Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
February 19, 2025ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢1لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن.2ئیتر پاشای ئاشور لە لاخیشەوە فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە بۆ حەزقیای پاشا نارد لە ئۆرشەلیم. کاتێک لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستا کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە،3ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لای.4فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن:«”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟5تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟6وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن.7ئەگەر پێشم بڵێیت: ’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە،‘ ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت: ’لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش دەبەن‘؟8«”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت!9ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم ببەزێنیت، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟10ئێستاش ئایا من بەبێ یەزدان هێرشم کردووەتە سەر ئەم خاکە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“»11ئینجا ئەلیاقیم و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە.»12فەرماندەکەش گوتی: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووین هەتا ئەم قسانە بکەین؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووین، بۆ ئەوەی پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە لەگەڵتان؟»13ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور!14پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت ڕزگارتان بکات.15مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت: ”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“16«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت: ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام، با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە،17هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو.18«با حەزقیا فریوتان نەدات کە دەڵێت: ”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟19کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟20کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟»21بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.»22ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند....more21minPlay
February 18, 2025ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠1ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن،ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن!با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت،جیهان و هەموو بەرهەمەکانی،2چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە،هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە.بە تەواوی قڕی کردوون،بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.3کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن،تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات وچیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە.4خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە،ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە.هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن،وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو،وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.5شمشێری من لە ئاسمان کاری تەواو بووە،وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم وبەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.6شمشێری یەزدان خوێنی لێ دەتکێت،قەڵەو بووە بە پیو،بە خوێنی بەرخ و تەگە،بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان،چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا وسەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.7گای کێوی لەگەڵیان دەکەون،گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان،زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت،خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت.8یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە،ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.9جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر وخۆڵەکەی بە گۆگرد،زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!10شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە،دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.نەوە دوای نەوە کاول دەبێت،بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت.11کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن،کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن.بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون وشاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات.12خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن،هەموو میرەکانی لەناودەچن.13دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت،چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی.دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ ولانەی کوندەپەپوو.14دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن،تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن،دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن وجێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.15لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات،کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت.لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە،هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی.16تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە:یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە،هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات،چونکە دەمی یەزدان فەرمانی داوە،ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە.17ئەو زەوییەکە لەنێوانیان دابەش دەکات،دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش دەکات.بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن،نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن.ئیشایا ٣٥1چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،وەک گوڵاڵە سوورە،2بە تەواوی چرۆ دەکات وتەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،شەوکەتی کارمەل و شارۆن،ئەوان شکۆی یەزدان وشەوکەتی خودامان دەبینن.3دەستە شلەکان توند بکەن وئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن.4بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:«خۆتان توند بکەن، مەترسن!ئەوەتا خوداتان،بە تۆڵەسەندنەوە دێت،سزای خوداتان.ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.»5ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت وگوێی کەڕ دەکرێتەوە.6ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات وزمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە وڕووباریش لە بیابان.7سەراب دەبێتە گۆم وخاکی تینوو بە کانیاو.لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان،قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.8لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،بەڵکو بۆ ئەوانەیەکە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،گێلەکان پێدا ناڕۆن.9شێر لەوێ نابێت،جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،لەوێ بەرچاو ناکەون.بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن،10ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،شادییەکی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.خۆشی و شادی پێیان دەگەن وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن....more20minPlay
February 17, 2025ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤1ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات ومیرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،2مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با ووەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا ووەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.3چاوی بینەران کز نابێت وگوێی گوێگرەکان دەبیستێت.4دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن وزمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.5ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»،6چونکە گێل بە گێلی دەدوێت ودڵیشی خراپە دەکات،بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت وتینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.7ڕێبازی فێڵبازیش خراپە وپیلانی بەدکاری دەگێڕێت،هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکاتئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.8بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت ولەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.9ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!ئەی کیژە دڵنیاکان،گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!10ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵلەرز دەتانگرێت،چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو وکۆکردنەوە نایەت.11ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،گوش لە کەمەرتان ببەستن.12لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،بۆ ڕەزی بەردار،13بۆ خاکی گەلەکەمدڕکوداڵ دەڕوێت،بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،بۆ شارە گەشاوەکە.14بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،15هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ وباخیش بە دارستان دادەنرێت.16جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت وڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت.17جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت وکاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.18ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت ولە نشینگەی ئاسوودەیی وشوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.19تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،20بەڵام خۆزگە بە خۆتانکاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن وگا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.ئیشایا ٣٣1قوڕبەسەرت ئەی تێکدەر،کە تێکیان نەدایت!قوڕبەسەرت ئەی ناپاک،کە ناپاکییان لێ نەکردوویت!کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت،خۆت تێکدەدرێیت؛کاتێک لە ناپاکی بوویتەوە،خۆت ناپاکیت لێ دەکرێت.2ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،هیوامان بە تۆیە.هەموو بەیانییەک ببە هێزمان وهەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا.3لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.4ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە.5یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات.6یەزدان دەبێتە مایەی دڵنیایی کاتەکانت.گەنجینەی ڕزگاری و دانایی و زانینە،لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە.7ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین.8ڕێگاکان چۆڵ بوون،بڕانەوە ڕێبواران.پەیمان شکا وشایەتەکانی ڕەتکرانەوە وکەس بە هیچ دانانرێت.9زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات،باشان و کارمەل ڕووتانەوە.10یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،ئێستا بە گەورە دەزانرێم،ئێستا بڵند دەکرێمەوە.11بە گیا دووگیان دەبن وکاتان دەبێت،هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات.12گەلان دەبن بە گەچ،وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.»13ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،ئەی نزیکەکان هێزم بزانن!14گوناهباران لە سییۆن تۆقین،گڵاوەکان لەرز دایگرتن:«کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»15ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات وڕاستی دەڵێت،ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە وڕێگری دەکات لە دەستەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل،ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات ولە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت،16ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،قەڵای چیاکان پەناگایەتی،نانی دەدرێت وئاوی مسۆگەرە.17چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،سنوورێکی فراوان دەبینن.18دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:«کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟کوا بەرپرسی قوللەکان؟»19ئیتر گەلی دڕندە نابینن،گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،زمانیان گرانە تێیان ناگەیت.20بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن.21بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات وکەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت.22یەزدان دادوەرمانە،یەزدان فەرزدانەرمانە،یەزدان پاشامانە،ئەو ڕزگارمان دەکات.23گوریسەکانت شل بوون،بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد.24دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت....more15minPlay
