Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
February 09, 2025ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧1بەرخ وەک سەرانە بنێرنبۆ فەرمانڕەوای خاکەکە،لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدابەرەو چیاکەی شاری سییۆن.2وەک باڵندەی هەڵاتوونوەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت،کچانی مۆئابلە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن.3«ڕاوێژ بکە،دادوەری ئەنجام بدە،لە قرچەی نیوەڕۆداسێبەرت وەک شەوی لێ بکە.دەرکراوەکان بشارەوە،هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە.4با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە،لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.»کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت،کاولبوون نامێنێت،پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن.5بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت،یەکێک لە بنەماڵەی داوددادپەروەر و داواکاری دادپەروەری،دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی،بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت.6لووتبەرزی مۆئابمان بیست،لووتبەرزییەکی زۆر،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی،بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن.7لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن،سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن.ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان،بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن.8کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون،هەروەها ڕەزەکەی سیڤما.گەورەکانی نەتەوەکانشا مێوەکانییان شکاند،کە گەیشتبووە یەعزێر وپەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی.لقەکانی درێژ ببوونەوە ولە دەریا پەڕیبوونەوە.9لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێمبۆ ڕەزەکەی سیڤما،بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەمئەی حەشبۆن و ئەلعالێ!لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانتهەراوزەنای جەنگ هات.10خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە،لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت،شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت،هوتاف کپ بوو.11لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،ناخیشم بۆ قییر حەراسەت.12جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت،ماندوو دەبێت.کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات،قبوڵ نابێت.13ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو.14ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.»ئیشایا ١٧1سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:«بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە ودەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.2شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون وبۆ مێگەلەکان دەبن،تێیدا ڕادەکشێن،کەس نییە بیانترسێنێت.3قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت وپاشایەتیش لە دیمەشق.پاشماوەی ئارام وەکشکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.4«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.5وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێتلە دۆڵی ڕفایم.6وەک تەکاندنی دار زەیتوونکە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.7لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە وچاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.8ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوەکە دروستکراوی دەستی خۆین،ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.9لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.10خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێننبەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.11ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکاتبۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاریبێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.12ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!خوڕەی نەتەوەکانوەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!13نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت ووەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.14دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.ئیشایا ١٨1قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە،2پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان.بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی.3ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان ونیشتەجێبووانی زەوی،کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،ببینن وکە کەڕەنا لێدرا،گوێ بگرن.4یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەموەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.»5پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن وکاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە ولقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات.6پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا وبۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن وهەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن.7لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن....more15minPlay
February 08, 2025ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩12چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان!بەرەو زەوی بڕایتەوە،ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!13تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:«سەردەکەوم بۆ ئاسمان،لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوەتەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،لەسەر لووتکەی چافۆن.14سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»15بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.16ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن،لێت ورد دەبنەوە:«ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند،شانشینەکانی هەژاند،17ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی،شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد،ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»18هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان،هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیتوەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوانکە بە شمشێر لێیان دراوە،شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.وەک لاشەی پێشێلکراو،20لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت،چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد،گەلەکەی خۆتت کوشت.با توخمی خراپەکارانهەتاهەتایە ناویان نەیەت.21سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەنلەسەر تاوانی باوکانیان،با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن وڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.22«هەڵدەستمە سەریان،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.