Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
September 11, 2024زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨1ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.2لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.3هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.4ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.5ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟6ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟7ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.8ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی،بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.9بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.10خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن.11ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت وڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.12هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت وزەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.13ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،ڕێگای بۆ خۆش دەکات.زهبورهكان ٨٦1ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە،من هەژار و نەدارم.2ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم،تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە،ئەوەی پشتی پێت بەستووە.3ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە،بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.4گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە،ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.5ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت،پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.6ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،گوێ لە پاڕانەوەم بگرە.7لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم،چونکە بە هاوارمەوە دێیت.8ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟9ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون،دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن وناوت شکۆدار دەکەن،10چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە،هەر تەنها تۆ خودایت.11ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم،دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت.12ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم،13چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من،گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.14ئەی خودایە، لووتبەرزەکان لێم هەستاون،تاقمە زۆردارەکان دەیانەوێت لەناوم ببەن،تۆ لەبەرچاو ناگرن.15بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت،پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،هێزی خۆت بە خزمەتکارەکەت ببەخشە وکوڕی کارەکەرەکەت ڕزگار بکە.17نیشانەی چاکەی خۆتم لەگەڵ بکە،بۆ ئەوەی ناحەزانم ببینن و شەرمەزار بن،ئەی یەزدان، چونکە تۆ یارمەتیت داوم و دڵنەواییت کردووم.زهبورهكان ٨٧1خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،2یەزدان دەروازەکانی سییۆنیلە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.3ئەی شاری خودا،بە شکۆمەندی باست کراوە:4«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»5دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە وخودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»6یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»7سەماکەران گۆرانی دەڵێن:«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»زهبورهكان ٨٨1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،گوێ بۆ هاوارم شل بکە.3گیانم پڕ خراپە بووە وژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.5لەناو مردووان وازلێهێنراو،وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،قێزم لێ دەکەنەوە.گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم....more21minPlay
September 10, 2024زهبورهكان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢زهبورهكان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،لایەنگری بەدکاران دەکەن؟3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.4فریای لاواز و نەداران بکەون،لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.6«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.زهبورهكان ٨٣1ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە،کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.2ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە،ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.3ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت،پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون.4دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە،لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.»5بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن،لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە.6خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان،مۆئاب و هاجەرییەکان،7جوبەیل و عەمۆن و عەمالێق،فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور.8هەروەها ئاشوریش چووەتە پاڵیان،بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت.9هەروەک چیت لە میدیان کرد ئاوایان لێ بکە،هەروەک چیت لە سیسرا و یاڤین کرد لە ڕووباری قیشۆن،10کە لە کانی دۆر فەوتان،بوون بە زبڵ بۆ زەوی.11گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ لێ بکە،هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع،12ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودادەکەینە موڵکی خۆمان.»13ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز،وەک کای دەم بایان لێ بکە.14وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت،وەک گڕ چیا دەسووتێنێت،15ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ،بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە.16ئەی یەزدان، ڕوویان بە شەرمەزاریی داپۆشە،تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن.17هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن،ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن.18با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە،لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت!زهبورهكان ٨٤1ئەی یەزدانی سوپاسالار،ماڵەکەت چەند خۆشە!2گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.3تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت وپەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،لە نزیک قوربانگای تۆ،ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.5خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە،6کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن،دەیکەنە کانیاو،پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.7لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،خودای یاقوب، گوێ شل بکە.9ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە.10یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆلە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،11لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.12ئەی یەزدانی سوپاسالار،خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت....more23minPlay
September 09, 2024زهبورهكان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦زهبورهكان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦1ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.2تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیانکردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان وگۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی.3لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،کەس نەبوو بیاننێژێت.4بووین بە پەندی دراوسێکانمان،بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.5ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟6تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە،7چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،نیشتیمانیان خاپوور کردووە.8گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین.9ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،لەبەر شکۆی ناوی خۆت.دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،لە پێناوی ناوی خۆت.10بۆچی نەتەوەکان بڵێن:«کوا خوداکەیان؟»با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومانتۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە.11با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوەئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە.12ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەیدراوسێکانمان پێیان کردی،لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.13ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین.زهبورهكان ٨٠1ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە،ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل،ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت، بدرەوشێوە2لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە.پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە،بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە.3ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە،ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوەبۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.4ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار،هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟5تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون،فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون.6دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان،ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن.7ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە،ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوەبۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.8دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە،نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت.9خاکت بۆ ئامادە کرد،ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد.10سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی،چڵەکانی ئورزە گەورەکان.11لقی هەتا دەریا هاویشت،پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار.12بۆچی شووراکانیت ڕووخاندتاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟13بەرازی دارستان وێرانی دەکات،زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن.14ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە!لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە!ئەم دار مێوە بەسەربکەوە،15ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی،ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە.16سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە،بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت.17با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت،لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە.18ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە،بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین.19ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە!ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوەبۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.زهبورهكان ٨١1هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە،بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب.2ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن،سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە.3لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن ولە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان،4چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل،حوکمی خودای یاقوبە.5لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا،کە لە خاکی میسر دەریهێنا.گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین:6«بارم لەسەر شانەکانی لادا،دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون.7لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت،لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە،لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە.8ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە.ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت!9لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت،کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت.10من یەزدانی پەروەردگاری تۆم،کە لە خاکی میسر دەرمهێنای،دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.11«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت،ئیسرائیل منی نەویست.12منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان،بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن.13«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد،ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر،14هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن،دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان!15ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن،هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.16باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت،لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.»...more22minPlay
September 08, 2024زهبورهكان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢زهبورهكان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢1لە یەهودا خودا ناسراوە،لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!2کەپری لە شالیمە،هەواری لە سییۆنە.3لەوێ تیرە گڕدارەکان وقەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.4تۆ ڕەوشەنی،لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،دوایین خەوی خۆیان نوستن،هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!7تۆ خۆت بەسامیت!لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،زەوی ترسا و کپ بوو،9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.زهبورهكان ٧٧1دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.2لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.3بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.4پێڵووی چاوەکانمت گرت،شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.5بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،ساڵانی ڕابردوو.6شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:7«ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟8ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟9ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»10ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»11کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.12لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە وبیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.13ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟14تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە وهێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.15بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،نەوەی یاقوب و یوسف.16ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،بگرە قووڵاییەکان هەژان.17هەورەکان ئاویان ڕشت،هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.18گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،زەوی لەرزی و هەژا.19ڕێگات بە ناو دەریادایە،ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،شوێن پێیەکانت نەزانران.20لەسەر دەستی موسا و هارون،وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.زهبورهكان ٧٨1ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.2بە نموونە دەمم دەکەمەوە،مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.3ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.4ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.5لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند،لەناو ئیسرائیل تەورات،کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپاردکە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،6بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.7ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،8بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.9ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە.10پەیمانی خودایان شکاند،بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە.11کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون.12لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن.13دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.14بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.15لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.16جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.17بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان.18لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوەبە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو.19لە دژی خودا دوان و گوتیان:«ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟20ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات وگۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»21کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل،22چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا وپشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.23جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،دەرگای ئاسمانی کردەوە،24مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن ودانەوێڵەی ئاسمانی پێدان.25مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون.26لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد.27وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار.28باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،لە دەوروبەری چادرەکانیان.29خواردیان و زۆر تێر بوون،ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.30بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو،31تووڕەیی خودا لێیان هەستا،هەرە بەهێزەکانی کوشتن وباشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست.32لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد.33بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،بە تۆقاندن ساڵانیان.34هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای.35بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە.36بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن.37دڵیان