February 16, 2025ئیشایا ٢٩: ٦ - ٣١: ٩ئیشایا ٢٩: ٦ - ٣١: ٩6لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێتبە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە،بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە.7وەک خەون و زیندەخەوی شەوانی لێدێت،ئاپۆرەی هەموو نەتەوە لەشکرکێشەکانی سەر ئەریێل،هەموو لەشکرکێشەکانی سەری و سەر قەڵاکانیلەگەڵ تەنگ پێ هەڵچنانی،8وەک ئەوەی برسی خەون ببینێت و ئەوەتا دەخوات،بەڵام کە هەڵدەستێت ورگی بەتاڵە،وەک ئەوەی تینوو خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتەوە،بەڵام کە هەڵدەستێت شەکەتە و گیانی ئارەزوو دەکات،ئاوایان لێدێت ئاپۆرەی هەموو ئەو نەتەوانەیلەشکرکێشییان کردووە بۆ سەر کێوی سییۆن.9بحەپەسێن و سەرسام بن!خۆتان کوێر بکەن و کوێربن!بەبێ شەراب ئێوە مەستن،بەبێ مەی ئێوە بە لارەلار دەڕۆن.10یەزدان ڕۆحی خەوی قووڵی بەسەر ئێوەدا ڕشتووە،بەم شێوەیە یەزدان چاوەکانی ئێوەی نوقاندووە کە پێغەمبەرەکانن،هەروەها یەزدان سەری ئێوەی پێشبینیکەری داپۆشیوە.11جا تەواوی ئەم پەیامەی کە بە بینینێک ئاشکرا کراوە تەنها بۆ ئێوە وەک وشەکانی تۆمارێکی مۆرکراوی لێهاتووە، ئەوەی دەیدەنە کەسێکی خوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «ناتوانم، چونکە مۆر کراوە.»12یان ئەگەر تۆمارەکە دەدەنە کەسێکی نەخوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «خوێندەواریم نییە.»13جا پەروەردگار دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە وبە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە،پەرستنیان بۆ منتەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە.14لەبەر ئەوە ئەوەتا من جارێکی دیکەکاری سەیر و سەمەرە بەم گەلە دەکەم،دانایی داناکانی لەناودەبەم وتێگەیشتنی تێگەیشتووانی ون دەبێت.»15قوڕبەسەر ئەوانەی دەچنە قووڵاییەوەبۆ ئەوەی پیلانەکانیان لە یەزدان بشارنەوە،کارەکانیان لە تاریکی دەبێت ودەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟ کێ دەمانناسێت؟»16ئای لە هاڵاوگێڕیتان،ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەکتاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت:«تۆ دروستت نەکردم»؟یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت:«تێناگەیت»؟17ئایا لە ساتێکی کەمدا لوبنان ناگۆڕێت بۆ باخ وباخیش بە دارستان دانانرێت؟18جا لەو ڕۆژەدا کەڕەکان گوێیان لە وشەکانی تۆمارەکە دەبێت ولە ئەنگوستەچاو و لە تاریکیداچاوی نابیناکان دەبینن.19زەلیلەکان دڵخۆشییان بە یەزدان زیاتر دەبێت،نەدارانیش بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دڵشاد دەبن.20زۆردار لەناودەچێت وگاڵتەجاڕ نەمێنێت وهەموو ئێشکگرانی خراپەکاری دەبڕێنەوە.21ئەوانەی بە وشەیەک مرۆڤ گوناهبار دەکەن ولە دادگا داو بۆ دادوەر دەنێنەوە وبە شتی پووچ دادپەروەری خوار دەکەن.22لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت:«ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت وئێستا ڕوو زەرد نابێت.23کاتێک منداڵەکانی دەستکردەکانی دەستملەنێویاندا دەبینن،وەک ناوێکی پیرۆز ڕێز لە ناوەکەم دەگرن،دان بە پیرۆزی پیرۆزەکەی یاقوبدا دەنێن،لە خودای ئیسرائیل دەترسن.24ئەوانەی لە ناوەڕۆکەوە گومڕا بوون تێگەیشتن بەدەستدەهێنن وبۆڵەبۆڵکەران فێربوون وەردەگرن.»ئیشایا ٣٠1یەزدان دەفەرموێت:«قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق،پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە،داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییەبۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن.2دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوەبێ ئەوەی پرس بە من بکەن،هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون،لە سایەی میسر پەناگیر بن.3بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی وپەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری.4هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن،نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس،5بەڵام هەموو شەرمەزار دەبنلە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان،بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە،چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.»6سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب:لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا،ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت،مار و ماری ژەهراوی باڵدار،سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن،لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیانبۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن،7چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر.لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا:«ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات».8ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە ولە تۆمارێک نەخشی بکە،هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بەشایەتێک بۆ هەتاهەتایە.9ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن،ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن.10بە پێشبینیکەر دەڵێن:«پێشبینی مەکە!»بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن:«پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە!قسەی لووسمان بۆ بکە،خەونی تەفرەدەر ببینە!11لە ڕێگا لابدەن،ڕێچکە بەر بدەن،چیتر ڕووبەڕوومان مەکەنەوەلەگەڵ داواکارییەکانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!»12لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە ومتمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد وپشتتان پێیان بەست،13لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەکدیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت،ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت.14وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێتبێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت،لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانیپارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوەیان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.»15یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت،پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت،بەڵام نەتانویست،16گوتتان: ”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“لەبەر ئەوە هەڵدێن!