Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
November 10, 2024پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥23مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت،دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت.24دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات،بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت.25نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە،بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات.26کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی،بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات.27مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت،بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات.28لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە،ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە.پهندهكان ١٣1کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.2مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی چاکە دەخوات،ناپاکانیش ئارەزوویان توندوتیژییە.3ئەوەی ئاگای لە دەمی بێت گیانی خۆی دەپارێزێت،بەڵام ئەوەی زمان درێژی دەکات لەناودەچێت.4گیانی تەمبەڵ ئارەزوو دەکات و هیچی دەست ناکەوێت،بەڵام گیانی تێکۆشەر سەرکەوتوو دەبێت.5کەسی ڕاستودروست ڕقی لە قسەی درۆیە،بەدکاریش ڕیسوایی و شەرمەزاری دەهێنێت.6ڕاستودروستی ئەو کەسە دەپارێزیت کە ڕێگای ڕاستە،خراپەش گوناهبار سەرەوژێر دەکات.7هەیە خۆی بە دەوڵەمەند دەردەخات و هیچی نییە،هەشە خۆی بە هەژار دەردەخات و سامانی زۆری هەیە.8لەوانەیە مرۆڤ بە سامانەکەی گیانی خۆی بکڕێتەوە،بەڵام هەژار گوێی لە هەڕەشە نابێت.9ڕووناکی ڕاستودروستان دەگەشێتەوە،بەڵام چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.10لە لووتبەرزییەوە تەنها ناکۆکی پەیدادەبێت،بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکاران دانایی.11ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات،بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.12ئومێدی درێژکراوە دڵ نەخۆش دەکات،ئارەزووی بەدیهاتووش درەختی ژیانە.13ئەوەی سووکایەتی بە فێرکردنەکە بکات خۆی لەناودەبات،بەڵام ئەوەی ڕێزی بۆ ڕاسپاردەکە هەبێت پاداشتی دەدرێتەوە.14فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە،بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.15تێگەیشتنی باش پەسەندی بەدەستدەهێنێت،بەڵام ڕێگای ناپاکان سەختە.16هەموو کەسێکی ژیر بە زانیارییەوە کار دەکات،بەڵام نەزان گێلایەتی بڵاو دەکاتەوە.17نێردراوی بەدکار دەکەوێتە خراپەوە،پەیامبەری دەستپاکیش چاکبوونەوە دەهێنێت.18هەژاری و ڕیسوایی بۆ ئەوانەیە تەمبێکردن بەلاوە دەنێن،بەڵام ئەوەی سەرزەنشت لەگوێدەگرێت ڕێزدار دەبێت.19ئارەزووی بەدیهاتوو خۆشییە بۆ گیان،بەڵام گێل وا دەزانێت کە لادان لە خراپە شتێکی قێزەونە.20ئەوەی لەگەڵ دانایان دەڕوات دەبێتە دانا،هاوڕێی گێلەکانیش زیانی پێدەگات.21خراپە دوای گوناهباران دەکەوێت،بەڵام ڕاستودروستان بە چاکە پاداشت دەدرێنەوە.22پیاوچاک میرات بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵێت،سامانی گوناهبارانیش بۆ ڕاستودروست هەڵدەگیردرێت.23لەوانەیە زەویی بەیاری هەژاران خواردنی زۆری تێدابێت،بەڵام لەبەر نادادپەروەری دەبردرێت.24ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی،بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.25کەسی ڕاستودروست دەخوات و تێر دەبێت،بەڵام سکی بەدکاران هەر برسی دەبێت....more23minPlay
November 09, 2024پهندهكان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢پهندهكان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢26ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات،بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە.27ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت،بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی.28ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت،ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن.29ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت،گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا.30بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە،ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە.31ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت،ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار!پهندهكان ١٢1ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات،بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە.2پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت،بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت.3مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت،ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت.4ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی،بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی.5پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە،بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە.6قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە،دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت.7بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن،بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت.8مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت،بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت.9باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێتلەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت.10کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات،بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە.11ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت،بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە.12بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات،ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.13خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی،بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت.14مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت،پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە.15ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە.16گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت،بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە.17ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت،بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات.18قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە،بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە.19لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت،بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە.20ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە،بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە.21کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت،بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە.22قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە،بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون....more24minPlay
November 08, 2024پهندهكان ١١: ١ - ٢٥پهندهكان ١١: ١ - ٢٥1تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە،بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە.2کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت،بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت.3ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات،بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات.4بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی،بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.5ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات،بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت.6ڕاستودروستی سەرڕاستەکان فریایان دەکەوێت،بەڵام ناپاکان گرفتاری ئارەزووەکانیان دەبن.7بە مردنی بەدکار ئومێدی دەبڕێت،هیوای پاڵەوانانیش لەناودەچێت.8کەسی ڕاستودروست لە تەنگانەدا دەرباز دەبێت وبەدکار دەگرێتەوە.9کەسی دووڕوو بە دەمی دراوسێکەی لەناودەبات،بەڵام ڕاستودروستان بە زانیاری دەرباز دەبن.10بە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شار شادمان دەبێت،بە لەناوچوونی بەدکارانیش هاواری خۆشییە.11بە بەرەکەتی سەرڕاستەکان شار بەرز دەبێتەوە،بەڵام بە دەمی بەدکاران وێران دەبێت.12ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات تێنەگەیشتووە،بەڵام کەسی تێگەیشتوو بێدەنگ دەبێت.13دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،بەڵام مرۆڤی دڵسۆز شت دادەپۆشێت.14بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت،بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە.15ئەوەی ببێتە کەفیلی بێگانە بێگومان تووشی خراپە دەبێت،بەڵام ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە دەست بداتە کارێکی لەو شێوەیە، ئاسوودەیە.16ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت،بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان.17مرۆڤی بە بەزەیی چاکە لەگەڵ خۆی دەکات،بەڵام دڵڕەق خۆی ماندوو دەکات.18خراپەکار کرێیەکەی قەڵبە،بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە.19بێگومان ڕاستودروست ژیان بەدەستدەهێنێت،بەڵام ئەوەی شوێن خراپە دەکەوێت، مردنی دەستدەکەوێت.20قێزی یەزدان لە دڵخراپانە،ڕەزامەندیشی بۆ ڕێ تەواوانە.21بێگومان بەدکار بێ سزا نابێت،بەڵام نەوەی ڕاستودروستان دەرباز دەبن.22وەک خەزێمی زێڕە بە لووتی بەرازەوە،ئافرەتی جوانی بێ ئەقڵ.23ئارەزووی ڕاستودروستان تەنها چاکەیە،بەڵام هیوای بەدکاران لە تووڕەییە.24هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت،هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت.25چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت،ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ....more18minPlay
