Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
March 11, 2025ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤ئیشایا ٦٥: ٨ - ٦٦: ٢٤8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،چونکە خێروبێری تێدایە،“ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانمبۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم.9بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم وبەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.10جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل ودۆڵی عاخۆریش بە مۆڵگای مانگا،بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە.11«بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە وکێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە وبۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە،12چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر وهەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،قسەم کرد و گوێتان نەگرتبەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»13لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،بەڵام ئێوە برسی دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،بەڵام ئێوە تینوو دەبن،ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن.14ئەوەتا لە دڵخۆشیدابەندەکانم گۆرانی دەڵێن،بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن ولەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن.15لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتانوەک نەفرەت بەکاردەهێنن ویەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت.16ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات وئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخواتبە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون ولەبەرچاوم شاردرانەوە.17«بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ وزەوی نوێ بەدی دەهێنم وئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن ونە بە مێشکدا دێنەوە.18بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بنلەوەی من بەدی دەهێنم،چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم ودانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن.19بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم وبە گەلی خۆم شاد دەبم،چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.20«چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت ونە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێتبە گەنج دادەنرێت وئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵیوەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت.21خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.22خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،چونکە ڕۆژانی گەلەکەموەک ڕۆژانی دار دەبێت وهەڵبژێردراوانم خۆشی دەبیننلە کردارەکانی دەستیان.23بەخۆڕایی ماندوو نابن وبۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن ووەچەکانیان لەگەڵیاندان.24جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە وهێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.25گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،بەڵام نانی مار خۆڵە.لە هەموو کێوی پیرۆزمنە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٦1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئاسمان تەختی منە وزەویش تەختەپێمە.کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن ولەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟2ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«من ڕوو لەمە دەکەم:لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە ولەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.3بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێتوەک ئەوەیە مرۆڤ بکوژێت،ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو،وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت،ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات،وەک ئەوەیە خوێنی بەراز پێشکەش بکات وئەوەی بخوور دەسووتێنێت،وەک ئەوەیە بت بەرەکەتدار بکات.ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد ودڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو،4هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم وترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە،قسەم کرد و گوێیان نەگرت،بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد،ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.»5ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن:«براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە ولەبەر ناوی من دەریانکردن،بە تەوسەوە گوتیان: ”با یەزدان شکۆمەند بێت ودڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن.6دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،دەنگە لە پەرستگاوە!ئەمە دەنگی یەزدانەسزای شایستەی دوژمنانی دەدات.7«پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو.8کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێتیان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێتچەندین منداڵی دەبێت.»9یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت،سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت.10«ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن،ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن،بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن.11بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن وتێر و ئارام بنهەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە وچێژ ببینن.»12سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار وشکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ،جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن ولەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن.13وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات،منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم،بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.»14جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت وجەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات.جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت،بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت.15ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن،تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە،سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە.16لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەیحوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات،ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.17«پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە ناوەڕاستی ئەوانە کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18«من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.»19یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن.20هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.21هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.22یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت.23لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت.24«دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»...more19minPlay
