Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
December 31, 2024گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١ - ٤گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١ - ٤1گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان.2با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە.3بۆنی عەترەکەت خۆشە؛ناوت عەتری پرژاوە،مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.4پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.شاد و دڵخۆش دەبین پێت،لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ....more19minPlay
December 28, 2024كۆمكار ١٢: ١ - ١٤كۆمكار ١٢: ١ - ١٤1بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێتلە سەردەمی گەنجیێتیت،پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێتیان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:«خۆشییان تێدا نابینم،»2پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر وڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛3ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛4کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن ودەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛5ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن ولە ڕێگا تۆقیون،کە بادەم چرۆ دەکات وکوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت وهیچ ئارەزوو نامێنێت.ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت وشینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.6لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت وقاپی زێڕین بشکێت؛پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و7خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.8وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!هەموو شتێک بێ واتایە!»9سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو.10وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.11وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە دراون.12ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.13هەموو شت ئێستا بیستراوە ودەرئەنجامەکەی ئەوەیە:لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.14خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،جا چاک بێت یان خراپ....more20minPlay
December 27, 2024كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠11ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات،ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.12قسەی زاری دانا شیرینە،بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن.13سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە،لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ.14گێل زۆر قسە دەکات.مرۆڤ نازانێت چی دەبێت وکێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێتکە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟15ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات،بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت.16قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو ومیرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن.17خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت ومیرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن،بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی.18بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ وبە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات.19بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن وشەرابیش ژیان خۆش دەکات،بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت.20تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە،لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە،چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت وباڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.كۆمكار ١١1نان بدە بە دەم ئاوەوە،چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت.2بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات.3ئەگەر هەور پڕبێت،باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت.4ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات.5هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،کە هەمووان دروستدەکات.6سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،ئەم یان ئەو،یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت.7ڕووناکی شیرینە وباشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت.8ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،با بە هەمووی دڵخۆش بێت.بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،چونکە زۆر دەبێت.هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە.9ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.بە ڕێگای دڵی خۆت وبە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانەخودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان.10پەستی لە دڵت داماڵە وخراپە لە لەشت دووربخەوە،چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان....more20minPlay
December 26, 2024كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.11دیاردەیەکی نوێم لەسەر زەوی بینی:ڕاکردن بۆ سووکەڵەکان نییە وجەنگ بۆ پاڵەوانان نییە ونان بۆ دانایان نییە ودەوڵەمەندی بۆ تێگەیشتووان نییە وپەسەندی بۆ زانایان نییە،چونکە کات و بەخت تووشی هەمووان دێت.12هەروەها مرۆڤ کاتی خۆی نازانێت:وەک ئەو ماسییانەی بە تۆڕێکی لەناوبەر دەبردرێن،یان وەک ئەو چۆلەکانەی بە تەڵەوە دەبن،ئادەمیزادیش بە هەمان شێوەی ئەوانلەناکاو و لە کاتێکی خراپدا دەکەونە تەڵەوە.13ئەم داناییەشم لەسەر زەویدا بینی، لەلای من مەزنە:14شارێکی بچووک و خەڵکێکی کەمی تێدابوو، پاشایەکی مەزن پەلاماری دا و ئابڵوقەی دا و قوللەی مەزنی بەدەوریدا بنیاد نا.15ئەو شارە پیاوێکی هەژاری دانای تێدابوو، بە دانایی خۆی شارەکەی دەرباز کرد. بەڵام کەس ئەو پیاوە هەژارەی لەبیر نەما.16منیش گوتم: «دانایی لە هێز باشترە،» بەڵام دانایی هەژاریش بە سووکی تەماشا دەکرێت و گوێ لە قسەکانی ناگیرێت.17قسەی بە هێمنی لەلایەن دانایان شایانی سەرنجدانەزیاتر لە هاواری دەسەڵاتدار لەناو گێلان.18دانایی لە چەکی جەنگ چاکترە،بەڵام یەک گوناهبار چاکەیەکی زۆر تێک دەدات.كۆمكار ١٠1وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات،کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت.2دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات،دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات.3کە گێل بە ڕێگادا دەڕواتگێلی لێ دەبارێت،ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە.4ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا،شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە،چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە.5خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم،وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا:6گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت ودەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن.7بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون ومیران پیادە بوون وەک خزمەتکار.8ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات.9ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت،ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت.10ئەگەر تەور کول بێت ودەمی تیژ نەکرێت،هێزی زیاتری دەوێت،بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن....more20minPlay
December 25, 2024كۆمكار ٩: ١ - ١٠كۆمكار ٩: ١ - ١٠1ئیتر لە هەموو ئەوانە ڕامام و بۆم دەرکەوت کە ڕاستودروستان و دانایان و کردەوەکانیان لەژێر دەسەڵاتی خودان، بەڵام کەس نازانێت لە ڕێگەی خۆشەویستی یان ڕق لێبوونەوەوە دێت.2هەموویان یەک چارەنووسیان هەیە، ڕاستودروست و بەدکار، چاک و خراپ، پاک و گڵاو، قوربانی سەربڕ و ئەوەی قوربانی سەرنابڕێت؛چاکەکار و گوناهبار،سوێندخۆر و ئەوەی دەترسێت سوێند بخوات.3ئەمە ئەو خراپەیە کە لە پشتی هەموو ڕووداوەکانی سەر زەوییە: کە یەک چارەنووس بۆ هەمووان بێت، هەروەها دڵی ئادەمیزاد پڕە لە خراپە، شێتییش لە دڵیاندایە لە کاتێکدا زیندوون و پاشان کە دەچنە پاڵ مردووان.4هەرکەسێک کە لەنێو زیندووان بێت، ئومێدەوارە. تەنانەت سەگی زیندووش لە شێری تۆپیو چاکترە!5زیندووان دەزانن کە دەمرن،بەڵام مردووان هیچ نازانن ولەمەودواش پاداشتیان نییە،تەنانەت ناویان لەبیرکراوە.6خۆشەویستی و ڕق وبەغیلیشیان لەمێژە لەناوچوون،ئیتر بەشیان نییە هەتاهەتایەلە هەموو ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت.7بڕۆ بە شادی نانی خۆت بخۆ و بە دڵێکی خۆش شەرابی خۆت بنۆشە، چونکە لەمێژە خودا لە کردەوەت ڕازییە.8با هەموو کاتێک جلوبەرگت سپی بێت و زەیت لە سەری خۆت بدە.9خۆشی ببینە لەگەڵ ژنەکەت کە خۆشت دەوێت، هەموو ڕۆژانی ژیانی بێ واتات، کە خودا لەسەر زەوی پێیداویت، هەموو ڕۆژانی بێ واتات، چونکە ئەمە بەشی تۆیە لە ژیان و لە ماندووبوونەکەت کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبیت.10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ....more16minPlay
