Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
March 01, 2025ئیشایا ٥٣: ١ - ٦ئیشایا ٥٣: ١ - ٦1کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد وهێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟2بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد،وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد.نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت،نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین.3ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە،پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە،ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی.4بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،ئازارەکانی ئێمەی برد،ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،لێی دراوە و زەلیلە.5بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.6هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەیخستە سەر ئەو....more17minPlay
February 28, 2025ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١1ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە!بەرگی هێزت لەبەر بکە،ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز،بەرگی جوانیت بپۆشە،چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوتخەتەنەنەکراو و گڵاو.2ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە وخۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە.ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن،کۆتەکانی ملت بکەرەوە.3ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بەخۆڕایی فرۆشران،بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»4هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ،لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»5یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟«گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا وفەرمانڕەواکانی دەلوورێنن،بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیشکفر بە ناوی من دەکرێت.6لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن،لەو ڕۆژەدا دەزاننئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.»یەزدان دەفەرموێت.7چەند جوانە لەسەر چیاکانپێیەکانی مزگێنیدەران،ڕاگەیەنەری ئاشتی،مزگێنیدەری خۆشی،ڕاگەیەنەری ڕزگاری،ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن:«خودات پاشایەتی دەکات!»8گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن،پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن،بە چاوی خۆیان دەبیننکاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.9ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم،پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات،بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.10یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکاتلەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان،هەر چوار لای زەویشڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.11ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان،جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە!دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن!لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!12بەڵام بە پەلە دەرناچن،بە هەڵاتن ناڕۆن،چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات،خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.13ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات،بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.14وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما،دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو،وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،15ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن،لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن،چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن،ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.ئیشایا ٥٣1کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد وهێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟...more17minPlay
February 27, 2025ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣2بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم،ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی،لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن،لە تینووان دەمرن.3تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان،گوش دەکەم بە پۆشاکی.»4یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشیبۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم.هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە،گوێی من بەئاگا دەهێنێتبۆ سەرنجدان وەک قوتابی.5یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە،منیش یاخی نەبووم،بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە.6پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن،ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە.ڕووی خۆمم دانەپۆشی لەگاڵتەپێکردن و تفلێکردن.7لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ڕیسوا نابم،لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد،دەزانم شەرمەزار نابم.8ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە،کێ سکاڵا لە من دەکات؟با پێکەوە ڕابوەستین،کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟با لێم بێتە پێش!9ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن،مۆرانە دەیانخوات.10کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت وگوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات وڕووناکی نابینێت،با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت وپاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی.11بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە،مەشخەڵ داگیرسێنن،بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان وبەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند.لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێتلەناو ئازاردا ڕادەکشێن.ئیشایا ٥١1«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن،ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن:تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون وکونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،2تەماشای ئیبراهیمی باوکتان بکەن،بڕواننە سارا، ئەوەی ئێوەی بووە،چونکە کە بانگم کرد تەنها یەک کەس بوو،بەرەکەتدارم کرد و زۆرم کرد.3بێگومان یەزدان دڵنەوایی سییۆن دەکات،دڵنەوایی هەموو کاولبووەکانی دەکات.چۆڵەوانییەکانی وەک عەدەن لێ دەکات وشیوە وشکەکانی وەک باخچەی یەزدان.شادی و خۆشی تێدا دەبینرێتەوە،سوپاس و دەنگی مۆسیقا.4«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن،ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن،چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت ودادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم.5ڕاستودروستیم نزیکە،ڕزگاریم بەڕێوەیە،بازووی من دادوەری بۆ گەلان دەکات.