March 10, 2025ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش وئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە ونە بیستوویانە،هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،تۆ تووڕە بوویت.ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.هەموو وەک گەڵا سیس بووین،تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکاتیان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە وبە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت وئێمە هەموو دەستکردی تۆین.9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە وهەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،تکایە، تەماشامان بکە!ئێمە هەموو گەلی تۆین.10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،بە ئاگر سووتێنراوە وهەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟ئیشایا ٦٥1«من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“2بە درێژایی ڕۆژ دەستمبۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون.3گەلێک بەردەوامبەرەو ڕووم پەستم دەکەن،گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت،4ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،گۆشتی بەراز دەخوات ولەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە.5دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە.6«ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان،7لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»یەزدان دەفەرموێت.«لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند ولەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە وسزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.»...more18minPlay
March 09, 2025ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩ئیشایا ٦٣: ١ - ١٩1ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێتبە بەرگی سوور لە بۆزراوە،ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوەبە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێممەزنم بۆ ڕزگاری.»2بۆچی بەرگت سوورە وبەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟3«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبووبە تەنها گوشەرم پەستەوە.لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا وهەموو جلەکەم لەکەدار بوو.4ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو وساڵی کڕینەوەی گەلم هات.5تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،هەڵچوونم پشتگیری کردم.6بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»7باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،کارەکانی کە شایستەی ستایشن،بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی وبەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.8فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.9لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو وفریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتنهەموو ڕۆژانی کۆن.10بەڵام ئەوان یاخی بوون وڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،جا لێیان بوو بە دوژمن ولەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.11ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستنلەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆیلەنێویان دانا؟12کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موساهێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،13ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،14وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کردبۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.15لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.16بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت وئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.17ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،هۆزەکانی میراتەکەت.18بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.19ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین....more19minPlay
March 08, 2025ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢1ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،چونکە یەزدان دەستنیشانی کردوومبۆ مژدەدان بە هەژاران.منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان وئازادکردنی کۆیلەکان،2بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان وڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.3ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ،زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.4کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە ووێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە.شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوەکە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.5بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن وکوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.6ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان،پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان.سامانی نەتەوەکان دەخۆن وشانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.7گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن،لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن.ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن،خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.8«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت،ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە وپەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.9توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن ووەچەشیان لەنێو گەلاندا.هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێنکە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»10بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان،گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت،چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم،کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا،وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوەیان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.11وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات ووەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت،ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایشلەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.ئیشایا ٦٢1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم ولە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابمهەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە وڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.ناوێکی نوێت لێ دەنرێتکە دەمی یەزدان دیاری دەکات.3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان وتاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» وچیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»،خاکەکەشت، «بەعولە»،چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،خاکەکەشت مێردی دەبێت.5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،ئۆقرە مەگرن،7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت وناوداری دەکات لە زەویدا.8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی وبە هێزی بازووی سوێندی خوارد:«چیتر دانەوێڵەکەتناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت وشەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،نامۆکان نایخۆنەوە،9بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە وستایشی یەزدان دەکەن،ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوەلە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»10تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!ڕێگای گەل خۆش بکەن.ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!لە بەرد پاکی بکەنەوە.ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.11ئەوەتا یەزدانبە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:«بە شاری سییۆن بڵێن،”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی وخەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»12ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،«ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،«شارە بەجێنەماوەکە»....more20minPlay
