئەو جولەکانەی لە خاکی میسر نیشتەجێ بوون، لە مگدۆل و لە تەحپەنحێس و لە مەمفیس و لە پاشایەتی باشووری میسر:2«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە هەموو ئەو بەڵایەتان بینی کە بەسەر ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی یەهودام هێنا. ئەمڕۆ وێرانە و ئاوەدانی تێدا نییە،3لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. پەستیان کردم بە بخوور سووتاندن و پەرستنیان بۆ خوداکانی دیکە، ئەو خودایانەی نە ئەوان ناسیویانن و نە ئێوە و نە باوباپیرانتان.4منیش بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردن، فەرمووم: ”تکایە! ئەم کارە قێزەونە مەکەن کە من ڕقم لێیەتی.“5بەڵام نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد بۆ ئەوەی لە خراپەکەیان بگەڕێنەوە یان لە بخوور سووتاندن بۆ خوداکانی دیکە بوەستن.6جا هەڵچوون و تووڕەییم ڕژا، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیمدا گڕی گرت، وەک ئەمڕۆ وێران بوو و بووە چۆڵەوانی.7«ئێستاش یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بۆچی ئێوە بەڵایەکی گەورە بەسەر خۆتان دەهێنن، بە قڕبوونتان لە ناوەڕاستی یەهودا بە پیاو و ژن، بە منداڵ و شیرەخۆرەوە، ئیتر هیچ پاشماوەیەکتان لێ نامێنێتەوە؟8بۆچی بە کردەوەکانی دەستتان پەستم دەکەن کاتێک لە خاکی میسر بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، کە ئێوە بۆی هاتوون تاوەکو لەوێ ئاوارە بن؟ خۆتان قڕ دەکەن و دەبنە نەفرەت و ڕیسوایی لەنێو هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی.9ئایا خراپەکانی باوباپیرانتان و خراپەکانی پاشاکان و شاژنەکانی یەهودا و خراپەکانی خۆتان و ژنەکانتان لەیادچوو، ئەوەی لە خاکی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم کران؟10هەتا ئەمڕۆش نە زەلیل بوون و نە لە من ترسان و نە ڕێگای فێرکردن و فەرزەکانی منتان گرتەبەر، ئەوەی لەبەردەم ئێوە و لەبەردەم باوباپیرانتان دامناوە.11«لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من مکوڕ دەبم لەسەر ئەوەی بەڵاتان بەسەربهێنم و هەموو یەهودا قڕ بکەم.12پاشماوەی یەهوداش دەبەم، ئەوانەی سوور بوون بچنە خاکی میسر هەتا لەوێ نیشتەجێ بن. هەموویان لە خاکی میسر لەناودەچن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن. لە بچووکەوە هەتا گەورە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن و دەبنە مایەی نەفرەت لێکردن و تۆقین، سووکایەتی و ڕیسوایی.13هەروەها سزای ئەوانەش دەدەم کە لە خاکی میسر نیشتەجێن، وەک چۆن بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئۆرشەلیمم دا.14پاشماوەکەی یەهودا، ئەوانەی هاتوون بۆ ئەوەی لە خاکی میسر لە ئاوارەیی بکەون، ئەوانەی تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ نیشتەجێبوون تێیدا، نە پاشماوە و نە دەربازبوویان نابێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا. کەسیان لێ ناگەڕێتەوە، جگە لە کەمینەیەکی دەربازبوو.»15ئینجا هەموو ئەو پیاوانەی کە دەیانزانی ژنەکانیان بخوور بۆ خوداکانی دیکە دەسووتێنن، هەروەها هەموو ئەو ژنانەی ڕاوەستابوون، کۆمەڵێکی گەورە بوون، هەموو ئەو خەڵکەی لە پاشایەتی باکوور و پاشایەتی باشووری میسر نیشتەجێن، وەڵامی یەرمیایان دایەوە و گوتیان:16«ئێمە گوێ لەم پەیامە ناگرین کە بە ناوی یەزدانەوە بە ئێمەت گوت.17بەڵکو هەر شتێک لە دەمی خۆمانەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەوە دەکەین: بخوور بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەین، وەک چۆن خۆمان و باوباپیرانمان و پاشاکانمان و پیاوە گەورەکانمان لە شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم ئەنجاممان داوە. ئەو کاتە تێر نان بووین و لە خۆشیدا بووین و خراپەمان نەبینی.18بەڵام لەو کاتەوەی وازمان لە بخوور سووتاندن هێناوە بۆ شاژنی ئاسمان و پێشکەشکردنی شەرابی پێشکەشکراو بۆی، پێویستمان بە هەموو شتێکە و بە شمشێر و قاتوقڕی لەناوچووین.»19ژنەکانیش گوتیان: «ئێمە کاتێک کە بخوورمان بۆ شاژنی ئاسمان دەسووتاند و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەشی دەکرد، ئایا بەبێ ئاگاداری پیاوەکانمان کولێرەمان بۆ دەکرد لەسەر وێنەی ئەو و شەرابی پێشکەشکراومان پێشکەش دەکرد؟»20ئینجا یەرمیا بە هەموو خەڵکەکەی گوت، پیاو و ژنەکان، بە هەموو ئەو خەڵکەی بەم قسەیە وەڵامیان دایەوە:21«ئایا یەزدان بیری لەو بخوورە نەکردەوە و بەیادیدا نەهات کە لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم سووتاندتان، ئێوە و باوباپیر و پاشا و میر و هەموو گەلی خاکەکە؟22ئیتر یەزدان لەبەر کردەوە خراپەکان و شتە قێزەونەکانتان کە ئەنجامتان داوە زیاتر بەرگەی نەگرت، جا خاکەکەتان بووە ڕووخاوی و وێرانە و نەفرەت و بێ ئاوەدانی، وەک ئەمڕۆ.23لەبەر ئەوەی بخوورتان سووتاند و گوناهتان کرد لە دژی یەزدان، گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و ڕێگای فێرکردن و فەرز و یاساکانی ئەوتان نەگرتەبەر، لەبەر ئەوە تووشی ئەم بەڵایە بوون، وەک ئەمڕۆ.»24ئینجا یەرمیا بە هەموو گەل و بە تایبەتیش بە هەموو ژنەکانی گوت: «ئەی هەموو خەڵکی یەهودا، ئەوانەی کە لە خاکی میسرن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن:25یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئێوە و ژنەکانتان بە قسە بەڵێنتان دا و بە ئەنجامتان گەیاند، گوتتان ”بێگومان ئێمە ئەو نەزرانەمان جێبەجێ دەکەین کە نەزرمان کردبوو بۆ شاژنی ئاسمان، بخوور دەسووتێنین و شەرابی پێشکەشکراوی پێشکەش دەکەین.“«کەواتە فەرموون، بەڵێنەکانتان بهێننە دی و نەزرەکانتان بپارێزن!26بەڵام ئەی هەموو ئەو خەڵکەی یەهودا کە لە میسر نیشتەجێن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن: ”من بە ناوی مەزنی خۆم سوێند دەخۆم، لەمەودوا کەس لە خەڵکی یەهودا لە هەموو خاکی میسر ناوی من بەسەر زاریدا نایەت، کە بڵێت: ’بە یەزدانی زیندووی باڵادەست.‘27ئەوەتا من بۆ خراپە نەک بۆ چاکە چاودێرییان دەکەم، جا هەموو پیاوانی یەهودا، ئەوانەی لە خاکی میسرن، بە شمشێر دەکوژرێن و بە قاتوقڕی دەمرن، هەتا ئەوەی کەسیان لێ نامێنێتەوە.28ئەوانەش کە لە شمشێر دەرباز دەبن لە خاکی میسرەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکی یەهودا، خەڵکانێکی کەم دەبن. ئینجا هەموو پاشماوەی یەهودا ئەوانەی هاتنە میسر تاکو لەوێ بژین، دەزانن قسەی کێ سەردەگرێت، هی من یان هی ئەوان.“»29یەزدان دەفەرموێت: «”ئەمەش نیشانەیە بۆ ئێوە، من لەم شوێنە سزاتان دەدەم، بۆ ئەوەی بزانن هەر دەبێت قسەی من سەربگرێت کە لە دژی ئێوەیە و بۆ خراپەیە.“30یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من حۆفرەعی فیرعەونی میسر دەدەمە دەست دوژمنەکانی کە دەیانەوێ بیکوژن، وەک چۆن سدقیای پاشای یەهودام دایە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەو دوژمنەی دەیویست بیکوژێت.“»ئیرمیا ٤٥1ئەو پەیامەی یەرمیای پێغەمبەر بە باروخی کوڕی نێرییای گوت، لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتێک ئەم وشانەی لە دەمی یەرمیاوە لە تۆمارێکدا دەنووسییەوە:2«ئەی باروخ! یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە تۆ ئەمە دەفەرموێت:3تۆ گوتت: ”قوڕبەسەرم! چونکە یەزدان سەرەڕای ئازارم خەمیشی بۆ زیاد کردووم، لەناو ناڵاندنم لە هۆش خۆم چووم و حەوانەوەم نەبوو.“»4یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەی پێ بڵێ: ”ئەوەتا من لە هەموو ئەم خاکەدا ئەوەی بنیادم ناوە دەیڕووخێنم و ئەوەی چاندوومە ڕیشەکێشی دەکەم.5ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گەورە بۆ خۆت دەکەیت؟ داوا مەکە، چونکە ئەوەتا من خراپە بەسەر هەموو خەڵکێکدا دەهێنم، بەڵام بۆ تۆ، ژیانت دەرباز دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی بۆی دەچیت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٤٦1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە نەتەوەکان:2بۆ میسر:سەبارەت بە سوپاکەی نێخۆ فیرعەون، پاشای میسر، ئەوەی لەسەر ڕووباری فورات بوو لە کەرکەمیش، کە نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا لێیدا:3«سپەر و قەڵغان ئامادە بکەن،پێشکەون بۆ جەنگ!4ئەسپ زین بکەن،ئەی سوارەکان، سەربکەون!بە کڵاوی ئاسنینەوە لە ئامادەباشیدا بن!ڕمەکان تیژ بکەن،زرێیەکان بپۆشن!5چی دەبینم؟ئەوان تۆقیون،بەرەو پاش دەکشێنەوە،پاڵەوانەکانیان بەزین.بە پەلە هەڵاتن وئاوڕیشیان نەدایەوە،لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.6«ئەوەی تیژڕەوە هەڵنایەت وپاڵەوان دەرباز نابێت.لە باکوور لەلای ڕووباری فوراتساتمەیان کرد و کەوتن.7«ئەمە کێیە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات؟8میسرە وەک ڕووباری نیل هەڵدەستێتەوە،وەک ئەو ڕووبارانەی ئاوەکەیان شەپۆل دەدات.دەڵێت: ”هەڵدەستم و زەوی دادەپۆشم،شار و دانیشتووانەکەی لەناو دەبم.“9ئەی ئەسپەکان، سەربکەون!ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن!با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن،کوش و پووت قەڵغان بەدەستن،لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن.10بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار،ڕۆژی تۆڵەیە، تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنانی.جا شمشێر دەخوات و تێر دەبێت،لە خوێنیان تێر دەخواتەوە،چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، قوربانی سەربڕاو پێشکەش دەکاتلە خاکی باکوور لەلای ڕووباری فورات.11«سەربکەوە بۆ گلعاد و هەتووان بهێنە،ئەی میسری کچە پاکیزە.بەڵام بێهوودە داوودەرمان زۆر دەکەیت،چاکبوونەوەت نییە.12نەتەوەکان سووکایەتی تۆیان بیستووە،قیژەت دنیای پڕکردووە،چونکە پاڵەوانێک ساتمە لە پاڵەوانێک دەکات،هەردووکیان پێکەوە دەکەون.»13ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان بە یەرمیای پێغەمبەری ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ سەر خاکی میسر:14«ئەمە لە میسر ڕابگەیەنن، لە شاری مگدۆل جاڕبدەن،هەروەها لە مەمفیس و تەحپەنحێس، بڵێن:”وریابە و لە ئامادەباشیدا بە،چونکە شمشێر دەوروبەرت دەخوات.“15بۆچی توانادارەکانت بە زەویدا دران؟نەوەستان، چونکە یەزدان ئەوانی خست.16بەردەوام ساتمە دەکەن،بەسەر یەکتریدا دەکەون.دەڵێن: ”هەستن با بگەڕێینەوە،بۆ ناو گەلەکەمان و خاکی لەدایکبوونمان،دوور لە شمشێری ستەمکاری.“17لەوێ هاواریان دەکرد:”فیرعەونی پاشای میسر تەنها هاتوهەرای هەیە،دەرفەتی ئەو بەسەرچوو!“»18پاشا کە ناوی یەزدانی سوپاسالارەدەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،کەسێک دێت وەک تاڤۆرە لەنێو چیاکان،وەک کارمەلە لەلای دەریاوە دێت.19ئەی دانیشتووانی میسر،کەلوپەلەکانتان بۆ ڕاپێچ کۆبکەنەوە،چونکە مەمفیس وێران دەبێت،دەبێتە چۆڵەوانییەکی بێ ئاوەدانی.20«میسر مانگایەکی زێدە جوانە،بەڵام مێشومەگەز لە باکوورە بۆی دێت.21هەروەها سەربازە بەکرێگیراوەکانت لە ڕیزەکانی جەنگ،وەک جوانەگای قەڵەون،چونکە ئەوانیش ڕوو وەردەگێڕن،تێکڕا هەڵدێن و ناوەستن،چونکە ڕۆژی کارەسات گەیشتە سەریان،کاتی سزادانیان.22میسر وەک ماری هەڵاتوو فیشک دەدات،چونکە دوژمنەکانی بە سوپاوە دێنە پێش،هەروەک داربڕەکانبە تەورەوە بۆی هاتن.23دارستانەکەی دەبڕنەوە،هەرچەندە زۆر چڕە،چونکە لە کوللە زۆرترن،لە ژمارە نایەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.24«دانیشتووانی میسر شەرمەزار دەبن،درانە دەست گەلی باکوور.»25یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل فەرمووی: «من خەریکم سزا دەسەپێنم، لەسەر ئامۆنی خودای شاری تیب و فیرعەون، لەسەر میسر و خوداوەندەکان و پاشاکانی، هەروەها لەسەر ئەوانەش کە پشتیان بە فیرعەون بەستووە.26دەیاندەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێت بیانکوژن، دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دەست خزمەتکارەکانی. پاش ئەمە میسر وەک ڕۆژانی پێشتری ئاوەدان دەبێتەوە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.27«ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.28ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،چونکە من لەگەڵتدام.هەرچەندە کۆتایی دەهێنم بە هەموو ئەو نەتەوانەیکە بۆ ناویان پەرتەوازەم کردیت،بەڵام تۆ بە تەواوی لەناو نابەم.لە سزا ناتبوورم،بە دادپەروەری تەمبێت دەکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٤٧1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت ودەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،شار و دانیشتووانەکەی.خەڵکی هاوار دەکەن،هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەن3لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،لە خڕەی گالیسکەکانی وجیڕەی چەرخەکانی.باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوەلەبەر شلبوونی دەستەکانی.4لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووەبۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان وبۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەککە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،پاشماوەی کەناری کەفتۆر.5خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،ئەسقەلان کپ دەبێت.ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟6«”ئای ئەی شمشێری یەزدان،هەتا کەی پشوو نادەیت؟بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە وهێدی بە و کپ بە.“7بەڵام چۆن پشوو دەداتکە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»ئیرمیا ٤٨1بۆ مۆئاب:یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:«قوڕبەسەر نیبۆ، چونکە وێران دەبێت،قیریاتەیم شەرمەزار دەبێت و دەگیرێت،قەڵاکە شەرمەزار دەبێت و دەڕووخێت.2شانازی مۆئاب نامێنێت،لە حەشبۆن پیلانی خراپەیان لە دژی گێڕا،”وەرن، با کۆتایی بەو نەتەوەیە بهێنین.“هەروەها تۆش ئەی مەدمێن کپ دەبیت،شمشێر دوات دەکەوێت.3گوێ لە دەنگی هاوار بگرن لە حۆرۆنایمەوە دێت،هاواری لەناوچوون و وێرانبوونێکی گەورە.4مۆئاب تێکدەشکێت،بچووکەکانی هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە.5سەردەکەون بۆ هەورازەکەی ڕێگای لوحیت،بەدەم ڕێگاوە بەکوڵ دەگریێن،لە ڕێگا نشێوەکەی بەرەو حۆرۆنایمهاواری شکست دەبیسترێت.6هەڵێن و خۆتان دەرباز بکەن!ببن بە سەرو لە چۆڵەوانی.7لەبەر پشتبەستنت بە کردار و گەنجینەکانت،تۆش دەگیرێیت،کەمۆش ڕاپێچ دەکرێت،کاهین و پیاوە گەورەکانی پێکەوە.8وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت،هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت.دۆڵ لەناودەچێت،دەشت وێران دەبێت،وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی.9خوێ بەسەر خاکی مۆئابدا بکەن،چونکە دەبێتە چۆڵەوانی.شارۆچکەکانی وێران دەبن،بەبێ ئاوەدانی دەبن.10«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە تەوەزەلی کاری یەزدان دەکات!نەفرەت لێکراوە ئەوەی شمشێرەکەی لە خوێنڕشتن ڕادەگرێت!11«مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە،ڕاپێچیش نەکراوە،وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە،لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە،لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە وبۆنیشی نەگۆڕاوە.12یەزدان دەفەرموێت:لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،بۆ تێکدانی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە لە ئەمباری مەی ئیش دەکەن،ئەوان دەیڕێژن ودەفرەکانی بەتاڵ دەکەن وگۆزەکانی وردوخاش دەکەن.13جا مۆئاب شەرمەزاری کەمۆش دەبێت،هەروەک بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاری بێتئێل بوونکە پشتیان پێی بەستبوو.14«چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین وپیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟15مۆئاب تەفروتونا دەبێت، شارۆچکەکانی داگیر دەکرێت،باشترین لاوەکانی بۆ سەربڕین دادەبەزن.»ئەمە فەرمایشتی پاشایە، ئەوەی ناوی یەزدانی سوپاسالارە.16«لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە،بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت.17ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون، بۆی بلاوێننەوە،ئەی هەموو ئەوانەی ناوبانگی دەزانن،بڵێن: ”چۆن داردەستی بەهێز شکا،شکۆ و دەسەڵاتی نەما!“18«لە شکۆمەندی خۆت وەرە خوارەوە ولەسەر زەوی وشک دابنیشە،ئەی دانیشتووانی شاری دیڤۆن،چونکە تەفروتوناکەرەکەی مۆئابدێتە سەر ئێوە،شارە قەڵابەندەکانی ئێوە کاول دەکات.19ئەی دانیشتووانی شاری عەرۆعێر،لەسەر ڕێگا بوەستن و بڕوانن.لە پیاوی هەڵاتوو و ژنی دەربازبوو بپرسن،بڵێن: ”چی ڕوویدا؟“20مۆئاب ئابڕووی چوو، چونکە شکێنرا.واوەیلا بکە و هاوار بکە!