Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
August 22, 2024زهبورهكان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢زهبورهكان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.2ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.3دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.4دەنگی یەزدان بە هێزە،دەنگی یەزدان بە شکۆیە.5دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،6وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات وحەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی.7دەنگی یەزدان چەخماخە دەداتبە بروسکە و تریسکەوە.8دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێتیەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت.9دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات ودارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»10یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.11یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.زهبورهكان ٣٠1ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،چونکە هەڵتکێشام ونەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.2ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،تۆش چاکت کردمەوە.3ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.4ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،5چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.6کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:«هەرگیز نالەقێم.»7ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،پەرێشان بووم.8ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،من لە پەروەردگار پاڕامەوە:9«مەرگی من سوودی چی تێدایە،ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟10ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»11تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،12بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم....more21minPlay
August 21, 2024زهبورهكان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩زهبورهكان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩1یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە،لە کێ بترسم؟یەزدان قەڵای ژیانی منە،لە کێ بتۆقم؟2کاتێک بەدکاران لێم نزیک بنەوەبۆ ئەوەی گۆشتم بخۆن،کاتێک دوژمنان و ناحەزانم پەلامارم بدەن،ساتمە دەکەن و دەکەون.3ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات،دڵم ناترسێت.ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم،ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم.4داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم،ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم:کە هەموو ڕۆژانی ژیانملە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم،تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم ولە پەرستگاکەی ورد ببمەوە.5لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا،لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە،بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت.بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە.6ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم،لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم،سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.7ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە،لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە.8سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!»ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم.9ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە،تۆ یارمەتیدەری من بوویت.ئەی خودای ڕزگارکەرم،ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.10تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن،یەزدان دەمگرێتە خۆی.11ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە،لەبەر دوژمنەکانم.12بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە،چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە،هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە.13من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە،کە لە خاکی زیندووانچاکەی یەزدان دەبینم.14چاوەڕێی یەزدان بە،خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە،چاوەڕێی یەزدان بە.زهبورهكان ٢٨1ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.2گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،دەستەکانم بەرز دەکەمەوەبەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.3لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.4بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە وڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.5لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان وبە کارەکانی دەستی،تێکیان دەشکێنێت وجارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.6ستایش بۆ یەزدان،چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.7یەزدان هێز و قەڵغانی منە،دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،دڵم شاد دەبێت وبە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.8یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی.9گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە....more21minPlay
August 20, 2024زهبورهكان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢زهبورهكان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢1ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.2ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.ڕێ مەدە شەرمەزار بم،دوژمنانم پێ خۆش مەکە.3هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیەشەرمەزار نابن،بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبنکە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.4ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.5لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.6ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.7ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم ویاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،لە پێناوی چاکی خۆت.8یەزدان چاک و سەرڕاستە،بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،9ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.10هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕنبۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.11ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.12کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.13هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت وزەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.14خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.15من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،چونکە تەنها و کڵۆڵم.17دڵتەنگیم زیاد بووە،لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.18تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە ولە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.19تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە وچەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.20ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،شەرمەزارم مەکە،چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.21با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،چونکە ئومێدم بە تۆیە.22ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوەلە هەموو تەنگانەکانی!زهبورهكان ٢٦1ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،پشتم بە یەزدان بەستووە،بەبێ دوودڵی.2ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە،مێشک و دڵم بپشکنە،3چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە،بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم.4لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم،تێکەڵی دووڕووان نابم.5ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە ولەگەڵ خراپەکار دانانیشم.6دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم،ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و7بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم وهەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.8ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت،ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.9گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە،ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،10ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە،ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.11بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.12پێم لەسەر زەوییەکی تەختە،لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم....more16minPlay
