Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
September 01, 2024زهبورهكان ٥١: ١ - ١٩زهبورهكان ٥١: ١ - ١٩1ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.2بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە ولە گوناهم پاکم بکەرەوە،3چونکە من یاخیبوونم دەزانم،هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.4لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.5ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.6ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.7بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم،بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.8با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.9چاو لە گوناهەکانم بپۆشە وهەموو خراپەکانم بسڕەوە.10ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە وڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.11لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.12شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.13ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.14ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.15ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە ودەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.16تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.17قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.18بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.19ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی وبە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت....more21minPlay
August 31, 2024زهبورهكان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣زهبورهكان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣1ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن،ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن،2پایەبەرز و پایەنزم،هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە.3دەمم باسی دانایی دەکات،لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە.4گوێ بۆ پەند شل دەکەم،بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە.5بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم،کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟6ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن،شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن.7کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە،یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا.8کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت،هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت،9تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە وگۆڕ نەبینێت.10بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن،نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن وسامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن.11گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە،شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە،لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا.12مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت،وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.13ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن،ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.14ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە،مەرگ دەبێتە شوانیان.لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن،شێوەیان دادەڕزێت،جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان.15بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە،چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.16ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو،شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو،17چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات،شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت.18لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت،ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت.19بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات،ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە.20مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات،وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.زهبورهكان ٥٠1خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.2لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،خودا پڕشنگ دەدات.3خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.4بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:5«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم،کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،چونکە خودا خۆی دادوەرە.7«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:من خودام، خودای تۆم.8سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.9من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە،10چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.11هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.12ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.13ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟14«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،15لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»16بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:«تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟17تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە وفەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە.18کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە.19دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.20دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت.21ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،وات زانی منیش وەک تۆم.بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم وڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.22«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.23ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»...more24minPlay
August 30, 2024زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤1خودا پەناگا و هێزمانە،لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.2بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،3ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.4ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات،ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.5خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.6نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.7یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،خودای یاقوب پەناگامانە.8وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.9جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.10«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»11یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،خودای یاقوب پەناگامانە.زهبورهكان ٤٧1ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.2یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.3نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،گەلانی خستە ژێر پێمان.4میراتی بۆ هەڵبژاردین،ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.5لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە،یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.6گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.7خودا پاشای هەموو زەوییە،هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.8خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.9سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان،ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.زهبورهكان ٤٨1یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.2کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،خۆشی هەموو زەوییە،وەک لووتکەی شاخی چافۆن،شاری پاشای گەورەیە.3خودا لەناو قەڵاکانیوەک پەناگایەک ناسراوە.4ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،5کە بینییان تاسان،بە ترسەوە هەڵاتن.6لەوێ لەرزیان لێهات،ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.7وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن،بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.8هەروەک بیستمان،ئاواش بینیمانلە شاری یەزدانی سوپاسالار،لە شاری خودامان:«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»9ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەتبیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.10ئەی خودایە، وەک ناوتستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.11کێوی سییۆن شادمان دەبێت،کچانی یەهودا دڵخۆش دەبنبەهۆی دادوەرییەکانت.12بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،قوللەکانی بژمێرن،13لە شووراکانی وردبنەوە،بڕواننە قەڵاکانی،هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.14هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە....more22minPlay
August 29, 2024زهبورهكان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧زهبورهكان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧4تۆ پاشا و خودای منی،تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب.5لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین،بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین.6من پشت بە کەوانەکەم نابەستم،شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات.7بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین،تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد.8بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین،هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین.9بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات کردین،لەگەڵ سوپاکانمان دەرناچیت.10وات لێکردین لەبەر دوژمنەکانمان ڕابکەین،ناحەزەکانمان تاڵانیان کردین.11وەک مەڕ بۆ سەربڕین بەدەستەوەت داین،لەنێو نەتەوەکان پەرشوبڵاوت کردینەوە.12گەلی خۆتت هەرزان فرۆش کردووە،قازانجت لە فرۆشتنەکەیان نەکردووە.13لەلای نەتەوەکانی دراوسێمان ئێمەت کردووە بە مایەی ڕیسوایی،بە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن لەلای ئەوانەی دەوروبەرمان.14ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان،خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان.15ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە،شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم،16لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم،لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر.17ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە،لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە،پەیمانی تۆمان نەشکاندووە.18دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە،پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە.19بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ،بە سێبەری مەرگ داتپۆشین.20ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە،یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە،21ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو،چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟22لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە،وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.23ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە!24بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟25گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە،سکمان بە زەوییەوە نووساوە.26ڕاپەڕە! بگە فریامان!لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە.زهبورهكان ٤٥1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.2تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد ونیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.4بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.5با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،با گەلان لەبەر پێت بکەون.6ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.7تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.8جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە،لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.9لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە.10ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.11پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.12دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن،خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.13کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.14بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن.15بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،دێنە ناو کۆشکی پاشا.16کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.17یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن....more22minPlay
August 28, 2024زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣1چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.2گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟3بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»4هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان.5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.6گیانم خەمبارە لە ناخم،بۆیە یادت دەکەمەوەلە لای ڕووباری ئوردون،لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە، لە کێوی میچعارەوە.7قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون.8بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،نوێژێکە بۆ خودای ژیانم.9خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:«بۆچی لە یادت کردووم؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟»10بە تێکشکانی ئێسقانەکانمناحەزانم توانجم تێدەگرن،بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»11ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.زهبورهكان ٤٣1ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس،لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.2تۆ خودا و قەڵای منی.بۆ وازت لێ هێنام؟بۆچی دەبێت بناڵێنم،بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟3ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە،با ئەوان ڕێنماییم بکەن،با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت،بۆ نشینگەکەت.4ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا،خودای خۆشی و دڵشادیم،خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.5ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ئومێدت بە خودا هەبێت،چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،ئەو ڕزگارکەر و خودامە.زهبورهكان ٤٤1خودایە، بە گوێی خۆمان بیستمان،باوباپیرانمان پێیان ڕاگەیاندین،تۆ لە ڕۆژگاری ئەوان،لە ڕۆژگاری کۆن چیت کردووە.2بە دەستی خۆت نەتەوەکانت ڕیشەکێش کرد وباوباپیرانی ئێمەت چاند،گەلانت وردوخاش کرد وگەشەت بە باوباپیرانمان دا.3ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت،بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا،بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو،هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست....more24minPlay