«لە بابل ناو و پاشماوە ونەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.23«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو وگۆمی ئاو،بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.24یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی:«بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت،وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی.25ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم،لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم،جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت وبارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.»26ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە وئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە.27یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟28لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات:29ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن،کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا،چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت وبەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.30هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن ونەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە،ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم وپاشماوەکەشت دەکوژرێت.31ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە!ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە!چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت وناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت.32چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟«یەزدان سییۆنی دامەزراند ولە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»ئیشایا ١٥1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:عار لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!قییر لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت،بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە وهەموو ڕیشێک تاشراون.3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن،لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانیهەموو شیوەن دەکەنبەخوڕ دەگریێن.4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەنگیانیان دەلەرزێت.5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،هەتا عەگلەت شەلیشیا.بە گریانەوەلە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،لە ڕێگای حۆرۆنایمهاواری شکست بەرز دەکەنەوە.6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،گیایەکەش سیس بوو،لەوەڕگا نەما وسەوزایی نەما.7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیانهەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،واوەیلای لە بیری ئێلیمە.9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب وبۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم....more21minPlay
February 07, 2025ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١17ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن وکەیفیان بە زێڕ نایەت.18کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.19بابلی شکۆمەندی شانشینەکان وجوانی شانازی بابلییەکانوەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.20هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە ونەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.21بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،تەگە لەوێ سەما دەکەن.22کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.ئیشایا ١٤1یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە ودیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە،لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە،نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن ودێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.2گەلان دەیانگرن ودەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان،بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن ودەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان،دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان ودەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.3ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە،4ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت:زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات!خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!5یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند،داردەستی فەرمانڕەواکان،6ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا،لێدانێکی بێ بڕانەوە،بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد،بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.7هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابووبە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.8هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیششادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن:«لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایتداربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»9جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێتبۆ پێشوازی لە هاتنت،ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت،هەموو سەرکردەکانی جیهان،لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت،هەموو پاشایانی نەتەوەکان.10هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن:«هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت،وەک ئێمەت لێ هات.»11مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووانبەدەم ئاوازی سازەکانت،لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت وکرمیش دەبێتە لێفەت....more17minPlay
February 06, 2025ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦1لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:«ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.2ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،دڵنیا دەبم و ناترسم،چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە وئەو بوو بە ڕزگاریم.»3بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوەلە کانییەکانی ڕزگاری.4لەو ڕۆژەدا دەڵێن:«ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.5گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.6ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»ئیشایا ١٣1سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:2لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوەبۆ ناو دەرگای میران.3من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.4گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!یەزدانی سوپاسالارسوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!5لە خاکێکی دوورەوە دێن،لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.6واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.7لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.8ڕادەچڵەکێن،ئازار و ژان دەیانگرێت،وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.9ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات وگوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.10ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانیڕووناکییان دەرناخەن،خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.11سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان وسەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.12مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم وئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.13لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم وزەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار ولە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.14وەک مامزی ڕاونراو دەبێت ووەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات وهەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر وئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.16منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن وماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن....more21minPlay