لەلای ڕووباری ئەرنۆنەوە ڕایبگەیەننکە مۆئاب تەفروتونا بووە.21حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات،بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت،22بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێتدیڤلاتایم،23بەسەر قیریاتەیم و بێتگاموول و بێتمەعۆن،24بەسەر قەریۆت و بۆزرا،بەسەر هەموو شارۆچکەکانی خاکی مۆئاب، دوور و نزیکەکان.25هێزی مۆئاب بڕایەوە،بازووی شکا.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.26«سەرخۆشی بکەن،چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.با مۆئاب لەناو ڕشانەوەکەی خۆی بگەوزێت،ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی.27ئەی تۆ بە ئیسرائیل پێنەکەنیت؟ئایا ئەو لەنێو دزان گیرا،هەر کاتێک باست دەکرد،سەرت دەلەقاند؟28ئەی دانیشتووانی مۆئاب،شارۆچکەکان بەجێبهێڵن و لەناو بەردەکاندا نیشتەجێ بن.وەک کۆتر بن کە هێلانەکەیلەدەم ئەشکەوتدا دروست دەکات.29«لووتبەرزی مۆئابمان بیستووە،زۆر لووتبەرزە،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی وفیز و شانازییەکەی لە دڵەوە.30یەزدان دەفەرموێت: من بێ شەرمی ئەوم زانیوە، بەڵام قسەی پووچە.کردارە پووچەکانی بێ سوودن.31لەبەر ئەوە واوەیلا بۆ مۆئاب دەکەم،بۆ سەراپای مۆئاب هاوار دەکەم،بۆ پیاوانی قییر حەراسەت دەنووزێمەوە.32ئەی مێوی سیڤما،وەک گریانی یەعزێر بۆت دەگریێم.لقەکانت لە دەریا پەڕینەوە،گەیشتنە دەریای یەعزێر.تەفروتوناکەر کەوتە سەرمیوە پێگەیشتوو و هێشووە ترێیەکانت.33خۆشی و دڵشادی داماڵرانلە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب.شەرابم لە گوشەر ڕاگرت،بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت،ئەگەر هاوارکردن هەبێت،لە خۆشیدا هاوار ناکەن.34«دەنگی هاواریان بەرزبووەوە،لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ،لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا،چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت.35لە مۆئاب کۆتایی دەهێنمبەوانەی لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانی پێشکەش دەکەن وبخوور بۆ خوداوەندەکانی دادەگیرسێنن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.36«لەبەر ئەوە دڵم بۆ مۆئاب وەک شمشاڵ ناڵەی دێت،دڵم بۆ پیاوانی قییر حەراسەت وەک شمشاڵ دەناڵێنێت،چونکە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا لەناوچوو.37هەموو سەرێک تاشراوە وهەموو ڕیشێک کورت کراوەتەوە،هەموو دەستێک بریندار کراوە وهەموو ناوقەدێک بە جلوبەرگی گوش داپۆشراوە.38لەسەر هەموو سەربانەکانی مۆئاب ولە هەموو شەقامەکانیجگە لە گریان هیچی دیکە نییە،چونکە مۆئابم شکاند،وەک گۆزەیەک کەس نەیەوێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.39«چۆن شکا! چۆن واوەیلا دەکەن!چۆن مۆئاب لە شەرمان ڕووی وەرگێڕا!مۆئاب بووە مایەی گاڵتەجاڕی وترسناکی بۆ هەموو ئەوانەی دەوروبەری.»40یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەفڕێت،بەسەر مۆئابدا باڵەکانی لێک دەکاتەوە.41قەریۆت دەگیرێت وقەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئابوەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.42مۆئاب لەوە دەکەوێت کە ببێتە گەل،چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.43ئەی دانیشتووی مۆئاب،ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.44«ئەوەی لە ترس هەڵدێتدەکەوێتە ناو چاڵەکەوە،ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت،چونکە ساڵی سزادانبەسەر مۆئابدا دەهێنم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.45«لە سێبەری حەشبۆنهەڵاتووەکان بە بێهێزی وەستاون،چونکە لە حەشبۆنەوە ئاگرێک دەرچوو،گڕێکیش لەنێو سیحۆنەوە،ناوچەوانی مۆئاب وکەللەسەری گەلی بە هاتوهاوار دەخوات.46قوڕبەسەرت مۆئاب!خەڵکی کەمۆش لەناوچوو،کوڕەکانی تۆیان ڕاپێچ کرد وکچەکانت بە دیل بردران.47«بەڵام لە ئاییندەدا،ڕاپێچکراوەکانی مۆئاب دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئێرە کۆتایی حوکم بەسەردادانی مۆئابە.ئیرمیا ٤٩1بۆ عەمۆنییەکان:یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە،یان میراتگری نییە؟بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات وگەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟»2یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت،وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان،نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت،جا دەبێتە گردێکی وێران وشارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن،ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو!ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن!بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن،بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە،چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت،خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی.4بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ......more22minPlay
April 18, 2025ئیرمیا ٣٩: ١٨ - ٤٣: ١٣ئیرمیا ٣٩: ١٨ - ٤٣: ١٣18بێگومان دەربازت دەکەم، بە شمشێر ناکوژرێیت و ژیانت ڕزگار دەبێت، چونکە پشتت بە من بەست. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»ئیرمیا ٤٠1ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، پاش ئەوەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لە ڕامە یەرمیای بەڕەڵا کرد، کە بینیبووی یەرمیا بە زنجیر بەند کراوە و لەنێو هەموو ڕاپێچکراوەکانی ئۆرشەلیم و یەهودایە کە بۆ بابل ڕاپێچ کراون.2فەرماندەی پاسەوانانی پاشا یەرمیای برد و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگارت سەبارەت بەم شوێنە ئەم بەڵایەی فەرموو.3ئێستاش یەزدان ئەنجامی دا، هەروەک فەرمووی کردی. هەموو ئەو شتانەتان لەبەر ئەوە بەسەرهات گوناهتان کرد لە دژی یەزدان و گوێڕایەڵی نەبوون.4ئەمڕۆ من ئازادت دەکەم لەو سندمانەی بەدەستتەوەیە. جا ئەگەر پێت باشە لەگەڵم بێیتە بابل، وەرە و منیش چاوم لێت دەبێت. بەڵام ئەگەر حەز ناکەیت، مەیێ. تەماشا بکە، هەموو خاکەکە لەبەردەمتە، جا کوێت پێ باشە و بۆت دەگونجێ، بڕۆ ئەوێ.»5بەڵام بەر لە گەڕانەوەی یەرمیا، نەبوزەرەدان گوتی: «بگەڕێوە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافان، ئەوەی پاشای بابل بەسەر شارۆچکەکانی یەهوداوە دایناوە، لەنێو خەڵکەکە لەلای ئەو بمێنەوە، یانیش هەرکوێیەک پێت باشە و بۆت دەگونجێ بڕۆ ئەوێ.»پاشان فەرماندەی پاسەوانانی پاشا توێشو و دیارییەکی پێیدا و بەڕەڵای کرد.6یەرمیاش هاتە لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام لە میچپا و لەلای ئەو مایەوە، لەناو ئەو خەڵکەی لە خاکەکەدا مابوونەوە.7کاتێک هەموو سەرلەشکرەکان، ئەوانەی لەناو کێڵگەکان بوون، خۆیان و پیاوەکانیان بیستیان کە پاشای بابل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کردووە بە فەرمانڕەوای خاکەکە و سەرپەرشتیاری ژن و پیاو و منداڵان، ئەو هەژارانەی خاکەکە کە بۆ بابل ڕاپێچ نەکراون،8هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، یۆحانان و یۆناتانی کوڕانی قارێیەح، سەرایای کوڕی تەنحومەت، کوڕەکانی عێفەیی نەتۆفایی و یازەنیاهوی کوڕی مەعکاتی، خۆیان و پیاوەکانیان.9گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیش سوێندی بۆ ئەوان و پیاوەکانیان خوارد، پێی گوتن: «مەترسن لەوەی خزمەتی بابلییەکان بکەن. لە خاکەکە نیشتەجێ بن و خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئەوەی باشە بۆتان دەبێت.10منیش لە میچپا دادەنیشم، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئەو بابلییانە نوێنەرایەتی ئێوە بکەم کە دێنە لامان. بەڵام ئێوە شەراب و هەنجیر و زەیت کۆبکەنەوە، بیخەنە ناو کۆڵەبارەکانتانەوە، لەو شارۆچکانەی گرتووتانە نیشتەجێ بن.»11کاتێک هەموو ئەو جولەکانەی لە مۆئاب و لەنێو عەمۆنییەکان و لە ئەدۆم و ئەوانەی لە هەموو خاکەکانی دیکە بوون، بیستیان کە پاشای بابل پاشماوەی بۆ یەهودا هێشتووەتەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کردووە بە فەرمانڕەوایان،12هەموو جولەکەکان لە هەموو ئەو شوێنانەی پەرتەوازە بوون بۆی گەڕانەوە، هاتنەوە خاکی یەهودا، بۆ لای گەدەلیاهو لە میچپا. شەراب و هەنجیرێکی گەلێک زۆریان کۆکردەوە.13ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لە کێڵگەکان بوون هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهو،14پێیان گوت: «ئایا تۆ نازانیت کە بەعلیسی پاشای عەمۆنییەکان، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی ناردووە تۆ بکوژێت؟» بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام باوەڕی پێ نەکردن.15ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح بەدزییەوە لە میچپا قسەی لەگەڵ گەدەلیاهو کرد و گوتی: «ڕێم بدە بچم ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بکوژم، بێ ئەوەی هیچ کەس پێی بزانێت. بۆچی ئەو تۆ بکوژێت، هەموو ئەو جولەکانەی لە دەوری تۆ کۆبوونەتەوە پەرتەوازە بن و پاشماوەی یەهودا لەناوبچێت؟»16بەڵام گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام بە یۆحانانی کوڕی قارێیەحی گوت: «ئەم شتە مەکە، چونکە ئەوەی تۆ سەبارەت بە ئیسماعیل دەیڵێیت ڕاست نییە.»ئیرمیا ٤١1لە مانگی حەوت ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی ئەلیشاماع کە لە ڕەچەڵەکی شاهانە بوو، یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی پاشا، لەگەڵ دە پیاو هاتنە میچپا بۆ لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام. کاتێک پێکەوە نانیان دەخوارد،2ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ لەگەڵ ئەو دە پیاوەی لەگەڵی بوون، هەستان و بە شمشێر لە گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانیان دا و کوشتیان، ئەوەی پاشای بابل کردبووی بە فەرمانڕەوای خاکەکە.3هەروەها ئیسماعیل هەموو ئەو جولەکانەشی کوشت کە لە میچپا لەگەڵ گەدەلیاهو بوون، هەروەها ئەو سەربازە بابلییانەشی کوشت کە لەو ناوە بوون.4لە ڕۆژی پاش کوشتنی گەدەلیاهو، بەر لەوەی کەس پێی بزانێت،5هەندێک پیاو لە شەخەم و شیلۆ و سامیرەوە هاتن، هەشتا پیاوی ڕیش تاشراو و جل دادڕاو، لەشی خۆیان بریندار کردبوو، هاتن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و بخووری سادەیان بەدەستەوە بوو بۆ ئەوەی بیبەنە ناو ماڵی یەزدان.6ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆش لە میچپا هاتە دەرەوە تاکو پێشوازییان لێ بکات، دەڕۆیشت و دەگریا. کە پێیان گەیشت پێی گوتن: «وەرن بۆ لای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام.»7کاتێک گەیشتنە ناوەڕاستی شارەکە، ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون، ئەوانیان کوشت و فڕێیان دانە ناو ئەمباراوێک.8بەڵام دە پیاویان تێدابوو گوتیان: «مەمانکوژە، گەنم و جۆ و زەیت و هەنگوینمان هەیە و لە کێڵگەدا شاردراوەتەوە.» جا ئیسماعیل دەستی گێڕایەوە و لەگەڵ براکانیان نەیکوشتن.9ئەو ئەمباراوەی ئیسماعیل لاشەی هەموو ئەو پیاوانەی فڕێدا ناوی کە بەهۆی گەدەلیاهوەوە کوشتبوونی، ئەو ئەمباراوە بوو کە ئاسا پاشا بۆ بەرگری لە دژی بەعشای پاشای ئیسرائیل دروستی کردبوو، جا ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ بە کوژراوان پڕی کردەوە.10پاشان ئیسماعیل، هەموو پاشماوەی گەل کە لە میچپا بوون ڕاپێچی کردن، کچەکانی پاشا و هەموو ئەو خەڵکەی لەوێ مانەوە، ئەوانەی نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی بە سەرپەرشتیار بەسەریانەوە دانابوو. ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ ڕاپێچی کردن و ڕۆیشت، هەتا بۆ لای عەمۆنییەکان بپەڕێتەوە.11کاتێک یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو ئەو سەرلەشکرانەی لەگەڵی بوون، ئەو خراپانەیان بیستەوە کە ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ کردبووی،12هەموو پیاوەکانیان برد و چوون بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، لەلای گۆمەکەی گبعۆن تووشی بوون.13ئەو ڕاپێچکراوانەی لەگەڵ ئیسماعیل بوون دڵشاد بوون کاتێک یۆحانانی کوڕی قارێیەحیان لەگەڵ هەموو سەرلەشکرەکان بینی کە لەگەڵی بوون،14جا هەموو ئەو گەلەی ئیسماعیل لە میچپاوە ڕاپێچی کردبوون گەڕانەوە و چوون بۆ لای یۆحانانی کوڕی قارێیەح.15بەڵام ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، بە هەشت پیاوەوە لە یۆحانان دەرباز بوون و چوونە لای عەمۆنییەکان.16ئینجا یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان کە لەگەڵی بوون، هەموو پاشماوەی گەلیان لە میچپا بردەوە، ئەوانەی لە ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ وەریانگرتنەوە، دوای ئەوەی ئیسماعیل گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوشتبوو، جەنگاوەرە بەتواناکان و ژن و منداڵ و کاربەدەستان بوون کە لەلای گبعۆن وەریانگرتبوونەوە.17جا چوون و لە گێروت کیمهام، ئەوەی لەتەنیشت بێتلەحمە، نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی بڕۆن و بچنە ناو میسرەوە،18دوور لە بابلییەکان. لێیان دەترسان لەبەر ئەوەی ئیسماعیلی کوڕی نەتەنیاهۆ، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوشتبوو، ئەوەی پاشای بابل کردبووی بە فەرمانڕەوای خاکەکە.ئیرمیا ٤٢1ئینجا هەموو سەرلەشکرەکان و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و یەزەنیای کوڕی هۆشەعیا و هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورە هاتنە پێش و2بە یەرمیای پێغەمبەریان گوت: «تکایە! گوێ لە پاڕانەوەمان بگرە و نوێژمان بۆ بکە بۆ یەزدانی پەروەردگارت لە پێناو هەموو ئەمانەی ماونەتەوە. هەروەک دەبینی، چونکە پێشتر زۆر بووین و ئێستا کەم ماوینەتەوە.3بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت پێمان بڵێت، بە کام ڕێگادا بڕۆین و چی بکەین.»4یەرمیای پێغەمبەریش وەڵامی دانەوە: «گوێم لێتان بوو، من وەک قسەکەی خۆتان داوا لە یەزدانی پەروەردگارتان دەکەم، جا یەزدان هەرچی فەرموو پێتانی ڕادەگەیەنم، هیچتان لێ ناشارمەوە.»5ئەوانیش بە یەرمیایان گوت: «با یەزدان لەنێوانمان شایەتێکی ڕاست و دڵسۆز بێت، ئەگەر ئێمە هەموو فەرمایشتەکەی یەزدانی پەروەردگارت کە بە تۆدا بۆمان دەنێرێت، ئاوا نەکەین.6چاک بێت یان خراپ، ئێمە گوێ لە یەزدانی پەروەردگارمان دەگرین، ئەوەی ئێمە دەتنێرین بۆ لای، چونکە ئەگەر گوێ لە یەزدانی پەروەردگارمان بگرین، چاکەمان لەگەڵ دەکات.»7ئەوە بوو دوای دە ڕۆژ، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات.8ئەویش یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو ئەو سەرلەشکرانەی کە لەگەڵی بوون و هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورەی بانگکرد،9پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەوەی ئێوە منتان بۆ لای نارد بۆ ئەوەی پاڕانەوەکەتان بخەمە بەردەمی، ئەمە دەفەرموێت:10”ئەگەر لەم خاکە نیشتەجێ بن، من بنیادتان دەنێم و ناتانڕووخێنم، دەتانچێنم و ڕیشەکێشتان ناکەم، چونکە پاشگەز بوومەوە لەو بەڵایەی بەسەرم هێنان.11هەروەها یەزدان دەفەرموێت: لە پاشای بابل مەترسن، ئەوەی ئێستا لێی دەترسن. لێی مەترسن، چونکە من لەگەڵتانم بۆ ئەوەی ڕزگارتان بکەم و لە دەستی ئەو فریاتان بکەوم.12جا بەزەییم پێتاندا دێتەوە، بۆ ئەوەی پاشای بابل بەزەیی پێتاندا بێتەوە و بۆ خاکەکەی خۆتان بتانگەڕێنێتەوە.“13«بەڵام ئەگەر ئێوە بڵێن: ”لەم خاکە نیشتەجێ نابین“ و گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبن،14بەڵکو بڵێن: ”نا! ئێمە دەچینە خاکی میسر و لەوێ نیشتەجێ دەبین، لەوێ شەڕ نابینین و دەنگی کەڕەنا نابیستین و برسی نان نابین،“15ئەی پاشماوەی یەهودا، ئێستا گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر مکوڕ بن لەسەر ئەوەی بچنە میسر و چوون و لەوێ نیشتەجێ بوون،16ئەوا ئەو شمشێرەی ئێوە لێی دەترسن لەوێ پێتان دەگات، ئەو قاتوقڕییەی ئێوە لێی دەترسن بۆ میسر دواتان دەکەوێت، لەوێ دەمرن.17جا هەموو ئەو پیاوانەی سوورن لەسەر چوونیان بۆ میسر بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بن، لەوێ بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچن، کەسیان نامێنێتەوە و دەرباز نابن لەو بەڵایەی من بەسەریان دەهێنم.“18یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”وەک چۆن تووڕەیی و هەڵچوونم بەسەر دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا ڕژا، ئاواش هەڵچوونم بەسەرتاندا دەڕژێت کاتێک بچن بۆ میسر، جا دەبنە مایەی نەفرەت لێکردن و تۆقین، سووکایەتی و ڕیسوایی، هەرگیز ئەم شوێنە نابیننەوە.“19«ئەی پاشماوەی یەهودا، یەزدان سەبارەت بە ئێوە فەرمووی: ”مەچنە ناو میسرەوە.