Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
November 20, 2024پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥28سنووری کۆن مەگوازەوە،ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە.29ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت،نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.پهندهكان ٢٣1کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت،باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە،2چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ،ئەگەر تۆ نەوسنی.3ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە،چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە.4خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت،بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە.5چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە،چونکە بێگومان باڵ دەگرێت،وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت.6نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ،ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە.7لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکەهەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە،پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.»بەڵام دڵی لەگەڵت نییە.8ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە وقسە شیرینەکانت بە با دەدەیت.9قسە بۆ گێل مەکە،چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت.10سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە،هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان،11چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە،ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ.12دڵت ئاراستەی فێربوون بکە وگوێشت بەرەو قسەی زانیاری.13ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە،ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت.14تۆ بە گۆچان لێی بدەیت،گیانی لە مردن دەرباز دەبێت.15ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە،منیش دڵم خۆش دەبێت.16ناخم شادمان دەبێت،کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن.17دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات،بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی.18بێگومان دواڕۆژت دەبێت،ئومێدی تۆ نابڕێت.19ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە،دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە.20لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە،یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن،21چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن،ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات.22گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە،دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.23ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە،هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن.24باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت،ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.25با دایک و باوکت شادمان بن،ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت.26ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ،با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت،27چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە وژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە.28تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت،ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات.29واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟30بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن،ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە.31تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری،کە لەناو جام پڕشنگی داوە،بە سووکی دەچێتە خوارەوە!32لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت ووەک توولەمار پێتەوەدەدات.33چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن ووڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت.34وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت،یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت.35دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو!کوتامیان، نەمزانی!کەی بە هۆش خۆم دێمەوە،هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»...more21minPlay
November 19, 2024پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٢: ٢٧پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٧22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت وقەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.23ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت،خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت.24لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت،بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات.25ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت،چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە،26بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە،بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت.27قوربانی بەدکاران قێزەونە،لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات!28شایەتی درۆزن لەناودەچێت،بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت.29پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات،بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی.30دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییەلە دژی یەزدان سەربکەوێت.31ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ،بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.پهندهكان ٢٢1ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە،ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە.2دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە،دروستکەری هەردووکیان یەزدانە.3ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.4پاداشتی بێفیزی و لەخواترسیدەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.5چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە،بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە.6منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،پیریش بێت لێی لا نادات.7دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات،قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە.8ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات،کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت.9ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت،چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار.10گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات،دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت.11ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت،پاشا دەبێتە دۆستی.12چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات،بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات.13تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە!ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!»14دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە،ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی.15گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە،بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی.16ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات وئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە.17گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە،دڵت بدە زانیاری من،18چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت وتێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن.19بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت،ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ.20ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیویسەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری،21بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم،هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟22هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی ونەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا،23چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات وئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات.24مەبە برادەری کەسی تووڕە،هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،25نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت،خۆت تووشی تەڵە بکەیت.26لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن،دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە.27ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە،بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت....more17minPlay
November 18, 2024پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢1دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە،بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات.2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت.3کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەریلەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە.4چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی،ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن.5بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە،هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە.6کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆهەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە.7زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت،چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن.8ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە،بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە.9باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.10کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات،دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت.11بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت،بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت.12خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار،خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات.13ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات،ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە.14دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە،بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند.15ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە،بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە.16پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێتلەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە.17ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت،ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت.18بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست،ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان.19باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە.20گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە،بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت.21ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت،ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە.22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت وقەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات....more20minPlay