December 24, 2024كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧1ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە وڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.2چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترەلە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.3وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.4دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە ودڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.5گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترەلە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،6چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.ئەمەش هەر بێ واتایە.7زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات وبەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.8کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.9لە ناخەوە زوو پەست مەبە،چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.10مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.11دانایی باشە وەک میرات وبە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.12دانایی پەناگایەوەک چۆن پارەش پەناگایەکە،بەڵام ئەمە سوودی زانینە:دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.13تەماشای کاری خودا بکە:کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوەئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟14لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کەخودا هەردووکیانی دروستکردووە.ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێکسەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.15لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.16زۆر ڕاستودروست مەبە وزیاد دانا مەبە.بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟17زۆر بەدکار مەبە ومەبە بە گێل.بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟18باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت ودەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.19دانایی دانا بەهێزتر دەکاتلە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.20بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.21هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،22چونکە دڵت دەزانێتکە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.23هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:«دانا دەبم،»کەچی لێم دوور بوو.24ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛کێ دەیدۆزێتەوە؟25هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە وگەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە وگێلایەتیش شێتییە.26من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترەئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،دەستەکانیشی کۆتن.ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.27وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:«بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،28لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام وجارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“29تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»كۆمكار ٨1کێ وەک مرۆڤی دانایە؟کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە وتاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت.2من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد.3پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات.4فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟»5ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت،دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت،6چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە،هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت.7کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت،ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟8وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت،مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە.وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە،خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات.9هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی.10بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە.11لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ.12هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت.13بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن.14شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە.15لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا.16کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان،17هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە....more19minPlay
December 23, 2024كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢7زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.8ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت.9بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.10ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت،هەروەها ئەمەش بێ واتایە.11بە زیادبوونی خێروبێرزیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن.ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە،جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟12خۆشە خەوی کارگەر،کەم بخوات یان زۆر،بەڵام تێریی دەوڵەمەندڕێ بە خەو نادات.13خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی،14ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت.15وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات.هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی ناباتلەگەڵ دەستی کە دەڕوات.16ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت،ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێتچ قازانجێک دەکات؟17هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی.18ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.19هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.20جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.كۆمكار ٦1بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە،2کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.3ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە،4چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت.5هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە.6ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟7هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،بەڵام هەرگیز تێر ناخوات.8دانا چی لە گێل زیاترە؟چی یارمەتی هەژار دەداتکە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکاتلەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟9ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتەباشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.10ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە وزانراوە.مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکاتکە لە خۆی بەهێزترە.11ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟12کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟...more18minPlay
December 22, 2024كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦9دوو کەس لە یەک کەس باشترە،چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.10ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.11هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟12ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.13گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.14دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت.15ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە.16ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.كۆمكار ٥1کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.2با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،با دڵیشت خێرا نەکات،لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا،چونکە خودا لە ئاسمانە وتۆ لەسەر زەویت،لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن.3خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت وقسەی گێلیش لە زۆر گوتن.4ئەگەر نەزرێکت بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.5باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.6ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟...more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.