“ باش بزانن کە من ئەمڕۆ ئاگادارم کردنەوە،20چونکە ئێوە هەڵەیەکی ترسناکتان کرد کاتێک منتان بۆ لای یەزدانی پەروەردگارتان نارد و گوتتان: ”نوێژمان بۆ بکە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان؛ هەرچی بفەرموێت، ئەوەمان پێ ڕابگەیەنەوە و دەیکەین.“21ئەوا من ئەمڕۆ بە ئێوەم ڕاگەیاند، بەڵام ئێوە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان نەبوون لە هەموو ئەوەی منی پێ ڕاسپارد پێتان بڵێم.22جا ئێستا باش بزانن کە لەو شوێنەی دەتانەوێ بۆی بچن و لێی نیشتەجێ بن لەوێ بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچن.»ئیرمیا ٤٣1یەرمیا هەموو فەرمایشتەکانی یەزدانی پەروەردگاریانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند کە یەزدان پێی ڕایسپاردبوو. کاتێک تەواو بوو،2عەزەریای کوڕی هۆشەعیا و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو پیاوە لووتبەرزەکان قسەیان لەگەڵ یەرمیا کرد و گوتیان: «تۆ درۆ دەکەیت! یەزدانی پەروەردگارمان تۆی نەناردووە هەتا بڵێت: ”مەچنە میسر بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بن.“3بەڵکو باروخی کوڕی نێرییا تۆی لە ئێمە هانداوە تاوەکو بماندەیتە دەست بابلییەکان، بۆ ئەوەی بمانکوژن یان بۆ بابل ڕاپێچمان بکەن.»4ئیتر یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان و هەموو گەل کەسیان گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون هەتا لە خاکی یەهودا ئۆقرە بگرن.5بەڵکو یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان، هەموو پاشماوەی یەهودایان برد، ئەوانەی لەناو ئەو نەتەوانەوە گەڕابوونەوە کە پەرتەوازە ببوون بۆ لایان، بۆ ئەوەی لە خاکی یەهودا بژین.6پیاو و ژن و منداڵ و کچەکانی پاشا و هەموو ئەوانەیان برد کە نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لەلای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام کوڕی شافان بەجێی هێشتبوون. هەروەها یەرمیای پێغەمبەر و باروخی کوڕی نێرییاش لەگەڵیان بوون.7جا چوونە ناو خاکی میسر، گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و هەتا تەحپەنحێس چوون.8ئینجا لە تەحپەنحێس فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، پێی فەرموو:9«لەگەڵ دەستت هەندێک بەردی گەورە ببە و لەبەرچاوی پیاوانی یەهودا، بیانخە ژێر قوڕەوە، لەو بەردڕێژەی لە بەردەرگای کۆشکی فیرعەونە لە تەحپەنحێس.10پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من دەنێرم و نەبوخودنەسری پاشای بابل، خزمەتکارەکەم، دەهێنم و تەختەکەی لەسەر ئەم بەردانە دادەنێم کە چەقاندم، ئەویش چەتری تەختەکەی بەسەردا هەڵدەدات.11جا دێت و لە خاکی میسر دەدات، ئەوەی بۆ مردنە بۆ مردن، ئەوەی بۆ دیلیێتیە بۆ دیلیێتی، ئەوەی بۆ شمشێرە بۆ شمشێر.12ئینجا ئاگر بەردەداتە پەرستگاکانی خوداوەندەکانی میسر، پەرستگاکان دەسووتێنێت و خوداوەندەکانیان ڕاپێچ دەکات. خاکی میسر لە خۆی دەپێچێتەوە، وەک چۆن شوان کەواکەی لە خۆی دەپێچێتەوە، ئینجا لەوێوە بە سەلامەتی دەردەچێت.13کۆڵەکەکانی پەرستگای خۆر لە خاکی میسر دەشکێنێت، پەرستگاکانی خوداوەندەکانی میسر بە ئاگر دەسووتێنێت.“»...more25minPlay
April 17, 2025ئیرمیا ٣٧: ١ - ٣٩: ١٨ئیرمیا ٣٧: ١ - ٣٩: ١٨1ئینجا نەبوخودنەسری پاشای بابل سدقیا کوڕی یۆشیای لە خاکی یەهودا کردە پاشا، لە جێی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیم.2بەڵام نە خۆی و نە خزمەتکارەکانی و نە گەلی خاکەکە گوێیان لە پەیامەکەی یەزدان نەگرت کە لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی.3جا سدقیای پاشا یەهوخەلی کوڕی شەلەمیاهو و سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهینی بۆ لای یەرمیای پێغەمبەر نارد و گوتی: «تکایە لە پێناوی ئێمە لە یەزدانی پەروەردگارمان بپاڕێوە.»4لەو کاتەدا یەرمیا بە ئازادی هاتوچۆی ناو خەڵکی دەکرد، چونکە هێشتا نەیانخسبووە بەندیخانەوە.5سوپاکەی فیرعەونیش لە میسرەوە بەڕێکەوتبوون، کاتێک ئەو بابلییانەی کە گەمارۆی ئۆرشەلیمیان دابوو هەواڵی ئەوانیان بیست، لە ئۆرشەلیم کشانەوە.6ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، پێی فەرموو:7«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: پاشای یەهودا کە ئێوەی ناردووە بۆ لام تاکو لێم بپرسێت، پێی بڵێن: ”ئەوەتا سوپاکەی فیرعەون کە بۆ یارمەتیتان بەڕێکەوتوون، دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، میسر.8بابلییەکانیش دەگەڕێنەوە و شەڕ لەگەڵ ئەم شارە دەکەن، دەیگرن و بە ئاگر دەیسووتێنن.“9«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خۆتان مەخەڵەتێنن و بڵێن: ”بابلییەکان بە تەواوی لە کۆڵمان دەبنەوە.“ لە کۆڵتان نابنەوە!10تەنانەت ئەگەر هەموو سوپای بابلییەکانیش ببەزێنن کە لە دژتان دەجەنگن، تەنها چەند پیاوێکی برینداریان لێ بمێنێتەوە، ئەوا هەریەکە لە چادرەکەی خۆیانەوە هەڵدەستنەوە و ئەم شارە بە ئاگر دەسووتێنن.»11دوای ئەوەی سوپای بابلییەکان لە ئۆرشەلیم بەرامبەر بە سوپاکەی فیرعەون کشانەوە،12یەرمیاش دەستبەجێ ئۆرشەلیمی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە خاکی بنیامین، تاکو لەوێ لەنێو گەل بەشی خۆی لە زەوی وەربگرێت.13بەڵام کە گەیشتە ناو دەروازەی بنیامین، سەرکارێکی پاسەوانان لەوێ هەبوو، ناوی یرئیا ی کوڕی شەلەمیاهوی کوڕی حەنەنیا بوو، یەرمیای پێغەمبەری گرت و پێی گوت: «تۆ دەچیتە پاڵ بابلییەکان!»14یەرمیاش گوتی: «درۆیە! من ناچمە پاڵ بابلییەکان.» بەڵام یرئیا گوێی لێ نەگرت، ئینجا یەرمیای گرت و هێنایە لای پیاوە گەورەکان.15پیاوە گەورەکانیش لە یەرمیا تووڕە بوون، لێیاندا و لە ماڵی یۆناتانی خامەی نهێنی بەندیان کرد، چونکە ئەوێیان کردبووە بەندیخانە.16یەرمیایان خستە کونجی زیندانەوە لە بەندیخانەکە، ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە.17ئینجا سدقیا پاشا ناردی و لەوێ دەریانهێنا، پاشا لە ماڵەکەی خۆی بەدزییەوە پرسیاری لێکرد و گوتی: «ئایا هیچ پەیامێک لەلایەن یەزدانەوە هەیە؟»یەرمیاش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ، هەیە. تۆ دەکەویتە دەست پاشای بابلەوە.»18ئینجا یەرمیا بە سدقیا پاشای گوت: «تاوانی من دەرهەق بە تۆ و خزمەتکارەکانت و ئەم گەلە چییە، هەتا بمخەنە بەندیخانەوە؟19ئەی کوا پێغەمبەرەکانتان، ئەوانەی پێشبینییان بۆ کردیت و گوتیان: ”پاشای بابل نایەتە سەر ئێوە و ئەم خاکە“؟20ئێستاش، ئەی پاشای گەورەم، تکایە گوێ بگرە. تکایە با لەبەردەمت بپاڕێمەوە: مەمگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەی یۆناتانی خامەی نهێنی، با لەوێ نەمرم.»21سدقیای پاشاش فەرمانی دا کە یەرمیا بخرێتە حەوشەی پاسەوانەکان، ڕۆژانە یەک نانی لە بازاڕی نانەوایانەوە پێبدرێت، هەتا بە تەواوی نان لە شارەکە دەبڕدرێتەوە. یەرمیا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە.ئیرمیا ٣٨1ئینجا شەفەتیای کوڕی مەتان، گەدەلیاهوی کوڕی پەشحور، یەهوخەلی کوڕی شەلەمیاهو و پەشحوری کوڕی مەلکیا گوێیان لەو قسانە بوو کە یەرمیا لەگەڵ گەل دەیکرد و دەیگوت:2«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەی لەم شارەدا بمێنێتەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچێت، بەڵام ئەوەی بچێتە دەرەوە بۆ ناو بابلییەکان دەژیێت. ژیانی خۆی دەرباز دەکات و دەژیێت.“3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بە دڵنیاییەوە ئەم شارە دەدرێتە دەست سوپاکەی پاشای بابل، دەستی بەسەردا دەگرێت.“»4جا پیاوە گەورەکان بە پاشایان گوت: «دەبێت ئەم پیاوە بکوژرێت. لەبەر ئەوەی بەو قسانەی ورەی ئەو سەربازانە دەڕووخێنێ کە لە شارەکەدا ماونەتەوە، هەروەها ورەی هەموو خەڵکیش دەرووخێنێ. ئەم پیاوە داوای چاکە بۆ ئەم گەلە ناکات، بەڵکو خراپە.»5سدقیای پاشا گوتی: «ئەوەتا لەبەردەستتانە، پاشا توانای هیچی نییە بەرامبەر بە ئێوە.»6ئەوانیش یەرمیایان برد و فڕێیان دایە ناو ئەمباراوەکەی مەلکیای کوڕی پاشا، ئەوەی لە حەوشەی پاسەوانەکانە. یەرمیایان بە گوریس شۆڕکردە خوارەوە، ئەمباراوەکەش ئاوی تێدا نەبوو، بەڵکو قوڕ. جا یەرمیا لەناو قوڕەکە چەقی.7بەڵام عەبەدمەلەخ، کە کاربەدەستێکی کوشی بوو لە کۆشکی پاشا، بیستی کە یەرمیایان فڕێداوەتە ناو ئەمباراوەکە. پاشاش لە دەروازەی بنیامین دانیشتبوو،8عەبەدمەلەخ لە کۆشکی پاشاوە چوو و بە پاشای گوت:9«پاشای گەورەم، ئەم پیاوانە خراپیان کرد لە هەموو ئەوەی بە یەرمیای پێغەمبەریان کرد. ئەوان فڕێیان داوەتە ناو ئەمباراوەکەوە، ئەو لە شوێنەکەی خۆی لە برسان دەمرێت، چونکە نان لە شار نەماوە.»10پاشاش فەرمانی بە عەبەدمەلەخی کوشی کرد و گوتی: «لێرەوە سی پیاو لەگەڵ خۆت ببە، یەرمیای پێغەمبەر لە ئەمباراوەکەوە دەربێنە، هەتا نەمردووە.»11عەبەدمەلەخیش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد، چووە ژوورێک لەژێر گەنجینەی کۆشکی پاشا. لەوێ هەندێک پەڕۆوپاتاڵ و جلی کۆنی هەڵگرت و بە گوریس بۆ یەرمیای شۆڕی کردەوە ناو ئەمباراوەکە.12عەبەدمەلەخی کوشی بە یەرمیای گوت: «پەڕۆوپاتاڵ و جلە کۆنەکان لەبن هەنگڵت لەژێر گوریسەکەوە دابنێ.» یەرمیاش ئاوای کرد.13ئینجا بە گوریس یەرمیایان هەڵکێشا، لە ئەمباراوەکە دەریانهێنا. جا یەرمیا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە.14پاشان سدقیا پاشا بەدوای یەرمیای پێغەمبەردا ناردی، لە دەروازەی سێیەمی پەرستگای یەزدان هێنایە لای خۆی. ئینجا پاشا بە یەرمیای گوت: «دەمەوێت شتێکت لێ بپرسم، هیچم لێ مەشارەوە.»15یەرمیاش بە سدقیای گوت: «ئەگەر پێت بڵێم، ئایا نامکوژیت؟ تەنانەت ئەگەر ئامۆژگاریشت بکەم، گوێم لێ ناگریت.»16سدقیای پاشاش بەدزییەوە سوێندی بۆ یەرمیا خوارد و گوتی: «بە یەزدانی زیندوو کە ژیانی بە ئێمە بەخشیوە، نە دەتکوژم و نە دەتدەمە دەست ئەوانەی دەیانەوێ بتکوژن.»17ئینجا یەرمیا بە سدقیای گوت: «یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر خۆت ڕادەستی سەرکردەکانی پاشای بابل بکەیت، ئەوا گیانت بە زیندووێتی دەمێنێتەوە و ئەم شارەش بە ئاگر ناسووتێت، خۆت و خێزانەکەشت بە زیندووێتی دەمێننەوە.18بەڵام ئەگەر خۆت ڕادەستی سەرکردەکانی پاشای بابل نەکەیت، ئەوا ئەم شارە دەکەوێتە دەست بابلییەکان و بە ئاگر دەیسووتێنن، تۆش لە دەستیان دەرباز نابیت.“»19سدقیای پاشا بە یەرمیای گوت: «من لەو جولەکانە دەترسم کە چوونەتە پاڵ بابلییەکانەوە، نەوەک بابلییەکان بمدەنە دەست ئەوان، ئەوانیش سووکایەتیم پێ بکەن.»20یەرمیاش گوتی: «ناتدەنە دەست ئەوان. گوێڕایەڵی فەرموودەی یەزدان بە کە من پێت ڕادەگەیەنم. ئینجا چاکەت بۆ دەبێت و ژیانت دەرباز دەبێت.21ئەگەر ڕازیش نیت خۆت ڕادەست بکەیت، ئەوا ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەزدان پیشانی دام.22ئەوەتا هەموو ئەو ژنانەی لە کۆشکی پاشای یەهودا ماونەتەوە، بۆ سەرکردەکانی پاشای بابل دەبردرێن. ئەو ژنانە پێت دەڵێن:«”ئەوانەی دۆستی تۆ بوونفریویان دایت و زاڵ بوون بەسەرت.کاتێک پێیەکانت لەناو زەلکاو چەقینبەجێیان هێشتیت.“23«هەموو ژنەکانت و منداڵەکانیشت بۆ بابلییەکان دەبردرێن. تۆش لە دەستیان دەرباز نابیت، بەڵکو بە دەستی پاشای بابل دەگیرێیت، ئەم شارەش بە ئاگر دەسووتێت.»24سدقیاش بە یەرمیای گوت: «با کەس ئەم قسانە نەزانێت، نەوەک بمریت.25ئەگەر پیاوە گەورەکان بیستیان من قسەم لەگەڵ تۆ کردووە، هاتنە لات و گوتیان: ”پێمان بڵێ چیت بە پاشا گوت و پاشا چی بە تۆ گوت، لێمان مەشارەوە، ئەگەر نا دەتکوژین،“26تۆش پێیان بڵێ: ”لە پاشا پاڕامەوە تاوەکو نەمگەڕێنێتەوە بۆ ماڵی یۆناتان و لەوێ نەمرم.“»27جا هەموو پیاوە گەورەکان بۆ لای یەرمیا هاتن و لێیان پرسی، ئەویش بەگوێرەی هەموو ئەو قسانەی پاشا فەرمانی پێی کرد، وەڵامی دانەوە. ئیتر ئەوانیش لێی بێدەنگ بوون، چونکە کەس قسەکردنی ئەوی لەگەڵ پاشا نەبیست.28ئیتر یەرمیا هەتا ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم گیرا لە حەوشەی پاسەوانەکان مایەوە.ئیرمیا ٣٩1لە مانگی دەی ساڵی نۆیەمی سدقیای پاشای یەهودا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هەموو سوپاکەی بەرەو ئۆرشەلیم جوڵاند و گەمارۆی دا.2لە نۆی مانگی چواری ساڵی یازدەیەمی سدقیا شوورای شارەکە شکێنرا.3جا هەموو سەرکردەکانی پاشای بابل هاتن و لە دەروازەکەی ناوەڕاست دانیشتن: نێرگەلسەرئەچەری سمەگەری، نەبۆسەرسەخیم کە سەرۆکی دیوان بوو، نێرگەلسەرئەچەر کە سەرۆکی مۆغەکان بوو، لەگەڵ پاشماوەی سەرکردەکانی پاشای بابل.4کاتێک کە سدقیای پاشای یەهودا و هەموو جەنگاوەرەکان ئەوانیان بینی، هەڵاتن و بە شەو بە ڕێگای باخچەی پاشادا بە دەروازەکەی نێوان دوو شووراکەدا شارەکەیان بەجێهێشت، بەرەو دەشتایی عەراڤا ڕۆیشتن.5بەڵام سوپای بابلییەکان بەدوایان کەوتن، لە دەشتی ئەریحا گەیشتنە سدقیا. گرتیان و هێنایان بۆ لای نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ڕیڤلە، لە خاکی حەمات، ئەویش دادگایی کرد.6هەر لە ڕیڤلە پاشای بابل کوڕەکانی سدقیای لەبەرچاوی باوکیان کوشت، ئینجا هەموو پیاوماقوڵانی یەهوداشی لەناوبرد.7پاشان هەردوو چاوی سدقیای دەرهێنا، بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد بۆ ئەوەی بیباتە بابل.8هەروەها بابلییەکان کۆشکی پاشا و ماڵەکانی خەڵکیان سووتاند، شووراکانی ئۆرشەلیمیان ڕووخاند.9ئەو پاشماوەیەی خەڵکی کە لە شارەکە مابوونەوە و ئەوانەی چووبوونە پاڵی و پەنایان بردبووە بەر پاشای بابل، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ڕاپێچی کردن بۆ بابل.10بەڵام هەندێک لەو خەڵکە هەژارەی هیچیان نەبوو، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لە خاکی یەهودا بەجێی هێشتن، هەر لەو کاتەدا ڕەز و کێڵگەی پێدان.11نەبوخودنەسری پاشای بابل لەبارەی یەرمیاوە فەرمانی بە نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا کرد:12«بیبە و با چاوت لەسەری بێت، زیانی پێ مەگەیەنە، بەڵکو ئەوەی داوای دەکات بۆی بکە.»13نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، نەبوشەزبانی سەرۆکی دیوان، نێرگەلسەرئەچەری سەرۆکی مۆغەکان، لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی پاشای بابل14ناردیان و یەرمیایان لە حەوشەی پاسەوانەکان دەرهێنا، دایانە دەست گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافان، بۆ ئەوەی بیباتە ماڵەوە، ئیتر لەنێو خەڵکەکەی مایەوە.15کاتێک یەرمیا لە حەوشەی پاسەوانەکان گیرابوو، فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، پێی فەرموو:16«بڕۆ و بە عەبەدمەلەخی کوشی بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: هەموو ئەوەی سەبارەت بەو شارە فەرمووم خەریکم پەیڕەوی دەکەم، بۆ خراپە نەک چاکەی، لەو کاتەدا لەبەرچاوت جێبەجێ دەکرێت.17بەڵام لەو ڕۆژەدا تۆ ڕزگار دەکەم و نادرێیتە دەست ئەوانەی لێیان دەترسیت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18بێگومان دەربازت دەکەم، بە شمشێر ناکوژرێیت و ژیانت ڕزگار دەبێت، چونکە پشتت بە من بەست. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»...more22minPlay