November 17, 2024پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠1شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات،ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە.2هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات.3وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو،بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت.4لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت،بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت.5پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە،بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت.6زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟7کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت.8پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری،بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات.9کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت،پاک بوومەوە لە گوناهم»؟10دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ،هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان.11تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت،ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە.12گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت،یەزدان دروستکەری هەردووکیانە.13حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،چاوت کراوە بێت و تێر نان بە.14کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!»بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات.15زێڕ هەیە و یاقووت زۆرە،بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە.16ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.17بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ،بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو.18پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی،بە ڕاوێژ بجەنگە.19دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە.20ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.21میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێتلە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت.22مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.»چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات.23یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە،تەرازووی لاسەنگ باش نییە.24هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە،ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟25تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات.26پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات،بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت.27چرای یەزدان ڕۆحی مرۆڤ دەپشکنێت،هەروەها هەموو ناخی دەروونیش.28خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی پاشا دەپارێزن،بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەختی دەچەسپێت.29شانازی لاوان هێزیانە،ڕیش سپیێتیش شکۆمەندی پیرانە.30برینی لێدان خراپە پاک دەکاتەوە،لێدانی قامچیش ناخی دەروون....more21minPlay
November 16, 2024پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩1هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێتباشترە لەوەی زمان خوار و گێلە.2دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە وئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت.3مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات،کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت.4دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.5شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت.6زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن،هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن.7پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە،لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە!بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت،بەڵام بێ سوودە.8ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت،ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە.9شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت.10گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە،لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە.11وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە،شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون.12هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە.13کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی،ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە.14ماڵ و سامان میراتی باوکانە،بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.15تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت،کەسی سست برسی دەبێت.16ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت،بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت.17ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات،ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە.18کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە،مەبە هۆکاری مردنی.19ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت،چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.20گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە،بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت.21مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.22ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.23لەخواترسی بۆ ژیانە،بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە.24تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،تەنانەت بۆ دەمیشی نابات.25لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت،تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات.26ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.27ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا،لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت.28شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات،دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات.29سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە،لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان....more19minPlay
November 15, 2024پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤1کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە،بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە.2گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت،بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە.3بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت،لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی.4قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە،بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە.5نە لایەنگری خراپەکار باشە،نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری.6لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە،دەمی بانگی لێدان دەکات.7دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی،لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی.8قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.9ئەوەی سست بێت لە کارەکەیبرای وەستای وێرانکردنە.10ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە،کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.11سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو.12پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە،بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە.13ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنیدەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی.14ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟15دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت،گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات.16دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات وبەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات.17ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت،هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە.18تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە وبەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە.19خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە،ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە.20لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت،لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات.21مردن و ژیان بە دەست زمانە،ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات.22ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت،ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.23هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە،بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە.24پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات،بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە....more19minPlay
