Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
January 10, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤1دڵدارەکەت چووە کوێ،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد،هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟2دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی،بۆ ناو باخچەی بۆندار،هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت وسەوسەن کۆبکاتەوە.3من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.4یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی،وەک ئۆرشەلیم شیرینی،وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری.5چاوەکانت لەسەر من لابدە،چونکە بەرگەی ناگرم.قژت وەک ڕانە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.6ددانەکانت وەک ڕانە مەڕنکە لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین.7گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە.8شەست شاژنن وهەشتا کەنیزەن،پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن،9بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە،کچە تاقانەی دایکییەتی،نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی.کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواستشاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد.10ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان،جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ،وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟11بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیمبۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ،بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،هەناریش پشکوتووە؟12پێش ئەوەی بزانم،گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام.13ئەی شولەمیتی، بگەڕێوە، بگەڕێوە!بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین!بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەنوەک سەمای مەحەنەیم؟گۆرانی گۆرانیهكان ٧1ئەی کچە میر،پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!کەوانی ڕانت وەک خشڵەدەستکردی دەستی وەستای کارامەیە.2ناوکت جامێکی خڕەشەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،ناوقەدت خەرمانی گەنمەبە سەوسەن پەرژین کراوە.3جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن.4گەردنت قوللەیەکی عاجە.چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆنلەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.لووتت وەک قوللەی لوبنانەڕووەو دیمەشق دەڕوانێت.5سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە وپرچی سەرت ئەرخەوانییە،پاشا بەندی ئەگریجەکانە.6چەند جوان و چەند شیرینیت،ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم!7ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،مەمکەکانت لە هێشوو.8گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت،9دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات.10من بۆ دڵدارەکەمم وئەو پەرۆشی منە.11دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،لە گوندەکان شەو بەسەرببەین.12با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،پەسیرەکان کراونەتەوە،هەناریش پشکوتووە؟لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.13گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە،لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،کۆن و نوێکە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم.گۆرانی گۆرانیهكان ٨1بریا برای من بووای،شیرەخۆری مەمکی دایکم!ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.2دەمبردیت،دەمبردیتە ماڵی دایکم،ئەوەی منی پەروەردە کردووە.شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،لە خۆشاوی هەنارەکەم.3دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.4ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمکە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.5ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت وپاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو.6بمکە مۆر لەسەر دڵت،مۆر لەسەر بازووت،چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،وەک ئاگرێکی بەهێزە.7ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەیلە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،بە بێبەها دادەنرێت.8خوشکێکی بچووکمان هەیە،هێشتا مەمکی نەهاتووە.چی بکەین بۆ خوشکمان،ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟9ئەگەر شوورا بێت،قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.ئەگەر دەرگا بێت،بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین.10من شوورام ومەمکەکانم وەک قوللەن،بەم جۆرە لە چاوەکانیپەسەندی بەدی دەکەم.11سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعلهامۆن،ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەیهەزار شاقل زیوی دەدا.12بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان.13ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،با گوێم لێت بێت.14ڕابکە، دڵدارەکەم،وەک ئاسک بەیان وەک کارمامزلەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن....more20minPlay
January 09, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦6دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە،بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو.گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو،بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە.7تووشی ئێشکگرەکان بوومکاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە.لێیان دام و برینداریان کردم،چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم،ئێشکگری شووراکان8ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون،ئەمەی پێ بڵێن،من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.9دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،کە ئاوا سوێندت داین؟10دڵدارەکەم سوور و گەشاوەیە،لەناو دە هەزار کەسدا دیارە.11سەری زێڕی بێگەردە،زولفی بەرداوەتەوە،ڕەشە وەک قەلەڕەش.12چاوەکانی وەک کۆترنچاوەکانی وەک کۆترن لەسەر کانییەک،کۆترەکان هێندە سپین وەکو شیر،لە کەناری حەوزێک هەڵنیشتوون.13گۆناکانی وەک باخچەی بۆندارن،بۆنیان خۆشە.لێوەکانی سەوسەنن،موڕی شلیان لێ دەتکێت.14دەستەکانی لوولەی زێڕن،بە زەبەرجەد ڕازاونەتەوە،لەشی عاجی تاشراوەبە بەردی یاقووتی شین پێچراوەتەوە.15قاچەکانی ستوونی مەڕمەڕن،لەسەر دوو بنکەی زێڕی بێگەرد دامەزراون.ڕوخساری وەک لوبنانە،هەڵبژاردە وەک ئورز.16دەمی شیرینە،سەراپای خۆشەویستە.ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە،ئەی کچانی ئۆرشەلیم!...more20minPlay