February 05, 2025ئیشایا ١١: ١ - ١٦ئیشایا ١١: ١ - ١٦1چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت.2ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،ڕۆحی زانین و لەخواترسی،3بە لەخواترسی شادمان دەبێت.بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات،4بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات وبە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت.5ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن ودڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە.6گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن ومنداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات.7مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،شێر وەکو گا کا دەخوات.8کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە.9خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدانهەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.10لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.11لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.12ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە ودوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە،پەرتەوازەکانی یەهودا خڕدەکاتەوەلە هەر چوار لای زەوییەوە.13بەغیلی ئەفرایم نامێنێت وهەراسانی یەهوداش دەبڕدرێتەوە،ئەفرایم بەغیلی بە یەهودا نابات ویەهوداش ئەفرایم هەراسان ناکات.14پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن وخەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵان دەکەن.ئەدۆم و مۆئاب ژێردەستەیان دەبن،عەمۆنییەکانیش گوێڕایەڵیان دەبن.15یەزدان کەنداوی دەریای میسرتێکوپێک دەدات،بە بایە سووتێنەرەکەیدەستی ڕادەوەشێنێت بەسەر فوراتدا،لێی دەدات و دەیکاتە حەوت جۆگەبە پێڵاوەوە بەناویدا دەڕۆن.16دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەیئەوانەی لە ئاشور دەمێننەوەوەک ئەوەی بۆ ئیسرائیل بوولەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە....more21minPlay
February 04, 2025ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤1قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری وئەوانەی فەرمانی ستەمکارانە دەردەکەن،2بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری ومافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن،بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان وهەتیوانیش تاڵان بکەن.3لە ڕۆژی سزا چی دەکەن،کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی وگەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟4بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل وکەوتن لەژێر کوژراوەکان.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.5«قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم،هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە.6بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم،فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت،تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات،هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان.7بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە،ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە،چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە،لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە.8دەڵێت: ”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟9ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟یان حەمات وەک ئەرپاد؟یان سامیرە وەک دیمەشق؟10وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت ووێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە،11ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد،وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“»12دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم،13چونکە دەڵێت:«”بە توانای دەستی خۆم کردم وبە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم،سنووری گەلانم گواستەوە وگەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد،وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد،14دەستم گەیشتە سامانی گەلان،وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو،هەموو زەویم کۆکردەوە،کەسیش نەبوو باڵی لێک بداتیان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“»15تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە،یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێتوەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە.16لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارلەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان،لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێتوەک داگیرسانی ئاگر.17ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر وپیرۆزەکەشی بە گڕ،دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەیلە یەک ڕۆژدا.18چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات،گیان و لەش پێکەوەوەک توانەوەی نەخۆش دەبێت.19پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبنمنداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت.20لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل ودەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب،چیتر پشت نابەستنبەوانەی لێیان دەدەن،بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان وبە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن.21پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوببۆ لای خودای توانادار.22ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت،تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە.بڕیاری قڕبوون دراوە،لافاوی ڕاستودروستییە.23یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالاربڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات.24بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی،لە ئاشور مەترسەکە بە داردەست لێت دەدات وگۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان.25بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت وتووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.»26یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەداتوەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ وگۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیەلەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە.27جا لەو ڕۆژەدا،باری لەسەر شانت لادەچێت ونیری لەسەر ملت،لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت.28گەیشتە عەییات،لە میگرۆن پەڕییەوە،لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا.29ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن:«گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.»ڕامە داچڵەکی،گیڤعای شاول هەڵات.30ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن!ئەی لەیشا، گوێ بگرە!داماوە عەناتۆت.31مەدمێنا ڕایکردووە،خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون.32ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن،بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەنلە کێوەکەی شاری سییۆن،لە گردەکەی ئۆرشەلیم.33ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالاربە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە.باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە،لووتبەرزەکان نزم دەکرێن.34چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە،لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت....more21minPlay