November 07, 2024پهندهكان ١٠: ٣ - ٣١پهندهكان ١٠: ٣ - ٣١3یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن،بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.4دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.5ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە،بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.6بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە،بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.7یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.8ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت،بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.9ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت،بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.10چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار،گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.11دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە،بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.12ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت،بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.13لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە،کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.14داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە،بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.15سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.16کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە،بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.17ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە،بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.18ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن،ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.19قسەی زۆر بێ گوناه نابێت،بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.20زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە،بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.21لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن،بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.22بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە وهیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.23وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن،بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.24ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت،ئەوەی ڕاستودروستانیش ئارەزووی دەکەن، پێیان دەبەخشرێت.25وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت،بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.26وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو،کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.27لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.28هیوای ڕاستودروستان خۆشییە،بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.29ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن،بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.30کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت،بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە نیشتەجێ نابن.31دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت،بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.32لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن،بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە....more22minPlay
November 06, 2024پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢1دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە.2سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.3کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،لەسەر بەرزاییەکانی شار:4«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:5«وەرن، لە نانی من بخۆن ولەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.6واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»7ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.8سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.9ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.10لەخواترسی سەرەتای داناییە،ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،11چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.12ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.13گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.14لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،15بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:16«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:17«ئاوی دزراو شیرینە،نانی بە دزی بەتامە.»18بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.پهندهكان ١٠1پەندەکانی سلێمان:کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.2بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن....more19minPlay
November 05, 2024پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦9هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو،ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە.10تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو،زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،11چونکە دانایی لە یاقووت باشترە،هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.12«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم،زانیاری و سەلیقەم هەیە.13ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت،من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە،لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.14ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن،تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.15بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن وفەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن.16بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن،بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن.17من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ،ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە.18دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە،ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە.19بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش،دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە.20بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم،لەسەر ڕێبازی دادپەروەری،21تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت وئەمبارەکانیان پڕ بکەم.22«یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد،هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی.23لە ئەزەلەوە من دامەزراوم،لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی.24هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم،هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون.25پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن،پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم،26هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو،نە سەرەتای خۆڵی زەوی.27کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم،کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا،28کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت وسەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند،29کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشابۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن،کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت.30لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم،ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم،هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم،31لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم،لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.32«ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن.33گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن،پشت گوێی مەخەن.34خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت،ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە،لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت،35چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە،ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.36بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت،هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.»...more21minPlay
