Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
January 30, 2025ئیشایا ٦: ٣ - ١٣ئیشایا ٦: ٣ - ١٣3ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»4چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ.5گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.»6ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و7لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.»8ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟»منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.»9ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“10دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،گوێی گران بکە وچاوی بنوقێنە،نەوەک بە چاوی ببینێت وبە گوێی ببیستێت،بە دڵی تێبگات وبگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.»11منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟»ئەویش فەرمووی:«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەیبێ ئاوەدانی وماڵەکانیش بێ خەڵک وکێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی،12هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە وشوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت.13ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»...more20minPlay
January 29, 2025ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢25لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا،دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا.چیاکان هەژان وجەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.26ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە،فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین.ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن!27نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت،نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت،نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە ونە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت.28ئەوانەی تیرەکانیان تیژ وکەوانەکانیان توند کراوە،سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن،چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە.29نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە ووەک بەچکە شێر دەنەڕێنن،دەمڕێنن و نێچیر دەگرن،دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات.30لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن،وەک هاژەی دەریا.دەڕواننە خاکەکە و دەبیننوا تاریکییەکی تەنگە،ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.ئیشایا ٦1لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو.2سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی....more20minPlay
January 28, 2025ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤9بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی:«بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە،خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی.10جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت وحۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.»11قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستنبەدوای شەراب دەکەون،لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەونمەی گڕی تێبەرداون.12قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ وشەراب بووە بە خەو و خۆراکیان،بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە،دەستکردەکانی نابینن.13لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن،سەنگینەکانی لە برسان دەمرن،سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن.14لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد وبێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە،تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان،لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی.15مرۆڤ دەچەمێتەوە وپیاو نزم دەبێت،چاوی بەفیزان نزم دەبێت،16بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت،خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە.17مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان،بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن.18قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن،گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە،19ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات،با خێرا بێت لە کارەکەیبۆ ئەوەی ببینین.با نزیک بێتەوە و بێتە دی،هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.»20قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک وبە چاکیش دەڵێن خراپ،ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی وڕووناکیش دەکەن بە تاریکی،ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین وشیرین دەکەن بە تاڵ.21قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان،لەلای خۆیان تێگەیشتوون.22قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن،پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی،23بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن،ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن.24لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت،وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت،ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت،خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە،چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە،سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد....more21minPlay
January 27, 2025ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨1لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن ودەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین وبەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»2لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل.3جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون.4پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە.5ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت.6بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.ئیشایا ٥1با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم،گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی:خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوولەسەر گردێکی بەپیت.2بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد،شامێویشی لێ چاند.قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا،هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی.بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت،بەڵام ترێی خراپی گرت.3«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا،تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن.4چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کەمن نەمکردبێت؟کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت،بۆچی ترێی خراپی گرت؟5ئێستا پێتان دەڵێمچی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم:پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە ووێران دەبێت،دیوارەکەی دەڕووخێنم،دەبێتە پێپەست.6دەیکەمە کەلاوە،نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە،دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات.فەرمان بە هەورەکان دەکەمباران بەسەریدا نەبارێنن.»7ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالاربنەماڵەی ئیسرائیلە وپیاوانی یەهوداشنەمامی شادی ئەون.بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە.8قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن وکێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوەهەتا هیچ جێیەک نەما وبە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون....more21minPlay