لەلای ناچەسپێت،دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی.38ئەویش بەزەییداره ولە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.39بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.40چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،لە بیابان دڵتەنگیان کرد.41جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد.42دەستی ئەویان لەبیرچوو،ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە.43ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد.44ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،بۆ ئەوەی نەخۆنەوە.45مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،بۆقی نارد بۆگەنیان کردن.46بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،بەری ماندووبوونیان بە کوللە.47بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان وبە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.48گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە وئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە.49گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،بە فریشتەی لەناوبەر ناردی.50ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،مردنی لێ نەگێڕانەوە،ژیانیانی تووشی دەرد کرد.51لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام.52ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن.53بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین.54بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا.55نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد.56بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد.57هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک.58بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،بە بتەکانیان ئیرەیی ئەویان جۆشاند.59خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.60چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت،ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو.61سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی.62گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،لە میراتەکەی تووڕە بوو.63گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا.64کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا.65ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە.66لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی.67خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد،68بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت.69وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی.70داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد ولەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا.71لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،ئیسرائیلی میراتگری خۆی.72داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن....more22minPlay
September 07, 2024زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠1بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،بۆ دڵپاکەکان.2بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت وزۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،3چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد،کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی.4ترسیان لە مردن نییە،جەستەیان تەندروست و قەڵەوە.5لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن،وەک خەڵکی تێناکەون.6بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە وبەرگی توندوتیژییان پۆشیوە.7خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت،لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە.8گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن،بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.9ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە،زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن.10بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان وباوەڕ بە قسەکانیان دەکەن.11دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟»12ئەوەتا ئەمانە بەدکارن،هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.13بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە،دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە.14بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو،هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم.15ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد،ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم.16کاتێک ویستم لەمە تێبگەم،بە ئەرکێکی سەختم بینی،17هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا،ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم.18بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون،تووشی وێرانیت کردوون.19چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون،لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون!20ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە،لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت.21کاتێک دڵم تەنگ بوو،وەک شمشێر هەناومی بڕی،22گێل و نەزان بووم،لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات.23لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم،دەستی ڕاستی منت گرت.24بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت،پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.25بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.26جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.27ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن،ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە.28بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.زهبورهكان ٧٤1ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟2کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە،هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە،ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت.3هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی،هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد.4ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان،ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند.5لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە،لەسەر داری دارستانەکان.6بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند،هەموو نەخشێنراوەکان.7ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا،ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد.8لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!»هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند.9پەرجووەکانمان نابینین وهیچ پێغەمبەرێک نەماوە،کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە.10ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟11بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!12بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی،دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی.13تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد،سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە.14تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد،کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان.15تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە،تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد.16ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە،تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند.17هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون،تۆ هاوین و زستانت داهێناوە.18ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد،گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە.19گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان،هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە.20پەیمانی خۆت لەبیر بێت،چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی.21ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە.با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن.22ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە!لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد.23قسەی دژەکانت لەبیر مەکە،ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.زهبورهكان ٧٥1ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.2تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،بە ڕاستی دادوەری دەکەم.3کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.4بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.5هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»6نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،7بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.8جام بەدەستی یەزدانەوەیە،پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەویلێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.9بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:10«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»...more21minPlay