گوتتان: ”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن!17لە ڕووی نەڕەی یەک کەسهەزار کەس هەڵدێت،لە ڕووی نەڕەی پێنج کەسهەمووتان هەڵدێن،هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا ووەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.»18بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!19ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت.20هەرچەندە پەروەردگار نانی تەنگانە و ئاوی ناخۆشیتان دەداتێ، بەڵام ئیتر مامۆستاکانتان ناخرێنە پەنای چاوەکانتان، مامۆستاکانتان دەبینن.21کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»22پەیکەرە داتاشراوە بە زیو ڕووکەشکراوەکانتان و بتە لەقاڵبدراوە بە زێڕ ڕووکەشکراوەکانتان بە گڵاو دادەنێن. وەک پەڕۆی پیسی ئافرەت فڕێیدەدەن، پێی دەڵێن: «بڕۆ دەرەوە!»23ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن.24گاجووت و نێرەکەرەکانت کە لە زەوییەکەت کار دەکەن ئالیکی پاککراو دەخۆن کە بە شەن و بێڵ شەن کرابێت.25جا لەسەر هەموو کێوێکی بڵند و لەسەر هەموو تەپۆڵکەیەکی بەرز ڕووبار و جۆگەی ئاو دەبێت لە ڕۆژی کوشتارە مەزنەکە، کاتێک قوللەکان دەکەون.26جا ڕووناکی مانگ وەک ڕووناکی خۆر دەبێت، ڕووناکی خۆریش حەوت ئەوەندە دەبێت وەک ڕووناکی حەوت ڕۆژ لەو ڕۆژەی یەزدان شکاوی گەلەکەی دەگرێتەوە و جێی لێدانەکانی تیمار دەکات.27ئەوەتا ناوی یەزدان لە دوورەوە هات،تووڕەییەکەی گڕی گرتووە و بارەکەی قورسە.لێوەکانی پڕن لە هەڵچوون وزمانی وەک ئاگرێکی لووشدەرە.28هەناسەی وەک ڕووبارێکی هەستاوەدەگات بە گەردن،بۆ لەبێژنگدانی نەتەوەکانبە بێژنگی لەناوچوون ولغاوی گومڕابوونیش لەدەم گەلانە.29گۆرانییەکتان بۆ دەبێتوەک شەوی تەرخانکردنی جەژن،خۆشی دڵیشوەک ئەوەی بەدەم بلوێرەوە بڕواتهەتا بێت بۆ کێوی یەزدان،بۆ تاشەبەردەکەی ئیسرائیل.30یەزدان وا دەکات دەنگی مەزنی ببیسترێت ودابەزینی بازووی ببینرێتبە هەڵچوونی تووڕەیی و گڕی ئاگری لووشدەر،بە ڕەشەبا و لێزمەی باران و تەرزەوە.31ئاشور لە دەنگی یەزدان لەرز دەیگرێت،بە داردەست لێدەدات.32جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری،ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت،بە دەف و قیسارەوە دەبێت وبە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت.33چاڵی تۆفەت لەمێژە ڕێکخراوە،بۆ پاشا ئامادە کراوە،قووڵە، بەرینە،کەڵەکە کراوەکەی ئاگرە و داری زۆرە.هەناسەی یەزدانوەک ڕووباری گۆگردەگڕی تێبەردەدات.ئیشایا ٣١1قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی،پشت بە ئەسپ دەبەستن،متمانە بە زۆری گالیسکە وهێزی لە ڕادەبەدەری سوارەکانیان دەکەن،بەڵام پشتیان بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل نەبەست وداوای یارمەتییان لە یەزدان نەکرد.2ئەویش هەروەها دانایە و کارەسات دەهێنێت،لە وشەی خۆی با ناداتەوە.هەڵدەستێتە سەر ماڵی خراپەکاران وبۆ سەر یارمەتیدەری ستەمکاران.3بەڵام میسرییەکان مرۆڤن نەک خودا،ئەسپەکانیان جەستەیین نەک ڕۆح.کاتێک یەزدان دەستی درێژ دەکات،یارمەتیدەر ساتمە دەکات ویارمەتیدراو دەکەوێت،هەموو پێکەوە لەناودەچن.4ئێستا یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«وەک شێر و بەچکە شێر دەنەڕێنێتبەسەر نێچیرەکەیەوە،ئەوەی کۆمەڵە شوانهاواری لێ دەکەن،لە دەنگیان ناترسێت ولە هاتوهەرایان ناشڵەژێت،ئاواش یەزدانی سوپاسالار دادەبەزێتبۆ شەڕکردن لەسەر کێوی سییۆن و لەسەر گردەکانی.5وەک باڵندە فڕیوەکان،ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات،پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت،بەسەریدا تێدەپەڕێت و دەربازی دەکات.»6ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە بۆ لای ئەوەی کە بە توندی لێی هەڵگەڕانەوە،7چونکە لەو ڕۆژەدا هەرکەسە و بتە زێڕ و زیوەکانتان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەی دەستە گوناهبارەکانتان دروستی کردن.8«ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت وگەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن.9قەڵاکەیان لە ترسان دەکەوێت،میرەکانیشی لە ئاڵا دەترسن،»یەزدان دەفەرموێت،ئەوەی ئاگری هەیە لە سییۆن وتەنووری هەیە لە ئۆرشەلیم....more19minPlay
February 15, 2025ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥1قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن!قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت،کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە.قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە!2ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە.وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر،وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ،بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی.3پێشێل دەکرێتتاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم.4دەبێت بە گوڵی سیس بووجوانی شکۆمەندییەکەی،ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە،وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین،ئەوەی دەیبینێتهێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات.5لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالاردەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی وتاجی شکۆمەندیبۆ پاشماوەی گەلەکەی.6دەبێتە ڕۆحی دادپەروەریبۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان وپاڵەوانیێتیبۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان.7ئەمانیش بە شەراب گێژن وبە مەی گومڕان:کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن،بە شەراب قووتدەدرێن،بە مەی گومڕان،کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن،کوێرانە حوکم دەدەن.8هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە وهیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە.9دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟بۆ لەشیربڕاوەکان،یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟10وەک گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.»11کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆقسە بۆ ئەم گەلە دەکات.12بۆ ئەوانەی پێی گوتن:«ئەمە حەسانەوەیە،با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.»