April 16, 2025ئیرمیا ٣٣: ١ - ٣٦: ٣٢ئیرمیا ٣٣: ١ - ٣٦: ٣٢1یەرمیا کە هێشتا لە حەوشەی پاسەوانەکان بەند کرابوو، دووبارە فەرمایشتی یەزدانی بۆ هاتەوە:2«یەزدانی دروستکەری زەوی کە شێوەی کێشاوە هەتا بیچەسپێنێت، ناوی یەزدانە، ئەمە دەفەرموێت:3”بانگم بکە، وەڵامت دەدەمەوە و شتە مەزنەکانت پێ ڕادەگەیەنم، شتە پەی پێ نەبراوەکان کە نایانزانیت.“4یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە خانووەکانی ئەم شارە و کۆشکەکانی پاشاکانی یەهودا، ئەوانەی تێکدران بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەتەرێز و شمشێر5لە جەنگی دژی بابلییەکان، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پڕ بکرێن لە لاشەی ئەو کەسانەی بە تووڕەیی و بە جۆشی خۆم لێم دان، ئەوانەی لەبەر هەموو خراپەکانی ئەوان ڕووی خۆم لەم شارە وەرگێڕا.6«”لەگەڵ ئەوەشدا من تەندروستی و چاکبوونەوەی بۆ دێنم، گەلەکەم چاک دەکەمەوە، ئاشتی و ئارامییەکی فراوانیان بۆ فەراهەم دەکەم.7یەهودا و ئیسرائیل لە ڕاپێچکراوی دەهێنمەوە و وەک پێشوویان بنیادیان دەنێمەوە.8پاکیان دەکەمەوە لە هەموو گوناهەکانیان کە لە دژی من کردوویانە، لە هەموو گوناه و یاخیبوونەکانیان خۆشدەبم کە لە دژی من کردوویانە.9جا ئەم شارە بۆم دەبێتە ناوبانگ و شادی، ستایشکردن و شانازی، لەلای هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی کە ئەم هەموو چاکەیە دەبیستنەوە من بۆی دەکەم. جا دەترسن و لەرز دەیانگرێت، لەبەر هەموو ئەو چاکەیە و هەموو ئەو ئاشتییەی کە من بۆی فەراهەم دەکەم.“10«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە سەبارەت بەم شوێنەی دەڵێن، ’وێرانە، بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە.‘ هەرچەندە شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم وێرانن، بێ مرۆڤ و بێ دانیشتووان و بێ ئاژەڵن،11بەڵام لەوێ دەنگی شادی و دەنگی خۆشی دەبیسترێت، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، دەنگی ئەوانەی قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدان، کە دەڵێن:«” ’ستایشی یەزدانی سوپاسالار بکەن،چونکە یەزدان چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.‘یەزدان دەفەرموێت، ڕاپێچکراوی خاکەکە دەگەڕێنمەوە و وەک پێشتریان لێدەکەمەوە.“12«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”لەم شوێنە وێرانەدا کە بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە، جارێکی دیکە لە هەموو شارۆچکەکانی جێی شەوینی شوانەکان و مانەوەی مەڕەکانی لێ دەبێت.13لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان و زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب و خاکی بنیامین، دەوروبەری ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا، جارێکی دیکە مەڕ بەژێر دەستی ئەوەدا تێدەپەڕێت کە دەیانژمێرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.»14یەزدان دەفەرموێت: «”ڕۆژێک دێت، ئەو بەڵێنە چاکە دەهێنمە دی کە سەبارەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا فەرمووبووم.15«”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدالقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم،جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات.16لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت وئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:یەزدان ڕاستودروستیمانە.“17یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پیاو لە داود نابڕێت بۆ دانیشتن لەسەر تەختی بنەماڵەی ئیسرائیل.18لە کاهینە لێڤییەکانیش پیاو نابڕێت لەبەردەمم بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن، سووتاندنی پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ئامادەکردنی قوربانی سەربڕاو.“»19هەروەها فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:20«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر بتوانن پەیمانەکەم لەگەڵ ڕۆژ و لەگەڵ شەودا بشکێنن، تاکو ئیتر ڕۆژ و شەو لە کاتی خۆیاندا نەبن،21ئەوسا دەکرێ پەیمانەکەم لەگەڵ داودی بەندەم بشکێنرێت و کوڕی نەبێت بۆ ئەوەی لەسەر تەختەکەی ببێتە پاشا، هەروەها لەگەڵ لێڤییە کاهینەکانی خزمەتکارانم.22هەروەک چۆن ئەستێرەکانی ئاسمان ناژمێردرێن و لمی دەریا ئامار ناکرێت، ئاوا نەوەی داودی بەندەم و لێڤییە خزمەتکارەکانم زیاد دەکەم.“»23ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:24«نەتبینیوە ئەم گەلە باسی چی دەکەن و دەڵێن: ”ئەو دوو خێڵەی یەزدان هەڵیبژاردن، ڕەتی کردنەوە.“ ئینجا سووکایەتییان بە گەلەکەم کرد، وەک ئەوەی ئیتر نەتەوە نەبێت لەبەردەمیان.25یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر پەیمانی خۆمم لەگەڵ ڕۆژ و شەو و فەرزەکانی ئاسمان و زەوی نەبەست،26ئەوسا نەوەی یاقوب و داودی بەندەم ڕەت دەکەمەوە و لە نەوەکەی ئەو فەرمانڕەوایان بەسەر نەوەی ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبەوە دانانێم، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە و بەزەییم پێیاندا دێتەوە.“»ئیرمیا ٣٤1کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل و هەموو سوپاکەی و هەموو شانشینەکانی ئەو خاکانەی لەژێر دەستی فەرمانڕەوایەتی ئەودا بوون و هەموو گەلان لە دژی ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی دەجەنگین، یەزدان پەیامی بۆ یەرمیا نارد، فەرمووی:2«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ قسە لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا بکە و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابلەوە و بە ئاگر دەیسووتێنێت.3تۆش لە دەستی دەرباز نابیت، بەڵکو بەگرتن دەگیرێیت و دەدرێیتە دەستی ئەوەوە، چاوەکانت چاوەکانی پاشای بابل دەبینێت، ڕووبەڕوو قسەت لەگەڵ دەکات. پاشان دەچیتە بابل.4«”ئەی سدقیای پاشای یەهودا، گوێ لە بەڵێنی یەزدان بگرە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە تۆ: بە شمشێر نامریت،5بە ئاشتی دەمریت. وەک چۆن خەڵکی بۆ ڕێزگرتن لە باوباپیرانی پاشاکانی پێش تۆ بخووریان دەسووتاند، ئاوا بۆ ڕێزگرتن لە تۆ بخوور دەسووتێنن، بە ’گەورە ڕۆ!‘ بۆت دەلاوێنەوە. یەزدان دەفەرموێت: من ئەو بەڵێنە دەدەم.“»6جا یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیم هەموو ئەم قسانەی بە سدقیای پاشای یەهودا گوت،7لەو کاتەی سوپاکەی پاشای بابل کەوتە جەنگەوە لە دژی ئۆرشەلیم و ئەو شارانەی دیکەی یەهودا کە مابوونەوە، لە دژی لاخیش و عەزێقا، لە شارە قەڵابەندەکانی یەهودا تەنها ئەمانە مابوونەوە.8ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، دوای ئەوەی سدقیای پاشا پەیمانی لەگەڵ هەموو گەل بەست کە لە ئۆرشەلیم بوون بۆ ڕاگەیاندنی ئازادکردنی کۆیلە.9هەرکەسە کۆیلە عیبرانییەکەی و کەنیزە عیبرانییەکەی خۆی ئازاد بکات، بۆ ئەوەی کەس ئەو برا و خوشکە جولەکەیەی نەکات بە کۆیلە.10پیاوە گەورەکان و هەموو گەل هاتنە ناو پەیمانەکەوە و ڕازی بوون بەوەی هەرکەسە و دەبێت کۆیلە و کەنیزەکەی خۆی ئازاد بکات و ئیتر کەس نەیانکات بە کۆیلە، گوێڕایەڵ بوون و بەڕەڵایان کردن.11بەڵام پاشان گەڕانەوە، ئەو کۆیلە و کەنیزانەی ئازادیان کردبوون جارێکی دیکە کردیاننەوە بە کۆیلە و کەنیزە.12ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:13«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لەگەڵ باوباپیرانتان پەیمانم بەست، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان لە خاکی کۆیلایەتییەوە، فەرمووم:14”لە کۆتایی حەوت ساڵدا هەرکەسە و دەبێت ئەو عیبرانییە ئازاد بکات و بەڕەڵا بکات کە خۆی بە ئێوە فرۆشتووە و شەش ساڵ خزمەتی کردوون.“ بەڵام باوکانتان گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد.15ئەمڕۆ ئێوە تۆبەتان کرد و ئەوەی لەبەرچاوی من ڕاست بوو کردتان، هەرکەسە و ئازادکردنی بۆ هاونیشتیمانییەکەی ڕاگەیاند، لەو ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە پەیمانتان بەست.16بەڵام پاشان هەڵگەڕانەوە و ناوی منتان زڕاند، هەریەکەتان کۆیلە و کەنیزەکەی گەڕاندەوە، ئەوانەی ئازادتان کردبوون چییان بوێ بۆ خۆیان بیکەن، ناچارتان کردن ببنەوە کۆیلە و کەنیزەتان.17«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون بۆ ئەوەی هەرکەسە و ئازادکردنی هاونیشتیمانییەکەی ڕابگەیەنێت، من ”ئازادی“ بۆ ئێوە ڕادەگەیەنم، ”ئازادی“ بۆ ئەوەی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن. وا دەکەم هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان بتۆقن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18ئەو کەسانەی کە پەیمانەکەی منیان شکاند، ئەوانەی بەندەکانی ئەو پەیمانەیان جێبەجێ نەکرد کە لەبەردەمی من بەستیان، وەک ئەو گوێرەکەیەیان لێدەکەم کە دوو لەتیان کرد و بەناو دوو لەتەکەیدا تێپەڕین.19پیاوە گەورەکانی یەهودا و پیاوە گەورەکانی ئۆرشەلیم و کاربەدەستان و کاهینان و هەموو گەلی خاکەکە، ئەوانەی بەناو دوو لەتی جوانەگادا تێپەڕین،20دەیاندەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن. تەرمەکانیان دەبێت بە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.21«سدقیای پاشای یەهودا و پیاوە گەورەکانیشی دەدەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن، دەیاندەمە دەست سوپاکەی پاشای بابل، ئەوانەی لە کۆڵتان بوونەتەوە.22من فەرمان دەدەم بابلییەکان بگەڕێنەوە ئەم شارە و لە دژی بجەنگن. ئەم شارە دەگرن و بە ئاگر دەیسووتێنن، شارۆچکەکانی یەهوداش وێران دەکەم و ئاوەدانی تێدا نامێنێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٣٥1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا:2«بڕۆ بۆ ماڵی ڕێکابییەکان و قسەیان لەگەڵ بکە، بیانهێنە بۆ ماڵی یەزدان، بیانبە ژوورەوە بۆ یەکێک لە ژوورە لاتەنیشتەکان و شەرابیان دەرخوارد بدە.»3منیش یازەنیاهوی کوڕی یەرمیای کوڕی حەڤەچینیا و براکانی و هەموو کوڕەکانی و هەموو بنەماڵەی ڕێکابییەکانم برد.4ئەوانم بردە ماڵی یەزدان، بۆ ژوورەکەی نەوەکانی حانانی کوڕی یەگدەلیاهوی پیاوی خودا، ئەوەی لەتەنیشت ژووری پیاوە گەورەکانە، لەسەر ژوورەکەی مەعسێیاهوی کوڕی شەلوم کە پاسەوانی دەرگاکەیە.5جامی پڕ شەراب و پەرداخم لەپێش کوڕانی بنەماڵەی ڕێکابییەکان دانا و پێم گوتن: «شەراب بخۆنەوە!»6بەڵام ئەوان گوتیان: «ئێمە شەراب ناخۆینەوە، چونکە یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان، فەرمانی پێ کردووین و گوتوویەتی: ”نە خۆتان و نە کوڕەکانتان بۆ هەتاهەتایە شەراب مەخۆنەوە.7هەروەها خانوو بنیاد مەنێن، کشتوکاڵ مەکەن، ڕەزیش مەچێنن و نەتانبێت، بەڵکو بە درێژایی ژیانتان چادرنشین بن، بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژ لەسەر ڕووی ئەم خاکە بژین کە ئێوە تێیدا نامۆن.“8ئێمەش گوێڕایەڵی قسەکەی یۆنادابی کوڕی ڕێکابی باپیرە گەورەمان دەبین. لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ کردووین، بە درێژایی ژیانمان نە خۆمان و نە ژنەکانمان و نە کوڕ و کچەکانمان شەراب ناخۆینەوە،9خانوو بنیاد نانێن بۆ نیشتەجێبوونمان، ڕەز و کێڵگە و کشتوکاڵیشمان نابێت.10چادرنشین بووین، بە تەواوی گوێڕایەڵی هەموو ئەوە بووین کە یۆنادابی باپیرە گەورەمان فەرمانی پێ کردووین.11بەڵام کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل هەڵیکوتایە سەر ئەو خاکە، ئێمەش گوتمان: ”دەبێ بچینە ئۆرشەلیم بۆ هەڵاتن لە دەستی سوپای بابلی و سوپای ئارامییەکان.“ جا لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووین.»12ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، یەزدان بە یەرمیای فەرموو:13«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ یەزدان پێتان دەفەرموێت: ”ئایا ئێوە تەمبێ نابن، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتەکانم بن؟14یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانی بە کوڕەکانی کرد شەراب نەخۆنەوە، فەرمانەکەی جێبەجێ کرا. هەتا ئەمڕۆش شەرابیان نەخواردووەتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانی باپیرە گەورەیان بوون. بەڵام من بەردەوام قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە، ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.15من بە بەردەوامی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ئێوە ناردووە، بۆ ئەوەی پێتان بڵێن: ’هەریەکە و لە ڕەفتارە خراپەکانتان بگەڕێنەوە و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە، دوای خودای دیکە مەکەون بۆ پەرستنیان، بگەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەی داومەتە خۆتان و باوباپیرانتان.‘ بەڵام ئێوە گوێتان پێنەدام و گوێتان لێ نەگرتم.16کوڕەکانی یۆنادابی کوڕی ڕێکاب فەرمانەکەی باپیرە گەورەیان بەجێگەیاند کە فەرمانی پێ کردن، بەڵام ئەم گەلە گوێڕایەڵی من نەبوون.“17«لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من هەموو ئەو خراپەیە بەسەر یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەهێنم کە سەبارەت بەوان فەرمووبووم. لەبەر ئەوەی قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام گوێیان لێ نەگرتم، بانگم کردن بەڵام وەڵامیان نەدامەوە.“»18یەرمیا بە بنەماڵەی ڕێکابییەکانی گوت: «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی یۆنادابی باپیرە گەورەتان بوون، هەروەها هەموو فەرمانەکانی ئەوتان پاراست و هەموو ئەوەتان کرد کە فەرمانی پێ کردبوون.“19لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”بە درێژایی ڕۆژگار پیاو نابڕێت لە یۆنادابی کوڕی ڕێکاب بۆ خزمەتکردنم.“»ئیرمیا ٣٦1لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«تۆمارێک بۆ خۆت بهێنە و هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا و هەموو گەلان، لە ماوەی پاشایەتی یۆشیاوە هەتا ئەمڕۆ، هەمووی تێدا تۆمار بکە.3بەڵکو بنەماڵەی یەهودا گوێیان لە هەموو ئەو بەڵایە دەبێت کە بە نیازم بەسەریان بهێنم، بۆ ئەوەی هەریەکە و لە ڕێگا خراپەکانی خۆیەوە بگەڕێتەوە، منیش لە تاوان و گوناهەکانیان خۆشدەبم.»4یەرمیاش باروخی کوڕی نێرییای بانگکرد، لە کاتێکدا یەرمیا هەموو وشەکانی یەزدانی دەگوتەوە کە پێی گوترابوو، باروخیش لە تۆمارێکدا نووسییەوە.5یەرمیا فەرمانی بە باروخ کرد و گوتی: «من بەندم و ناتوانم بچمە ناو پەرستگای یەزدانەوە.6جا تۆ لە ڕۆژی ڕۆژووگرتن بڕۆ ناو پەرستگای یەزدان و وشەکانی یەزدان ئەوەی لەبەردەمم لە تۆمارەکەدا نووسیتەوە بیخوێنەوە. بۆ گەلی یەهودای بخوێنەوە، ئەوانەی لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە دێن.7بەڵکو لەبەردەم یەزدان دەپاڕێنەوە، هەریەکە لە ڕێگا خراپەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو تووڕەیی و هەڵچوونەی کە یەزدان سەبارەت بەم گەلە فەرموویەتی، گەورەیە.»8باروخی کوڕی نێرییاش هەموو ئەوەی کرد کە یەرمیای پێغەمبەر ڕایسپارد. بەوەی لە پەرستگای یەزداندا وشەکانی یەزدانی لەنێو تۆمارەکە خوێندەوە.9لە مانگی نۆی ساڵی پێنجەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، بانگەوازی ڕۆژووگرتنیان ڕاگەیاند بۆ هەموو گەل لە ئۆرشەلیم، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە شارۆچکەکانی یەهوداوە هاتبوونە ئۆرشەلیم.10لە ژوورەکەی گەمەریای کوڕی شافانی خامەی نهێنی، لە حەوشەکەی سەرەوە، لەلای داڵانی دەروازە نوێیەکەی پەرستگای یەزدان، باروخ وشەکانی نێو تۆمارەکەی یەرمیای بۆ هەموو گەل خوێندەوە.11کاتێک میخایوی کوڕی گەمەریای کوڕی شافان هەموو وشەکانی یەزدانی لەنێو تۆمارەکە بیست،12دابەزی بۆ ژوورەکەی خامەی نهێنی لە کۆشکی پاشا، کە هەموو پیاوە گەورەکان لەوێ دانیشتبوون، ئەلیشاماعی خامەی نهێنی، دەلایای کوڕی شەمەعیا، ئەلناتانی کوڕی عەکبۆر، گەمەریای کوڕی شافان، سدقیای کوڕی حەنەنیا، هەروەها هەموو پیاوە گەورەکانی دیکە.13میخایوش هەموو ئەو قسانەی پێ ڕاگەیاندن کە بیستبووی، لە کاتێک کە باروخ تۆمارەکەی بۆ گەل دەخوێندەوە.14جا هەموو پیاوە گەورەکان یەهودی کوڕی نەتەنیاهۆی کوڕی شەلەمیاهوی کوڕی کووشیان نارد بۆ ئەوەی بە باروخ بڵێت: «ئەو تۆمارەی لێیەوە بۆ ئەم گەلە خوێندتەوە، لەگەڵ دەستت هەڵیبگرە و وەرە.» ئینجا باروخی کوڕی نێرییاش تۆمارەکەی لەگەڵ دەستی هەڵگرت و چوو بۆ لایان.15پێیان گوت: «فەرموو دابنیشە، گوێمان لێبێت بیخوێنەوە.»باروخیش بۆی خوێندنەوە.16کاتێک گوێیان لە هەموو ئەو وشانە بوو، بە ترسەوە تەماشای یەکتریان کرد و بە باروخیان گوت: «دەبێ تەواوی ئەم وشانە بە پاشا ڕابگەیەنین.»17ئینجا لە باروخیان پرسی: «تکایە پێمان بڵێ چۆن هەموو ئەم وشانەت نووسی؟ ئایا لە دەمی یەرمیا بیستت؟»18باروخیش وەڵامی دانەوە: «بەڵێ، بە دەمی خۆی هەموو ئەم وشانەی بۆ دەگوتم، منیش بە مەرەکەب لە تۆمارەکەدا دەمنووسییەوە.»19ئینجا پیاوە گەورەکان بە باروخیان گوت: «بڕۆ خۆت و یەرمیا خۆتان بشارنەوە، با کەس نەزانێت ئێوە لەکوێن.»20دوای ئەوەی تۆمارەکەیان لە ژوورەکەی ئەلیشاماعی خامەی نهێنی دانا، چوونە هەیوانەکە بۆ لای پاشا، هەموو ئەو شتانەیان بە پاشا ڕاگەیاند.21پاشا یەهودی نارد بۆ ئەوەی تۆمارەکە بهێنێت، ئەویش لە ژوورەکەی ئەلیشاماعی خامەی نهێنییەوە تۆمارەکەی هێنا. یەهودی بۆ پاشا و بۆ هەموو ئەو پیاوە گەورانەی لای پاشا وەستابوون خوێندییەوە.22ئەوە لە مانگی نۆ بوو، پاشا لە ماڵی زستانە دانیشتبوو، ئاگردانێکیش لەبەردەمی داگیرسابوو.23کاتێک یەهودی سێ چوار ستوونی لە تۆمارەکە خوێندەوە، پاشا بە قەڵەمبڕی نووسەرەکە پارچەپارچەی کرد و فڕێیدایە ناو ئاگردانەکەوە هەتا هەموو تۆمارەکە لەناو ئاگرەکە بە تەواوی فەوتا.24جا نە پاشا و نە هیچ یەکێک لە خزمەتکارەکانی کە گوێیان لە هەموو ئەو وشانە بوو نەترسان، جلەکانی بەریان دانە دڕی.25هەرچەندە ئەلناتان و دەلایا و گەمەریا تکایان لە پاشا کرد تۆمارەکە نەسووتێنێت، بەڵام ئەو گوێی لێ نەگرتن.26بەڵکو پاشا فەرمانی دا بە میر یەرەحمێل و سەرایای کوڕی عەزریێل و شەلەمیاهوی کوڕی عەبدئێل بۆ گرتنی باروخی سەرقەڵەم و یەرمیای پێغەمبەر، بەڵام یەزدان ئەوانی شاردەوە.27دوای ئەوەی پاشا تۆمارەکەی سووتاند کە ئەو وشانەی تێدابوو باروخ لە دەمی یەرمیاوە نووسیبووی، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:28«بگەڕێوە و تۆمارێکی دیکە ببە و هەموو ئەو وشانەی تێدا بنووسەوە کە لەناو تۆمارەکەی یەکەم جار بوو، ئەوەی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا سووتاندی.29بە یەهۆیاقیمی پاشای یەهوداش بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: تۆ ئەو تۆمارەت سووتاند و گوتت: ’بۆچی تێیدا نووسیت و گوتت، بێگومان پاشای بابل دێت و ئەم خاکە دەفەوتێنێت و مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا قڕ دەکات؟‘30لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت: کەس لە ڕەچەڵەکی ئەو لەسەر تەختی داود دانانیشێت، تەرمەکەی فڕێدەدرێتە بەر گەرمای ڕۆژ و سەرمای شەو.31سزای خۆی و منداڵ و خزمەتکارەکانی دەدەم لەسەر تاوانەکانیان، هەموو ئەو بەڵایەی پێیانم گوت، بەسەر خۆیان و دانیشتووانی ئۆرشەلیم و پیاوانی یەهودای دەهێنم، چونکە گوێیان نەگرت.“»32ئینجا یەرمیا تۆمارێکی دیکەی برد و دایە باروخی کوڕی نێرییای سەرقەڵەم، ئەویش لە دەمی یەرمیاوە هەموو وشەکانی ئەو تۆمارەی نووسییەوە کە یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا لەناو ئاگردانەکە سووتاندی، هەروەها زۆر وشەی لەو جۆرەشی بۆ زیاد کرد....more24minPlay
