Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
December 21, 2024كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە:2لەدایکبوون کاتی خۆی هەیە و مردنیش کاتی خۆی،چاندن کاتی خۆی هەیە و هەڵکێشانی چێنراویش کاتی خۆی،3کوشتن کاتی خۆی هەیە و چاکبوونەوەش کاتی خۆی،ڕووخاندن کاتی خۆی هەیە و بنیادنانیش کاتی خۆی،4گریان کاتی خۆی هەیە و پێکەنینیش کاتی خۆی،شیوەن گێڕان کاتی خۆی هەیە و سەماکردن کاتی خۆی،5بەرد بڵاوکردنەوە کاتی خۆی هەیە و بەرد کۆکردنەوە کاتی خۆی،لەئامێزگرتن کاتی خۆی هەیە و لەئامێزنەگرتنیش کاتی خۆی،6کۆڵدان کاتی خۆی هەیە و کۆڵنەدان کاتی خۆی،پارێزگاریکردن کاتی خۆی هەیە و فڕێدان کاتی خۆی،7دڕاندن کاتی خۆی هەیە و دوورینەوە کاتی خۆی،بێدەنگی کاتی خۆی هەیە و قسەکردن کاتی خۆی،8خۆشویستن کاتی خۆی هەیە و ڕق کاتی خۆی،جەنگ کاتی خۆی هەیە و ئاشتی کاتی خۆی.9کرێکار چی بۆ دەمێنێتەوە لەوەی خۆی پێوە ماندوو دەکات؟10ئەو بارەم بینی کە خودا داویەتی بە ئادەمیزاد هەتا هەڵیبگرن.11خودا هەموو شتێکی دروستکرد کە لە کاتی خۆیدا جوان بێت، هەروەها وای کرد مرۆڤ هەستی ژیانی هەتاهەتایی هەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەس ناتوانێت لە بنجوبنەوانی کاری خودا تێبگات، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی.12جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا.13هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە.14زانیم کە هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی دەدات بۆ هەتاهەتایە، هیچی بۆ زیاد ناکرێت و هیچیشی کەم ناکرێتەوە. خودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خەڵک لێی بترسن.15ئەوەی هەیە پێشتر هەبووە،ئەوەش کە دەبێت پێشتر بووە،خوداش لێپرسینەوە لەسەر ڕابردوو دەکات.16هەروەها لەسەر زەوی بینیم:خراپەکاری لە جێی دادپەروەری،بەدکاریش لە جێگای ڕاستودروستی.17جا لە دڵی خۆمدا گوتم:«کەسی ڕاستودروست و خراپەکاریشخودا دادگایی هەردووکیان دەکات،چونکە بۆ هەر چالاکییەک کاتی خۆی دەبێت،بۆ بڕیاردانیش لەسەر هەر کارێک کاتی خۆی.»18من لە دڵی خۆمدا گوتم: «سەبارەت بە ئادەمیزاد، خودا تاقییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تێیانبگەیەنێت کە ئاژەڵ چۆنە ئەوانیش بەو شێوەیەن.19بێگومان چارەنووسی مرۆڤ هەروەک چارەنووسی ئاژەڵە، چونکە مردنی ئەمیان وەک مردنی ئەویانە و یەک هەناسە بۆ هەردووکیانە، مرۆڤ هیچی لە ئاژەڵ زیاتر نییە. بێگومان هەرچی هەیە بێ واتایە.20هەموو بۆ یەک شوێن دەڕۆن: هەردووکیان لە خۆڵەوە هاتن و دەشگەڕێنەوە بۆ خۆڵ.21کێ دەزانێت: ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟»22ئیتر بینیم لەوە باشتر نییە کە مرۆڤ بە کارەکەی دڵخۆش بێت، لەبەر ئەوەی ئەمە بەشی ئەوە، چونکە کێ دەیبینێت بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە کە لەدوای ئەو چی دەبێت؟كۆمكار ٤1پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،کەس نەبوو دڵنەواییان بکات.2خۆزگە بە مردووان دەخوازرێتکە دەمێکە مردوون،ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەیکە لە ژیاندا ماون.3بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیەکە هێشتا لەدایک نەبووە،ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوەکە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت.4من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.5کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست وگۆشتی خۆی دەخوات.6مشتێک حەسانەوە باشترەلە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با.7دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:8یەکێکی تاک و تەنها،نە کوڕی هەبوو، نە برا،هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم وگیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە....more21minPlay