November 14, 2024پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨1باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوەلە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی.2بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت ولەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات.3بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە.4بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت،درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز.5ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.6منداڵی منداڵ تاجی پیرانە،شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.7قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە،لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر.8بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی،ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت.9ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات،بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.10سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتووقووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.11کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە،لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت.12باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت،نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی.13ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە،خراپە ماڵی بەرنادات.14دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە،جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.15بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست،هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان.16بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!17برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت،براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.18کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات وبە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی.19ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات،ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات.20ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی،ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت.21ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت،باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت.22دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.23بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێتتاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە.24کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە،بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی.25کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی وتاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە.26پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە،هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی.27ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە،ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە.28تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت،ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو....more21minPlay
November 13, 2024پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣1پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.3کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،پلانەکانت جێگیر دەبێت.4یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.5یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.6بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت،بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.7ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.8باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوەلەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.9دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.10قسەی پاشا وەک سروشە،دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.11قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.12قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.13ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.14تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.15ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.16دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.17ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.18لەپێش شکان لووتبەرزییە،لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.19باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.20ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.21ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.22وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.23دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات وبەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.24قسەی جوان شانەی هەنگوینە،بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.25ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.26نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.27کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات ولەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.28کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت ودەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.29کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات وبە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.30ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.31ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.32ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.33تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە....more23minPlay
November 12, 2024پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣1وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.2زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.3چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.4هێمنی زمان درەختی ژیانە،بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.5گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.6لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.7لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.8قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.9قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.10تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.11جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن،لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!12گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،بۆ لای دانایان ناچێت.13دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.14دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.15هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.16باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسیلە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.17باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیەلە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.18کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.19ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.20کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.21گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.22پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.23دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!24ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.25یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.26قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،بەڵام قسەی شیرین پاکە.27ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.28دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.29یەزدان لە بەدکاران دوورە،بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.30ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.31ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێتلەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.32پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.33لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە....more24minPlay
November 11, 2024پهندهكان ١٤: ١ - ٣٥پهندهكان ١٤: ١ - ٣٥1ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت،گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات.2ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە،بەڵام ئەوەی ڕێگای خۆی خوار بکاتەوە سووکایەتی پێ دەکات.3گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت،بەڵام دانایان لێوەکانیان دەیانپارێزن.4کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە،دروێنەی زۆریش بە هێزی گایە.5شایەتی دەستپاک درۆ ناکات،بەڵام شایەتی درۆزن درۆ بڵاو دەکاتەوە.6گاڵتەجاڕ داوای دانایی دەکات و نایدۆزێتەوە،بەڵام زانیاری بۆ تێگەیشتوو ئاسانە.7لەبەردەم کەسی گێل دووربکەوە،چونکە لە لێوەکانی زانیاری نابیستیت.8دانایی ژیر تێگەیشتنی ڕێگای خۆیەتی،بەڵام گێلایەتی گێلەکان فریودانە.9گێلەکان گاڵتە بە تاوان دەکەن،بەڵام لەنێو سەرڕاستان ڕەزامەندی خودا دەدۆزرێتەوە.10هەر دڵێک تاڵیێتی گیانی خۆی دەزانێت،کەسیش لە خۆشییەکەیدا بەشداری ناکات.11ماڵی بەدکارەکان کاول دەبێت،بەڵام ڕەشماڵی سەرڕاستان گەشە دەکات.12ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.13بگرە لە پێکەنینیشدا دڵ تەنگ دەبێت،لەوانەیە کۆتایی خۆشیش خەم بێت.14کەسی ڕاڕا لە ڕێگای خۆی تێر دەبێت،پیاوچاکیش لەوەی کە هەیەتی.15ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات،بەڵام ژیر دەڕوانێتە هەنگاوەکانی خۆی.16کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات،بەڵام گێل سەرگەرمە و پشت ئەستوورە.17کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات،پیاوی تەڵەکەبازیش مایەی ڕقە.18ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین،بەڵام ژیرەکان سەریان بە زانیاری دەڕازێنرێتەوە.19بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە،خراپەکارانیش لە بەردەرگای کەسی ڕاستودروست.20هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە،بەڵام دەوڵەمەند دۆستی زۆرە.21ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات،بەڵام خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لەگەڵ هەژاران میهرەبانە.22ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لەگەڵ ئەوانەیە کە پلانی چاکە دادەڕێژن.23لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە،بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە.24دەوڵەمەندی تاجی دانایانە،بەڵام گێلایەتی نادانایان دەڕازێنێتەوە.25شایەتی ڕاستگۆ دەربازکەری خەڵکە،بەڵام ئەوەی درۆ بڵاو دەکاتەوە تەفرەدەرە.26ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە،بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا.27لەخواترسی کانی ژیانە،بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.28زۆری گەل شکۆمەندییە بۆ پاشا،بەڵام نەمانی گەل شکستی میرە.29ئەوەی درەنگ تووڕە بێت باش تێدەگات،بەڵام ئەوەی هەڵەشە بێت گێلایەتی دەردەخات.30دڵی ئارام ژیان بە جەستە دەبەخشێت،بەڵام ئیرەیی ئێسک کلۆر دەکات.31ئەوەی ستەم لە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،بەڵام ئەوەی لەگەڵ نەدار میهرەبانە ڕێز لە خودا دەگرێت.32خراپەکار بە خراپەکانی خۆی دەکەوێنرێت،بەڵام کەسی ڕاستودروست لە مردنیشی پەناگای هەیە.33دانایی لەناو دڵی کەسی تێگەیشتوو دەحەسێتەوە،هەروەها گێلەکان تەنانەت ناواخنیشیان دەزانرێت.34ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە،بەڵام گوناه شەرمەزاری گەلانە.35ڕەزامەندی پاشا بۆ خزمەتکاری وریایە،بەڵام تووڕەبوونی لە خزمەتکاری شەرمەزارە....more21minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.