April 15, 2025ئیرمیا ٣١: ١ - ٣٢: ٤٤ئیرمیا ٣١: ١ - ٣٢: ٤٤1یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.»2یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەو گەلەی لە دەمی شمشێر دەربازبوونلە چۆڵەوانی میهرەبانییان دەستکەوت،کاتێک هاتم ئیسرائیل بحەوێنمەوە.»3لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت:«بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت،لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە.4ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە،بنیاد دەنرێیتەوە.دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوەبۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت.5دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیتلە چیاکانی سامیرە،ڕەزەوانەکان دەچێنن وبەرەکەی دەخۆن.6ڕۆژێک دێتچاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن:”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین،بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“»7یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بە شادییەوە گۆرانی بۆ یاقوب بڵێن،هاواری خۆشی بکەن بۆ سەر باشترین نەتەوە.با ستایشتان ببیسترێت و بڵێن:”ئەی یەزدان، گەلی خۆت ڕزگار بکە،پاشماوەکەی ئیسرائیل!“8ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە،لە هەموو لایەکی زەوی کۆیان دەکەمەوە،لەنێویان شەل و نابینا دەبێتژنی سکپڕ و ژانگرتوو پێکەوە،کۆمەڵێکی گەورە دەگەڕێنەوە بۆ ئێرە.9بە گریانەوە دێن،لەو کاتەی دەیانگەڕێنمەوە دەپاڕێنەوە،بەلای ڕووبارە ئاوەکاندا دەیانبەم،بە ڕێگایەکی ڕاست، تێیدا ساتمە ناکەن و ناکەون،چونکە من باوکی ئیسرائیلم،ئەفرایم نۆبەرەمە.10«ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە،وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت،“11چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا،لە دەست ئەوەی لەو بەهێزتر بوو کڕییەوە.12جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن.لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە،بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە،بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە.وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن،جارێکی دیکە سیس نابن.13ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن،گەنجان و پیران پێکەوە.شینیان دەگۆڕم بە شادی،دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم.14کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری،گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.15یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا،گریان و شیوەنێکی گەورە،ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت،ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت،چونکە نەماون.»16یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«واز لە گریان بهێنە وچاوت فرمێسک هەڵنەڕێژێ،چونکە کردەوەکەت پاداشتی هەیە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«لە خاکی دوژمن دەگەڕێنەوە.17کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە.منداڵەکانت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم،من تەمبێ بووم.بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە،چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی.19لەدوای گومڕابوونم،پەشیمان بوومەوە،لەدوای تێگەیشتنم،لە سنگی خۆمم دا.شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا،چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“20ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە،ئەو منداڵەی دڵم پێی خۆشە؟لەبەر ئەوەی هەر کاتێک لە دژی ئەو دەدوێم،دووبارە دێتەوە یادم.لەبەر ئەوە هەناوم بۆی دەسووتێت،بە تەواوی بەزەییم پێیدا دێتەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.21«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە وڕێوشوێن دابنێ.بە وردی بڕوانە ڕێگاکە،ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن.ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە،بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت.22هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت،ئەی کچی هەڵگەڕاوە؟چونکە یەزدان شتێکی نوێی لەسەر زەوی بەدیهێناوە:ژن پیاو دەپارێزێت.»23یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە: ”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“24جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن.25ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.»26لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو.27یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم.28جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.29«لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن:«”باوکان بەرسیلەیان خوارد،ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبێت.“30بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.»31یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل وبنەماڵەی یەهودا دەبەستم.32وەک ئەو پەیمانە نابێتکە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم،ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرتبۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند،هەرچەندە من مێردی ئەوان بووم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.33یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانەلەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان ولەسەر دڵیان دەینووسم.من دەبم بە خودای ئەوان وئەوانیش دەبن بە گەلی من.34لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆییان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت: ”یەزدان بناسە،“چونکە هەموویان دەمناسن،لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم،چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.35یەزدان ئەمە دەفەرموێت،ئەوەی خۆری داناوەبۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ،فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیشبۆ درەوشانەوە لە شەو،ئەوەی دەریا دەوروژێنێت،شەپۆلەکانی هاژەیان دێت،ناوی یەزدانی سوپاسالارە،36یەزدان دەفەرموێت:«ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن،ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبنلەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.»37یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت،ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن،ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە،لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.38یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە.39لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە.40تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.»ئیرمیا ٣٢1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە ساڵی دەیەمی سدقیای پاشای یەهودا کە دەکاتە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسر.2ئەو کاتە لەشکری پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دابوو، یەرمیای پێغەمبەریش لە حەوشەی پاسەوانەکانی کۆشکی پاشای یەهودا بەند کرابوو.3سدقیای پاشای یەهودا یەرمیای بەند کردبوو، پێی گوت: «بۆچی بەم پەیامە پێشبینیت کرد؟ گوتت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابل و دەیگرێت.4سدقیای پاشای یەهوداش لە دەست بابلییەکان دەرباز نابێت، بەڵکو دەدرێتە دەست پاشای بابلەوە، ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ دەکات، چاوەکانی ئەو دەبینێت.5سدقیا دەباتە بابل، لەوێ دەمێنێتەوە هەتا سزاکەی تەواو وەردەگرێت. ئەگەر لەگەڵ بابلییەکان بجەنگن سەر ناکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»6ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:7حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت: ”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە.“8«جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم: ”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو.10گرێبەستم لە کاغەزێک نووسی و مۆرم کرد و چەند کەسێکم لێکرد بە شایەت، زیوەکەشم بە تەرازوو کێشا.11گرێبەستی کڕینەکەم لە دوو وێنەدا برد، وێنەیەکی داخراو کە مەرج و بەندەکانی تێدابوو، لەگەڵ وێنەیەکی کراوە،12گرێبەستی کڕینەکەم دایە باروخی کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، لەبەرچاوی حەنەمێلی ئامۆزام و ئەو شایەتانەی لە گرێبەستی کڕینەکە نووسرابوون، هەروەها لەبەرچاوی هەموو ئەو جولەکانەی لە حەوشەی پاسەوانەکان دانیشتبوون.13«لەبەرچاویان باروخم ڕاسپارد و گوتم:14”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: ئەم گرێبەستانە هەڵبگرە، گرێبەستە مۆرکراوەکەی کڕین و ئەم لەبەرگیراوەیەی گرێبەستەکە لەناو گۆزەیەکی گڵین دابنێ، تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە،15چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: جارێکی دیکە دیسان لەم خاکەدا خانوو و کێڵگە و ڕەز دەکڕدرێتەوە.“16«دوای ئەوەی گرێبەستەکەی کڕینم دایە باروخی کوڕی نێرییا، نوێژم بۆ یەزدان کرد و گوتم:17«ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا تۆ بە توانای مەزن و دەستی بەهێزەوە ئاسمان و زەویت دروستکردووە و هیچ شتێک لەلای تۆ قورس نییە.18خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران بەدەردەخەیت، بەڵام تۆ سزای کوڕ دەدەیت لەسەر ئەو تاوانەی باوکی لەپێش ئەو کردوویەتی. ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە،19لە پلاندانان مەزنی، لە کارکردندا بە توانای، چاوەکانت لەسەر هەموو ڕەفتارەکانی ئادەمیزاد کراوەن، هەتا هەریەکە و پاداشتی شایستەی ڕەفتار و کردەوەکانی بدەیتەوە.20تۆ نیشانە و پەرجووەکانت لە خاکی میسردا نواند، بەردەوام هەتا ئەمڕۆش لە ئیسرائیل و لەنێو هەموو مرۆڤایەتیدا دەیاننوێنیت، بەمەش ناوێکت بەدەستهێناوە کە هێشتا ماوە.21بە نیشانە و پەرجوو، بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە ترسێکی گەورەوە، ئیسرائیلی گەلی خۆتت لە خاکی میسر دەرهێنا.22ئەم خاکەت پێدان کە سوێندت خواردبوو بیدەیتە باوباپیرانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.23جا هاتن و بوونە خاوەنی، بەڵام گوێیان لە تۆ نەگرت، فێرکردنی تۆیان پەیڕەو نەکرد، ئەوانەیان نەکرد کە تۆ فەرمانت پێکردن بیانکەن. جا هەموو ئەم خراپەیەت بەسەریاندا هێنا.24«ئەوەتا مەتەرێز بۆ دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لێدراوە. شارەکە بەهۆی شمشێر و قاتوقڕی و دەردەوە ڕادەستی بابلییەکان دەکرێت کە لە دژی دەجەنگن. هەروەک دەیبینیت، ئەوەی تۆ فەرمووت ڕوویدا.25ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خۆت پێت فەرمووم: ”بە شایەتی چەند شایەتێک کێڵگەکە بە زیو بۆ خۆت بکڕە،“ کەچی شارەکەت داوەتە دەست بابلییەکان.»26ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:27«من یەزدانم، خودای هەموو ئادەمیزاد، ئایا هیچ شتێک هەیە بۆ من قورس بێت؟28لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە بدەمە دەست بابلییەکان و دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و بیگرێت.29جا بابلییەکان کە لە دژی ئەو شارە دەجەنگن، دێنە ناوی بە ئاگر گڕی تێبەردەدەن، ئەو ماڵانەش دەسووتێنن کە لە سەربانەکانیان بخووریان بۆ بەعل سووتاند و شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەشی خوداوەندەکانی دیکە کرد بۆ ئەوەی پەستم بکەن.»30یەزدان دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا هەر لە گەنجیێتییانەوە تەنها خراپەیان لەبەرچاوم کردووە، چونکە نەوەی ئیسرائیل بە دروستکراوەکانی دەستیان تەنها پەستیان کردم.31لەو ڕۆژەوەی ئەم شارەیان بنیاد ناوە هەتا ئەمڕۆ، بۆ من بووەتە مایەی تووڕەبوون و هەڵچوونم، کە دەبێت لەبەردەمم ڕایماڵم.32نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پەستیان کردم، بە هەموو ئەو خراپانەی کردیان، ئەوان و پاشا و سەرکردە و کاهین و پێغەمبەرەکانیان، پیاوانی یەهودا و خەڵکی ئۆرشەلیم.33جا پشتیان تێکردم نەک ڕوو، لە کاتێکدا من بەردەوام فێرم دەکردن، بەڵام نە گوێیانگرت و نە تەمبێ بوون.34بەڵکو بتە قێزەونەکانیان لەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە و گڵاویان کرد.35هەروەها نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، کە لە دۆڵی بەنهینۆمە، تاوەکو کوڕ و کچەکانیان وەک قوربانی بۆ مۆلەخ بسووتێنن، ئەو شتە قێزەونانەیان کرد و وایانکرد یەهودا گوناه بکات، کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بە خەیاڵیشمدا هاتووە.36«ئێوە دەربارەی ئەو شارە دەڵێن: ”بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دراوەتە دەست پاشای بابل.“ بەڵام یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت:37ئەوەتا من کۆیان دەکەمەوە، لە هەموو ئەو خاکانەی کە بە تووڕەیی و هەڵچوونمەوە و بە پەستییەکی مەزنەوە دەرمکردن بۆیان، دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە و بە ئاسوودەیی نیشتەجێیان دەکەم.38ئەوان دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان.39یەک دڵ و یەک ڕێبازیان پێدەدەم، بۆ ئەوەی هەردەم لێم بترسن، بۆ چاکەی خۆیان و چاکەی کوڕەکانیان لەپاش خۆیان.40پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم، کە خۆمیان لێ نەکێشمەوە و بەردەوام چاکەیان لەگەڵدا بکەم، ترسی خۆم بخەمە دڵیان، بۆ ئەوەی لێم لانەدەن.41پێیان شاد دەبم کە چاکەیان لەگەڵدا بکەم، بە دڵنیاییەوە، بە هەموو دڵم و لە ناخمەوە، لەم خاکەدا دەیانڕوێنم.42«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: هەروەک هەموو ئەم خراپە گەورانەم بەسەر ئەم گەلەدا هێنا، ئاواش من هەموو ئەو چاکەیەیان بەسەردا دەهێنم کە بەڵێنم پێیان دا.43جا کێڵگە دەکڕدرێتەوە لەم خاکەی کە دەڵێن: ”وێرانە، نە مرۆڤ و نە ئاژەڵی تێدا نییە، دراوەتە دەست بابلییەکان.“44بە شایەتی چەند شایەتێک بە زیو کێڵگە دەکڕن، گرێبەست لە کاغەزێک دەنووسن و مۆری دەکەن، لە خاکی بنیامین و دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان، لە زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more23minPlay