January 26, 2025ئیشایا ٣: ١ - ٢٦ئیشایا ٣: ١ - ٢٦1ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،یەزدانی سوپاسالار،بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێتپاڵپشتی و پشتگیری،هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،2پاڵەوان و جەنگاوەر،دادوەر و پێغەمبەر،فاڵگرەوە و پیر،3سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.4مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.5گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،چروکیش لە سەنگین.6پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێتلە ماڵی باوکی و دەڵێت:«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان وئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»7بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:«نابم بە چارەساز،نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»8ئۆرشەلیم شکست دەخوات ویەهوداش دەکەوێت،چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.9دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،نایشارنەوە.قوڕبەسەریان،چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!10بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵنچونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.11قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.12منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن وژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن ولە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.13یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.14یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.15ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن وڕووی هەژاران دەهاڕن؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.16یەزدان دەفەرموێت:«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،گەردنیان دەرخستووە وبە چاوبازییەوە دەڕۆن،بە لارولەنجەوە دەڕۆنبە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.17لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»18لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،19گوارە و بازن و پەچە،20سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە،21ئەنگوستیلە و خەزێم،22جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و23ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.24جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن ولە جێی کەمەربەند، گوریس ولە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە ولە جێی بەرگی گرانبەها گوش لەبەر دەکەن،نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.25پیاوەکانتان بە شمشێر وپاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.26جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن....more22minPlay
January 25, 2025ئیشایا ٢: ١ - ٢٠ئیشایا ٢: ١ - ٢٠1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:2لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وهەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.5ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.6وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،لە بنەماڵەی یاقوب،پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات ووەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.7خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،گەنجینەکانی سنووریان نییە.خاکیان پڕبوو لە ئەسپ وگالیسکەکانی سنووریان نییە.8خاکیان پڕبوو لە بت،کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.9جا مرۆڤ دەچەمێتەوە وئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،لێیان خۆش مەبە.10لە ڕووی سامی یەزدان وشکۆی مەزنییەکەی،بڕۆ ناو کەلەبەرد ولەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!11چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە ولووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.12یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیەلە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کەنزم دەبنەوە،13لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،14لە دژی هەموو چیا بەرزەکان ولە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،15لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،16لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.17جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە ولووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و18هەموو بتەکان لەناودەچن.19کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان وناو چاڵەکانی خۆڵ.20لەو ڕۆژەدا مرۆڤئەو بتە زیو و زێڕانەیکە بۆ پەرستن دروستی کردوون،بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات....more22minPlay
January 24, 2025ئیشایا ١: ٤ - ٣١ئیشایا ١: ٤ - ٣١4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،توخمی بەدکاران،کوڕانی گەندەڵین!وازیان لە یەزدان هێنا،بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،پشتیان لێی کرد.5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟تەواوی سەر نەخۆشە وهەموو دڵ بیمارە.6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەرکوا تەندروستی تێیدا؟بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،لێدانی تەڕ و تازەکە نەگوشراوە و نەبەستراوە وبە ڕۆن نەرم نەکراوە.7خاکەکەتان وێرانە،شارەکانتان سووتاوە،لەبەرچاوتان زەوییەکەتانبێگانەکان دەیخۆن،وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.8سییۆنی کچ ماوەتەوە،وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.9ئەگەر یەزدانی سوپاسالارکەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،وەک سەدۆممان لێ دەهات،لە عەمۆرا دەچووین.10گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،ئەی گەلی عەمۆرا!11یەزدان دەفەرموێت:«بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان ولە چەوری دابەستەکان،دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان.12کە دێن بۆ بینینی ڕووم،کێ داوای ئەمەی لێکردوون،کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟13چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!بخوور قێزەونە بۆ من.سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.14سەرەمانگ و جەژنەکانتانگیانم ڕقی لێیانە.بوون بە بارگرانی بۆم،لێیان بێزار بووم.15کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،چاوم لادەدەم لەسەرتان،تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،من گوێ ناگرم.«دەستتان بە خوێن سوور بووە!16«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.خراپەی کردەوەکانتانلەبەرچاوم لاببەن!وازبهێنن لە خراپەکاری،17فێری چاکە بن!بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،ستەملێکراوان هانبدەن.دادوەری هەتیو بکەن،پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»18یەزدان دەفەرموێت:«ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،وەک خوری لێدێت.19ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،خێروبێری خاکەکە دەخۆن.20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،بە شمشێر دەخورێن،»چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.21«چۆن شارە دڵسۆزەکەبوو بە لەشفرۆش!پڕ دادوەری بوو،ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،بەڵام ئێستا پیاوکوژان!22زیوت بوو بە خڵت وشەرابت ئاوی تێکراوە.23میرەکانت یاخین ودۆستی دزانن،هەموو حەزیان لە بەرتیلە ودوای پاداشت کەوتوون.دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»24لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:«ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم وتۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.25دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.26ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار وڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.»27بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.28بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.29«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەیئارەزووتان کرد،تەریق دەبنەوە بەو باخچانەیهەڵتانبژارد.30وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت ووەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.31مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ وئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن وکەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»...more23minPlay
January 23, 2025ئیشایا ١: ١ - ٣ئیشایا ١: ١ - ٣1خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.2ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە،چونکە یەزدان دەفەرموێت:«چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن،بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.3گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت وگوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی،بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت،گەلی من تێناگات.»...more19minPlay
January 21, 2025كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨1ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان.2پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن.3بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنیی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم.4هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم.5بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە.6با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.7تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا.8بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.9ئەو لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ.10ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن.11هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم.12ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا.13شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن.14لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن.15سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی.16کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.17بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.»18من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت....more17minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.