March 07, 2025ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢ئیشایا ٥٩: ١ - ٦٠: ٢٢1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،گوێشی گران نییە بۆ بیستن،2بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەستلەنێوان ئێوە و خوداتان،گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوەتاکو گوێتان لێ نەگرێت.3لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو وپەنجەکانیشتان بە تاوان،لێوەکانتان بە درۆ دوان وزمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە.4کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا وکەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات.پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن.بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت.5هێلکەی ماریان هەڵهێنا،تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن.ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت،ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن.6تەونەکانیان نابێتە بەرگ وخۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن،کردارەکانیان کرداری خراپەن وکردەوەی دەستیان ستەمە.7پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان.بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە،وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە.8ڕێگای ئاشتی پێنازانن،دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان.ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد،هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن.9لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوور کەوتەوە وڕاستودروستی پێمان ناگات.چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت،بە هیواین ڕۆشنایی بێت،بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین.10وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین،وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین.لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین،لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین.11هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین،وەک کۆتر دەگمێنین،چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە،بە هیوای ڕزگارین،بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە.12بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون،گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن.یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون،دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین:13یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان،لادان لە ڕێگای خودای خۆمان،هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە،دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن.14دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە وڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت.ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە وڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە.15ڕاستی ون بووە وئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر.یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بووکە دادپەروەری نەبوو.16بینی کەس نەبوو،سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو.بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین،ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.17ڕاستودروستی وەک زرێ لەبەرکرد وکڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری،بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد،دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا.18بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت،سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات،بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.19خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن،خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی،چونکە یەزدان وەک لافاو دێت،بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.20«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن،بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.21یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،»یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا ٦٠1«ئەی ئۆرشەلیم هەستە! پڕشنگ بدەوە، چونکە ڕووناکییت هات،شکۆمەندی یەزدانیش بەسەرتدا گزنگی داوە.2ئەوەتا تاریکی زەوی داپۆشیوە وهەوری تاریش نەتەوەکان.بەڵام یەزدان بەسەر تۆدا گزنگ دەدات،شکۆمەندییەکەشی بەسەرتەوە دەبینرێت.3نەتەوەکان بەرەو ڕووناکی تۆ دێن،پاشاکانیش بەرەو گزنگی ڕووناکییت.4«چاو هەڵبڕە بۆ دەوروبەری خۆت و تەماشا بکە!هەموو کۆبوونەوە و بۆ لای تۆ هاتن،کوڕەکانت لە دوورەوە دێن وکچەکانیشت لە ئامێز دەگرن.5ئینجا تەماشا دەکەیت و ڕووناکییت لێ دەبارێت،لە خۆشیدا دڵت دادەخورپێت،چونکە سامانی دەریا بۆ تۆ دەگوازرێتەوە،دەوڵەمەندی نەتەوەکان بۆ لای تۆ دێت.6ڕەوە وشتر زەویت دادەپۆشێت،وشترەکانی میدیان و عێفا.هەموو لە شەباوە دێن،زێڕ و بخووریان بارکردووە،ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنن.7هەموو مەڕی قێدار بۆ تۆ کۆدەکرێتەوە،بەرانەکانی نەبایۆت لەژێر دەستتدان،بە پەسەندییەوە سەردەخرێنە سەر قوربانگاکەم وپەرستگای شکۆمەندیم شکۆمەند دەکەم.8«ئەوانە کێن وەک هەور دەفڕن ووەک کۆتر بەرەو ماڵەکانیان؟9بێگومان دوورگەکان چاوەڕوانی منن،هەروەها کەشتییەکانی تەرشیش لەپێشەوەنبۆ هێنانی کوڕەکانت لە دوورەوە،زێڕ و زیوەکانیشیان لەگەڵیاندایەبۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارت،خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلکە شکۆداری کردیت.10«نەوەی بێگانە شووراکانت بنیاد دەنێنەوە،پاشاکانیان خزمەتت دەکەن.هەرچەندە لە کاتی تووڕەییمدا لێم دایت،بەڵام لە کاتی ڕەزامەندیمدا بەزەییم پێتدا دێتەوە.11دەروازەکانت هەمیشە واڵا دەبن،شەو و ڕۆژ داناخرێنبۆ هێنانی سامانی نەتەوەکان بۆت وپاشاکانیشیان بە پێش دەدرێن،12چونکە ئەو نەتەوە و شانشینەی خزمەتت نەکات لەناودەچێت وبە تەواوی وێران دەبێت.13«شانازی لوبنان بۆ تۆ دێت،داری سنەوبەر، کاژ و سەروو پێکەوە،بۆ ڕازاندنەوەی جێی پیرۆزگاکەم وشوێنی پێیەکانم شکۆدار دەکەم.14کوڕی ئەوانەی تۆیان زەلیل کرد بە کڕنۆشەوە دێن بۆ لات،هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکردیت کڕنۆش بۆ بنی پێت دەبەن وپێت دەڵێن: شاری یەزدان،سییۆنی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.15«لە جێی ئەوەی بەجێماو و ڕق لێبوو وبێ ڕێبوار بیت،دەتکەمە شانازی هەتاهەتایی،شادی نەوە دوای نەوە.16لە شیری نەتەوەکان دەخۆیت،لە مەمکی شاهانە شیر دەخۆیت.جا دەزانیت کە منی یەزدان، ڕزگارکەری تۆم،ئەوەی تۆ دەکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.17لە جیاتی بڕۆنز زێڕ ولە جیاتی ئاسنیش زیو دەهێنم،لە جیاتی داریش بڕۆنز ولە جیاتی بەردیش ئاسن دەهێنم.سەلامەتی دەکەمە سەرپەرشتیارت وڕاستودروستی دەکەمە سەرکارت.18ئیتر نە ستەم لە خاکەکەتدا دەبیسترێتنە وێرانی و شکانیش لە سنوورەکانت،بەڵکو شووراکانت ناو لێ دەنێیت: ”ڕزگاری“ ودەروازەکانیشت ”ستایش“.19ئیتر خۆر بۆت نابێتە ڕووناکی ڕۆژ،درەوشانەوەی مانگیش نابێتە سەرچاوەی ڕووناکی تۆ،بەڵکو یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی،خوداشت دەبێتە شکۆمەندیت.20لەمەودوا خۆری تۆ ئاوا نابێت،مانگی تۆ کەم ناکات،چونکە یەزدان بۆت دەبێت بە ڕووناکی هەتاهەتایی،ڕۆژانی ماتەمینیت تەواو دەبێت.21لەو کاتەدا گەلەکەت هەمووی ڕاستودروست دەبن،زەویش بۆ هەتاهەتایە موڵکی خۆیان دەبێت.ئەوەی من ناشتوومن نەمامن،دەستکردی منن بۆ شکۆمەندبوونم.22بچووک دەبێت بە هەزار وبچووکترین بە نەتەوەیەکی مەزن.من یەزدانم،لە کاتی خۆیدا پەلەی لێ دەکەم.»...more15minPlay