April 14, 2025ئیرمیا ٢٦: ١٤ - ٣٠: ٢٤ئیرمیا ٢٦: ١٤ - ٣٠: ٢٤14بەڵام من لەبەردەستتانم، ئەوەی پێتان باشە و ڕاستە بە منی بکەن.15بەڵام باش بزانن ئەگەر من بکوژن، ئەوا خوێنێکی بێتاوان دەخەنە ئەستۆی خۆتان و ئەم شارە و دانیشتووانەکەی، چونکە بەڕاستی یەزدان منی بۆ ئێوە ناردووە تاکو هەموو ئەم قسانە بەبەر گوێتاندا بدەم.»16ئینجا پیاوە گەورەکان و هەموو گەل بە کاهین و پێغەمبەرەکانیان گوت: «ئەم پیاوە شایانی حوکمی مردنی نییە، چونکە بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوە قسەی لەگەڵ کردووین.»17ئینجا هەندێک لە پیرانی یەهودا هەستان و بە هەموو کۆمەڵی خەڵکەکەیان گوت:18«میخای پێغەمبەر لە شاری مۆرەشەت لە سەردەمی حەزقیای پاشای یەهودا پێشبینیی کرد و بە هەموو گەلی یەهودای گوت: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«”سییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت،ئۆرشەلیم کاول دەبێت،گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک.“19ئایا حەزقیای پاشای یەهودا یان کەسێکی دیکە لە یەهودا کوشتیان؟ ئایا لە یەزدان نەترسا و بەدوای ڕەزامەندی ئەوەوە نەبوو؟ ئایا یەزدان پاشگەز نەبووەوە لەو بەڵایەی فەرمووبووی بەسەریان دەهێنێت؟ وا بەڵایەکی گەورە بەسەر خۆمان دەهێنین!»20هەروەها پیاوێکی دیکەش هەبوو بە ناوی یەزدانەوە پێشبینی دەکرد، ئوریای کوڕی شەمەعیا، خەڵکی قیریەت یەعاریم بوو. ئەویش لە دژی ئەو شارە و ئەو خاکە پەیامێکی ڕاگەیاند، وەک پەیامەکەی یەرمیا.21جا یەهۆیاقیمی پاشا و هەموو پاڵەوانەکانی و هەموو پیاوە گەورەکان گوێیان لە قسەکانی بوو، پاشا داوای کرد بیکوژن. بەڵام ئوریا ئەمەی بیست، لە ترسان بەرەو میسر هەڵات.22یەهۆیاقیمی پاشاش ئەلناتانی کوڕی عەکبۆری لەگەڵ چەند پیاوێک ناردە میسر.23ئوریایان لە میسر دەرهێنا و هێنایانە لای یەهۆیاقیمی پاشا، بە شمشێر لێیدا و تەرمەکەی فڕێدایە ناو گۆڕی خەڵکی ئاسایی.24جگە لەوەش، ئەحیقامی کوڕی شافان پشتگیری یەرمیای کرد بۆ ئەوەی نەدرێتە دەست گەل و بیکوژن.ئیرمیا ٢٧1لە سەرەتای پاشایەتی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەم پەیامە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2یەزدان ئەمەی بە من فەرموو: «گوریس و دار ببە و بۆ خۆت نیرێکی لێ دروستبکە و بیخە سەر ملت.3ئینجا پەیامێک بنێرە بۆ پاشاکانی ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆن و سور و سەیدا، بەدەستی ئەو پەیامبەرانەی بۆ ئۆرشەلیم هاتوون بۆ لای سدقیای پاشای یەهودا.4ڕایانبسپێرە بە گەورەکانیان بڵێن: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ’ئەمە بە گەورەکانتان بڵێن:5من بە توانای مەزنی خۆم و بە دەستی بەهێزم زەویم دروستکردووە، هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵیش کە لەسەرین، ئەوەی بمەوێ دەیدەمێ.6ئێستاش من هەموو ئەم خاکانە دەدەمە دەستی خزمەتکارەکەم، نەبوخودنەسری پاشای بابل، هەروەها ئاژەڵە کێوییەکانیشی دەدەمێ تاکو خزمەتی بکەن.7هەموو نەتەوەکانیش خزمەتی خۆی و کوڕ و نەوەکەی دەکەن، هەتا کاتی خاکەکەی ئەویش دێت، جا زۆر لە نەتەوەکان و پاشا مەزنەکان دەیخەنە ژێردەستی خۆیان.‘8«”یەزدان دەفەرموێت: ’هەر نەتەوەیەک و شانشینێک خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەکات و مل نەخاتە ژێر نیری پاشای بابلەوە، بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد سزای ئەو نەتەوەیە دەدەم، هەتا بە دەستی ئەو لەناویان دەبەم.9ئێوەش گوێ مەگرن لە پێغەمبەر و فاڵگرەوە و خەونبین و بەخت خوێنەر و جادووگەرەکانتان، ئەوانەی پێتان دەڵێن: ”خزمەتی پاشای بابل ناکەن.“10ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەتان، جا دەرتاندەکەم و لەناودەچن.11بەڵام ئەگەر هەر نەتەوەیەک ملی بخاتە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی بکات، من لە خاکی خۆیدا دەیهێڵمەوە، جا دەیکێڵێت و تێیدا نیشتەجێ دەبێت.‘ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»12هەمان پەیامم بە سدقیای پاشای یەهوداش ڕاگەیاند: «ملتان بخەنە ژێر نیری پاشای بابل و خزمەتی خۆی و گەلەکەی بکەن، ئینجا ئێوە دەژین.13بۆچی خۆت و گەلەکەت بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن، وەک ئەوەی یەزدان سەبارەت بەو گەلە فەرمووی کە خزمەتی پاشای بابل نەکات؟14گوێ لە پەیامی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێتان دەڵێن: ”خزمەتی پاشای بابل ناکەن،“ چونکە ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن.15”من نەمناردوون، ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، لەبەر ئەوە دەرتاندەکەم و لەناودەچن، خۆتان و ئەو پێغەمبەرانەش کە پێشبینیتان بۆ دەکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.16بە کاهینەکان و بە هەموو ئەم گەلەشم گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: گوێ لە قسەی پێغەمبەرەکانتان مەگرن، ئەوانەی پێشبینیتان بۆ دەکەن و دەڵێن: ”ئەوەتا قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان بەم زووانە لە بابلەوە دەگەڕێنرێنەوە.“ ئەوان بە درۆ پێشبینیتان بۆ دەکەن.17گوێیان لێ مەگرن. خزمەتی پاشای بابل بکەن، ئینجا ئێوە دەژین. بۆچی ئەم شارە وێران بێت؟18ئەگەر ئەمانە پێغەمبەرن و فەرمایشتی یەزدانیان لەلایە، کەواتە با بۆمان لە یەزدانی سوپاسالار بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قاپوقاچاغەی ماوەتەوە لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم نەبردرێنە بابل،19چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە کۆڵەکەکان و حەوزە بڕۆنزییەکە و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و پاشماوەی ئەو قاپوقاچاغانەی کە لەم شارەدا ماونەتەوە،20ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل نەیبردن، کاتێک یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودای لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچ کرد، لەگەڵ هەموو پیاوماقوڵانی یەهودا و ئۆرشەلیم.21بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بەو قاپوقاچاغەی مابووەوە، لە ماڵی یەزدان و لە کۆشکی پاشای یەهودا و لە ئۆرشەلیم:22”بۆ بابل دەبردرێن و لەوێ دەمێننەوە هەتا ئەو ڕۆژەی بەدوایاندا دەنێرم، جا دەیانهێنمەوە و دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٢٨1ئەوە بوو لە هەمان ساڵ، لە مانگی پێنجی ساڵی چوارەمی سەرەتای پاشایەتی سدقیای پاشای یەهودا، حەنەنیای پێغەمبەر کوڕی عازوور کە خەڵکی گبعۆنە، لە ماڵی یەزدان لەبەرچاوی کاهینەکان و هەموو گەل پێی گوتم:2«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”نیری پاشای بابل دەشکێنم.3لە ماوەی دوو ساڵدا من هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی یەزدان دەگەڕێنمەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لەم شوێنەوە بردییە بابل.4یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا دەگەڕێنمەوە ئەم شوێنە، هەروەها هەموو ئەوانەش کە لەگەڵی بۆ بابل ڕاپێچ کرابوون، چونکە نیری پاشای بابل دەشکێنم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.»5یەرمیای پێغەمبەریش لەبەردەمی کاهینەکان و هەموو گەل ئەوانەی لە ماڵی یەزدان وەستابوون وەڵامی حەنەنیای پێغەمبەری دایەوە،6گوتی: «ئامین! با یەزدان ئاوا بکات! با یەزدان قسەکانت بهێنێتە دی کە پێشبینیت کرد، قاپوقاچاغەکەی ماڵی یەزدان و هەموو ئەو کەسانەی ڕاپێچ کرابوون لە بابلەوە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێرە.7بەڵام گوێ لەم قسەیە بگرە کە من بە تۆ و بە هەموو گەلی دەڵێم:8لە کۆنەوە، لەپێش من و تۆوە پێغەمبەران سەبارەت بە زۆر گەلان و پاشایەتییە گەورەکان پێشبینی جەنگ و بەڵا و دەردیان کردووە.9بەڵام ئەو پێغەمبەرەی پێشبینی ئاشتی بکات، بە هاتنە دی پێشبینییەکەی، دەزانرێت کە بەڕاستی یەزدان ئەو پێغەمبەرەی ناردووە.»10حەنەنیای پێغەمبەریش نیرەکەی لەسەر ملی یەرمیا هەڵگرت و شکاندی.11حەنەنیا لەبەردەمی هەموو گەل گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لە ماوەی دوو ساڵدا، ئاوا نیری نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ملی هەموو نەتەوەکان دەشکێنم.“» یەرمیای پێغەمبەریش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.12دوای ئەوەی حەنەنیای پێغەمبەر نیرەکەی سەر ملی یەرمیای شکاند، فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:13«بڕۆ و بە حەنەنیا بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: تۆ نیرێکی دارینت شکاند، بەڵام تۆ لەجێی ئەوە نیرێکی ئاسنینت دەخرێتە سەر،14چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: نیری ئاسنین دەخەمە سەر ملی هەموو ئەم نەتەوانە بۆ ئەوەی خزمەتی نەبوخودنەسری پاشای بابل بکەن، دەبنە کۆیلەی ئەو. تەنانەت دەسەڵاتم بەسەر ئاژەڵە کێوییەکانیش داوەتێ.“»15ئینجا یەرمیا پێغەمبەر بە حەنەنیا پێغەمبەری گوت: «حەنەنیا گوێ بگرە! یەزدان تۆی نەناردووە، تۆش وات کردووە ئەم گەلە پشت بە درۆ ببەستێت.16لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”خەریکم لەسەر ڕووی زەوی دەرتدەکەم، تۆ ئەم ساڵ دەمریت، چونکە تۆ جاڕی یاخیبوونت دا لە دژی یەزدان.“»17جا حەنەنیای پێغەمبەر لە مانگی حەوتی ئەو ساڵەدا مرد.ئیرمیا ٢٩1ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ پاشماوەکانی نارد، پیر و کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل، هەموو ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون،2لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا و شاژنی دایکی و دەستوپێوەندەکانی و پیاوە گەورەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم، هەروەها پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ئۆرشەلیم.3سدقیای پاشای یەهودا ئەلعاسای کوڕی شافان و گەمەریای کوڕی حیلقیای ناردە لای نەبوخودنەسری پاشای بابل. یەرمیاش نامەیەکی پێدا ناردن بۆ بابل و تێیدا گوتی:4یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن:5«خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن.6ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن.7کار بکەن بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.»8یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن.9ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.10«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: کاتێک حەفتا ساڵ لە بابل تەواو دەبێت، بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی، دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەم شوێنە.11خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم.13ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن.14کاتێک بۆتان دەردەکەوم، ڕاپێچکراوەکانتان دەگەڕێنمەوە و بەختیاریتان نوێ دەکەمەوە. لەناو هەموو ئەو نەتەوانە و ئەو شوێنانە کۆتان دەکەمەوە کە بۆ ئەوێ دەرمکردبوون. دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێیەوە ڕاپێچم کردن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.15گوتتان: «یەزدان لە بابل پێغەمبەرانی بۆ هەستاندینەوە.»16بەڵام یەزدان ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەو پاشایەی لەسەر تەختەکەی داود دانیشتووە و هەموو ئەو گەلەی لەم شارەدا ماونەتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی ڕاپێچ نەکراون،17بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەنێرمە ناویان و دەیانکەمە هەنجیری خراپ کە لە خراپیدا نەخورێت.18بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد ڕاویان دەنێم، لەبەردەم هەموو شانشینەکانی زەوی قێزەونیان دەکەم، نەفرەتیان لێ دەکرێت و دەبنە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی و ڕیسوایی، لەنێو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ئەوێ دەریاندەکەم.19لەبەر ئەوەی گوێیان لە فەرمایشتی من نەگرت، ئەوەی بە بەردەوامی بەدەستی بەندە پێغەمبەرەکانم بۆم ناردن. هەروەک ئێوەی ڕاپێچکراویش گوێتان لێ نەگرت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.20لەبەر ئەوە، ئەی هەموو ڕاپێچکراوەکان، ئەی ئەوانەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابلم ناردن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن.21ئەمە فەرموودەی یەزدانی سوپاسالارە، خودای ئیسرائیل، سەبارەت بە ئەحاڤی کوڕی قولایا و سدقیای کوڕی مەعسێیاهو، ئەوانەی بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن: «دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەویش لەبەرچاوتان دەیانکوژێت.22لەبەر ئەوە هەموو ڕاپێچکراوەکانی یەهودا لە بابل، ناوی ئەوان وەک نەفرەت بەکاردەهێنن و دەڵێن: ”یەزدان وەک سدقیا و ئەحاڤت لێ بکات، ئەوانەی پاشای بابل بە ئاگر برژاندنی،“23چونکە لەناو ئیسرائیلدا کارێکی قێزەونیان کرد، داوێنپیسییان لەگەڵ ژنی برادەرەکانیان کرد، بە ناوی منەوە بە درۆ قسەیان کرد کە من فەرمانم پێ نەکردبوون. من خۆم دەزانم و شایەتی ئەوەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.24بە شەمەعیای نەحەلامی بڵێ:25«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە ناوی خۆتەوە نامەت نارد بۆ هەموو ئەو گەلەی لە ئۆرشەلیمە و بۆ سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهین و بۆ هەموو کاهینەکان. بە سەفەنیات گوت:26”یەزدان تۆی لە جێگای یەهۆیاداعی کاهین کردووە بە کاهین، بۆ ئەوەی ببیتە سەرپەرشتیار بەسەر ماڵی یەزدانەوە، هەر پیاوێکی شێت کە خۆی وەک پێغەمبەر بنوێنێ بیخەیتە ناو کۆت و بەندەوە.27ئەی بۆچی سەرزەنشتی یەرمیای عەناتۆتی ناکەیت کە خۆی وەک پێغەمبەر دەنوێنێ؟28پەیامێکی بۆ بابل بۆ ناردووین و دەڵێت: مانەوەتان درێژە دەکێشێت. جا بۆ خۆتان خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و لە بەروبوومەکەی بخۆن.“»29سەفەنیای کاهینیش ئەم نامەیەی بۆ یەرمیای پێغەمبەر خوێندەوە.30ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:31«پەیامێک بۆ هەموو ڕاپێچکراوان بنێرە و بڵێ: ”یەزدان لەبارەی شەمەعیای نەحەلامییەوە ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی شمەعیا پێشبینیی بۆ کردن، منیش نەمناردووە، وای لێکردوون پشت بە درۆ ببەستن،32یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من سزای شەمەعیای نەحەلامی و وەچەکەی دەدەم. کەسی بۆ نامێنێتەوە لەناو ئەم گەلەدا دانیشێت، ئەو شتە باشانە نابینێت کە من بۆ گەلەکەی خۆمی دەکەم، چونکە جاڕی یاخیبوونی دا لە دژی من.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٣٠1ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:2«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“3یەزدان دەفەرموێت: ”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی:5«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”هاواری ترسمان بیست،تۆقین نەک ئاشتی.6بپرسن و ببینن:ئایا نێر سکی دەبێت؟ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینموەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە وهەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟7ئای! لەو ڕۆژە سامناکە!ڕۆژی ئاوا نابێت.ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب،بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“8«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە،پێبەندیان دەپسێنم وچیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە.9بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن وخزمەتی داودی پاشایان دەکەن،ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»10یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە،ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە.بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم،نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە.یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت،دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.11من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“یەزدان دەفەرموێت:”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنمکە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت،کۆتایی بە تۆ ناهێنم.تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری،بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“12«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”شکاوییەکەت بێ چارەیە،برینەکەت سەختە.13کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات،دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ،تۆ چاک نابیتەوە.14هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت،هیچ گرنگی بە تۆ نادەن.وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا،بە سەختی تەمبێم کردیلەسەر زۆری تاوانەکانت،لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.15بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت،لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟بەهۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت،منیش ئەمەم پێکردیت.16«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن،هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن.ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن وهەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی.17بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە،برینەکانت چاک دەکەمەوە،چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە،سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە،بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە.شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە،کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە.19دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری وبەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە.ژمارەیان زۆر دەکەم وکەم نابن،ڕێزیان لێ دەنێم وبچووک نابن.20کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن،کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت،سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن.21میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان،فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت.لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە،چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.22«”ئێوە دەبن بە گەلی من ومنیش دەبم بە خودای ئێوە.“»23ئەوەتا گەردەلوولی یەزدانتووڕەییە هەڵدەچێت،گەردەلوولێکی ڕاماڵە،لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.24گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوەهەتا نیازەکانی دڵی خۆیبە تەواوی بەجێنەگەیەنێت.لە ڕۆژانی داهاتوودالەمە تێ دەگەن....more22minPlay
