Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
November 30, 2024فیلیپی ١: ٦ - ٩فیلیپی ١: ٦ - ٩6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.7کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن.8خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح.9لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات،...more19minPlay
November 29, 2024فیلیپی ١: ٢ - ٦فیلیپی ١: ٢ - ٦2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.3سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم.4هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم،5چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیلدا کردووە.6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات....more19minPlay
November 28, 2024فیلیپی پێشەكى، ١: ١فیلیپی پێشەكى، ١: ١1لە پۆڵس و تیمۆساوسی بەندەکانی عیسای مەسیحەوە،بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا لە شاری فیلیپی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، لەگەڵ چاودێران و خزمەتکاران:...more16minPlay
November 27, 2024پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە ودەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت ولەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،گێلێک کە تێر نان بێت،23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکنبەڵام لە دانایان داناترن:25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.26گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.27کوللەکان پاشایان نییە،بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.28مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.29«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە وچوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:30شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،31کەڵەشێری بە فیز، تەگە،پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.32«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،یان پیلانی خراپت نایەوە،دەستت بخەرە سەر دەمت!33چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت ولووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»پهندهكان ٣١1قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:2گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!3هێزت مەدە ژنان،ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.4ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،5نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.6ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.7با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.8بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،بۆ مافی هەموو دەربەدەران.9دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.10کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟نرخی لە یاقووت گرانترە.11مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت ولە هیچی کەم نابێت.12ژنەکە بە درێژایی ژیانیچاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.13خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.14وەک کەشتی بازرگان وایە،خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.15هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات وئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.16لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.17ناوقەدی توند دەبەستێت وبازووی لێ هەڵدەکات.18دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،بە شەو چرای ناکوژێتەوە.19خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت وتەشی لەناو لەپیدایە.20دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە ودەست درێژ دەکات بۆ نەداران.21ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان لەبەردایە.22چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.23مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.24ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات.25هێز و ڕێز بەرگی ئەون،پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.26دەمی بە دانایی دەکاتەوە وفێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.27چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،نانی تەمبەڵی ناخوات.28منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،مێردەکەشی ستایشی دەکات:29«زۆر ژن خانەدان بوونە،بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»30شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.31ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن وبا کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن....more24minPlay
November 26, 2024پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩5ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکاتداو لەبەرپێی دەنێتەوە.6لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە،بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت.7کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات،بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات.8گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە،بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە.9ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا،گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت.10خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە،بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن.11گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت،بەڵام دانا خۆی دەگرێت.12ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت،هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار.13هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن:یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات.14ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات،تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت.15داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.16کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت،بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن.17کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە،چێژ دەداتە گیانت.18بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت،بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت.19خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت،هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ.20ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.21ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت،لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە.22کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت،کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە.23لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە،بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.24هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە،سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت.25ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە،بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت.26زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن،بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت.27قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە،قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.پهندهكان ٣٠1قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند:ئەی خودایە، من شەکەتم،بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.2«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.3فێری دانایی نەبووم وناسینی خودای پیرۆزم نییە.4کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!5«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.6هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.7«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:8شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،9نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم وبڵێم: ”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم وناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.10«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.11«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات ودایکی پیرۆز ناکات.12نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.13نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز وبەرز دەڕوانێت.14نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن وکاکیلەکانی چەقۆن،بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی ونەدارەکان لەنێو خەڵکی.15«زەروو دوو کچی هەیە،هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“«سێ شت هەن تێر نابن،چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:16جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک وزەوییەک تێر ئاو نەبێت وئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“17«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات وسووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن وبێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.18«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،چوارەمیش تێناگەم:19ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،ڕێگای مار لەسەر بەرد،ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا وڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ....more20minPlay
November 25, 2024پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤1بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت،بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.2کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت،بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات.3ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە،وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە.4ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن،بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن.5پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن،بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن.6باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت،لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە.7ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە،بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات.8ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات،بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە.9ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم،تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە.10ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات،دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە،بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت.11دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە،بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت.12لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە،بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە.13ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت،بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.14خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت،بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە.15وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە،فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە.16فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات،بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت.17ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێتهەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت.با کەس پشتیوانی نەکات.18ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت،بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت.19ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات تێر نان دەبێت،بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت.20کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە،بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت.21لایەنگری باش نییە،بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات.22کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی،بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت.23ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێتلەوەی زمانلووسی دەکات.24ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات وبڵێت: «ئەمە گوناه نییە!»ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە.25چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت،بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن.26ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە،بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت.27ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت،بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت.28بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە،بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون.پهندهكان ٢٩1ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت،لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت.2کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت،کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت.3ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات،هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات.4پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت،بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن....more17minPlay
