Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
October 01, 2024ئهفهسۆس ١: ٣ - ٤ئهفهسۆس ١: ٣ - ٤3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمە3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین....more20minPlay
September 30, 2024ئهفهسۆس ١: ٢ - ٤ئهفهسۆس ١: ٢ - ٤2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین....more20minPlay
September 29, 2024ئهفهسۆس ١: ١ - ٢ئهفهسۆس ١: ١ - ٢1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە،بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت....more21minPlay
September 27, 2024زهبورهكان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥زهبورهكان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥1ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من،ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ،پەنجەکانم بۆ جەنگ.2ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە،پەناگا و دەربازکەرە بۆم،قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە،ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم.3ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟4مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت،ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە.5ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە،دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن.6چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە،تیرت تێگرە و بیانبەزێنە.7لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە،فریام بکەوە و دەربازم بکە،لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە،8ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیان ساختەیە.9ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم،بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم،10بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان،ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات.11دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە،ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیشیان ساختەیە.12ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییانوەک نەمامی گەشەکردوو دەبن،کچەکانمان وەک ستونی داتاشراویگۆشەی کۆشک دەبن.13ئەمبارەکانمان پڕ دەبنلە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک،مەڕەکانمان یەکە و هەزار وبە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان،14گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن.بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن،شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت!15خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت،خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.زهبورهكان ١٤٥1بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا،هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.2هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم،هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.3یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە،مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە.4هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات،پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن.5دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن،منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.6دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن،منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم.7یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن،گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن.8یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.9یەزدان بۆ هەمووان چاکە،بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.10ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن،خۆشەویستانت ستایشت دەکەن.11دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن،باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن،12تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت،هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت.13شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە،فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە،خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.14یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان،ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە.15چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە،تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ.16دەستت دەکەیتەوە وئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت.17یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە،خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.18یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە.19ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن،گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات.20یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت،بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات.21دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ،با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.زهبورهكان ١٤٦1هەلیلویا!ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە.2هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم،هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم.3نە پشت بە میرەکان ببەستن،نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە.4کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە،لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە.5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت وهیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت،6دروستکەری ئاسمان و زەوی ودەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە،ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە.7دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات،نان دەداتە برسییەکان.یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،8یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.9یەزدان نامۆکان دەپارێزێت،یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات،بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات.10یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات،ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت.هەلیلویا.زهبورهكان ١٤٧1هەلیلویا!چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!2یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.3دڵشکاوان چاک دەکاتەوە وبرینیان ساڕێژ دەکات.4ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات وهەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.5پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،تێگەیشتنی بێ سنوورە.6یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات وبەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.7بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.8ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،9خۆراکی ئاژەڵ وبێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.10یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،11بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.12ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە،ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە.13یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات،کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات.14لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات،لە باشترین گەنم تێرت دەکات.15فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت،پەیامی ئەو زوو دێتەجێ.16بەفر وەک خوری دەبارێنێت،زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە.17تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا.کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟18پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە.بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت.19پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت،فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل.20ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە،حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.هەلیلویا!زهبورهكان ١٤٨1هەلیلویا!لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن.2ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن.3ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن.4ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن.5با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران.6هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،فەرزی داناوە بەسەرناچێت.7لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان،8بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن،9چیاکان و هەموو گردەکان،داری بەردار و هەموو ئورزەکان،10گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،خشۆک و باڵدار،11پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی،12گەنجان و کچان،پیران و منداڵان.13با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.14پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.هەلیلویا.زهبورهكان ١٤٩1هەلیلویا!گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.2با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت،با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.3با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن،بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،4چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی،بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.5با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن،با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.6با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت،شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،7بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە،گەلان سزا بدەن،8بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە،کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،9بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن.ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی.هەلیلویا.زهبورهكان ١٥٠1هەلیلویا!ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی،ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی،2ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی،ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی،3بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن،بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن،4بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن،بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن،5بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن،بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن!6با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات!هەلیلویا....more21minPlay