April 13, 2025ئیرمیا ٢٣: ١٦ - ٢٦: ١٣ئیرمیا ٢٣: ١٦ - ٢٦: ١٣16یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن،چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن.لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن،نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە.17ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،”خراپەتان بەسەرنایەت.“18بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا وبینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟19ئەوەتا ڕەشەبای یەزدانلە تووڕەییدا هەڵدەچێت،گەردەلوولێکی ڕاماڵەلەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.20تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوەهەتا نیازەکانی دڵی خۆیبە تەواوی جێبەجێ نەکات.لە داهاتوودابە ڕوونی تێی دەگەن.21من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد،بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند،من قسەم لەگەڵیان نەکرد،کەچی خۆیان پێشبینییان کرد.22بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان،فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند ولە ڕێگا خراپەکانیان ولە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە.23«ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام ولە دوورەوە خودا نیم؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.24«یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە ومن نەیبینم؟ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.25«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن: ”خەونم بینی! خەونم بینی!“26هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟27بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو.28با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.29«ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.30یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە.31ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن: ”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“32ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.33«کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت: ”سروشی یەزدان چییە؟“ پێیان بڵێ: ”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“34هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم.35ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“36بەڵام چیتر باسی ”سروشی یەزدان“ ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار.37ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“38هەرچەندە وا بڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“39لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە.40ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»ئیرمیا ٢٤1پاش ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل، یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا و پیاوە گەورەکانی یەهودا و پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی لە ئۆرشەلیمەوە ڕاپێچ کرد و هەموویانی هێنایە بابل، یەزدان دوو سەبەتە هەنجیری پیشاندام کە لەبەردەم پەرستگای یەزدان دانراون.2یەکێک لە سەبەتەکان هەنجیرەکەی زۆر باش بوو وەک هەنجیری یەکەم بەر، لە سەبەتەکەی دیکەشدا هەنجیرێکی زۆر خراپ، لە خراپیدا نەدەخورا.3جا یەزدان پێی گوتم: «یەرمیا، چی دەبینیت؟»منیش گوتم: «هەنجیر. هەنجیرە باشەکە زۆر باشە، هەنجیرە خراپەکەش زۆر خراپە، لە خراپیدا ناخورێت.»4ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:5«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”وەک ئەو هەنجیرە باشە، من ڕاپێچکراوەکانی یەهودا بە باش دادەنێم، ئەوەی لەم شوێنەوە ناردم بۆ خاکی بابلییەکان.6چاوم دەخەمە سەریان بۆ چاکە و دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە و بنیادیان دەنێم و نایانڕووخێنم، دەیانچێنم و ڕیشەکێشیان ناکەم.7دڵێکیان دەدەمێ بۆ ناسینم، کە من یەزدانم و ئەوان دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دەگەڕێنەوە لام.“»8یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”وەک ئەو هەنجیرە خراپەش کە لە خراپیدا ناخورێت، ئاوا هەڵسوکەوت لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا و پیاوە گەورەکانی و پاشماوەی ئۆرشەلیمدا دەکەم، ئەوانەی لەم خاکەدا ماونەتەوە و ئەوانەی لە خاکی میسر نیشتەجێن.9هەموو شانشینەکانی زەوی لێیان دەتۆقن و دەیانکەمە بەڵا و ڕیسوایی و پەند و گاڵتەجاڕی و نەفرەت لە هەموو ئەو شوێنانەی دەریاندەکەم بۆی.10شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەنێرمە سەریان، هەتا بە تەواوی لەناودەچن لەسەر ئەو خاکەی دامە خۆیان و باوباپیرانیان.“»ئیرمیا ٢٥1ئەو پەیامەی لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کە دەکاتە ساڵی یەکەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا بۆ یەرمیا هات.2ئەوەی یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە هەموو گەلی یەهودا و بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم ڕایگەیاند:3«لە ساڵی سێزدەیەمینی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهوداوە هەتا ئەمڕۆ، ئەم بیست و سێ ساڵە، فەرمایشتی یەزدانم بۆ دەهات و منیش بەردەوام قسەم لەگەڵ کردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت.4«یەزدانیش بەردەوام هەموو بەندە پێغەمبەرەکانی خۆی بۆ ناردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت و گرنگیتان پێنەدا.5پێیان گوتن: ”لە ڕەفتارە ناشیرین و کردەوە خراپەکانتان بگەڕێنەوە، بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن لەسەر ئەو خاکەی کە یەزدان داویەتییە ئێوە و باوباپیرانتان، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.6شوێنی خوداوەندەکانی دیکە مەکەون بۆ ئەوەی بیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ ببەن. بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم مەکەن و منیش سزاتان نادەم.“»7یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام گوێتان لێم نەگرت، بۆ ئەوەی بە دروستکراوەکانی دەستتان پەستم بکەن، بەخۆتان سزاتان بۆ سەر خۆتان هێنا.»8لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئێوە گوێتان لە قسەی من نەگرت،9ئەوەتا دەنێرم و هەموو خێڵەکانی باکوور کۆدەکەمەوە، هەروەها نەبوخودنەسری خزمەتکارم، پاشای بابل، جا دەیانهێنمە سەر ئەم خاکە و سەر دانیشتووانەکەی و سەر هەموو ئەو نەتەوانەی دەوروبەری. بە تەواوی قڕیان دەکەم، دەیانکەمە پەند و تانە و تەشەر و وێرانییەکی هەتاهەتایی.10دەنگی بەزم و شادی، دەنگی بووک و زاوا، دەنگی دەستاڕ و ڕووناکی چرایان ناهێڵم.11هەموو ئەم خاکە دەبێتە وێرانەیەکی چۆڵ، ئەم نەتەوانەش حەفتا ساڵ خزمەتی پاشای بابل دەکەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12یەزدان دەفەرموێت: «کە حەفتا ساڵەکە تەواو بوو، سزای پاشای بابل و ئەو نەتەوەیە دەدەم، لەسەر تاوانەکانیان، سزای خاکی بابلییەکانیش دەدەم و دەیکەمە چۆڵەوانییەکی هەتاهەتایی.13هەموو ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە، ئەوەی یەرمیا سەبارەت بە هەموو ئەم نەتەوانە پێشبینیی کرد، هەموو ئاگادارکردنەوەیەکی تێدا هاتووە کە سەبارەت بەو خاکە فەرموومە پەیڕەوی دەکەم،14چونکە ئەوانیش دەبنە کۆیلەی زۆر نەتەوە و پاشای گەورە، بەگوێرەی کردەوە و کارەکانی خۆیان سزایان دەدەمەوە.»15یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئاوای بە من فەرموو: «جامی شەرابی ئەم تووڕەییە لە دەستم وەربگرە و دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەی بدە کە من دەتنێرم بۆ لایان.16کاتێک دەیخۆنەوە، بەلادادێن و شێت دەبن لەبەر ئەو شمشێرەی کە من دەینێرمە ناویان.»17منیش جامەکەم لە دەستی یەزدان وەرگرت، دەرخواردی هەموو ئەو نەتەوانەم دا کە یەزدان ناردمی بۆیان:18بۆ ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا و پاشا و پیاوە گەورەکانی، تاکو وێران بن و ببنە پەند و مایەی تانە و تەشەر و نەفرەت لێکردن، هەروەک ئێستا؛19بۆ فیرعەونی پاشای میسر و خزمەتکار و پیاوە گەورەکانی و هەموو گەلەکەی20و هەموو بێگانەکانی ئەوێ؛بۆ هەموو پاشاکانی خاکی عوچ؛بۆ هەموو پاشاکانی خاکی فەلەستییەکان؛ ئەسقەلان و غەزە و عەقرۆن و پاشماوەی ئەشدۆد؛21بۆ ئەدۆم و مۆئاب و عەمۆنییەکان؛22بۆ هەموو پاشاکانی سور و هەموو پاشاکانی سەیدا؛بۆ پاشاکانی کەنارەکان، ئەوانەی لەوبەری دەریان؛23بۆ دیدان و تێما و بووز و هەموو قژبڕاوەکان؛24بۆ هەموو پاشاکانی عەرەبستان و سەرکردەی هەموو هۆزەکانی نیشتەجێی بیابان؛25بۆ هەموو پاشاکانی زیمری و ئیلام و میدیا؛26بۆ هەموو پاشاکانی باکوور، نزیک و دووریان، یەک لەدوای یەک؛ بۆ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی.لەدوای هەموویانەوە، هەروەها پاشای شێشەخ ئەو جامە دەخواتەوە.27«پێیان دەڵێیت: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بخۆنەوە و سەرخۆش بن و بڕشێنەوە، بکەون و هەڵمەستنەوە لەبەر ئەو شمشێرەی من دەینێرمە ناوتان.“28ئەگەر ڕازی نەبوون جامەکە لە دەستت وەربگرن بۆ ئەوەی بیخۆنەوە، پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: دەبێت بیخۆنەوە!29ئەوەتا ئەو شارەی ناوی منی هەڵگرتووە، من دەستم پێکردووە بەڵای بەسەردا بهێنم، ئیتر ئایا ئێوە بێ سزا دەبن؟ نەخێر بێ سزا نابن! چونکە من شمشێر دەهێنمە سەر هەموو دانیشتووانی زەوییەکە.“ ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.30«تۆش هەموو ئەو پەیامەی من لە دژی ئەوان ڕابگەیەنە و پێیان بڵێ:«”یەزدان لە ئاسمان دەنەڕێنێت،لە نشینگەی پیرۆزیەوە دەنگ هەڵدەبڕێت وبەهێز بەسەر خاکی خۆیدا دەنەڕێنێت.وەک ئەوانەی ترێ پێپەست دەکەن بە هوتافەوە هاوار دەکاتبەسەر هەموو دانیشتووانی زەوی.31هاتوهاوار گەیشتە ئەوپەڕی زەوی،چونکە یەزدان سکاڵا لە نەتەوەکان دەکات،دادوەری هەموو ئادەمیزاد دەدات وبەدکارەکان دەداتە بەر شمشێر.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.32یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئاگاداربن! بەڵا بڵاو دەبێتەوەلە نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەک،گەردەلوولێکی گەورە هەڵدەکاتلەوپەڕی زەوییەوە.»33لەو ڕۆژەدا، ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن لەمپەڕی زەوییەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی دەبن، شیوەنیان بۆ ناگێڕدرێت و کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.34ئەی شوانەکان، واوەیلا و هاوار بکەن!ئەی سەرپەرشتیارانی مێگەل، خۆتان بگەوزێنن،چونکە کاتتان هاتووە بۆ سەربڕین،وەک گۆزەیەکی بە نرخ دەکەون و تێکدەشکێنرێن.35پەناگا بۆ شوانەکان نامێنێت،دەربازبوونیش بۆ سەرپەرشتیارانی مێگەل.36گوێ بگرە لە هاواری شوانەکان وواوەیلای سەرپەرشتیارانی مێگەل،چونکە یەزدان لەوەڕگاکانیان تێکدەدات.37مێرگەکانی ئاشتی لەناودەچنلەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.38ئەو وەک بەچکە شێر لانەی خۆی بەجێدەهێڵێت،چونکە خاکەکە وێران دەبێتلەبەر شمشێری ستەمکار ولەبەر جۆشی تووڕەیی یەزدان.ئیرمیا ٢٦1لە سەرەتای پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەو پەیامەم لەلایەن یەزدانەوە بۆ هات:2«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لە حەسارەکەی ماڵی یەزدان بوەستە و ئەو پەیامە بۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا ڕابگەیەنە، کاتێک دێنە ماڵی یەزدان بۆ کڕنۆش بردن. ئەو پەیامەی کە فەرمانم پێ کردیت یەک وشەی لێ کەم نەکەیتەوە.3بەڵکو گوێیان لێ بێت و بگەڕێنەوە، هەریەکە و لە ڕێگا خراپەکانی، منیش پاشگەز دەبمەوە لەو بەڵایەی بە نیاز بووم لەبەر خراپی کردەوەکانیان بەسەریان بهێنم.4پێیان بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەگەر گوێ لە من نەگرن و فێرکردنەکەم پەیڕەو نەکەن کە لەبەردەمی ئێوە دامناوە،5هەروەها ئەگەر گوێ لە قسەی بەندە پێغەمبەرەکانم نەگرن، ئەوانەی من بە بەردەوامی بۆم دەناردن، بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت،6ئەوا ئەم ماڵە وەک شیلۆ لێ دەکەم و ئەم شارەش دەکەم بە مایەی نەفرەت بۆ هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی.“»7جا کاهینەکان و پێغەمبەرەکان و هەموو گەل گوێیان لێ بوو یەرمیا لە ماڵی یەزدان ئەم پەیامەی ڕاگەیاند.8کاتێک یەرمیا لە قسەکردن بووەوە، لە هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێکردبوو بە هەموو گەلی ڕابگەیەنێت، کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل گرتییان و گوتیان: «دەبێ بمریت!9بۆچی بە ناوی یەزدانەوە پێشبینیت کرد و گوتت کە ئەم ماڵە وەک شیلۆی لێدێت، ئەم شارەش وێران دەبێت و ئاوەدانی تێدا نابێت؟» ئینجا هەموو گەل لە ماڵی یەزدان لە یەرمیا کۆبوونەوە.10کاتێک پیاوە گەورەکانی یەهودا گوێیان لەم قسانە بوو، لە کۆشکی پاشاوە سەرکەوتن بۆ ماڵی یەزدان، لەلای داڵانی دەروازە نوێیەکەی ماڵی یەزدان دانیشتن.11ئینجا کاهین و پێغەمبەرەکان بە پیاوە گەورەکان و بە هەموو گەلیان گوت: «ئەم پیاوەیە شایانی حوکمی مردنە، چونکە پێشبینی خراپی لەسەر ئەم شارە کردووە، هەروەک بە گوێی خۆتان گوێتان لێ بوو!»12یەرمیاش بە پیاوە گەورەکان و هەموو گەلی گوت: «یەزدان منی نارد بۆ ئەوەی لەسەر ئەم ماڵە و ئەم شارە پێشبینی بکەم، بە هەموو ئەو وشانەی گوێتان لێ بوو.13ئێستاش ڕەفتار و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە و گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن، ئەویش پاشگەز دەبێتەوە لەو بەڵایەی سەبارەت بە ئێوە فەرموویەتی....more22minPlay
