Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
October 31, 2024پهندهكان ٣: ١٩ - ٤: ٩پهندهكان ٣: ١٩ - ٤: ٩19یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند،بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند.20بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون،هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند.21ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە،ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،22دەبنە ژیان بۆ تۆ،ملوانکە بۆ جوانی گەردنت.23ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت وساتمە ناکەیت و ناکەویت.24کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت،ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت.25نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت ونە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت،26چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت وپێت لە پێوەبوون دەپارێزێت.27دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن،کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت.28بە کەس مەڵێ:«بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،»لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە.29پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە،لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە.30لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە،ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد.31بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە،هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە،32چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە،بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە.33نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە،بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات.34هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.35داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن،بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن.پهندهكان ٤1ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.2من شتی چاکتان فێر دەکەم،بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.3کاتێک کوڕی باوکم بووم،ناسک و تاقانە لەلای دایکم،4فێری دەکردم و پێی دەگوتم:«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.5دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.6واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.7ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.8ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.9تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»...more16minPlay
October 30, 2024پهندهكان ٢: ١٦ - ٣: ١٨پهندهكان ٢: ١٦ - ٣: ١٨16هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،17ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە وپەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.18بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن وڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.19هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە وناگەنە ڕێچکەی ژیان.20کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ وڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،21چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن وتەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،22بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە وناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.پهندهكان ٣1ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە،فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە،2چونکە ڕۆژگاری درێژ وساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.3با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە،بە ملتەوە گرێیان بدە،لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.4ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیتلەلای خودا و خەڵک.5پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە وبە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.6لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.7لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە،لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە.8دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت وخۆراک بۆ ئێسقانەکانت.9بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە،بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت.10ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری،قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ.11ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە،12چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات ووەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.13خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە وبەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت،14چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە وبەرهەمیشی لە زێڕ.15لە یاقووت بەهادارترە وهەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.16تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە ودەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی.17ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین وهەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین.18درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە،خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن....more22minPlay
October 29, 2024پهندهكان ٢: ١ - ١٥پهندهكان ٢: ١ - ١٥1ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،2هەتا گوێ بدەیتە دانایی ودڵت بدەیتە تێگەیشتن،3ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت ودەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،4ئەگەر وەک زیو داوات کرد ووەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،5ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت وناسینی خودا دەدۆزیتەوە،6چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.7دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت وقەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،8بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری وپاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.9ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،هەموو ڕێڕەوێکی چاک،10لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە وزانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،11سەلیقە دەتپارێزێت وتێگەیشتن چاودێریت دەکات.12دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،13ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوەتاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،14ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،15ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،گەوجن لە ڕێڕەویان....more16minPlay
October 28, 2024پهندهكان ١: ٥ - ٣٣پهندهكان ١: ٥ - ٣٣5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)6بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.7لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.8ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە وفێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،9چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،گەردانەن بۆ ملت.10ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،ڕازی مەبە.11ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،12وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین وبە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.13هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە وماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.14پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»15ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،16چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.17بێ سوودە دانانەوەی تۆڕلەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.18بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.19ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،سەری خاوەنی دەخوات.20دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،21لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:22«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟23بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.24بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،25هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،26جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،27کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت ووێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر وتەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.28«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.29لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،لەخواترسییان هەڵنەبژارد،30لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،31بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،32چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.33بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»...more18minPlay
October 27, 2024پهندهكان ١: ١ - ٤پهندهكان ١: ١ - ٤1پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،2بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،3بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،4بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،بە لاویش زانیاری و سەلیقە،5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)...more18minPlay
October 25, 2024ئهفهسۆس ٦: ١٥ - ٢٤ئهفهسۆس ٦: ١٥ - ٢٤15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی،16لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە.17هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.18بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.19نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم.20من لێرە باڵوێزی ئینجیلم، هەرچەندە لە پێناویدا کۆت و بەند کراوم، نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست ئازابم بۆ قسەکردن.21تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم.22بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.23لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران.24نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت....more21minPlay
October 24, 2024ئهفهسۆس ٦: ١٣ - ١٥ئهفهسۆس ٦: ١٣ - ١٥13بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن.14بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە،15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی،...more15minPlay
October 23, 2024ئهفهسۆس ٦: ١٠ - ١٢ئهفهسۆس ٦: ١٠ - ١٢10لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن.11بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن،12چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان....more19minPlay
October 22, 2024ئهفهسۆس ٦: ٥ - ٩ئهفهسۆس ٦: ٥ - ٩5ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت،6نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن.7با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی،8چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.9ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات....more20minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.