September 26, 2024زهبورهكان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢زهبورهكان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢1ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،2ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە وهەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.3زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.4ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.5لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.6بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.7ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.8ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.9با سەری ئەوانەی دەوریان داومبە خراپەی لێویان بپۆشرێن،10با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،بکەونە ناو ئاگرەوە،بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.11با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.12دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،ماف دەدات بە نەداران.13بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.زهبورهكان ١٤١1ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام!گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم.2با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت،دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت.3ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم،دەرگای لێوەکانم بپارێزە.4وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت،نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم،لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم.5با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە،با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە،سەرم لاری نییە،چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە.6ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ،ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە.7وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی،ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن.8بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار،پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت.9بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە،لە تەڵەی بەدکاران.10با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە،لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.زهبورهكان ١٤٢1پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە.2سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم،لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.3لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم،تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم،خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە.4ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە،کوا ناسیاوی من؟پەناگا بۆ من قڕبووە،کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟5ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد،گوتم: «تۆ پەناگای منی،لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»6بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە،چونکە زۆر زەلیلم،لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە،چونکە لە من بەهێزترن.7گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم.ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن،چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.زهبورهكان ١٤٣1ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە،گوێ لە پاڕانەوەم بگرە،بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆتوەڵامم بدەوە.2لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی،چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.3دوژمن ڕاوم دەنێت،ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە،لەناو تاریکی داینیشاندووموەک ئەوانەی دەمێکە مردوون.4ڕۆحم بێ ورە دەبێت،لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت.5ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم،لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە،سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت.6دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە،گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.7ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە،ڕۆحم لەناودەچێت،ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان.8با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت،چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم.ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر،چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم.9ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە،هانا بۆ تۆ دەهێنم.10فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم،چونکە تۆ خودای منی.با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکاتلە زەوییەکی ڕاست.11ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە،بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە.12بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە،هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن،چونکە من خزمەتکاری تۆم....more21minPlay
September 25, 2024زهبورهكان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤زهبورهكان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤1بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.2بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،ستایشی ناوت دەکەم،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.3ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،ئازا و بوێرت کردم.4ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.5گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.6هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز ولووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.7ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.8یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.زهبورهكان ١٣٩1ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی ومنت ناسی.2هەستان و دانیشتنی منت زانیوە،لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی.3ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە،شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت.4ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت،تۆ بە تەواوی دەیزانی.5لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم،دەستت دەخەیتە سەرم.6ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە،لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.7بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟8ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی،ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی.9ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم،ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم،10لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات،دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت.11ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت،ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،»12ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت،شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت،تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.13تۆ ناخی منت دروستکردووە،لەناو سکی دایکم منت چنیوە.14ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم،کارەکانت سەرسوڕهێنەرن،لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم.15ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو،کاتێک لە پەنهانی دروستکرام،لەناو سکی زەوی نەخشێنرام.16هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی.هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا،لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون،پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.17ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە!کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە!18ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن.کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.19خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت!ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە!20ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن،سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون!21ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟22بە تەواوی ڕقم لێیانە،بوون بە دوژمنم.23خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە!تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم.24سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە،ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی....more18minPlay