December 20, 2024كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١11بەڵام کاتێک سەیری هەموو کارەکانی دەستی خۆمم کرد،لەوانەی کە پێیانەوە ماندوو ببووم،بینیم هەمووی بێ واتا بوون وەک گڤەی با.لەسەر زەوی هیچت بۆ نامێنێتەوە.12پاشان ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی دانایی وشێتی و گێلایەتی ببینم،چونکە ئەو کەسەی کە دوای پاشا دێتچی زیاتر دەکات، لەوەی پێشتر کراوە؟13جا بینیم دانایی لە گێلی بەسوودترە،وەک چۆن ڕووناکی بەسوودترە لە تاریکی.14دانا چاوی لە سەریدایە،بەڵام گێل بە تاریکیدا دەڕوات،پاشان بۆم دەرکەوتکە هەردووکیان یەک چارەنووسیان هەیە.15ئینجا لە دڵی خۆمدا گوتم:«ئەوەی لە گێل ڕوودەدات لە منیش ڕوودەدات،ئیتر قازانجی چییە کە من داناتربم؟»لەبەر ئەوە لە دڵی خۆمدا گوتم:«ئەمەش هەر بێ واتایە.»16نە دانا و نە گێل، هەتاهەتایە یاد ناکرێنەوە،لە ڕۆژانی داهاتوودا هەردووکیان لەبیر دەچنەوە.هەروەک گێل، داناش دەمرێت.17ئیتر ڕقم لە ژیان هەستا، چونکە ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت، لەلام خراپە، هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.18ڕقم لە هەموو ماندووبوونەکەم هەستا کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا، لەبەر ئەوەی بە ناچاری بۆ ئەو کەسەی بەجێدەهێڵم کە لەپاش خۆم دێت.19کێ دەزانێت ئەو کەسە دانا دەبێت یان گێل؟ لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر هەموو ماندووبوونەکەم دەگرێت کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا. ئەمەش هەر بێ واتایە.20ئیتر دڵی خۆم بێ ئومێد بووە لە هەموو ئەو ماندووبوونە کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو بووم.21لەوانەیە کەسێک بە دانایی و زانین و کارامەییەوە خۆی ماندوو بکات، بەڵام بۆ کەسێک کە پێوەی ماندوو نەبووبێت وەک میرات بەجێی بهێڵێت. هەروەها ئەمەش بێ واتایە و نەهامەتییەکی گەورەیە.22چی تێدایە بۆ مرۆڤ لە هەموو ئەو ماندووبوون و کۆششەی کە بە دڵەڕاوکێ لەسەر زەویدا ڕەنجی بۆ دەکێشێت؟23بە درێژایی ژیانی کارەکەی پڕ لە خەم و ئازارە، بگرە لە شەویشدا بیری ئاسوودە نابێت. ئەمەش هەر بێ واتایە.24لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە بخوات و بخواتەوە و چێژ لە ماندووبوونەکەی ببینێت. هەروەها ئەمەشم بینی کە لە خوداوەیە،25چونکە بەبێ خودا کێ دەتوانێت بخوات و کێ دەتوانێت خۆشی ببینێت؟26خودا ئەوەی چاکە لەبەردەمی، دانایی و زانین و دڵخۆشی دەداتێ، گوناهباریش خەریک دەکات بە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان و ئەمبارکردنی، هەتا بیداتە ئەو کەسەی کە خودا پەسەندی دەکات. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.كۆمكار ٣1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە:...more20minPlay
December 19, 2024كۆمكار ١: ١٥ - ٢: ١٠كۆمكار ١: ١٥ - ٢: ١٠15خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە وونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت.16لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئەوەتا من مەزن بووم، داناییم زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لەسەر تەختی ئۆرشەلیم بوون و دڵم دانایی و زانینی زۆری بینی.»17ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە،18چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت وئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.كۆمكار ٢1من لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئێستا وەرە با بە شادی تاقیت بکەمەوە، جا چاکە دەبینیت!» بەڵام ئەمیش بووە شتێکی بێ واتا.2لەبارەی پێکەنینەوە گوتم: «گێلایەتییە! ئەی شادی دەتگەیەنێتە چی؟»3هەوڵم دا ڕۆحی خۆم بە شەراب شاد و گێل بکەم، لەو کاتەی کە هێشتا بیرم بە دانایی ڕێنمایی دەکردم. ویستم ببینم چی بۆ مرۆڤ باشە کە بە درێژایی ڕۆژانی ژیانی لەژێر ئاسماندا بیکات.4کاری مەزنم ئەنجام دا، چەندین ماڵم بۆ خۆم بنیاد نا، چەندین ڕەزم بۆ خۆم چاند،5باخ و بێستانم دروستکرد، لەناویاندا هەموو جۆرە دارێکی بەردارم چاند.6حەوزی ئاوم دروستکرد هەتا لەوێوە دارستانە سەوزەکان ئاو بدەم.7کۆیلە و کەنیزەم کڕی و چەند کۆیلەیەکی دیکەشم هەبوو کە لە ماڵەکەم لەدایک ببوون. هەروەها سەرمایەی مەڕ و مانگام زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لە ئۆرشەلیم بوون.8زێڕ و زیو و گەنجینەی پاشاکان و هەرێمەکانم بۆ خۆم کۆکردەوە، چەندین ژن و پیاوی گۆرانیبێژ و کەنیزەم بۆ خۆم دانا. ئەوەی چێژ بداتە مرۆڤ بۆ خۆم دامنا.9مەزن و پایەدارتر بووم لە هەموو ئەوانەی پێش من لە ئۆرشەلیم بوون، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەر بە دانایی مامەوە.10هەرچی چاوم خواستی ڕێم لێ نەگرت،ئەوەی دڵم پێی خۆش بوو کردم.دڵم بە هەموو ماندووبوونەکەم خۆش بوو،ئەمەش پاداشتی هەموو ماندووبوونەکەم بوو....more16minPlay