April 12, 2025ئیرمیا ٢١: ١ - ٢٣: ١٥ئیرمیا ٢١: ١ - ٢٣: ١٥1ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، کاتێک سدقیای پاشا پەشحوری کوڕی مەلکیا و سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهینی ناردە لای و گوتی:2«تکایە لە پێناوی ئێمە داوا لە یەزدان بکە، چونکە نەبوخودنەسری پاشای بابل هێرشمان دەکاتە سەر، بەڵکو یەزدان وەک ڕابردوو کاری سەرسوڕهێنەرمان لەگەڵ دەکات هەتا نەبوخودنەسر لەلای ئێمە بکشێتەوە.»3بەڵام یەرمیا وەڵامی دانەوە: «بە سدقیا بڵێن،4”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەو چەکانە لە دژتان بەکاردەهێنم کە لە دەستتاندایە و لەگەڵ پاشای بابل و بابلییەکان شەڕی پێ دەکەن، کە لە دەرەوەی شوورای شارەکان گەمارۆیان داون. لە ناوەڕاستی شار کۆیان دەکەمەوە.5من خۆم بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە تووڕەیی و هەڵچوونێکی بە جۆشی گەورەوە لە دژتان دەجەنگم.6دانیشتووانی ئەو شارە دەکوژم، مرۆڤ و ئاژەڵ پێکەوە، بە دەردێکی گەورەوە دەمرن.7پاش ئەمەش، سدقیای پاشای یەهودا و خزمەتکارەکانی و ئەوەی لەم گەلە لە شارەکەدا ماونەتەوە، لەدوای دەرد و شمشێر و قاتوقڕییەکە، دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دوژمنەکانیان و ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن. ئەوانیش دەیاندەنە بەر شمشێر و لەگەڵیان میهرەبان نابن و دڵیان پێیان ناسووتێت و بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.8«بەم گەلەش دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئێستا من ڕێگای ژیان و ڕێگای مردنتان لەپێش دادەنێم.9ئەوەی لەم شارەدا بمێنێتەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچێت، ئەوەش بچێتە دەرەوە و ڕوو لە بابلییەکان بکات، ئەوانەی گەمارۆیان داون، دەژیێت و ژیانی خۆی دەرباز دەکات.10لەبەر ئەوەی مکوڕم لەسەر ئەوەی خراپە بەسەر ئەو شارە بهێنم نەک باشە. دەدرێتە دەست پاشای بابل و بە ئاگر دەیسووتێنێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«بە بنەماڵەی پاشای یەهودا بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن.12ئەی بنەماڵەی داود، یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«”هەموو بەیانییەک بە دادپەروەری حوکم بدەن،تاڵانکراو لە دەستی زۆردار ڕزگار بکەن،نەوەک تووڕەییم وەک ئاگر بتەقێتەوە،لەبەر ئەو خراپانەی کردووتانە،جا بسووتێنێت و کەس نەبێت بکوژێنێتەوە.13ئەی ئۆرشەلیم، ئەوەی نیشتەجێی لەسەر دۆڵەکە،بەسەر دەشتی بەردەڵانی بەرز،ئەوەتا من لە دژی تۆم.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئێوە دەڵێن: ’کێ بەسەرماندا دەدات؟کێ دێتە ناو نشینگەکانمانەوە؟‘14بەڵام من سزای شایستەی کردارەکانتان دەدەم،ئاگر بەردەدەمە دارستانەکەی وهەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیرمیا ٢٢1یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دابەزە بۆ کۆشکی پاشای یەهودا و لەوێ ئەو پەیامە ڕابگەیەنە،2بڵێ: ”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.3یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘4ئەگەر بە گرنگییەوە ئەم فەرمانە پەیڕەو بکەن، ئەوا ئەو پاشایانەی لەسەر تەختی داود دانیشتوون لە دەروازەکانی ئەم کۆشکەوە دێنە ژوورەوە، بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە لەگەڵ خزمەتکاران و گەلەکەی.5بەڵام ئەگەر گوێ لەم فەرمانە نەگرن، سوێند بە گیانی خۆم دەخۆم، کە ئەم کۆشکە وێران دەبێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.6یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت:«هەرچەندە تۆ بۆ من وەک گلعادی،وەک لووتکەی لوبنانی،بەڵام وەک چۆڵەوانیت لێ دەکەم،وەک شاری بێ دانیشتووان.7تێکدەرانت بۆ تەرخان دەکەم،هەریەکە و بە ئامێرەکەیەوە،جا باشترین داری ئورزت دەبڕنەوە وفڕێیدەدەنە ناو ئاگرەوە.8«خەڵکی زۆر نەتەوە بە کەناری ئەم شارەدا تێدەپەڕن و لە یەکتری دەپرسن: ”لەسەر چی یەزدان وای لەم شارە گەورەیە کرد؟“9جا دەڵێن: ”لەسەر ئەوەی وازیان لە پەیمانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و خوداوەندەکانی دیکەیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن.“»10بۆ پاشا مردووەکە مەگریێن و شینی بۆ مەگێڕن،بەڵکو بەکوڵ بگریێن بۆ ئەوەی بە دیل دەبردرێت،چونکە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوەبۆ ئەوەی ئەو خاکە ببینێت کە لێی لەدایک بووە.11سەبارەت بە شەلومی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەوەی لە جێی باوکی بوو بە پاشا، ئەوەی لەم شوێنە ڕۆیشت، یەزدان دەفەرموێت: «جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ئێرە،12بەڵکو لەو شوێنەی ڕاپێچیان کردووە بۆی هەر لەوێ دەمرێت، جارێکی دیکە ئەم خاکە نابینێتەوە.»13«قوڕبەسەر ئەوەی کۆشکەکەی بە ناڕەوایی بنیاد دەنێت وژوورەکانی سەرەوەشی بە ستەمکاری،ئەوەی بێگاری بە هاوڵاتییان دەکات،هەقی ماندووبوونەکەیان ناداتێ.14دەڵێت: ”کۆشکێکی فراوان بۆ خۆم بنیاد دەنێم،ژوورەکانی سەرەوەی پانوبەرین.“پەنجەرەی گەورەی بۆ دەکاتەوە،دیوارەکانی بە تەختەی دار ئورز دادەپۆشێت،بە ڕەنگی سوور بۆیاخی دەکات.15«ئایا ئەوە دەتکاتە پاشا،کە دار ئورزی زۆرت هەبێت؟ئایا باوکت نەیخوارد و نەیخواردەوە؟ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو کرد،جا سەرکەوتوو بوو.16بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی هەژار و نەدار کرد،جا سەرکەوتوو بوو.ئایا ئەمە واتای ئەوە نییە من دەناسێت؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.17«بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنهالەسەر دەستکەوتی ناڕەوایە،لەسەر ڕشتنی خوێنی بێتاوانە،لەسەر ستەم و دەستدرێژییە.»18لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت:«بۆی نالاوێننەوە،”براڕۆ! خوشکەڕۆ!“بۆی نالاوێننەوە،”گەورەڕۆ! شکۆی ڕۆ!“19بەڵکو وەک گوێدرێژ دەنێژرێت،ڕادەکێشرێت و فڕێدەدرێتدوور لە دەروازەکانی ئۆرشەلیم.»20«ئەی ئۆرشەلیم، بڕۆ سەر لوبنان و هاوار بکە،با لە باشان دەنگت ببیسترێت،لە عەڤاریمەوە هاوار بکە،چونکە هەموو هاوپەیمانەکانت وردوخاش کران.21لە ئاسوودەییت ئاگادارم کردیتەوە،بەڵام گوتت: ”گوێ ناگرم.“لە گەنجییەوە لەمە لێڕاهاتوویت،کە گوێڕایەڵی من نابیت.22هەموو شوانەکانت با بەڕێوەیان دەبات وهاوپەیمانەکانت ڕاپێچ دەکرێن،ئەوسا ڕیسوا و شەرمەزار دەبیتلەبەر هەموو خراپەکانت.23ئەی نیشتەجێی ”لوبنان“،ئەی ئەوەی لەناو دار ئورزەکان هێلانەت کردووە،چەند دەناڵێنیت کە ژان دەتگرێت،وەک ژنێک کە منداڵی دەبێت!»24یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، ئەی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، تەنانەت ئەگەر ئەنگوستیلەیەک بیت لە دەستی ڕاستم، لە پەنجەی خۆمت دەکەمەوە و25دەتدەمە دەستی ئەوانەی دەیانەوێ لەناوت ببەن، دەستی ئەوانەی تۆ لێیان دەترسیت، نەبوخودنەسری پاشای بابل و بابلییەکان.26خۆت و دایکت، ئەوەی تۆی بووە فڕێتاندەدەمە سەر خاکێکی دیکە، کە لەوێ لەدایک نەبوونە، جا لەوێ دەمرن.27هەرگیز ناگەڕێنەوە ئەو خاکەی بۆی پەرۆشن.»28ئایا ئەم پیاوە، یەهۆیاکین، قاپێکی ڕیسوا و شکاوە؟ئایا شتێکە کەس نایەوێت؟بۆچی خۆی و نەوەکانی فڕێدران،تێهەڵدرانە خاکێک کە نایناسن؟29ئەی خاک! ئەی خاک! ئەی خاک!گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە!30یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەم پیاوە بە وەجاخکوێر بنووسن،پیاوێک کە لە ماوەی ژیانی خۆی سەرکەوتوو نابێت،کەس لە نەوەی ئەو سەرکەوتوو نابێت،کەسیان لەسەر تەختی داود دانانیشن وجارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی یەهودا ناکەن.»ئیرمیا ٢٣1یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!»2لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن.4ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم،پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات،ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.6لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت وئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“»7یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“8بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.»9سەبارەت بە پێغەمبەرەکان:دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە،هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن.من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات،وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت،لەبەر یەزدان ولەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی.10خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان،خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت،لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون.پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن ودەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن.11«پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون،تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.12«لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان،بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن ولەوێ دەخزێن،چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنملە ساڵی سزادانیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەداقێزەونییەکەم بینی،بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن وئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن.14لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیشئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت:داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر،خراپەکاران هاندەدەنبۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە.ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە،خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.»15لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم وئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم،چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوەگڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.»...more23minPlay
April 11, 2025ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨6«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر.7ئەگەر هەر کاتێک لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی ڕیشەکێشکردن و بەزەوی دادان و لەناوبردنم کردبێت،8ئەو نەتەوەیەی کە لەبارەیەوە دواوم، لە خراپەکەی تۆبە دەکات، ئینجا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو بەڵایەی بەتەمابووم تووشی بکەم.9ئەگەر هەر کاتێکیش لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی بنیادنان و چاندن بکەم،10بەڵام لەبەرچاوم خراپە بکات و گوێڕایەڵی من نەبێت، ئەوا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو چاکەیەی کە فەرمووم بۆی بکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«ئێستاش بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! من بەڵایەکتان بۆ ئامادە دەکەم و پیلانێک لە دژی ئێوە دادەڕێژم. جا لەبەر ئەوە بگەڕێنەوە، هەرکەسە و لە ڕێگا خراپەکانی، ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاک بکەنەوە.“12بەڵام گوتیان: ”بێ سوودە، چونکە ئێمە دوای بیروڕای خۆمان دەکەوین، هەریەکەمان بەپێی کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی دەکات.“»13لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەنێو نەتەوەکان بپرسن:کێ وەک ئەمەی بیستووە؟بێ تامترین خراپەئیسرائیلی پاکیزە کردوویەتی.14ئایا بەفری لوبنانلە لووتکە بەردینەکانی دەبڕێتەوە؟ئایا ئاوی سازگاری لەبەرڕۆیشتوویوشک دەبێت؟15بەڵام گەلەکەم منی لەیاد کردووە،بخووری بۆ بتی پووچ سووتاندووە،کۆسپ و تەگەرەیان خستە بەردەم ڕێگاکانیان وڕێچکە کۆنەکان،تاکو بە لاڕێکان وڕێگا خۆش نەکراوەکاندا بڕۆن.16بۆ ئەوەی خاکەکەیان وێران بێت،بۆ هەتاهەتایە ببێتە جێگای تانە و تەشەر،هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام بێت وسەر بلەقێنێت.17وەک بای ڕۆژهەڵاتلەبەردەم دوژمن پەرتیان دەکەم،لە ڕۆژی کارەساتیانپشتیان تێدەکەم، نەک ڕوو.»18ئینجا ناحەزانم گوتیان: «وەرن، با پیلانێک لە یەرمیا بگێڕین، چونکە فێرکردن لە کاهین و ڕاوێژ لە دانا و پەیام لە پێغەمبەر نابڕێتەوە. وەرن با بە زمانمان لێی بدەین و گوێ لە هیچ وشەیەکی نەگرین.»19ئەی یەزدان، گوێم لێ بگرە،گوێ لە دەنگی ناحەزانم بگرە.20ئایا پاداشتی چاکە بە خراپە دەدرێتەوە؟بەڵام چاڵێکیان بۆم هەڵکەندووە.بەبیرت بێتەوە وەستانم لەبەردەمت،بۆ ئەوەی لە پێناوی ئەوان بپاڕێمەوە،تاکو تووڕەییت لێیان بگێڕمەوە.21لەبەر ئەوە کوڕەکانیان بدە دەست قاتوقڕی،بیاندە دەست شمشێر،با ژنەکانیان جەرگسووتاو و بێوەژن بن،پیاوەکانیشیان بمرن،گەنجەکانیان لە جەنگ بە شمشێر بکوژرێن.22با هاوار لە ماڵەکانیانەوە ببیسترێت،کاتێک لەپڕ چەتەیان بەسەردا دەدەیت،چونکە چاڵیان هەڵکەند بۆ گرتنم،تەڵەیان بۆ پێم نایەوە.23بەڵام ئەی یەزدان،تۆ لە هەموو تەگبیرەکانیان بۆ کوشتنی من ئاگاداربووی.لە تاوانیان خۆش مەبە وگوناهەکەیان لەبەرچاوت مەسڕەوە.با لەبەردەمت تێکبشکێن،لە کاتی تووڕەبوونت سزایان بدە.ئیرمیا ١٩1یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ لای گۆزەکەر، گۆزەیەکی گڵ بکڕە. هەندێک لە پیرانی گەل و کاهینی پیر ببە،2بڕۆ دەرەوە بۆ دۆڵی بەنهینۆم کە لەلای داڵانی دەروازەی زبڵدانە، لەوێ ئەو پەیامە جاڕبدە کە پێتی دەڵێم.3بڵێ: ”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە.4لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام، ئەم شوێنەیان پیس کرد و تێیدا بخووریان بۆ خوداوەندەکانی دیکە سووتاند کە نەیان دەناسین، نە خۆیان و نە باوباپیرانیان و نە پاشایانی یەهودا، ئەم شوێنەیان پڕکرد لە خوێنی بێتاوانان.5نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، تاکو کوڕەکانیان بە ئاگر بسووتێنن و بیکەنە قوربانی سووتاندن بۆ بەعل، کە من نە فەرمانم پێکردبوو و نە فەرمووبووم و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو.6لەبەر ئەوە ئاگاداربن، سەردەمێک دێت، چیتر ئەم شوێنە پێی ناگوترێت تۆفەت یان دۆڵی بەنهینۆم، بەڵکو پێی دەگوترێت دۆڵی کوشتن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.8ئەم شارە وێران دەکەم و دەیکەمە جێگای تانە و تەشەری خەڵک، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە.9وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“10«ئینجا گۆزەکە لەبەرچاوی ئەو پیاوانە بشکێنە کە لەگەڵتدان،11پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ئاوا ئەم گەلە و ئەم شارە دەشکێنم، وەک چۆن دەفرە گۆزەکە کە نەتوانرێت جارێکی دیکە چاک بکرێتەوە. لە تۆفەت دەنێژرێن، هەتا ئەوەی جێی ناشتن نەمێنێت.“12یەزدان دەفەرموێت: ”ئاوا لەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەکەم، ئەم شارە وەک تۆفەت لێ دەکەم.13جا ماڵەکانی ئۆرشەلیم و کۆشکەکانی پاشایانی یەهودا وەک شوێنی تۆفەت گڵاو دەبن، هەموو ئەو ماڵانەی لە سەربانەکانیان بخووریان سووتاند بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ خوداوەندەکانی دیکە پێشکەش کرد.“»14ئینجا یەرمیا لە تۆفەت هاتەوە کە یەزدان بۆ پێشبینیکردن ناردبوویە ئەوێ، لە حەوشەکەی پەرستگای یەزدان ڕاوەستا و بە هەموو گەلی گوت:15«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”گوێ بگرن! من هەموو ئەو بەڵایە بەسەر ئەم شارە و بەسەر هەموو گوندەکانی دەوروبەریدا دەهێنم، ئەوەی سەبارەت بەو فەرمووم، چونکە کەللەڕەقییان کرد و گوێیان لە قسەی من نەگرت.“»ئیرمیا ٢٠1کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد،2لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە.3بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ،4چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر.5هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل.6تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“»7ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام،تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی.بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن،هەموو گاڵتەم پێ دەکەن.8هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم،جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم،چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام،گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ.9بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم،ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،»جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت،وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم،بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی وناتوانم بێدەنگ بم.10گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە:«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!»هەموو هاوڕێیەکانمچاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن:«بەڵکو فریوبخوات،ئینجا دەرەقەتی دێین وتۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.»11بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە،لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن،سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن،شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت.12ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە وناخ و دڵ دەپشکنیت،با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.13گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن!ستایشی یەزدان بکەن!چونکە هەژار ڕزگار دەکاتلە دەستی بەدکاران.14نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم!با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو!15نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم،زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی:«کوڕێکت بوو!»16با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێتکە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد.با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت،نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ،17چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم،جا دایکم دەبوو بە گۆڕم وسکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو.18بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟...more24minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.