دوورگەکان چاوەڕێی منن،هیوایان بە بازووی منە.6چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن ولە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن،چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە وزەوی وەک جل دادەڕزێت ودانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن.بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت،ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.7«ئەی ئەوانەی ڕاستودروستی دەزانن، گوێم لێ بگرن،ئەی ئەو گەلەی فێرکردنەکەم لەناو دڵیانە:مەترسن لەوەی خەڵکی گاڵتەتان پێ بکەن،لە جنێوەکانیان مەتۆقن،8چونکە وەک کراس مۆرانە دەیانخوات ووەک خوری کرم لێیان دەدات،بەڵام ڕاستودروستی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت وڕزگاریشم بۆ نەوەی نەوەکان.»9بەئاگا بە، بەئاگا بە! هێز لەبەر بکە،ئەی بازووی یەزدان،بەئاگا بە وەک لە ڕۆژگارە دێرینەکان،وەک لە سەردەمانی پێشوو!ئایا تۆ نەبوویت کە ڕەهەڤت لەتکرد،کە ئەو ئەژدیهایەت بە سەختی پێکا؟10ئایا تۆ نەبوویت دەریات وشک کرد،ئاوی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی،ئەوەی قووڵایی دەریای کردە ڕێگابۆ پەڕینەوەی ئەوانەی کڕاونەتەوە؟11جا ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،شادییەکی هەتاهەتایی لەسەر سەریانە.خۆشی و شادی پێیان دەگەن وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.12«منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم.تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت،یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟13تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت،کە ئاسمانی لێککردووەتەوە وزەوی دامەزراندووە،کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووەلە تووڕەیی ستەمکار،کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟14بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن،لەناو زیندان نامرن،نانیان کەم نابێت،15چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم،ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت،ناوم یەزدانی سوپاسالارە.16من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە وبە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە،من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا وزەویم دامەزراند،کە بە سییۆن دەڵێم: ”تۆ گەلی منیت.“»17بەئاگا بە! بەئاگا بە!ئۆرشەلیم هەستە!ئەوەی جامی تووڕەییتبە دەستی یەزدان خواردەوە،خڵتی جامی بەلاداهاتنتخواردەوە و چۆڕاندتەوە.18کەس نییە ڕێنمایی بکاتلە هەموو ئەو کوڕانەی بۆی لەدایک بوون،کەس نییە دەستی بگرێتلە هەموو ئەو کوڕانەی بەخێوی کردن.19کارەساتەکان بە جووت بە پیرتەوە هاتوون،کاولبوون و وردوخاشبوون، قاتوقڕی و شمشێر.کێ دەتوانێت بۆت بلاوێنێتەوە؟کێ دەتوانێت دڵنەواییت بکات؟20کوڕەکانت گرمۆڵە بوون و ڕاکشانلەسەر سووچی هەموو شەقامێکوەک ئاسک لەناو تۆڕدا.پڕن لە تووڕەیی یەزدان ولە سەرزەنشتی خودات.21لەبەر ئەوە ئێستا گوێ لەمە بگرە ئەی زەلیلەکە،ئەی سەرخۆش، بەبێ شەراب سەرخۆش بوویت.22یەزدانی باڵادەستت ئەمە دەفەرموێت،خوداکەت کە پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات:«ئێستا ئەو جامە لە دەستت دەبەم کە وا دەکات بەلادابێیت،لەمەودوا لەو جامەی کە جامی تووڕەیی منە ناخۆیتەوە.23دامە دەست ئەشکەنجەدەرانت،ئەوانەی بە گیانی تۆیان گوت:”بچەمێوە بۆ ئەوەی بپەڕینەوە.“جا پشتت وەک زەوی دانا،وەک شەقام بۆ ئەوانەی دەپەڕنەوە.»...more15minPlay
February 26, 2025ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١ئیشایا ٤٨: ١ - ٥٠: ١1«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل،ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون،ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن،ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن،بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی،2بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز وخۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیلکە ناوی یەزدانی سوپاسالارە:3سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە،لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن،لەپڕ کردم و ڕوویان دا.4دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن وملتان دەماری ئاسنینە وناوچەوانتان بڕۆنزە.5لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن،وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت،نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی،خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“6ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی.ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟«وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت،ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن.7ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون،بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبووننەوەک بڵێن،”ئەوەتا دەمانزانی.“8هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان،لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە.باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن،لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“9لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم،لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم،نەوەک بتانبڕمەوە.10ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو،لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە.11لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم،چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم.12«ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن.ئەوە منم،من سەرەتا و من کۆتاییم.13دەستی من زەوی دامەزراند،دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە.کاتێک من بانگیان دەکەم،پێکەوە دەوەستن.14«هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن!کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان،هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات،بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت.15من، من قسەم کرد و بانگم کرد،هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت.16«وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن:«لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد،کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.»ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی ناردلەگەڵ ڕۆحی خۆی.17یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،ئەمە دەفەرموێت:«من یەزدانی پەروەردگارتانم،فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر.18خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا.19نەوەکانتان وەک لم دەبوو،وەچەتان وەک دەنکی لم،ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە ونە لەناودەچوو.»20لە بابل بچنە دەرەوە،لە بابلییەکان هەڵبێن!بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،جاڕی ئەمە بدەن.سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە،بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.»21تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،تاشەبەردی شەقکرد وئاو تەقییەوە.22یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»ئیشایا ٤٩1ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،منی کردە تیرێکی تیژکراو،لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.3بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»4منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،بەڵام دادم لەلای یەزدانە وپاداشتم لای خودامە.»5ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە وئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم وخوداشم دەبێتە هێزم،6ئەو دەفەرموێت:«ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیتبۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب وبۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکانتاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.»7یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:«پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،میرانیش کڕنۆش دەبەن،لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە ولەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،بۆ بوژاندنەوەی زەوی،بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،9بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“«لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.10نە برسی دەبن و نە تینوو،نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات وبۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.11هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا وڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.12ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن وئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە وئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»13ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،ئەی زەوی، شادمان بە!چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات وبەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.14بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!پەروەردگار لەبیری کردم.»15«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.16ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.17کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.18چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.19«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران وخاکەکەشت ڕووخێنرا،بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.20ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێتکە کوڕانی سەردەمی سک سووتاویت دەڵێن:”ئەم جێیە تەنگە بۆمان،جێمان بکەرەوە با نیشتەجێ بین.“21لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ ئەمانەی بۆ من بووکە من سک سووتاو و نەزۆکم،دوورخراوە و دەربەدەرم؟ئەی کێ بەخێوی کردن؟ئەوەتا من بە تەنها مابوومەوە،ئەمانە لەکوێ بوون؟“»22یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من دەست بۆ نەتەوەکان بەرز دەکەمەوە،بۆ گەلانیش ئاڵای خۆم بەرز دەکەمەوە،جا کوڕەکانت بە باوەش دەهێنن وکچەکانیشت لەسەر شانیان هەڵدەگرن.23پاشاکان تۆ پەروەردە دەکەن،شاژنەکانیان دەبنە دایەنی تۆ،ڕوویان لە زەوی دەبێت،کڕنۆشت بۆ دەبەن و تۆزی پێیەکانت دەلێسنەوە،ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.ئەوانەی شەرمەزار نابن ئەوانەن چاوەڕوانی منن.»24ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟25بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت،دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت.من دژایەتی دژەکانت دەکەم ومن منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.26وا دەکەم ستەمکارانت گۆشتی خۆیان بخۆن ووەک شەرابی شیرین، بە خوێنی خۆیان سەرخۆش بن.جا هەموو مرۆڤ دەزانێتمن کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم،ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»ئیشایا ٥٠1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«کوا تەڵاقنامەی دایکتانئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟یان خاوەن قەرزەکانم کێن،ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران،لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا....more18minPlay
February 25, 2025ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥ئیشایا ٤٦: ١ - ٤٧: ١٥1بێل چۆکی دادا و نەبۆ چەمایەوە،بتەکانیان بارن بۆ ڕەشەوڵاخ.ئەوەی باری دەکەن باری هەڵگیراون،بارن بەسەر ئاژەڵە ماندووەکانەوە.2هەموو چەمانەوە، پێکەوە چۆکیان دادا،نەیانتوانی بارەکە دەرباز بکەن وئەوان خۆشیان ڕاپێچ کران.3«ئەی بنەماڵەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەی ئەوانەی هەڵمگرتوون لەو کاتەوەی لەناو ڕەحم بوونە،لەو ڕۆژەوەی کە لەدایک بوونە گرنگیم پێداون.4هەتا پیریش بن هەر من ئەوم،هەتا ڕیش سپیێتیش هەر من هەڵتاندەگرم.من دروستم کردوون و ئێوە باری منن،هەر من هەڵدەگرم و دەرباز دەکەم.5«بە کێ هاوشێوەم دەکەن و یەکسانم دەکەن وهاووێنەم دەکەن بۆ ئەوەی لە یەک بچین؟6ئەوانە زێڕ لە کیسەوە بەتاڵ دەکەن وزیویش بە تەرازوو دەکێشن،زێڕنگەرێک بەکرێ دەگرن و دەیکاتە خوداوەندێک،ڕوو لە زەوی دەکەن بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبەن.7دەیخەنە سەر شان، هەڵیدەگرن،لە جێی خۆی دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕاوەستێت،لە جێی خۆی ناجوڵێتەوە.هاواری بۆ دەکات و وەڵام ناداتەوە،لە تەنگانەکەی ڕزگاری ناکات.8«ئەمەتان لەبیر بێت و وردبنەوە!ئەی یاخیبووان، بیخەنە مێشکتانەوە.9سەرەتاکانتان لەبیر بێت کە لە کۆنەوەیە،بە ڕاستی من خودام و یەکێکی دیکە نییە،خودام و هیچی دیکە نییە وەک من.10لە سەرەتاوە کۆتاییم ڕاگەیاندووە،لە کۆنەوەش ئەوەی هێشتا نەکراوە.فەرمووم: ”ڕاوێژی من سەر دەگرێت،هەموو ئەوەی پێم خۆشە دەیکەم.“11داڵ لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگ دەکەم،لە خاکێکی دووریشەوە ئەوەی ئامانجی من بەجێدەگەیەنێت.فەرمووم و ئەنجامی دەدەم،دامڕشتووە و دەیکەم.12ئەی کەللەڕەقەکان، گوێم لێ بگرن،ئەی دوورەکان لە ڕاستودروستی.13ڕاستودروستی خۆمم نزیک خستووەتەوە،دوور ناکەوێتەوە وڕزگاربوونم دوا ناکەوێت.ڕزگاری بە سییۆن دەبەخشم،بە ئیسرائیلی شکۆمەندیم.ئیشایا ٤٧1«دابەزە و لەسەر خۆڵ دابنیشە،ئەی بابلی کچە پاکیزە.بەبێ تەخت لەسەر زەوی دابنیشە،کچی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتناسک و نازدار.2دەستاڕ ببە و باراش بهاڕە،عەبات فڕێبدە،دامێن هەڵبکە و قاچ بەدەرخە،لە ڕووبارەکان بپەڕەوە.3ڕووتیت دەردەکەوێت،هەروەها ڕیسواییت دەبینرێت.تۆڵەی خۆم دەکەمەوە ولە کەس نابوورم.»4ئەوەی دەمانکڕێتەوە ناوی یەزدانی سوپاسالارە،پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.5«بێدەنگ دابنیشە و وەرە ناو تاریکییەوە،شاری شاهانەی بابلییەکان،چونکە چیتر پێت ناگوترێتشاژنی شانشینەکان.6تووڕە بووم لە گەلی خۆم ومیراتی خۆمم گڵاوکرد.ئەوانم دا بە دەست تۆوە،تۆش لەگەڵیاندا بە بەزەیی نەبوویت.تەنانەت لەسەر پیرەکانیشنیری خۆتت زۆر قورس کرد.7گوتت: ”بۆ هەتاهەتایەدەبمە شاژن!