August 19, 2024زهبورهكان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠زهبورهكان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە.22ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.23ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن!ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن!24لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،ڕووی لێ وەرناگێڕێت،بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.25لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە.26هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن،ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن،دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت.27سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن،28چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە وئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات.29هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن،ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.30نەوەکان دەیپەرستن،باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت.31ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،چونکە ئەم کارەی کردووە.زهبورهكان ٢٣1یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت.2لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت ودەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،3گیانم دەبووژێنێتەوە.بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکاتلە پێناوی ناوی خۆی.4ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،لە هیچ خراپەیەک ناترسم،لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.5سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.6بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.زهبورهكان ٢٤1زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،2چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە ولەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.3کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟4ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات وبە درۆ سوێند نەخوات.5لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.6ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.7ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.8ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.9ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.10ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە....more21minPlay
August 18, 2024زهبورهكان ٢٢: ١ - ٢١زهبورهكان ٢٢: ١ - ٢١1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟2ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،بە شەویش ئارامیم نییە.3لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.4باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن.5هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.6بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ،مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک.7هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن:8«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.»9بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم.10من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی.11لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە وکەس نییە یارمەتیم بدات.12گای زۆر دەوریان داوم،گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم.13وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە.14وەک ئاو ڕژام،هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە.دڵم بووە بە مۆم،لە ناخمدا تواوەتەوە.15هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە،منت خستە ناو خاکی مەرگ.16سەگ دەوریان داوم،تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم،دەست و پێیان کون کردووم.17هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە.18جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن.19بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.20ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ.21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە....more20minPlay
August 17, 2024زهبورهكان ٢١: ١ - ١٣زهبورهكان ٢١: ١ - ١٣1ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت.چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە!2ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە ولە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه.3بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد وتاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد.4داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی،ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە.5بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە،تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.6بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ،بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت.7لەبەر ئەوەی پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت،بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت.8دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات،دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت.9کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت،لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت،ئاگریش دەیانخوات.10ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت،نەوەیان لەناو ئادەمیزاد.11هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا وبیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون،12چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن،کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت.13ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە،گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین....more18minPlay
August 16, 2024زهبورهكان ١٩: ١ - ٢٠: ٩زهبورهكان ١٩: ١ - ٢٠: ٩1ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات،گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.2ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن،شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.3هیچ قسە و زمانێکیان نییە،دەنگیان نابیسترێت،4بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی،وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،5کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە،وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.6لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت ودەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری،هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.7فێرکردنی یەزدان تەواوە،دەروون دەبووژێنێتەوە.شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە،ساویلکە دەکەنە دانا.8ڕێنمایی یەزدان دروستە،دڵ خۆش دەکات.ڕاسپاردەی یەزدان پاکە،چاو ڕۆشن دەکات.9لەخواترسی بێگەردە،هەتاهەتایە سەقامگیرە.حوکمی یەزدان ڕاستە،بە تەواوی ڕاستودروستە.10ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،لە زێڕی بێگەردی زۆر،لە هەنگوین شیرینترن،لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.11خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.12کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.13خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە،وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت.ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم،لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.14با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵمجێی ڕەزامەندی تۆ بێت،ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم.زهبورهكان ٢٠1با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.2با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت ولە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.3با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت وهەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.4با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی وهەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.5هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت وبە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.6ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات،لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.7هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.8ئەوان چەمانەوە و کەوتن،بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.9ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!...more20minPlay