بەڵام نەیانویست گوێ بگرن.13جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە:گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون وبشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن.14ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن!15گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە وپەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە،کە قامچی لافاو تێدەپەڕێتلە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە،چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان ولەناو ساختە پەناگیر دەبین.»16لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،کە دەبێتە سەنگی مەحەک،گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو،ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.17دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە وبە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم،جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت وپەناگاش ئاو دایدەپۆشێت.18پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە وپەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت.کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت،ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل.19هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات،چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێتبە شەو و بە ڕۆژ.»بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکەدەبێتە مایەی تۆقاندن.20دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان ولێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە.21یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا،هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆشبۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە!بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە!22ئێستا گالتەجاڕ مەبن،نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت،چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا.23گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن،گوێ بگرن و قسەم ببیستن.24ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت،هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟25ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد،تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت وگەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت وجۆ لە شوێنی نیشانکراو،گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟26جا خودای خۆی فێری دەکات،بە دادوەری ڕێنمایی دەکات.27کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت،چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت،بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت وزیرەش بە گۆچان.28دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت،هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت،چەرخەی عەرەبانەکەی وئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن.29هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون،ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.ئیشایا ٢٩1قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێلئەو شارەی داود تێیدا مایەوە!ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن،با جەژنەکان بسوڕێنەوە.2منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم،جا دەبێت بە گریان و شیوەن وبۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت،3وەک بازنە دەورت دەدەم،بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم وسەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم.4جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت،قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە،دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە،قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت.5ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن وئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت.لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت،...more18minPlay
February 14, 2025ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون.2شارت کاول کرد وشارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد،قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە،بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە.3لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن،شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن.4بوویت بە پەناگای هەژار،پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە،چەتر لە لێزمەی باران وسێبەر لە گەرما،چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکانلێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە،5وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا.هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێتوەک گەرما بە سێبەری هەورگۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت.6یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلانلەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات،خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکانمەی سادەی پاڵاوتە.7لەم کێوەدا لووشی دەداتپەچەی سەر مردوو،پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە،هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە،8مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە.یەزدانی باڵادەست فرمێسکلەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە،ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێتلە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی.9لەو ڕۆژەدا دەگوترێت:«ئەوەتا ئەمە خودامانە،چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین.ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد،شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»10دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت،بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێتوەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە.11جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوەوەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە.خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێتلەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی.12قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە،دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ.ئیشایا ٢٦1لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن:شاری بەهێزمان هەیە،خودا ڕزگاری دەکاتەشوورا و سەنگەری.2دەروازەکان بکەنەوەبا نەتەوەی ڕاستودروستپارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە.3تۆ کەسی بیروڕا چەسپاوبە ئاشتی تەواو دەپارێزیت،چونکە پشتی بە تۆ بەستووە.4هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن،چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.5ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە،شاری بەرزیش نەوی دەکات،دەیدات بە زەویدا،تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ.6پێی هەژار و هەنگاوی نەدارپێشێلی دەکات.7ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە،ئەی خودای ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت.8ئەی یەزدان، لە ڕێی حوکمەکانتچاوەڕێی تۆ دەکەین؛ناوەکەت و یادکردنەوەتئارەزووی گیانمانە.9گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات،هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت،چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین،دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.10بەدکار بەر میهرەبانی بکەوێت،فێری ڕاستودروستی نابێت،لە خاکی ڕاستییەکاندا ناڕەوایی دەکات،شکۆی یەزدان نابینێت.11ئەی یەزدان تۆ باڵا دەستیت،بەڵام ئەوان نایبینن.با دڵگەرمیت بۆ گەلەکەت ببینن و شەرمەزار بن،با ئەو ئاگرەی کە ئامادەت کردووە دوژمنەکانت بخوات.12ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ،چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە.13ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،گەورەکانی دیکە جگە لە تۆ، بوون بە گەورەمان،بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.14ئەوان مردوون، زیندوو نابنەوە!تارمایین، هەڵناستنەوە،لەبەر ئەوە سزات دان و تێکت شکاندن،هەموو یادگاریێکی ئەوانت لەناوبرد.15ئەی یەزدان، نەتەوەت زیاد کرد،نەتەوەت زیاد کرد وشکۆمەند بوویت،هەموو سنوورەکانی خاکەکەت فراوان کرد.16ئەی یەزدان، لە تەنگانەدا هانایان بۆ هێنایت،کاتێک تەمبێت کردن،بە چرپەوە نوێژیان هەڵڕشت.17وەک ژنی سکپڕ کە لە منداڵبوون نزیک دەبێتەوەلە ژاندا دەتلێتەوە و دەقیژێنێت،ئاوامان لێ هات لەبەردەمت، ئەی یەزدان.18سکپڕ بووین تلاینەوەوەک ئەوەی بامان بووبێت.لە زەویدا ڕزگاریمان بەرپا نەکرد وکەسێکی جیهانمان لێ نەبوو.19مردووەکانت زیندوو دەبنەوە،لاشەکان هەڵدەستنەوە.هەستن و گۆرانی بڵێنئەی دانیشتووانی خۆڵ،چونکە شەونمت شەونمی بەیانییە،زەوی تارماییەکانی لێ لەدایک دەبێت.20گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت ودەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە،بۆ ساتێک خۆت بشارەوەهەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت.21ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوەهەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.زەوی خوێنەکانی ناو خۆی دەردەخات،لەمەودوا کوژراوەکانی ناشارێتەوە.ئیشایا ٢٧1لەو ڕۆژەدا،یەزدان بە شمشێرەڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.2لەو ڕۆژەدا«گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن:3من یەزدانم، چاودێری ئەوم،هەموو ساتێک ئاوی دەدەم.بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەمنەوەک ئازار بدرێت.4هەڵچوونم نییە.وای ئەگەر لە جەنگدا دڕکوداڵیان دەخستە بەرپێم!من پێشێلم دەکردن و دەمسووتاندن،گڕم لە هەموویان بەردەدا.5بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ منلەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت،ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.»6لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت،ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات،ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.7ئایا یەزدان لێیدانبەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟یان ئەوەندەی لێ کوشتنوەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟8بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد،ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆیلە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.9لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت،ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتیبەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکەوەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات،نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆربە پێوە نەمێنێت.10شاری قەڵابەند تەنهایە،ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی،لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت ولەوێ پاڵ دەداتەوە ولقەکانی تێکدەدات.11کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن وژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن،چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە،لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە وشێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.12لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە، ئەی نەوەی ئیسرائیل.13لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم....more24minPlay
February 13, 2025ئیشایا ٢٣: ١ - ٢٥: ١ئیشایا ٢٣: ١ - ٢٥: ١1سروشێک سەبارەت بە سور:واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!چونکە سور کاول کراوە،نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.2بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە وبازرگانانی سەیدا،ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت.3دانەوێڵەی شیحۆرلەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات،داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە،جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان.4شەرمەزار بە ئەی سەیدا، ئەی قەڵای دەریا!چونکە دەریا گوتی:«نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو،نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.»5کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت.6بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە!7ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە،ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەنبۆ ئاوارە بوون؟8کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون،فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟9یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووەبۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک،بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی.10ئەی دانیشتووانی تەرشیش،زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن،ئیتر بەندەر نەما.11یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد وشانشینەکان تۆقین.