February 03, 2025ئیشایا ٩: ١ - ٢١ئیشایا ٩: ١ - ٢١1بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون.2ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،ڕووناکییەکی گەورەی بینی،دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.3ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد وخۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،لەبەردەمت دڵخۆش بوووەک خۆشی کاتی دروێنە،وەک ئەوانەی شاد دەبنبە دابەشکردنی دەستکەوت.4لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو وداری پشتی ئەو وکوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوتوەک ڕۆژی میدیان شکاند.5هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا وبەرگی لەناو خوێن گەوزاوبۆ سووتان دەبێت،سووتەمەنییە بۆ ئاگر،6چونکە کوڕێکمان دەبێت،کوڕێکمان پێدەدرێت وسەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.ناوی لێ دەنرێتسەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.7گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەیبێ کۆتایی دەبێت.لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەیپاشایەتی دەکاتبۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستیلە ئێستاوە و هەتاهەتایە.دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.8پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد وبەسەر ئیسرائیلدا کەوت.9گەل هەموو دەزانن،ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،بە لووتبەرزی وفیزی دڵەوە دەڵێن:10«خشت ڕووخا،بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛هەنجیرە کێوی بڕایەوە،بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»11یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،ناحەزانی جۆش دەدات.12ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوەپڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.13گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.14یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،15پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن.16ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.17لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.18بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،دڕکوداڵ دەخوات،گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.19بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالارخاکەکە دەسووتێت،گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.20لای ڕاست لێ دەکاتەوە وهەر برسییە،لای چەپ دەخوات وتێر نابێت.پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات:21مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە....more21minPlay
February 02, 2025ئیشایا ٨: ١ - ٢٢ئیشایا ٨: ١ - ٢٢1یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“»2هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.3لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،4چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»5ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:6«لەبەر ئەوەی ئەم گەلەئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە،دڵخۆش بوو بە ڕەچین وکوڕەکەی ڕەمەلیاهو،7لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکەئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت،مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی.جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت وبەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات،8بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت وتێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن،لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە،ئەی ئیمانوێل!»9ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن:خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!10ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،قسە بکەن، سەرناگرێت،چونکە خودا لەگەڵمانە.11یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:12«مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی،مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن،مەتۆقە.13تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ ودەبێ لەو بترسی،لەو بتۆقی.14ئەو دەبێتە پیرۆزگا،بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیلدەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیمدەبێت بە تەڵە و داو.15زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،دەکەون و تێکدەشکێن،بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.»16ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە.17چاوەڕێی یەزدان دەکەم،ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە،من پشت بەو دەبەستم.18ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.19کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“20بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.21بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.22ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»...more19minPlay
February 01, 2025ئیشایا ٧: ١٠ - ٢٥ئیشایا ٧: ١٠ - ٢٥10جارێکی دیکە یەزدان بە ئاحازی فەرموو:11«بۆ خۆت داوای نیشانەیەک لە یەزدانی پەروەردگارت بکە، جا چ لە قووڵترینی قووڵاییەکان بێت یان لە بەرزترینی بەرزاییەکان.»12ئاحازیش گوتی: «هیچ داوا ناکەم و یەزدان تاقی ناکەمەوە.»13ئینجا ئیشایا گوتی: «ئێستا ئەی بنەماڵەی داود، گوێ بگرن! خەڵکت بێزار کرد، ئەمە بەس نییە؟ ئێستاش دەتەوێ خوداکەم بێزار بکەیت؟14لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل.15دەڵەمە و هەنگوین دەخوات، کاتێک دەزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت،16چونکە پێش ئەوەی کوڕەکە بزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت، ئەو خاکەی کە تۆ لە دوو پاشاکەی دەترسیت دەبێتە چۆڵەوانی.17یەزدان سەردەمێک بەسەر خۆت و گەلەکەت و بنەماڵەکەتدا دەهێنێت، کە لە کاتی جیابوونەوەی ئەفرایمەوە لە یەهودا سەردەمی وا نەهاتبێت. ئەو پاشای ئاشور دەهێنێت.»18لەو ڕۆژە، یەزدان فیکە بۆ مێشەکان لێدەدات، ئەوانەی لەوپەڕی جۆگە ئاوەکانی میسرن و هەروەها بۆ ئەو هەنگانەی کە لە خاکی ئاشورن.19جا دێن و هەموو لەناو شیوە هەڵدێرەکان و لەناو کون و کەلەبەری گابەردەکان و لەناو هەموو دڕکوداڵەکان و لەناو هەموو لەوەڕگاکان دەنیشنەوە.20لەو ڕۆژەدا پەروەردگار بە گوێزانێکی بەکرێگیراو لەوبەری ڕووباری فوراتەوە، کە پاشای ئاشورە، سەر و مووی بەرتان دەتاشێت و ڕیشیش دادەماڵێت.21لەو ڕۆژەدا، پیاو مانگایەک و دوو بزن بەخێو دەکات،22جا ئەوەندە شیر دەدەن هەر دەڵەمە دەخوات، چونکە هەموو ئەوانەی لەناو خاکەکە دەمێننەوە دەڵەمە و هەنگوین دەخۆن.23لەو ڕۆژەدا، هەر شوێنێک کە لێی بوو هەزار ڕەز بە هەزار شاقل زیو، دەبێت بە دڕکوداڵ.24بە تیر و بە کەوانەوە دێنە ئەوێ، چونکە هەموو زەوییەکە دەبێت بە دڕکوداڵ.25هەموو ئەو چیایانەی کە بە قازمە کون دەکران کەس نایەتە ئەوێ لە ترسی دڕکوداڵ، بەڵکو گاگەلی تێدا بەڕەڵا دەکرێت و مەڕ پێپەستی دەکات....more18minPlay
January 31, 2025ئیشایا ٧: ١ - ٩ئیشایا ٧: ١ - ٩1لە سەردەمی پاشایەتی ئاحازی کوڕی یۆتام کوڕی عوزیای پاشای یەهودا، ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئۆرشەلیم، بەڵام نەیانتوانی دەستی بەسەردا بگرن.2هەروەها بە بنەماڵەی داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «ئارامییەکان لەگەڵ ئەفرایم پەیمانیان بەستووە.» جا دڵی ئەو و دڵی گەلەکەی لەرزین، وەک لەرزینی داری دارستان لە ڕووی بادا.3یەزدانیش بە ئیشایای فەرموو: «ئێستا بچۆ بۆ پێشوازی ئاحاز، خۆت و شئار یاشوبی کوڕت، لە کۆتایی ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە لەلای ڕێگای کێڵگەی جلشۆرەکە و4پێی بڵێ: ”وریا و هێدی بە، مەترسە و با دڵت ورە بەر نەدات لەبەر گڕی تووڕەیی ڕەچین و ئارام و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو، وەک دوو پارچە داری سووتێنراو دووکەڵ دەکەن.5لەبەر ئەوەی ئارام لەگەڵ ئەفرایم و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو پیلانی خراپەیان لە دژی تۆ ناوەتەوە و گوتیان،6’دەچینە سەر یەهودا و پەلاماری دەدەین، داگیری دەکەین و لەناوەندیدا کوڕەکەی تاڤئێل بە پاشا دادەنێین.‘7یەزدانی باڵادەستیش ئەمە دەفەرموێت:«”سەرناگرێت و نابێت،8چونکە سەری ئارام دیمەشقە وسەری دیمەشقیش ڕەچینە،لە ماوەی شەست و پێنج ساڵدائەفرایم دەشکێت و وەک گەل نامێنێت.9سەری ئەفرایمیش سامیرەیە وسەری سامیرەش کوڕەکەی ڕەمەلیاهوە.ئەگەر لە باوەڕدا نەچەسپێن،لە دڵنیاییدا نابن.“»...more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.