September 24, 2024زهبورهكان ١٣٧: ١ - ٩زهبورهكان ١٣٧: ١ - ٩1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستیقیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێینلە خاکێکی بێگانە؟5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.6با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.7ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»8ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!9دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت وبە تاشەبەردیاندا دەدات!...more20minPlay
September 23, 2024زهبورهكان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦زهبورهكان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانیبەبیر خۆت بهێنەوە.2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،نەچمە ناو نوێنەکەم،4خەو نەدەم بە چاوەکانم،پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»6ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست،لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە:7«با بچینە نشینگەکەی،با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.8ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،خۆت و سندوقی هێزت.9با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»10لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە.11یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد وهەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.12ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایەلەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»13لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد وحەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.14«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!15بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،هەژارەکانی تێر نان دەکەم.16ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.17«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم.18شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»زهبورهكان ١٣٣1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.3وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێبەسەر کێوی سییۆن،چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.زهبورهكان ١٣٤1ستایشی یەزدان بکەن، ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان،ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.2لە پیرۆزگاکە دەست بەرزبکەنەوە وستایشی یەزدان بکەن.3با یەزدان، دروستکەری ئاسمان و زەوی،لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.زهبورهكان ١٣٥1هەلیلویا!ستایشی ناوی یەزدان بکەن،ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،2ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،لە حەوشەی ماڵی خودامان.3ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە،4چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە وئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.5من دەزانم یەزدان مەزنە،پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.6یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،لە ئاسمان و لەسەر زەوی،لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.7لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات ولە ئەمباری خۆی با دەردێنێت.8ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ.9ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی.10ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد وپاشا بە تواناکانی کوشت.11سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان وعۆگی پاشای باشان وهەموو پاشاکانی کەنعان12خاکەکەیانی کردە میرات،میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی.13ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە،14چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی.15بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،دەستکردی مرۆڤن.16دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،چاویان هەیە، بەڵام نابینن،17گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،هەناسە لە دەمیان نییە.18دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.19ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن!20ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن!21ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.هەلیلویا!زهبورهكان ١٣٦1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2ستایشی خودای خودایان بکەن،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.3ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.4بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.5ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.6ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.7ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.8خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.9مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.10بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی داخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.11ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.12بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.13بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.14ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.15فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.16بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.17ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.18ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.19سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.20عۆگی پاشای باشان،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.21خاکەکەیانی کرد بە میرات،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.22بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.23بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.24ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.25ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.26ستایشی خودای ئاسمان بکەن،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە....more16minPlay
September 22, 2024زهبورهكان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣زهبورهكان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.زهبورهكان ١٢٤1«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،2«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،کاتێک خەڵک لێمان هەستان،3ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،4ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،لێشاو گیانمانی دەبرد،5ئەوا ئاوی هەڵچووگیانمانی دەبرد.»6ستایش بۆ یەزدان،کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.7گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.8هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.زهبورهكان ١٢٥1ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.2وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.3داردەستی خراپەکارانلەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،نەوەک ڕاستودروستاندەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.4ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.5بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.ئاشتی بۆ ئیسرائیل!زهبورهكان ١٢٦1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،وامان لێهات وەک خەون ببینین.2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین وزمانمان پڕ هەلهەلە بوو،ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،شادمان بووین.4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،وەک جۆگەکانی نەقەب.5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات وتۆو بۆ چاندن بار دەکات،بە هەلهەلەوە دێتەوە وبەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.زهبورهكان ١٢٧1ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.2بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،خواردنی نانی ڕەنجکێشی،چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.3بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،پاداشتی بەری سکن.4وەک تیری دەستی پاڵەوان،ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.زهبورهكان ١٢٨1خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.2بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.3ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.4ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێتئاوا بەرەکەتدار دەبێت.5یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،چاکەی ئۆرشەلیم ببینیتهەموو ڕۆژانی ژیانت و6منداڵی منداڵەکانت ببینیت!ئاشتی بۆ ئیسرائیل!زهبورهكان ١٢٩1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد وهێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،پەتی بەدکارانی پچڕاند.5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنەڕیسوا بن و ببەزن.6با بە دەردی گیای سەربان بچن،پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات ونە باوەشی گیشەکەر.8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»زهبورهكان ١٣٠1ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!2ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە!با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.3ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت،ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟4بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە،بۆ ئەوەی لێت بترسین.5چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات،هیوام بە بەڵێنەکانییەتی.6گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان.7ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە،توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.8هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوەلە هەموو گوناهەکانی.زهبورهكان ١٣١1ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە ونە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.2بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە،وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.3ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە....more22minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.