September 06, 2024زهبورهكان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩زهبورهكان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩1ئەی خودایە، ڕزگارم بکە،چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە.2لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم،جێی پێی تێدا نییە.چوومەتە ناو قووڵایی ئاو،لافاو ڕایماڵیوم.3ماندوو بووم لە هاوارکردن،گەرووم ژان دەکات،چاوەکانم کز بوونهێندە چاوەڕوانی خودام بکەن.4ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمەلە مووی سەرم زۆرترن،زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن،ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن.ئەوەی نەمدزیوەئێستا دەبێت بیدەمەوە.5ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت،تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین.6ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە،بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن.ئەی خودای ئیسرائیل،با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن.7لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت،شەرمەزاری ڕووی داگرتم.8لەلای براکانم بووم بە بیانی،لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە.9دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت،جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.10کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە،بوو بە سووکایەتی بۆم.11جلوبەرگی گوشم پۆشی،بووم بە پەند لەلایان،12بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن،مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن.13ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە،لە کاتی ڕەزامەندیت،ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت،بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە.14دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم،لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم.15با لافاو ڕام نەماڵێت،قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت،زەوی قووتم نەدات.16ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە،بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە،17ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە،چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە.18لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە،لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە.19تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت،هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن.20ڕیسوایی دڵی شکاندووم،نەخۆش کەوتووم،چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو،چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت.21ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا،لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام.22با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان،ببێتە سزا و تەڵەیان.23با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.24هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە،با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ.25با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت،کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت!26ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە وئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.27تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان،بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت.28لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە،لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە.29ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام،با ڕزگاریت بمپارێزێت.30بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم،بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.31ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە،لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم.32هەژاران دەبینن و شاد دەبن،ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە!33یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت،بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات.34با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن،دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت،35چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات وشارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە،لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان،36دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی،ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.زهبورهكان ٧٠1ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.2با شەرمەزار و سووک بنئەوانەی گیانی منیان دەوێت،با ببەزن و ڕیسوا بنئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.3با هەڵبێن لە شەرمانئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»4بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،شاد و دڵخۆش بن.با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.5بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،ئەی یەزدان، دوامەکەوە.زهبورهكان ٧١1ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،با هەرگیز شەرمەزار نەبم،2بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە.گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە.3بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا،هەمیشە پەنای بۆ ببەم.فەرمانی ڕزگاریی من بدە،چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت.4ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران،لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە.5ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت،لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت.6لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە،تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام،ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە.7بووم بە پەند لەلای زۆر کەس،بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت.8دەمم پڕە لە ستایشی تۆ،لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ.9لە کاتی پیری فڕێممەدە،کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە،10چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن،ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن.11دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە،ڕاوی بنێن و بیگرن،چونکە دەربازکەری نییە.»12خودایە، لێم دوور مەکەوە،ئەی خودای من، زوو بگە فریام.13با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن،با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن،ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.14بەڵام من هەمیشە هیوادارم،هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم.15دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات،بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات،هەرچەندە پێوانەکەی نازانم.16دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم،تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.17خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم،هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.18خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم،وازم لێ مەهێنە،هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم،هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.19خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە،کردارەکانت زۆر مەزنن.ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟20تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام،بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە،لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە.21مەزنێتیم زیاتر دەکەیت،دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت.22ئەی خودای من،لە پێناوی دڵسۆزیت بە ساز ستایشت دەکەم،ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل،بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم.23لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن،کە گۆرانیت بۆ دەڵێم،هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە.24زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات،چونکە شەرمەزار و سووک بوون،ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.زهبورهكان ٧٢1ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.2با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،بە دادپەروەریش هەژارەکانت.3با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،گردەکان ڕاستودروستی.4با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،کوڕی نەداران ڕزگار بکات،زۆرداران وردوخاش بکات.5با وەک خۆر بمێنێت،وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.6وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،وەک هەور زەوی ئاو بدات،7ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.8لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات،لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.9بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن وناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.10پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن،پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن.11هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن وهەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن.12لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات،چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە.13بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە،گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات،14گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە،خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.15تەمەن درێژ بێت!