“بەڵام لەم ڕووداوانە وردنەبوویتەوە،بیرت لە کۆتاییەکەی نەکردەوە.8«ئێستا گوێ لەمە بگرە، ئەی سۆزانی،ئەی دانیشتوو بە ئاسوودەیی،ئەی ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”هەر خۆم و بەس!نە بێوەژن دەبم ونە سک سووتاوی دەزانم.“9لەپڕ لە یەک ڕۆژدائەم دووانەت بەسەردێت،سک سووتان و بێوەژنیێتی.بە تەواوی بەسەرت دێت،سەرەڕای زۆری جادووگەری وسەرەڕای لە ڕادەبەدەر نوشتەکردنت.10پشتت بە خراپەکارییەکانت بەست وگوتت: ”کەس نامبینێت.“داناییەکەت و زانینەکەت تۆیان لەڕێ لادا،لە دڵی خۆتدا گوتت:”هەر خۆم و بەس.“11خراپەیەکت بەسەردێت،سەرهەڵدانەکەی نازانیت،بەڵایەکت بەسەردێت.ناتوانیت ڕەتی بکەیتەوە،لەپڕ کاولبوونێکت بەسەردێتپێی نازانیت.12«جا بەردەوام بە، بە نوشتەکانت وبە زۆری جادووگەریت،ئەوەی لە مێردمنداڵیتەوە تێیدا ماندوو بوویت،بەڵکو سوودی هەبێ بۆت،بۆ ئەوەی بیانترسێنیت!13هێزت لەبەر بڕا لە زۆری ڕاوێژەکانت!با ئەستێرەناسەکانت بێنە پێشەوە،ئەوانەی ئاسمان دابەش دەکەن وچاو لە ئەستێرەکان دەبڕن ومانگ لەدوای مانگ پێشبینی دەکەن،با ئەوانە ڕزگارت بکەنلەوەی بەسەرت دێت.14ئەوەتا وەک پووشیان لێدێت،ئاگر دەیانسووتێنێت.لە دەست بڵێسەفریای گیانی خۆیان ناکەون.ئەو پشکۆ خەڵووزە بۆ خۆگەرمکردنەوە نییە،ئەو ئاگرەش بۆ دانیشتن لەبەردەمی نییە.15ئەو جادووگەرانەی لە مێردمنداڵیتەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکردن وپێیانەوە ماندوو بوویت،بەو دەردە دەچن.هەرکەسە و ملی ڕێی خۆی دەگرێت،کەس نییە ڕزگارت بکات....more14minPlay
February 24, 2025ئیشایا ٤٤: ١ - ٤٥: ٢٤ئیشایا ٤٤: ١ - ٤٥: ٢٤1«ئێستا یاقوبی بەندەم،ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە.2دروستکەر، یارمەتیدەرت،شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،یەزدان ئەمە دەفەرموێت:مەترسە یاقوبی بەندەم،یەشوروونی هەڵبژاردەم،3چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم ولافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا،ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم وبەرەکەتم بەسەر توخمت.4جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەنوەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.5ئەمەیان دەڵێت: ”من سەر بە یەزدانم،“ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت،ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت: ”بۆ یەزدانە“ وبە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت.6«یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:من سەرەتا و من کۆتاییم،لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.7کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات،با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمملەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە وداهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت،با پێیان ڕابگەیەنن.8مەتۆقن و مەترسن.ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.»9شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن،شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن.شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن ونازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن.10کێ شێوەی خودایەکی کێشاوەیان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟11ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن.وەستاکانی لە مرۆڤن،هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن،پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن.12ئاسنگەر بە ئامێرەکانیپارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە.بە چەکوش شێوەی دەکات،بە هێزی بازووی دروستی دەکات.برسی دەبێت هێزی نییە،ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو.13دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا،نیشانی کرد بە نیشانکەر،بە ئەسکەنە دروستی دەکات.بە پرگال وێنەی دەکێشێت،جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات،وەک جوانی مرۆڤبۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت.14دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە،یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد،بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات،یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد.15جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن،لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە،دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت.بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات،دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی.16نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت،لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات،گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت.هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها!گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.»17پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی،ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات.نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت:«ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.»18نازانن و تێناگەن،چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین ومێشکیان لە تێگەیشتن.19لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە وزانین و تێگەیشتنی نییەهەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد،بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم.ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون،بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟»20لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد.گیانی خۆی ڕزگار ناکات،ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟»21«ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب،ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت،شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت.ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت.22یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە،گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان.بگەڕێوە بۆ لام،چونکە تۆم کڕییەوە.»23ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن!هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان،ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە،چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە ولە ئیسرائیل شکۆدارە.24«یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،ئەمە دەفەرموێت:«من یەزدانم،دروستکەری هەموو،بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە،زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو،25نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە،فاڵگرەوەم گێل کرد.دانام گەڕاندەوە دواوە،زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی.26وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت،پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات،سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت: ”ئاوەدان دەبێتەوە،“بە شارۆچکەکانی یەهوداش: ”بنیاد دەنرێنەوە،“سەبارەت بە کەلاوەکانیش: ”نۆژەنیان دەکەمەوە،“27بە دەریا دەڵێت: ”وشک بە،منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“28سەبارەت بە کۆرش دەڵێت: ”ئەو شوانی منە،هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی.سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت: ’با بنیاد بنرێتەوە،‘بە پەرستگاش دەڵێت: ’با دابمەزرێتەوە.‘ “»ئیشایا ٤٥1«یەزدان بەم شێوەیە بە کۆرشی دەستنیشانکراوی دەفەرموێت،ئەوەی دەستی ڕاستیم گرتبۆ ئەوەی لەبەردەمی ئەو نەتەوەکان بخەمە ژێر ڕکێفم وپاشایان چەک بکەم،بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا دەروازەکان بکەمەوە ودەرگاکان دانەخرێن:2”من لەپێشتەوە دەڕۆم وتەپەکان تەخت دەکەم،دەروازە بڕۆنزییەکان دەشکێنم وشەوبەندە ئاسنینەکان دەبڕمەوە.3گەنجینەکانی تاریکی وخشڵە شاردراوەکانت دەدەمێ،هەتا بزانیت کە من یەزدانم، خودای ئیسرائیل،ئەوەی بە ناوی خۆتەوە بانگت دەکات.4لەبەر یاقوبی بەندەم وئیسرائیلی هەڵبژاردەم،بە ناوی خۆت بانگت دەکەم ونازناوی چاکم بە تۆ بەخشیهەرچەندە تۆ دان بە مندا نانێیت.5من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە،بێجگە لە من خودای دیکە نییە.هەرچەندە دانت بە مندا نەناوە،بەڵام من کەمەربەندی تۆ توند دەکەم،6بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا بزاننبێجگە لە من خودای دیکە نییە.من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە.7شێوەکێشی ڕووناکی و بەدیهێنەری تاریکیم،دروستکەری ئاشتی و بەدیهێنەری خراپەم،من یەزدانم دروستکەری هەموو ئەمانە.“8«ئەی ئاسمان لە سەرەوە، ڕاستودروستییەکەم ببارێنە،با هەورەکان بیپرژێنێت.با زەوی بکرێتەوە و پێکەوەڕزگاری بەر بگرێت وڕاستودروستی سەرهەڵبدات؛من یەزدانم بەدیم هێنا.9«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات،پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی.ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت:”چی دروستدەکەیت؟“یان دەڵێت:”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟10قوڕبەسەر ئەوەی بە باوکی دەڵێت:”چ منداڵێکت خستەوە؟“بە دایکەکەشی: ”چیت لێ دەبێت؟“11«یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل و شێوەکێشەکەی،ئەمە دەفەرموێت:دەربارەی ئەوانەی دێت،ئایا سەبارەت بە منداڵەکانم لێم دەپرسن،سەبارەت بە کاری دەستم، ڕامدەسپێرن؟12من زەویم دروستکرد ومرۆڤی سەریم بەدیهێنا.دەستەکانی من ئاسمانی لێککردەوە وهەموو هێزەکانی ئاسمانم پێکهێنا.13من کۆرش بە ڕاستودروستی هەڵدەستێنم وهەموو ڕێگاکانی ڕێک و ڕاست دەکەم.ئەو شارەکەم بنیاد دەنێتەوە وڕاپێچکراوەکانم ئازاد دەکاتبەبێ پارە و بەبێ بەرتیل.ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»14یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بەرهەمی میسر و بازرگانی کوش وسەبئییە باڵا بەرزەکانبۆ لای ئێوە دەپەڕنەوە وبۆ ئێوە دەبن.لەدوای ئێوەوە بە کۆت و زنجیرەوە دەڕۆن ودەپەڕنەوە بۆ لاتان.کڕنۆش بۆ ئێوە دەبەن ولە ئێوە دەپاڕێنەوە و دەڵێن:”بێگومان خودا لەنێو ئێوەدایە و یەکێکی دیکە نییە،خودای دیکە نییە.“»15بەڕاستی تۆ خودایەکی خۆت دەشاریتەوە،خودای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەر.16هەروەها هەموو وەستای پەیکەرەکان شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،پێکەوە بە سەرشۆڕییەوە دەڕۆن،17بەڵام ئیسرائیل بە یەزدان ڕزگاری دەبێت،بە ڕزگارییەکی هەتاهەتایی.شەرمەزار و ڕیسوا نابنهەتاهەتایە.18یەزدان ئەمە دەفەرموێت،بەدیهێنەری ئاسمان،ئەو خودایە،شێوەکێشی زەوی و دروستکەری،ئەو دایمەزراند.بەخۆڕایی بەدی نەهێنا،بەڵام بۆ نیشتەجێبوون شێوەی کێشا،دەفەرموێت:«من یەزدانم ویەکێکی دیکە نییە.19لە پەناوە قسەم نەکرد،لە شوێنێکی تاریکی زەوی.بە توخمی یاقوبم نەفەرموو،”بەخۆڕایی بەدوامدا بگەڕێن.“من یەزدانم بە ڕاستی دەدوێم وڕاستودروستی ڕادەگەیەنم.20«کۆببنەوە و وەرن،ئەی دەربازبووانی نەتەوەکان، پێکەوە وەرنە پێش.نازانن ئەوانەی هەڵیانگرتووە، داری بتە داتاشراوەکانیان،ئەوانەی داوا لە خوداوەندێک دەکەن کە ڕزگار ناکات.21ڕایبگەیەنن و وەرنە پێش.با ئەوان پێکەوە ڕاوێژ بکەن.لە کۆنەوە کێ پێشبینی ئەمەی کردووە،لە دێرزەمانەوە ڕایگەیاندووە؟ئایا منی یەزدان نەبوو؟بێجگە لە من هیچ خودایەک نییە،خودایەکی ڕاستودروست و ڕزگارکەربێجگە لە من نییە.22«ڕوو لە من بکەن و ڕزگارتان بێت،ئەی هەموو لایەکانی زەوی،چونکە من خودام و یەکێکی دیکە نییە.23سوێندم بە گیانی خۆم خوارد،ڕاستی لە دەممەوە هاتە دەرەوە،وشەیەکە و ناگەڕێتەوە،کە هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دەدات،هەموو زمانێک بە من سوێند دەخوات.24سەبارەت بە من دەڵێن: ”ڕاستودروستی و هێزتەنها بە یەزدانە.“»هەموو ئەوانەی ڕقیان لێی هەستاوەبۆ لای ئەو دێن و شەرمەزار دەبن،25بەڵام هەموو توخمی ئیسرائیلبە یەزدان ڕاستودروست دەبن و شانازی دەکەن....more20minPlay
February 23, 2025ئیشایا ٤١: ٢١ - ٤٣: ٢٨ئیشایا ٤١: ٢١ - ٤٣: ٢٨21یەزدان دەفەرموێت: «بەرگری لە خۆتان بکەن.»پاشای یاقوب دەفەرموێت: «بەڵگەکانتان بخەنە بەردەستم.22بتەکانتان بهێنن و با پێمان ڕابگەیەننئەوەی ڕوودەدات.ئەوانەی ڕابردوو چین، پێمان ڕابگەیەنن،با مێشکمان بخەینە سەری وبزانین کۆتاییەکەیان چییە.یان داهاتوومان پێ بڵێن،23ئەوانەی لە داهاتوودا دێن، ڕایبگەیەننبۆ ئەوەی بزانین ئێوە خوداوەندەکانن،هەرچی بێت بیکەن، چاکە یان خراپە،هەتا پێکەوە سەرسام بین و ببینین.24بەڵام ئێوە هیچن وکارەکانتان لە هیچ کەمترن،قێزەونە ئەوەی ئێوە هەڵدەبژێرێت.25«لە باکوورەوە هەڵمستاند و هات.لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی منەوە نزا دەکات،بەسەر پارێزگارەکاندا دێت وەک بەسەر قوڕدا،وەک گۆزەکەر قوڕ بشێلێت.26کێ لە سەرەتاوە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بزانین،پێشوەخت، هەتا بڵێین: ”ڕاستودروستە؟“بێگومان ڕاگەیەنەر نییە،بێگومان بەگوێدادەر نییە،بێگومان گوێگری وشەکانتان نییە.27سەرەتا بە سییۆن: ”ئەوەتا ئەوان!“بە ئۆرشەلیمیش مزگێنیدەرم دا.28بینیم کەس نییە،ئەمانە ڕاوێژکاریان تێدا نییەهەتا پرسیاریان لێ بکەم و بە وشەیەک وەڵام بدەنەوە.29تەماشا بکە، هەموو هەڵخەڵەتێنەرن!کارەکانیان هیچ نین،بتە داتاشراوەکانیان بە وێنەی بایە و پووچن.ئیشایا ٤٢1«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم،هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم،ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات.2هاوار ناکات و بانگ ناکات ودەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت.3قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت،پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات.4نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێتهەتا ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات.دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.»5خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی،ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت،هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی،ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن،ئەمە دەفەرموێت:6«من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت،جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم،دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان.7بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت،لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی.8«من یەزدانم، ئەمەیە ناوم وشکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە وستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان.9ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی،ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم،پێش ئەوەی سەر دەربێنێتمن پێتانی دەڵێم.»10ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان،دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان،گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە.11با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە،گوندەکانی نشینگەی قێدار.با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن،لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن.12با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن،لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن.13یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە،وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت،هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت،بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت.14«زۆر دەمێکە کپ بووم،بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت.بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم،هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە.15چیا و گردەکان تێکدەدەم،هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم.ڕووبار دەکەمە دوورگە وگۆلاوەکان وشک دەکەم.16نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن،بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن،تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی،ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ.ئەم شتانە دەکەم وبەجێیان ناهێڵم.17بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن،ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن.18«ئەی کەڕەکان گوێ بگرن!ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن!19کێ کوێرە تەنها بەندەکەم نەبێت،یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە وکوێرە وەک بەندەی یەزدان؟20زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە،گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.»21یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی،فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت.22بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیەهەموو کەوتوونەتە چاڵەوە،لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە،بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت،ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!»23کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێت،گوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟24کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە وئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ئایا یەزدان نییەکە گوناهمان دەرهەقی کرد ونەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر وگوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟25ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن،بە جەنگێکی سەخت،لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی،سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە.ئیشایا ٤٣1ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب،شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل:«مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە،بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.2کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام،بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن.بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت،بڵێسەش ناتسووتێنێت،3چونکە من یەزدانم، خودای تۆم،پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ.میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ،کوش و سەبا لە جێی تۆ.4لەبەر ئەوەی تۆ بەنرخ بوویت لەلام،سەنگین بوویت و من خۆشم ویستیت،لە جێی تۆ خەڵکی دەدەم،لە جیاتی گیانت نەتەوەکان.5مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام.لە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەکانت دەهێنم ولە ڕۆژئاواوە کۆت دەکەمەوە.6بە باکوور دەڵێم: ”بیاندەرێ!“ وبە باشووریش: ”مەیانگرە!“کوڕانم لە دوورەوە بهێنە وکچانم لەوپەڕی زەوییەوە.7هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن،بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون،شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»8دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە،کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.9با هەموو نەتەوەکان پێکەوە کۆببنەوە،با نەتەوەکان خڕ ببنەوە.کێ لەوان ئەمە ڕادەگەیەنێت وسەرەتاکانمان پێ دەڵێت؟با شایەتەکانیان بهێننە پێش و ڕاستی پێشبینییەکانیان دەربخەن،یان گوێیان لێ بێت و بڵێن: «ڕاستە.»10یەزدان دەفەرموێت: «ئێوە شایەتی منن،بەندەی هەڵبژاردەم،بۆ ئەوەی بزانن و باوەڕم پێ بهێنن وتێبگەن کە من ئەوم،پێش من شێوەی هیچ خودایەک نەکێشراوە وپاش منیش نابێت.11منم، منم یەزدان،لە من بەولاوە ڕزگارکەر نییە.12من ئاشکرام کرد و ڕزگارم کرد و ڕامگەیاند،منم، نەک خوداوەندێکی بێگانە لەنێوتاندا بێت.ئێوە شایەتی منن کە من خودام.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.13«لەو ڕۆژەوە من ئەوم،کەس لە دەستم دەرباز نابێت.هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»بەزەیی خودا و بێوەفایی ئیسرائیل14یەزدان ئەوەی دەتانکڕێتەوە،پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:«لە پێناوی ئێوە دەنێرم بۆ بابل وهەموو هەڵاتووەکانی بەدەردەنێم،بابلییەکانیش بەو کەشتییانەی کە هاواری شادییان تێدا کردبوون.15منم یەزدان، پیرۆزەکەتان،بەدیهێنەری ئیسرائیل، پاشاکەتان.»16یەزدان، ئەوەی لەناو دەریا ڕێگای داناوە،لەناو ئاوە بەهێزەکان ڕێچکە،17ئەوەی گالیسکە و ئەسپی دەرکرد،سوپا و هێزی پێکەوە ڕاکێشا و هەڵنەستانەوە،کپ بوون، وەک پڵیتەیەک کوژانەوە،ئەو ئەمە دەفەرموێت:18«باسی سەرەتاکان مەکەن،لە دێرینەکان ڕامەمێنن.19ئەوەتا من شتێکی نوێ دەکەم!ئێستا سەرهەڵدەدات، ئایا نایزانن؟لە چۆڵەوانی ڕێگا دادەنێم ولە بیابان ڕووبارەکان.20ئاژەڵە کێوییەکان شکۆمەندم دەکەن،چەقەڵ و کوندەپەپوو،چونکە ئاوم خستە چۆڵەوانییەوە،ڕووبارەکان لە بیاباندابۆ ئاودانی گەلەکەم، هەڵبژاردەکەم،21ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوەباسی ستایشم دەکەن.22«بەڵام نزاتان بۆ نەکردم، ئەی یاقوب،لە پێناوی من کۆششتان نەکرد، ئەی ئیسرائیل.23بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا،بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم.بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت،بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت.24بە زیوەکەت قامیشی بۆنخۆشت بۆ نەکڕیم،بە پیوی قوربانییە سەربڕدراوەکانت تێرت نەکردم،بەڵکو بە گوناهەکانت بارگرانت کردم،بە تاوانەکانت ماندووت کردم.25«منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە،لە پێناو خۆم،گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.26بەبیرم بخەرەوە،با پێکەوە بکەوینە دادگاییکردن،بە بەڵگە بێتاوانییەکەت بسەلمێنە.27باوکی یەکەمت گوناهی کرد وپەیوەندی ڕێکخەرانت لێم یاخی بوون.28لەبەر ئەوە میرانی پیرۆزگا گڵاو دەکەم ویاقوب دەدەمە قڕکردن وئیسرائیلیش بۆ جنێوپێدان....more21minPlay