January 08, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥1ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت دوو کۆترن لە پشت پەچەکەتەوە.قژت وەک مێگەلە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.2ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن،کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین.3لێوەکانت وەک ڕیسی ئاڵە،دەمت شیرینە،گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە.4گەردنت وەک قوللەی داودەبە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە،هەزار قەڵغانی پێوە هەڵواسراوە،هەمووی قەڵغانی پاڵەوانانە.5جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن،کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن.6بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،دەچمە چیای موڕ وگردی بخوور.7ئەی یارەکەم، سەرتاپات جوانییە،هیچ کەموکوڕیت تێدا نییە.8بووکێ، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە،لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە.لە لووتکەی چیای ئەماناوە وەرە خوارەوە،لە سەری سنیرەوە کە لووتکەی حەرمۆنە،لە لانەی شێرانەوە،لە چیای پڵنگانەوە.9ئازیزەکەم، بووکێ، دڵی منت ڕفاندووە،بە تیلەی چاوت دڵت ڕفاندووم،بە موورووێکی ملوانکەکەت.10ئەوینت چەند جوانە، بووکی ئازیزم،ئەوینت چەند لە شەراب خۆشترە،بۆنی عەترەکەشت لە هەموو بۆنوبەرامێک.11لێوەکانت شانەی هەنگوینیان لێ دەتکێت، بووکێ،شیر و هەنگوین لەژێر زمانتە!بۆنی جلوبەرگت وەک بۆنی لوبنانە.12باخچەیەکی داخراوە! بووکی ئازیزم،سەرچاوەیەکی داخراوە، کانییەکی مۆرکراوە!13نەمامەکانت باخی هەنارنلەگەڵ بەروبوومی هەڵبژاردە،خەنە و ناردین،14ناردین و کارکۆم،قامیشی بۆنخۆش و دارچین،لەگەڵ هەموو جۆرە دار بخوورێک،موڕ و ئەلوالەگەڵ هەموو بۆنوبەرامەکان.15تۆ سەرچاوەی باخچەکانیت،بیری ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی،لێشاوە لە لوبنان دێتە خوارێ.ئەویندار16هەستە، ئەی بای باکوور،وەرە، ئەی بای باشوور!بەسەر باخچەکەم هەڵبکەن،با بۆنوبەرامی بڵاوبێتەوە،بۆ ئەوەی دڵدارەکەم بێتە ناو باخچەکەی خۆی،با بەروبوومە هەڵبژاردەکەی تام بکات.گۆرانی گۆرانیهكان ٥1هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ،موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە،شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد،شەراب و شیری خۆمم خواردەوە.ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛یاران، بە ئەوین مەست بن.2من خەوتووم، بەڵام دڵم بێدارە!دەنگی دڵدارەکەمە لە دەرگا دەدات:«دەرگام بۆ بکەرەوە، دڵداری ئازیزم،ئەی کۆترەکەم، ئەی بێ کەموکوڕییەکەم،سەرم پڕ ئاونگ بووە،ئەگریجەم پڕ شەونم.»3جلەکانم داکەندووە،ئایا دەبێ دیسان لەبەری بکەمەوە؟پێیەکانم شوشتووە،ئایا دەبێ دیسان پیسیان بکەمەوە؟4دڵدارەکەم لە کونی دەرگاوە دەستی درێژکرد،هەناوم بۆی ڕاچەنی.5هەستام هەتا دەرگا لە دڵدارەکەم بکەمەوە،دەستەکانم موڕیان لێ دەچۆڕا،پەنجەکانم موڕی شللەسەر دەسکی سورگییەکە....more20minPlay
January 07, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١1بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەمبەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.2ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندابەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.3تووشی ئێشکگرەکان بووم،کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.«ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟»4ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕمکاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.گرتم و بەرمنەدا،هەتا بردمە ماڵی دایکم،بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.5ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمبە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.6ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،وەک ستوونی دووکەڵ،بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟7ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،شەست پاڵەوان دەوریان داوەلە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،8هەموو شمشێر بەدەستن،شارەزای جەنگن،هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،لەبەر مەترسییەکانی شەو.9سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکردلە داری لوبنان.10ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،کاریتەکانی لە زێڕ.بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.ئەی کچانی ئۆرشەلیم،11وەرنە دەرەوە،ئەی کچانی سییۆن، ببینن.سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،کە دایکی لەسەری نالە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،لە ڕۆژی شادی دڵی....more18minPlay
January 06, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧14ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان،لە پەناگای بنارەکان،با ڕوخسارت ببینم،با دەنگت ببیستم،چونکە دەنگت ناسکە وڕوخسارت شیرینە!15ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن،ئەو توولە ڕێوییانەیڕەزەکانمان تێکدەدەن،چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە.16دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.17بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە،وەک ئاسک بە،یان کارمامزلەسەر چیا فرە لووتکەکان....more17minPlay
January 05, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣5بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،بە سێو بمگەشێننەوە،چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.6دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.7ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.8گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!تەماشا بکە! وا دێت،لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،بەسەر گردەکاندا باز دەدات.9دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،لە دەلاقەوە سەیر دەکات،لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات.10دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:«یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.11تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،باران بەسەرچوو و نەما.12گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،ئێستا کاتی گۆرانییە؛خوێندنی کوکوختیلە خاکی ئێمە دەبیسترێت.13هەنجیر بەری گرتووە،بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە.یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.»...more20minPlay
January 04, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤1من گوڵاڵە سوورەی شارۆن وسەوسەنی دۆڵانم.2وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵیارەکەم ئاوایە لەناو کچان.3وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستاندڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان.حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەیمێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.4با بمباتە هۆڵی خوانەکە،خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە....more18minPlay
January 03, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧14دڵدارەکەم هێشووی خەنەیەلەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی.15ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت کۆترن.16ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،چەند شیرینیت!جێگاکەمان سەوزە.17کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،تەختەدارەکانی سەروون....more19minPlay
January 02, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣9یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەونلێکم چوواندی،10گۆنات بە خشڵەوە جوانە،گەردنت بە گەردانەوە.11خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،لەگەڵ نقێمی زیو.12هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە.13دڵدارەکەم چەپکێک موڕەکە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات....more16minPlay
January 01, 2025گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨5ئەی کچانی ئۆرشەلیم،من ئەسمەرێکی جوانم،وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان.6تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،ئەوە خۆر لێیداوم.کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد.7ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟8ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیتبە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ وکارەبزنەکانت بلەوەڕێنەلەلای نشینگەی شوانەکان....more13minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.