December 18, 2024كۆمكار ١: ٥ - ١٤كۆمكار ١: ٥ - ١٤5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.6با هەڵدەکات بەرەو باشوور ودەسووڕێتەوە بەرەو باکوور،دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە،هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە.7هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن،بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت.ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە،بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.8هەموو شتەکان ماندووکەرن،مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت.چاو لە سەیرکردن تێر نابێت وگوێ لە بیستن پڕ نابێت.9ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت،ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت،هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە.10هیچ شتێک نییە کە بگوترێت:«سەیر بکە، ئەمە نوێیە!»لە دێرزەمانەوە هەر بووە،لە سەردەمانی پێش ئێمەوە.11کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە،تەنانەت نەوەکانی داهاتووشنایەنەوە یادیئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن.12من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم.13لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە!14ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە....more20minPlay
December 17, 2024كۆمكار پێشەكى، ١: ١ - ٥كۆمكار پێشەكى، ١: ١ - ٥1وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم:2وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت:«بێ واتایە! بێ واتایە!بێ واتا، هەر بێ واتایە!هەرچی هەیە بێ واتایە.»3مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە،کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟4نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات،بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە.5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت....more18minPlay
December 16, 2024فیلیپی ٤: ١٣ - ٢٣فیلیپی ٤: ١٣ - ٢٣13دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.14لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم.15ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت.16تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو.17نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت.18ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات.19خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی.20ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین.21بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن.22هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن.23با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت....more18minPlay
December 15, 2024فیلیپی ٤: ٨ - ١٣فیلیپی ٤: ٨ - ١٣8لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن.9چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.10زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن.11من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم.12دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم.13دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات....more18minPlay
December 14, 2024فیلیپی ٤: ٦ - ٧فیلیپی ٤: ٦ - ٧6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.7ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت....more18minPlay
December 12, 2024فیلیپی ٤: ٤ - ٦فیلیپی ٤: ٤ - ٦4هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن!5با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە.6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت....more18minPlay
December 11, 2024فیلیپی ٣: ٢٠ - ٤: ٣فیلیپی ٣: ٢٠ - ٤: ٣20بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ،21ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.فیلیپی ٤1بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن.2لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن.3بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە....more20minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.