February 22, 2025ئیشایا ٤٠: ٣ - ٤١: ٢٠ئیشایا ٤٠: ٣ - ٤١: ٢٠3کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت:«لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.4هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت وهەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت.خوار ڕاست دەبێتەوە،هەورازیش دەبێت بە دەشت،5شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت وهەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»6دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە وهەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.7گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،بێگومان گەل وەکو گژوگیان.8گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»9ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،بەرزی بکەرەوە، مەترسە.ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:«ئەوەتا خوداتان!»10ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بە هێزەوە دێت،بە بازووی فەرمانڕەوایەتی بۆ دەکات.ئەوەتا پاداشتەکەی لەگەڵیدایە وخەڵاتەکەی لەبەردەمی.11وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت:بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە وبە باوەش هەڵیاندەگرێت،بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.12کێ بە چنگ ئاوی پێواوە وبە بست ئاسمان؟کێ خۆڵی زەوی بە قزناغ پێواوە؟کێ چیاکانی بە قەپان کێشاوە وگردەکانیش بە تەرازوو؟13کێ لەبیری یەزدان تێگەیشتووەیاخود وەک ڕاوێژکار فێری کردووە؟14یەزدان ڕاوێژی بە کێ کرد و تێیگەیاند،ڕێگای دادپەروەری فێرکرد؟کێ زانینی فێرکرد وڕێگای تێگەیشتنی پێ ناساند؟15ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ وبە تۆزی تەرازوو دادەنرێن.ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.16داری لوبنان بەس نییە بۆ سووتەمەنی قوربانگا وئاژەڵەکانی بەس نین بۆ قوربانی سووتاندن.17هەموو نەتەوەکان وەک هیچن لەبەردەمی،لەلای ئەو بە نەبوو و پووچ دادەنرێن.18جا خودا بە چی هاوشێوە دەکەن،چ وێنەیەک بەو یەکسان دەکەن؟19پەیکەرێک کە وەستا دایدەڕێژێت،زێڕنگەریش بە زێڕ ڕووکەشی دەکات،زنجیری زیویش زیوگەر.20دەستکورتیش بۆ پێشکەشکردنی پیتاکدارێکی ساغ هەڵدەبژێرێت کە نەڕزیبێت.داوای وەستایەکی شارەزا دەکاتبۆ ئەوەی پەیکەرێکی نەلەقیوی بۆ دابنێت.21ئایا نازانن؟ئایا نابیستن؟ئەی لە سەرەتاوە پێتان ڕانەگەیەنراوە؟ئایا لەو کاتەوەی زەوی بەدیهێنراوە تێنەگەیشتوون کە22ئەو لەسەر ئاسۆی زەوی دادەنیشێت ودانیشتووانەکەی وەک پێکوڕە وان؟ئەو ئاسمان وەک پڵاس بڵاو دەکاتەوە،وەک ڕەشماڵ هەڵیدەدات بۆ نیشتەجێبوون.23ئەو مەزنەکان وەک نەبوو لێدەکات وحوکمڕانانی جیهان دەکات بە هیچ.24هەر ئەوەندەی نێژران، چێنران وقەدیان لە زەوی ڕەگی داکوتا،فووی لێکردن و وشک هەڵگەڕان،ڕەشەبا وەک پووش هەڵیاندەگرێت.25خودای پیرۆز دەفەرموێت: «لەگەڵ کێ هاوشێوەم دەکەن؟من هاوتای کێم؟26چاوتان بۆ بەرزی هەڵبڕن وببینن کێ ئەمەی بەدی هێناوە،کێ ئەستێرەکانی بە ژمارە دەردەهێنێت وناو لە هەموویان دەنێت؟لەبەر زۆری هێز و توندی توانایهیچ کامیان ون نابێت.27«ئەی یاقوب، بۆ دەڵێیت،ئەی ئیسرائیل، بۆ سکاڵا دەکەیت:”ڕێگای من لە یەزدان شاردرایەوە،دادی من لە خودام تێپەڕی“؟28ئایا نەتزانی،یان نەتبیست؟یەزدان خودای هەتاهەتاییە،بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.29توانا بە ماندوو دەدات وبۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.30گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،31بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،هێزیان نوێ دەبێتەوە،وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،ڕادەکەن و شەکەت نابن،دەڕۆن و ماندوو نابن.ئیشایا ٤١1«ئەی خەڵکی دوورگەکان لەبەردەمم بێدەنگ بن!با نەتەوەکان هێزیان نوێ بکەنەوە!با نزیک بنەوە ئینجا قسە بکەن،با پێکەوە بچینە دادگاییکردن.2«کێ لە ڕۆژهەڵاتەوە کەسە سەرکەوتووەکەی هەستاندووە،ئەوەی بە ڕاستودروستی بانگی کرد بۆ خزمەتەکەی؟نەتەوەکانی دەداتە پێشی،پاشایان ژێردەستەی دەکات.بە شمشێرەکەی وەک خۆڵیان لێ دەکات،بە کەوانەکەی وەک سەرکۆزەری بەباکراو.3ڕاویان دەنێت، بە سەلامەتی تێدەپەڕێت،بە ڕێگایەکدا کە پێیەکانی پێیدا نەڕۆیشتوون.4کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە،لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟من یەزدانم،لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.»5دوورگەکان تەماشایان کردووە و دەترسن،هەر چوار لای زەوی دەلەرزن،نزیک بوونەوە و دێن،6هەریەکە و هاوکاری برادەرەکەی دەکات،بە براکەی دەڵێت: «ورەت بەرز بێت!»7دارتاش زێڕنگەر هاندەدات،ئەوەی بە چەکوش لووس دەکاتئاسنگەر هاندەدات لە دەستگاکەی بکوتێت،بە جۆشکردن دەڵێت: «باشە.»بە بزمارەکان توندی دەکات هەتا نەلەقێت.8«بەڵام تۆ ئەی ئیسرائیلی بەندەم،ئەی یاقوب کە هەڵمبژاردووە،توخمی ئیبراهیمی خۆشەویستم،9ئەوەی لەوپەڕی زەوییەوە تۆم گرت،لە دوورترین گۆشەیەوە بانگم کردیت وبە تۆم گوت: ”تۆ بەندەی منیت،“تۆم هەڵبژاردووە و ڕەتم نەکردوویتەوە.10مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.11«ئەوەتا شەرمەزار و ڕیسوا دەبنهەموو ئەوانەی لە تۆ تووڕەن،وەک هیچیان لێدێت و لەناودەچنئەوانەی دژایەتیت دەکەن.12بەدوایدا دەگەڕێیت و نایانبینیتەوەئەوانەی ناکۆکن لەگەڵت.ئەوانەی لە دژت دەجەنگنوەک هیچ و وەک نەبوو دەبن،13چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،ئەوەی پێت دەڵێت،مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.14مەترسە ئەی یاقوبی کرم،ئەی ئیسرائیلی بچووک،من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە،ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.15«ئەوەتا دەتکەمە جەنجەڕێکیتیژی نوێی دداندار.چیاکان دەکوتییەوە و وردوخاشیان دەکەیت،گردەکان وەک کا لێ دەکەیت.16شەنیان دەکەیت و با هەڵیاندەگرێت،ڕەشەبا پەرتوبڵاویان دەکات،بەڵام تۆ بە یەزدان دڵخۆش دەبیت،شانازی بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دەکەیت.17«کڵۆڵ و هەژاران بەدوای ئاودا دەگەڕێن و نییە،لە تینووێتییان زمانیان وشک بوو.بەڵام من یەزدانم بە دەنگیانەوە دەچم،خودای ئیسرائیلم بەجێیان ناهێڵم.18ڕووباری ڕۆیشتوو لە گردۆڵکەکان دەردەهێنم،کانیاو لەناوەندی دۆڵەکانیش هەڵدەقوڵێنم.چۆڵەوانی دەکەم بە گۆلاو،زەوی وشک دەکەمە سەرچاوەی ئاو.19داری ئورز و ئەکاسیا و مۆرد و زەیتوونلە چۆڵەوانی دەڕوێنم،داری سنەوبەر و کاژ و سەروو پێکەوەلە بیابان دادەنێم،20بۆ ئەوەی پێکەوە ببینن و بزانن وسەرنج بدەن و تێبگەنکە دەستی یەزدان ئەمەی کردووە وخودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل بەدییهێناوە.»...more20minPlay