با لە زێڕی شەبای پێبدرێت،با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن،با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن.16با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت،لەسەر لووتکەی گردەکان،بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە،با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن.17با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت،هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت.هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن،هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.18ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.19هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات.ئامین و ئامین.20لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون....more25minPlay
September 05, 2024زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن.4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت وڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن.6ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.7خودا بەرەکەتدارمان دەکات،سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.زهبورهكان ٦٨1با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە!با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن!2وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت،وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر،با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن.3بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن،لە خۆشییان شاگەشکە بن.4گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن،ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە،ناوی یەزدانە،لەبەردەمی دڵشاد بن.5باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان،خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی.6خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات،بەندکراوەکان ئازاد دەکات،بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن.7ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد،کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت،8زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کردلەبەردەم خودا، خودای سینا،لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل.9ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند،میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد.10کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن،خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد.11پەروەردگار فەرمانی دا وکۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن:12«پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن!ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن،13تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن،باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم وپەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.»14کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد،وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن.15چیای باشان چیای خودایە،چیای باشان چیای فرە لووتکەیە.16ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایەکە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت،بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟17گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە،پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا.18ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی،دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد،دیاریت لە خەڵک وەرگرت،تەنانەت لە یاخییەکانیش،ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت.19ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان،ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت.20خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە،لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە.21بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە،تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن.22پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە،لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە،23بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت،زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.»24ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی،کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا.25گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە،کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان.26لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن،ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن.27ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە،کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا،سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی.28ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە،ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد.29لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم،پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن.30سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە،ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان،تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات.ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە.31باڵوێز لە میسرەوە دێن،کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات.32ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن،مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن،33بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین،ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە.34با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت،ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە،ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە.35خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت،خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.ستایش بۆ خودا!...more20minPlay
September 04, 2024زهبورهكان ٦١: ١ - ٦٦: ٢٠زهبورهكان ٦١: ١ - ٦٦: ٢٠1ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،گوێ لە نوێژەکەم بگرە.2لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،کە دڵم لاواز دەبێت،پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،3چونکە تۆ پەناگای منی،قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.4با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم وپەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.5ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.6درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.7با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.8ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.زهبورهكان ٦٢1گیانم تەنها بە خودا ئارام دەبێت،ڕزگاریشم لەلای ئەوەوە دێت.2تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،پەناگای منە، هەرگیز نالەقێم.3هەتا کەی هێرش دەکەنە سەر مرۆڤێک؟ئایا هەمووتان وەک دیوارێکی لار تێکی دەدەن،وەک شوورایەکی داڕووخاو؟4تەنها پیلان بۆ ئەوە دەگێڕنکە ئەو لەو پلەوپایەیە بخەن،خۆشییان لە درۆوە دێت.بە دەم داوای بەرەکەت دەکەن،بەڵام لە دڵەوە نەفرەت.5ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە،چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت.6تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،پەناگای منە، نالەقێم.7ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە،تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە.8هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن،دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن،چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.9ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە،مرۆڤ تەنها درۆیەکە،ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین،هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن.10پشت بە زۆرداری مەبەستن،پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن.ئەگەر سامانتان زیادی کرد،دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن.11جارێک خودا فەرموویەتی،دوو جار بیستوومە:کە هێز هەر هی خودایە،12هەروەها کە خۆشەویستی نەگۆڕ هەر هی تۆیە، ئەی پەروەردگار.بێگومان تۆش، هەرکەسێکبەپێی کردەوەی خۆی پاداشت دەدەیتەوە.