March 06, 2025ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١4وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی،بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن.ئەمڕۆ ناتوانن بەڕۆژوو بن وچاوەڕێ دەکەن لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت.5ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات،وەک زەل سەری دادەنەوێنێت ولەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو،یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟6«ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت:کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە وگرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە،چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن وهەموو نیرێک بشکێنن؟7ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت وهەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە،کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت وخۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟8ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە،تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات،ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات وشکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە.9ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە،هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام.«ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت وواز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت،10هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت وپێداویستی زەلیل دابین بکەیت،ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە وتاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت.11یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات ولە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات وجەستەت بەهێز دەکات.وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت،کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت.12گەلی تۆ کەلاوە داڕووخاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە،بناغەکان هەڵدەستێننەوە، کە لە نەوەکانی پێشووەوەیە،ئینجا ناوت لێ دەنێن، ”بنیادنەرەوەی شوورا“ و”ئاوەدانکەرەوەی کۆڵانەکان“.13«ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند،لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت،ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت وڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە،ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت وبەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت،14ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت وسواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم ومیراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.»یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی.ئیشایا ٥٩1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،گوێشی گران نییە بۆ بیستن،...more19minPlay
March 05, 2025ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣6بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،بێگومان ئەوان پشکی تۆن.هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو وپێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟7جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.8لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەیهێمای بتەکەتت داناوە.پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،ناموسی ئەوانت بینی.9بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ وبۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!10درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوەلەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.11«لە کێ ترسایت و تۆقیتوا ناپاکیت لەگەڵ کردم،منت لە دڵت نەهێشتەوە ولەبیرت کردم؟ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگملە من نەترسایت؟12من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،کە هیچ سوودیان بۆت نییە.13کاتێک هاوار دەکەیت،با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،تەنانەت شنەبا دەیانبات.بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ مندەبێت بە میراتگری خاکەکە،کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»14یەزدان دەفەرموێت:«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»15خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،هەروەها لەگەڵ ئەوانەدامکە دڵشکێنراون و بێفیزن،بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.16هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم وهەتا کۆتایی تووڕە نابم،چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.17لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.18ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،19وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،چاکیشی دەکەمەوە،»یەزدان دەفەرموێت.20بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوونکە ناتوانێت ئارام بێتەوە،ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.21خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»ئیشایا ٥٨1«پڕ بە گەرووت هاوار بکە و مەیگەڕێنەوە،وەک کەڕەنا دەنگت بەرز بکەوە!یاخیبوونەکەی گەلەکەم بە خۆیان ڕابگەیەنە،گوناهەکانی بنەماڵەی یاقوبیش بە خۆیان.2ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن وخۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم،وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت وحوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت.داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن وخۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا.3دەڵێن: ”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین،خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“«وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن وهەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە....more19minPlay
March 04, 2025ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دادپەروەری بپارێزن وڕاستودروستی ئەنجام بدەن،چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت وڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت.2خۆزگە بەو مرۆڤەی ئەمە دەکات وبەو ئادەمیزادەی توند دەستی پێوە دەگرێت،ئەوەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزێت ودەستی دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپەیەک.»3با ئەو بیانییەی خۆی داوەتە پاڵ یەزدان نەڵێت:«یەزدان بە تەواوی جیام دەکاتەوە لە گەلەکەی.»با خەساویش نەڵێت:«ئەوەتا من تەنها دارێکی وشکم.»4لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەو خەساوانەی ڕۆژەکانی شەممەم دەپارێزن،ئەوە هەڵدەبژێرن کە دڵم پێی خۆشە ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە،5لەناو پەرستگای خۆم و دیوارەکانییادەوەری و ناویان پێدەدەم،لە کوڕان و لە کچان باشترن بۆیان.ناوێکی هەتاهەتاییان پێدەدەمکە نابڕدرێتەوە.6ئەو بیانییانەش کە خۆیان داوەتە پاڵ یەزدانبۆ پەرستنی وبۆ خۆشویستنی ناوی یەزدانهەتا بۆی ببن بە بەندە،هەموو ئەوانەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزن ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە7دەیانهێنمە کێوی پیرۆزم،لە ماڵی نوێژم دڵخۆشیان دەکەم.قوربانی سووتاندن و سەربڕاویانمایەی ڕەزامەندین لەسەر قوربانگاکەم،چونکە ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێتبۆ هەموو گەلان.»8یەزدانی باڵادەست،ئەوەی دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە، دەفەرموێت:«زیاتر کۆدەکەمەوەلەگەڵ ئەوانەی کە کۆمکردوونەتەوە.»9ئەی هەموو گیانلەبەرانی دەشتودەر،ئەی هەموو گیانلەبەرانی دارستان، وەرن، بخۆن!10ئێشکگرەکانی گەل هەموو کوێرن،نەزانن.هەموو سەگی لاڵن،ناتوانن بوەڕن.خەونبین و پاڵکەوتوون،حەزیان لە خەوە.11سەگەکان چاو برسین،تێربوون نازانن.ئەوان شوانن و تێناگەن،هەموو ملی ڕێی خۆیان گرت،هەریەکە و بۆ قازانج لەلای خۆیەوە.12دەڵێن: «وەرن شەراب بهێنین!با مەی بنۆشین!بەیانیش وەک ئەمڕۆ دەبێت،بەڵکو زۆر باشتریش.»ئیشایا ٥٧1ڕاستودروستان لەناودەچن،کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،بەڵام کەس تێناگاتکە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوەبۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.2ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەردێتە ناو ئاشتییەوە،لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.3«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!4گاڵتە بە کێ دەکەن؟لە کێ دەم دەکەنەوە وزمان درێژ دەکەن؟ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون وتوخمی درۆ نین؟5ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان ولەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی....more19minPlay