لە دژی فینیکیا فەرمانی دابۆ کاولبوونی قەڵاکانی.12فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،ئەی سەیدای کچە پاکیزە، ئێستا پێشێل کراویت!«هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە،لەوێش حەوانەوەت نابێت.»13ئەوەتا خاکی بابلییەکان،گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت!ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان.قوللەکانیان دروستکرد،قەڵاکانیان ڕووخاند،کردیان بە کاولگە.14ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،چونکە قەڵاکانتان کاول بوون.15لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:16«دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوەئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو!باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێبۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»17جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات.18بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.ئیشایا ٢٤1ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات،بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.2کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،گەورە وەک کۆیلەکەی،خانم وەک کەنیزەکەی،کڕیار وەک فرۆشیار،بەخشەر وەک وەرگر،قەرزدەر وەک قەرزار.3زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت وبە تاڵان تاڵان دەکرێت،یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو.4زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،جیهان داهێزرا و سیس بوو،گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.5زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،فەرزەکانیان پێشێل کرد وپەیمانی هەتاهەتاییان شکاند.6لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد ودانیشتووانەکەی سزادران.لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان وخەڵکێکی کەم مایەوە.7شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن.8دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو.9بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.10شاری وێران تێکشکاوە،هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە.11لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەرابخۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،دوورخرایەوە شادی زەوی.12ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە ولێدانی دەروازەش کاولییە.13ئاوا دەبێت لەناوەندی زەویلەنێو گەلان،وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت.14ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن.15لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،لە دوورگەکانی دەریاشەوەناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە.16لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!»جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!قوڕبەسەرم!ناپاکان ناپاکییان کرد!ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!»17ترس و چاڵ و تەڵەبەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی.18ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێتدەکەوێتە چاڵەکەوە وئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت.بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە وبناغەکانی زەوی هەژان.19زەوی بە شکان دەشکێت،زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،زەوی بە لەقین دەلەقێت.20زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با.یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە.21لەو ڕۆژەدا یەزدانسزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان ولەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات.22بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوەوەک دیل لە بەندیخانە ولە گرتووخانە توند دەکرێن ودوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن.23مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکاتلە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.ئیشایا ٢٥1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون....more22minPlay
February 12, 2025ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین:چیتانە وا سەرکەوتوون،هەموو بۆ سەربان،2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین ومردووی جەنگ نین.3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،بێ بەرگری بە دیل گیران.هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،بە تاڵییەوە دەگریێم،زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەملەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینینبۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوانبۆ دیوار بڕین وهاوارکردن بۆ چیا.6ئیلام تیردانی هەڵگرتووەبە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،قییریش قەڵغانی دەرخست.7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتەچەکەکانی کۆشکی دارستان،9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون وئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن وماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کردبۆ گریان و شیوەن وسەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!«با بخۆین و بخۆینەوە،چونکە سبەی دەمرین.»14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە وبۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات وبە هێزەوە لوولت دەکات،18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە وبەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.لەوێ دەمریت وگالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!19لە پلەکەت دەرتدەکەم ولە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا ٢٣1سروشێک سەبارەت بە سور:واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!چونکە سور کاول کراوە،نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا....more20minPlay