زهبورهكان ٦٣1ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،گیانم تینووی تۆیە،جەستەم شەیدای تۆیە،لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.2لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت وهێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.3لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،لێوەکانم ستایشت دەکەن.4بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.5گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ و چەوری،بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.6لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،7چونکە تۆ هاریکارم بوویت،لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.8گیانم بە تۆوە بەندە،دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت.9بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە.10ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن ودەبن بە خۆراکی چەقەڵ.11بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.زهبورهكان ٦٤1ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە،ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە.2لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە،لە کۆمەڵی خراپەکاران.3کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە،قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە.4لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن،لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن.5بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن،دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن،دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟»6تەگبیر بۆ تاوان دەکەن،دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!»بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە.7بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت،لەناکاو برینداریان دەکات.8زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان،هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات.9هەموو ئادەمیزاد دەترسن،کاری خودا ڕادەگەیەنن وبیردەکەنەوە لەوەی کە کردی.10با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن وپەنا ببەنە بەر ئەو،با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!زهبورهكان ٦٥1ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە،نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین.2ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت،هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت.3کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو،تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد.4خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت ونزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین!تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت،لە پەرستگای پیرۆزی تۆ.5بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە،ئەی خودای ڕزگارکەرمان،ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی ودەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن،6کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە،بە توانا خۆتت چەکدار کردووە،7کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە،هەڵچوونی شەپۆلەکانیان،هەروەها ئاژاوەی گەلان.8ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن.لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران،گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت.9بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت،زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت،جۆگەکانی خودا پڕ ئاون،دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت،چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە.10هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت وتەخت و ڕێکیان دەکەیت،بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت وبەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت.11بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ وڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت.12لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن،ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە.13مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن،دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان،لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.زهبورهكان ٦٦1ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن!2بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن،ستایشی شکۆدار بکەن!3بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن!هێزت ئەوەندە گەورەیە،دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن.4سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن،گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن،گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.»5وەرن کردارەکانی خودا ببینن،کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد!6دەریای گۆڕی بۆ وشکانی،ئەوان بە پێیان لە ڕووبار پەڕینەوە.با بە ئەو شادمان بین.7بە توانای خۆی هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکات،چاوەکانی چاودێری نەتەوەکان دەکەن،با یاخییەکان خۆیان بەرامبەری هەڵنەکێشن.8ئەی خەڵکینە، ستایشی خودامان بکەن،با دەنگی ستایشکردنی ببیسترێت،9کە گیانی ئێمەی بە زیندوویی پاراستووە ونەیهێشتووە پێمان بخلیسکێت.10ئەی خودایە، چونکە تۆ ئێمەت تاقی کردووەتەوە،وەک زیو ئێمەت پاڵاوتووە.11ئێمەت خستووەتە داوەوە وباری گرانت خستووەتە سەر شانمان.12تۆ هێشتت خەڵکی سواری سەرمان بن،بە ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین،بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی بەپیتت هێناین.13بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت،نەزرەکانم بەجێدەهێنم،14ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا،لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون.15ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی،لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی،تەگە و گات بۆ دەکەمە قوربانی.16ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن،با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە.17بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد،ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو.18ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە،پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم،19بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم،گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم.20ستایش بۆ خودا،کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە ونە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من....more25minPlay
September 03, 2024زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢1ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.2دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن،چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە.3کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،من پشت بە تۆ دەبەستم.4بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،مرۆڤ چیم لێ دەکات؟5بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن،هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن.6گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن،چاویان لە هەنگاوەکانمە،بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.7لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە،ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە.8خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟9لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم،دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە.بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە.10بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم،11بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.مرۆڤ چیم لێ دەکات؟12ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم،قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم.13بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم ولە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.زهبورهكان ٥٧1لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە،چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ،من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ،هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.2بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم،بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت.3لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات،ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن.خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.4گیانم لەناو شێرانە،لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،زمانیشیان شمشێری تیژە.5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.6تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم،گیانم پەرێشانە.چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند،بەڵام خۆیان تێی کەوتن.7دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە،دڵم چەسپاوە،سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.8ئەی گیانی من، هەستە!ئەی ساز و قیسارە، هەستن!من بەرەبەیانان هەڵدەستم.9ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،10چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان،دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.11ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.