August 15, 2024زهبورهكان ١٧: ٣ - ١٨: ٥٠زهبورهكان ١٧: ٣ - ١٨: ٥٠3ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت،ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت،پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت.4سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ،خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە.5هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو،پێم نەخلیسکاوە.6ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت،گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە.7جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە،ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیتکە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن.8وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە،لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە،9لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر،لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم.10دڵە بەردینەکانیان داخستووە،بە دەمیش لاف لێدەدەن.11شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم،چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن.12وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە،وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت.13ئەی یەزدان ڕاپەڕە، لە ڕوویان بوەستەوە، بەریان بدەوە!بە شمشێری خۆت گیانم لە بەدکار ڕزگار بکە!14ئەی یەزدان، بە دەستی خۆت لەم جۆرە کەسانە ڕزگارم بکە،لە خەڵکی ئەم جیهانە کە بەشیان لەم ژیانەیە،ورگیانت پڕکردووە لەو شتەی هەڵتگرتووە بۆیان،کوڕەکانیان تێر دەخۆن،ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ منداڵەکانیان جێی دەهێڵن.15بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم،کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت.زهبورهكان ١٨1ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی.2یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە،خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم،قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە.3لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم،4چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم،لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم،5پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،داوی مردن لەبەردەمم دانراوە.6لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،هاوارم بردە بەر خودام،لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو،هاوارم گەیشتە بەرگوێی.7ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،بناغەی چیاکانیش ڕاژەنین،لە تووڕەیی ئەو لەرزین.8دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە،وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو.9ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە،هەوری تاریک لەژێر پێی بوو.10سواری کەڕوب بوو و فڕی،بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە.11بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی،هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمانی کردە چەتری خۆی.12لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون،تەرزە و پشکۆی ئاگریان لێ هاتە دەرەوە.13یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە.14تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن.15ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت،بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون،لە سەرزەنشتی تۆ،لە گەرمی هەناسەی لووتی تۆ.16لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام.17لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون.18لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو.19منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم.20یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم،21چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،لە خودای خۆم یاخی نەبووم.22هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،لە فەرزەکانی لام نەداوە.23لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم وخۆم لە گوناه پاراستووە.24یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی.25لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت،26لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت.27تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،بەڵام لووتی لووتبەرزان دەشکێنیت.28ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت،خودام تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە.29بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم.30ڕێبازی خودا تەواوە،بەڵێنی یەزدان بێگەردە،ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.31لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟32خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە،بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە.33پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت.34مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە.35قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت،هاوکاریت گەورەم دەکات.36جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،تاکو پێم نەخلیسکێت.37دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن،هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە.38وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،لەژێر پێم کەوتن.39کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن.40دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد.41هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو.42وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی،وەک قوڕی سەر ڕێگا پێشێلم کردن.43لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم،تۆ منت کرد بە سەرۆکی نەتەوەکان،گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن.44هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن،بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن.45بێگانەکان ورە بەر دەدەن وبە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە.46یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!خودای ڕزگارکەرم پایەبەرزە!47خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،گەلان دەخاتە ژێر ڕکێفم،48لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم.پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم،لە دەست پیاوێکی توندوتیژ ڕزگارت کردم.49لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.50سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت،بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە....more21minPlay
August 14, 2024زهبورهكان ١٦: ١ - ١٧: ٢زهبورهكان ١٦: ١ - ١٧: ٢1ئەی خودایە، بمپارێزە،چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.2بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»3هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،ئەوانە شکۆدارن.4ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،دەردیان زۆر دەبێت.خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم وناویشیان لەسەر لێوم نابێت.5ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.6گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.7ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.8هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.9بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،10چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.11ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.زهبورهكان ١٧1ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە،بایەخ بە هاوارم بدە،گوێ لە نوێژەکەم بگرە،لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ.2ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت،چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت....more19minPlay
August 13, 2024زهبورهكان ١٣: ١ - ١٥: ٥زهبورهكان ١٣: ١ - ١٥: ٥1ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟2هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت وخەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟3ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،4نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.5بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.6سروود بۆ یەزدان دەڵێم،چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.زهبورهكان ١٤1گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،کەس نییە چاکە بکات.2یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.3هەموو ڕوویان وەرگێڕا،هەموو گەندەڵ بوون،کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە.4ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن وئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.5لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.6ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.7با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت!کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!زهبورهكان ١٥1ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟2ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت وڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و3بە زمانی بوختان ناکات،کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات وهاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،4کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکارانبەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،5کە پارە بە سوود نادات وبەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.ئەوەی ئەم شتانە بکات،هەتاهەتایە جێی لەق نابێت....more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.