November 24, 2024پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧1شانازی بە سبەینێ مەکە،چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.2با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،بێگانە نەک لێوەکانت.3بەرد قورسە و لم بە سەنگە،بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.4هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟5سەرزەنشتی ئاشکرالە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.6برینی دۆست دڵسۆزییە،بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.7کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.8وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.9بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.10واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.11ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.12ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.13ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.14ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.15دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.16ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.17ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت ومرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.18ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.19وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.20جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت.21بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.22هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.23باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،24چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.25کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،26بەرخەکان بۆ جلوبەرگ وگیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.27بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێتکە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات....more20minPlay
November 23, 2024پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.26وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە،ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات.27زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە،ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات.28وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە،ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت.پهندهكان ٢٦1وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا،ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە.2وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو،ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت.3قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە،کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە.4وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت.5وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا.6وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە،ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت.7وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە،پەند لە دەمی گێلەکان.8وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە،ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت.9وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش،پەند لە دەمی گێلەکان.10وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت،بەکرێگری گێل و ڕێبوار.11وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی،گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە.12کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.13تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە،نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.»14دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە،تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی.15تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی.16تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەسکە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە.17وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانیئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە.18وەک شێتێکپشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت،19ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات وبڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!»20دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە،دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت.21خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە،پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە.22قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.23وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیوقسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە.24قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە،بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە.25ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە،چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە.26هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە،خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت.27ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە.28زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات،زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات....more20minPlay
November 22, 2024پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥1ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە:2شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە،شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە.3هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە،دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت.4خڵت لە زیو داماڵە،ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت.5بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە،بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت.6لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە،لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە.7وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،»نەک لەلای میر تەریق بیتەوە.ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت،8خێرا مەیبە بۆ دادگا،چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیتئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟9کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت،نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە،10نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات،جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە.11سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە،ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.12وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە،سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.13وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا،نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن،دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە.14هەور و بای بێ بارانە،ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت.15بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت،زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.16ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ،ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە.17بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ،ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە.18وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە،ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات.19وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە،پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا.20وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا،یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا،چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ.21ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە،ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.22بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت،یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە.23بای باکوور باران دەهێنێت،زمانی پاشملەش ڕووی گرژ.24باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور....more19minPlay
November 21, 2024پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤1ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،2چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت ولێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.3بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،4بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبنلە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.5پیاوی دانا بەتوانایە،کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.6بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.7دانایی بەرزە بۆ گێل،لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە.8ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.9پیلانی گێلایەتی گوناهە،خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.10ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،بێ هێزیت!11ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن ولەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.12ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟13ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە وشیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،14هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت وئومێدبڕ نابیت.15وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،16چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.17بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،18نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.19مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،20چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت وچرای بەدکاران دەکوژێتەوە.21ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،22چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟23هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.24ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.25بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی وبەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.26وەڵامی ڕاستوەک ماچی لێوە.27کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە ولە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.28بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،بە لێوەکانت فێڵ مەکە.29مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»30بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.31چقڵ هەمووی داگرتبوو،گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.32تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،بینیم و وانەم لێ وەرگرت:33کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،34ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار....more20minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.