زهبورهكان ٥٨1ئەی فەرمانڕەوایان، ئایا لە ڕاستیدا بە ڕاستودروستی بڕیار دەدەن؟ئایا دادپەروەرانە حوکمی ئادەمیزاد دەکەن؟2بەڵکو ئێوە لە دڵەوە کار بە خراپە دەکەن،هەروەها دەستتان توندوتیژی لەسەر زەوی ئەنجام دەدات.3بەدکاران لە کاتی لەدایکبوونەوە گومڕان،لە سکی دایکیانەوە درۆ دەکەن.4ژەهریان وەک ژەهری مارە،وەک ماری کۆبرا کە کەڕە و گوێی خۆی داخستووە،5کە ئاوازی ئەفسونگەران نابیستێت،هەرچەندە بە شارەزاییش ئەفسون بکەن.6ئەی خودایە، ددانیان لە دەمیان بشکێنە،ئەی یەزدان، کەڵبەی شێران وردوخاش بکە!7با بتوێنەوە و وەک ئاو بڕۆن،با تیرەکانیان بشکێت کاتێک کەوان ڕادەکێشن.8وەک لولپێچ کە دەتوێتەوە کاتێک دەڕوات،وەک منداڵی لەبارچوو، با خۆر نەبینن.9پێش ئەوەی مەنجەڵەکانتان هەست بە ئاگری دڕکەکان بکەن،چ تەڕ بن چ وشک بن، خراپەکانیان ڕادەماڵرێت.10کەسی ڕاستودروست کە تۆڵە دەبینێت شاد دەبێت،پێی خۆی بە خوێنی خراپەکار دەشوا.11ئینجا خەڵکی دەڵێن:«بێگومان کەسی ڕاستودروست پاداشتی هەیە،بێگومان خودایەک هەیە کە دادگایی زەوی دەکات.»زهبورهكان ٥٩1ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم،بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم.2فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران،ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان.3ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە!ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم،بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ.4هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم.ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم!5تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل،هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان،لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە.6دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،وەک سەگ دەمڕێنن وبەناو شاردا دەسووڕێنەوە.7ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە وشمشێر لە لێویانە،دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟»8بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت،گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت.9ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم،ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت.10خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام،سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم.11ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە،ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت.بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە وبەریان بدەوە.12لەبەر گوناهەکانی دەمیان،لەبەر وتەکانی لێویان،با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن.لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە،13لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە،بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن.ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات،هەتا ئەوپەڕی زەوی.14دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،وەک سەگ دەمڕێنن وبەناو شاردا دەسووڕێنەوە.15بەدوای خواردندا وێڵ دەبن،دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن.16بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم،بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم،چونکە تۆ قەڵای منیت،لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.17ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم،ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی.زهبورهكان ٦٠1ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!2تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.3کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.4بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.5بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.6خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم ودۆڵی سوکۆت دەپێوم.7گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،ئەفرایم کڵاوی منە،یەهودا داری دەسەڵاتی منە،8مۆئاب دەستشۆرمە،پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»9کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟10ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە وئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟11یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.12لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ....more20minPlay
September 02, 2024زهبورهكان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣زهبورهكان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،وەک گوێزانێکی تیژ وایە،خەریکی فێڵبازییە.3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،ئەی زمانی فێڵباز!5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.6ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،پێی پێدەکەنن و دەڵێن:7«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»8بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.9هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.زهبورهكان ٥٣1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت:«خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات.2خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.3هەموو هەڵگەڕانەوە،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە.4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە.5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،کە هیچ ترسی لێ نەبوو.خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت،ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.6با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!زهبورهكان ٥٤1ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.2ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،قسەکانی دەمم ببیستە.3بێگانە لێم هەستاون،دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.4بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.5با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.6ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم،ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.7لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.زهبورهكان ٥٥1ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،پاڕانەوەم پشت گوێ مەخە،2گوێم لێ بگرە و وەڵامم بدەوە.سەرم لێ شێواوە لە نەگبەتی خۆم و بێزارم،3لە بیستنی دەنگی دوژمن،لە چاو لێ سوور کردنەوەی بەدکاران،چونکە ئەمانە تووشی گرفتم دەکەن وبە تووڕەییەوە دەمچەوسێننەوە.4دڵم لە ناخمدا پڕ لە ئازارە،ترسی مەرگ هاتووەتە سەرم.5ترس و لەرز دایگرتووم،تۆقین باڵی بەسەرمدا کێشاوە.6گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو،دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە،7بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە ولە چۆڵەوانی دەمامەوە.8پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم،دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.»9ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە،چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم.10شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە وخراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە.11وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە،دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن.12ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە،بەرگەم دەگرت،ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە،دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە.13بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی،هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی،14کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو،بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین.15با مەرگ چەواشەیان بکات،با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان،چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان.16بەڵام هاواری من بۆ خودایە،یەزدانیش ڕزگارم دەکات.17ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیانگلەیی دەکەم و دەناڵێنم،ئەویش گوێم لێ دەگرێت.18گیانمی بە تەواوی کڕییەوەلەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە،چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم.19خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە،گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ئەوانەی ناگۆڕێن وترسی خودایان لە دڵدا نییە.20هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی،پەیمانی خۆی دەشکێنێت.21زمانی وەک کەرە لووسە،بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە.قسەی لە ڕۆن نەرمترە،بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە.22خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە،ئەو پشتگیریت دەکات،هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن.23بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر،خوێنڕێژ و فێڵبازەکان،ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە.بەڵام من پشت بە تۆ دەبەستم....more23minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.