February 21, 2025ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢ئیشایا ٣٨: ٩ - ٤٠: ٢9نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:10گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدامن دەچم بۆ جیهانی مردووان،چونکە یەزدان لە پاشماوەی ژیانم بێبەشی کردووم؟»11گوتم: «یەزدان نابینملە خاکی زیندوواندا،لەمەودوا چیتر سەیری ئادەمیزاد ناکەملەسەر ڕووی زەوی.12خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشتوەک خێوەتی شوانان،وەکو جۆڵا ژیانی خۆمم پێچایەوە ولە تەونەکەمدا بڕیمەوە،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.13بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،بەڵام وەک شێر ئێسکم ورد دەکات،شەو و ڕۆژ تۆ لەناوم دەبەیت.14وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،وەکو کۆتر دەگمێنم،چاوم شل بوو هێندە لە ئاسمان بڕوانم.وەڕس بووم، ئەی پەروەردگار، بە هانام وەرە!»15ئیتر چی بڵێم؟ئەو پێی فەرمووم و ئەو خۆی کردی.بە بێفیزی بە هەموو ساڵانمدا دەڕۆملەبەر تاڵاوی گیانم.16ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،ژیانی ڕۆحیم لە هەموو ئەمانەدایە.تۆ منت چاککردەوە وژیانت پێ بەخشیم.17بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کەتاڵی لەسەر تاڵیم چێشت.لە خۆشەویستیدا تۆ گیانی منتلە تەڵەی لەناوچوون ڕزگار کرد،چونکە هەموو گوناهەکانی منتفڕێدایە پشت خۆتەوە.18جیهانی مردووان سوپاست ناکات ومردووانیش ستایشت ناکەن،هەروەها ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێنهیوایان بە دڵسۆزی تۆ نییە.19زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،باوکان دڵسۆزی تۆبە منداڵەکانیان دەناسێنن.20یەزدان ڕزگارم دەکات،هەموو ڕۆژانی ژیانمانمۆسیقا دەژەنینلە پەرستگای یەزدان.21ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»22حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»ئیشایا ٣٩1لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە.2جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.3ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»4ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»5ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە،6یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت.7لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»8حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «واتا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.»ئیشایا ٤٠1دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،خوداتان دەفەرموێت،2بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،پێی ڕابگەیەننکە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،کە تاوانەکەی بەخشراوە،چونکە بە دەستی یەزدانلەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە....more19minPlay
February 20, 2025ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨1کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان2ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ،3پێیان گوت: «حەزقیا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت.4بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.»5کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا،6ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد.7گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»8کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت.9سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. کاتێک گوێ لەمە بوو، نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی:10«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“11بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟12ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێلئەسار بوو؟13کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟»14حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست.15حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی:16«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد.17ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات.18«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە.19خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون.20ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.»21ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور،22ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:«سییۆنی کچە پاکیزە،بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.ئۆرشەلیمی کچ،کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.23سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە وچاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!24لەسەر دەستی خزمەتکارەکانتسووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.هەروەها دەڵێیت:”بە زۆری گالیسکەکانمەوەمن سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،هەتا ئەوپەڕی لوبنان.بەرزترین دار ئورز وباشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی،ناو چڕی دارستانەکانی.25من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا وئاوم لێیان خواردەوە.هەموو لقەکانی نیلم،بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“26«ئەی گوێت لێ نەبووە؟من لەمێژە دیاریم کردووە،لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،ئێستاش دەیهێنمە دی،کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد.27دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،بوونە گیای کێڵگە،ڕووەکی سەوز،گژوگیای سەربان،هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات.28«بەڵام من هەستان و دانیشتنت وکاتی هاتوچۆکەت دەزانم،هەروەها هەڵچوونت لە دژی من.29لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیتگەیشتنە گوێم،قولاپەکەم دەخەمە لووتت ولغاوەکەم لە لێوەکانت وبەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوەکە لێوەی هاتوویت.30«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە ومێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.31ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن.32لە ئۆرشەلیمەوە پاشماوەیەک بڵاو دەبنەوە ودەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە،دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالارئەمە دەکات.33«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:«نایەتە ناو ئەم شارەوە وتیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە وسەنگەریشی لێ ناگرێت.34نایەتە ناو ئەم شارەوە،بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.35«بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.»36ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون.37ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە.38لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.ئیشایا ٣٨1لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»2حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،3گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.4جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:5«بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و6فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.7«”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:8ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار....more21minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.