March 03, 2025ئیشایا ٥٥: ١ - ١٣ئیشایا ٥٥: ١ - ١٣1«هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،وەرن بۆ ئاو،ئەوانەش کە پارەیان نییە،وەرن، بکڕن و بخۆن!وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخشەراب و شیر بکڕن.2بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.3گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود.4ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان.5ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت وئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،چونکە شکۆمەندی کردیت.»6ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.7با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت وخراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.8«بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە وڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.9«هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا وبیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.10هەروەک چۆن باران و بەفرلە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە وناگەڕێنەوە ئەوێ،بەڵکو زەوی ئاو دەدەن ووای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت وتۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن،11فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات وسەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.12ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە وبە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،چیاکان و گردەکانلەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،هەموو دارەکانی دەشتودەریشبە دەست چەپڵە لێ دەدەن.13لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت ولە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،نیشانەیەکی هەتاهەتاییکە لەناو ناچێت.»...more19minPlay
March 02, 2025ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧ئیشایا ٥٣: ٥ - ٥٤: ١٧5بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.6هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەیخستە سەر ئەو.7زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد،بەڵام دەمی نەکردەوە.ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا،وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە،ئەو دەمی نەکردەوە.8بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا.بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا،لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا.9گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا،دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا،هەرچەندە ستەمکاری نەکرد وفڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.10بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت،لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان،نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت،خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت.11لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت،ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت،بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات وئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.12لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم،لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات،چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد ولەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت وداکۆکی لە یاخیبووان کرد.ئیشایا ٥٤1«ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ،ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ،چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراوزیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،»یەزدان دەفەرموێت.2«شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە،پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە،دەست مەگێڕەوە،گوریسەکانت درێژ بکە وسنگەکانت توند بچەقێنە،3چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت،نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن وشارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە.4«مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت.گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت.ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت،ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە،5چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە،ناوی یەزدانی سوپاسالارە.ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە،پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی.6وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژانیەزدان بانگت دەکاتەوە،وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،»خودات دەفەرموێت.7«بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت،بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە.8بە زریانی تووڕەییەوەبۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی،بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتاییبەزەییم پێتدا هاتەوە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە.9«ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ منئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت.ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم ولێت ڕانەخوڕم.10هەرچەندە چیاکان نامێنن وگردەکان دەهەژێن،بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت وپەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە.11«ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە،ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم،بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم.12قوللەکانت دەکەم بە یاقووت ودەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار،هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها.13هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن وئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت.14بە ڕاستودروستی دەچەسپێیتدوور لە جەوروستەم،چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت،هەروەها دووریت لە تۆقینیش،چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە.15ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت،ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت.16«ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێناکە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات،چەکی گونجاو دروستدەکات،هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت.17هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت وهەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە.ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە،بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە....more18minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.