November 04, 2024پهندهكان ٦: ٢٤ - ٨: ٨پهندهكان ٦: ٢٤ - ٨: ٨24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،لە زمانلووسی داوێنپیس.25لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،با بە برژانگەکانی نەتبات،26چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.27ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت وجلەکانی نەسووتێت؟28یان بەسەر پشکۆدا بڕوات وپێیەکانی داغ نەبێت؟29ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.30سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکاتبۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.31هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.32بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.33تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت وشەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،34چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،35چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.پهندهكان ٧1ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە وڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە،2ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت،فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە.3بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە،لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.4بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،»بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.»5بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس.6لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوەلەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم،7لەناو ساویلکەکاندا بینیم،لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو.8لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە،ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر،9لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر،لەژێر تاریکایی شەو.10ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو،لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو.11(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە،پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت.12پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە،لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.)13گەنجەکەی گرت و ماچی کرد،بێ ئابڕووانە پێی گوت:14«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە،ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا،15بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە،بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت.16نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە،کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری،17نوێنەکەم بۆنخۆش کردووەبە موڕ و ئەلوا و دارچین.18وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین،بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین،19چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە،چووەتە ڕێگایەکی دوور.20کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە،هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.»21بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد،بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند.22لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت،وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت،وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە،23هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت،وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو،کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی.24ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم.25با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات،لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە،26چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە،هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن.27ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە،شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ.پهندهكان ٨1ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟2لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان،لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت.3لەلای دەروازەی شارەکان،لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات:4«ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم،دەنگم بۆ ئادەمیزادە.5ساویلکەکان، فێری ژیری بن،گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن.6گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم،کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە.7ڕاستگۆیی وێردی دەممە،خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم.8قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن،هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە....more22minPlay
November 03, 2024پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤16شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،حەوتیش قێزەونە لەلای:17چاوی بەفیز،زمانی درۆزن،دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،18دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،19شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە ووروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.20ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە وفێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.21هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە وبە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.22لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن وکە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،23چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران وئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،لە زمانلووسی داوێنپیس....more18minPlay
November 02, 2024پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥15لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە،لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت.16ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان،جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟17با تەنها بۆ تۆ بێت،بێگانەت لەگەڵدا نەبێت.18با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.19ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.20کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟21ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە،هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.22بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو،بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.23لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت،لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.پهندهكان ٦1ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد،2ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،3ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.4خەو مەدە چاوەکانت وپێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.5وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.6ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.7بێ ئەوەی پێشەوا وکوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،8بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات ولە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.9ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟10کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،11ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار.12کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،13چاوی دەقوچێنێت وبەپێی ئاماژە دەکات وبە پەنجە دەریدەبڕێت،14فێڵ لە دڵیدایە،خراپە دادەهێنێت،هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.15لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە....more17minPlay
November 01, 2024پهندهكان ٤: ١٠ - ٥: ١٤پهندهكان ٤: ١٠ - ٥: ١٤10ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،جا تەمەنت درێژ دەبێت.11ڕێگای داناییم پیشاندایت،بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.12لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.13دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،بیپارێزە، چونکە ژیانتە.14مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.15خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،لێی دووربکەوە و تێپەڕە،16چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.17نانی خراپە دەخۆن وشەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.18ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.19بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.20ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.21لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،لە ناخی دڵت بیانپارێزە،22چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،دەرمانە بۆ هەموو لەشی.23لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.24خواری لە دەمت داماڵە وچەوتی لە لێوانت دووربخەوە.25با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن وپێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.26ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.27بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،پێت لە خراپە دووربخەوە.پهندهكان ٥1ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم،گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە،2تاکو سەلیقەت بپارێزیت ولێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت،3چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،قسەی لە ڕۆن لووسترە.4بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،وەک شمشێری دوو دەم تیژە.5پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.6سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.7ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.8ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،9نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت وساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،10نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن وبەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.11لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.12دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.13گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم وگوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.14کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»...more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.