February 11, 2025ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧1لە ساڵی هاتنی فەرماندە گشتییەکە بۆ ئەشدۆد، کاتێک سەرگۆنی پاشای ئاشور ناردی و لەگەڵ ئەشدۆد جەنگا و گرتی،2لەو کاتەدا یەزدان لە ڕێگەی ئیشایای کوڕی ئامۆچەوە قسەی کرد و فەرمووی: «بڕۆ جلوبەرگە گوشەکە لە کەمەرت بکەرەوە و پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە.» ئەویش بەم جۆرەی کرد و بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت.3ئینجا یەزدان فەرمووی: «وەک ئەوەی ئیشایای بەندەم بۆ ماوەی سێ ساڵ بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت، ئەمە نیشانە و پەندە لەسەر میسر و لەسەر کوش،4پاشای ئاشوریش بۆ ڕیسوایی میسر بەم جۆرە ڕاپێچکراوانی میسر و دیلەکانی کوش، گەنج و پیر بە ڕووتی و پێ خاوسی و سمت ڕووتی دەداتە پێش خۆی.5دەتۆقن و شەرمەزار دەبن لەبەر کوش کە مایەی هیوایان بوو و لەبەر میسر کە مایەی شانازییان بوو.6جا دانیشتووی ئەم کەنارە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ”سەیر بکەن چی بەسەر ئەوانەدا هاتووە کە چاوەڕێمان دەکرد لە بەرامبەر پاشای ئاشور فریامان بکەون! ئیتر ئێمە چۆن ڕزگارمان دەبێت؟“»ئیشایا ٢١1سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا:وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات،لە چۆڵەوانییەوە دێت،لە خاکێکی ترسناک.2ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە:ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات.سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا!کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی.3لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار،ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون،سەرسام بووم لە گوێگرتن،واقم وڕما لە بینین.4سەرم لێ شێوا،ترس منی لەرزاند،زەردەپەڕی خۆشیی منیکردە تۆقین.5خوان ئامادە دەکەن،ڕایەخ ڕادەخەن،دەخۆن و دەخۆنەوە!هەستن ئەی میران!قەڵغان چەور بکەن!6پاشان پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت:«بڕۆ ئێشکگر بە پێوە ڕابگرە،ئەوەی دەیبینێت با ڕایبگەیەنێت.7کاتێک چەند گالیسکەیەک دەبینێت،لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت،سواری گوێدرێژ یان سواری وشتر،با بە تەواوی گوێی شل بکات،زۆر شلی بکات.»8ئینجا ئێشکگرەکە هاواری کرد:«گەورەم، من ڕۆژانە لەسەر قوللەی چاودێرییەکە ڕاوەستاوم،هەموو شەوانیش لە بنکەی پاسەوانێتییەکەم دەمێنمەوە.9ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە،لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت.وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت:”کەوتووە، بابل کەوتووە!هەموو وێنەی خوداوەندەکانیبەرەو زەوی شکان!“»10ئەی خەڵکینە، کە لەسەر جۆخین جەنجەرکراون،ئەوەی لە یەزدانی سوپاسالارەوە بیستوومەلە خودای ئیسرائیلەوە پێتان ڕادەگەیەنم.11سروشێک سەبارەت بە دوما:لە سێعیرەوە هاوارم بۆ دەکرێت،«ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟»12ئێشکگرەکەش وەڵام دەداتەوە:«بەیانی دێت، هەروەها شەویش.ئەگەر داواکارن، داوا بکەن،بگەڕێنەوە، وەرن.»13سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان:ئەی کاروانی دیدانییەکان،ئەوانەی لەنێو دەوەنەکانی عەرەبستان شەو بەسەردەبەن،14بەرەوپیری تینوو، ئاو بهێنن.ئەی دانیشتووانی خاکی تێما،بە نانەوە بەرەو ڕووی هەڵاتوو بچن،15چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،لە ڕووی کەوانی توندکراو،لە ڕووی سەختی جەنگ.16پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت: «دوای یەک ساڵی ڕەبەق، هەموو شکۆمەندی قێدار بەسەردەچێت و17پاشماوەی پاڵەوانە کەوان بەدەستەکانی نەوەی قێدار ژمارەیان کەم دەبن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمووی.»...more20minPlay
February 10, 2025ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥1سروشێک سەبارەت بە میسر:ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوەبەرەو میسر دێت.بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن،دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.2«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم،هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات،هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی،شار لە دژی شار وشانشین لە دژی شانشین.3میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت،ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم،داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن،لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران.4میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم وپاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،»یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.5ئاوی نیل وشک دەبێت،ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت.6نۆکەندەکان بۆن دەکەن،لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن.قامیش و زەل بۆگەن دەبن،7سەوزایی لەسەر نیل،لە ڕێژگەی ڕووبارەکە.هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوەوشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت.8ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن،هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە،ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوەورەیان نامێنێت.9کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن،جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن.10جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن وهەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن.11بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن:دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە.چۆن بە فیرعەون دەڵێن:«کوڕی دانایانم من،کوڕی پاشا دێرینەکان»؟12کەواتە کوا داناکانت؟با پێت بڵێن و با بزانن،یەزدانی سوپاسالارپلانی چی داناوە لە دژی میسر.13میرانی چۆعەن گێل بوون،میرانی مەمفیس چەواشە کران،پیاوماقوڵانی هۆزەکانیمیسریان گومڕا کرد.14یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە،میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانیوەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی.15هیچ کارێک نابێت لە میسرکە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات.16لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.17میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.18لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر».19لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.20جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.21ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.22یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.23لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.24لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.25ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»...more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.