August 27, 2024زهبورهكان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣زهبورهكان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣1گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم وزمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم.ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە،دەمم بە لغاو دەبەستم.»2بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم،تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت،ئازارم زیاد بوو.3دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا،هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت،ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن:4«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە،هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە،بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم.5بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک،تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە.ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.6«بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت،ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە،سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.7«ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟هیوای من بە تۆیە.8لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە،مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان.9بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە،چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە.10بەڵای خۆت لەسەر من لابدە،بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام.11مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت،وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت،هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.12«ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،گوێ لە هاوارم بگرە،لە ئاست گریانم گوێت دامەخە،چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم،میوانم وەک هەموو باوباپیرانم.13ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە،پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.»زهبورهكان ٤٠1بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد،ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو.2لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە،لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام.پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا وهەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد.3گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم،سروودێکی ستایش بۆ خودامان.زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن وپشت بە یەزدان دەبەستن.4خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەیپشت بە یەزدان دەبەستێت،ڕوو لە لووتبەرزان ناکات،لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ.5ئەی یەزدان، خودای من،زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە.ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوەکەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت،ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە،ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن.6بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،بەڵکو گوێی منت کردەوە،داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد.7ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم،هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە.8ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم،فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.»9لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم،ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت،دەمی خۆم ناگرم.10ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە،باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم.خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە.11ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە،با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت،12چونکە بەڵای بێشومار دەوری داوم،گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم.لە مووی سەرم زیاترن،ورەم بەرداوە.13یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم،یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم.14با هەموو شەرمەزار و سووک بن،ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی.ببەزن و ڕیسوا بنئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.15با لە شەرمەزارییان بپەشۆکێن،ئەوانەی بە من دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»16بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەنشاد و دڵخۆش بن.با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت یەزدان!»ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.17بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،با پەروەردگار بایەخم پێبدات.یارمەتی و دەربازکەرم تۆی،ئەی خودای من، دوا مەکەوە.زهبورهكان ٤١1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە،یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات.2یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە،لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات ونایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی.3یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات ولە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.4گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.»5دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن:«کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟»6کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت،بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە،کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە.7هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن،پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن:8«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە،لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.»9تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو،ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.10بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە.11بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت،چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا.12بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت ولەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە.13ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە.ئامین و ئامین....more20minPlay
August 26, 2024زهبورهكان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١زهبورهكان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١1جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمەدەربارەی یاخیبوونی بەدکار:ترسی خودای لەبەرچاو نییە.2بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوەکە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.3قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.4تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،هەڵە ڕەت ناکاتەوە.5ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.6ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە.ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.7ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.8بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،9چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.10با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.11با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.12ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!زهبورهكان ٣٧1بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ،بەغیلی بە بەدکاران مەبە،2چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن،وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن.3پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە.4خۆشی لە یەزدان ببینە،داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت.5ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە ومتمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات:6ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات،بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ.7لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە،کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون،کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.8لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە.مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات.9بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە،بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە.10پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت،دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە.11بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە وخۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن.12خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت وددانی لێ جیڕدەکاتەوە،13بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت،چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.14بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن وکەوانەکانیان دەچەمێننەوە،بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە.15بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،کەوانەکانیان تێکدەشکێت.16ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی،لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە،17چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت،بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت.18یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین،هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت.19لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن،لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن.20بەڵام بەدکاران دەفەوتێن،دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن،وەک دووکەڵ لەناودەچن.21بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە،بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن.22ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە،بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.23یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ،بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ.24ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت،چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.25من گەنج بووم و ئێستا پیرم،هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن.26هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات،منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن.27لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە،ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت،28چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات،واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ.هەتاهەتایە دەپارێزرێن،بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە.29ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە وهەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.30دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت،زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات.31فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی،بۆیە پێی ناخلیسکێت.32بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست،هەوڵدەدات بیکوژێت،33بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت،ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت.34چاوەڕێی یەزدان بکە وڕێگای ئەو بگرە.ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە،کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت.35بەدکارم دی بێ ویژدان بوو،وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد،36بەڵام زوو تێپەڕی و نەما،هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو.37بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە،مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە.38بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن،دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە.39ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە.40یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.زهبورهكان ٣٨1ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە.2تیرەکانت منیان پێکا،دەستت منی خستە خوارەوە.3بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە،بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.4تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون،وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.5برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە،بەهۆی گێلایەتی خۆم.6پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە،بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم.7کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر،تەندروستی لە لەشمدا نەماوە.8بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم،لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.9ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە،ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.10دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە،تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە.11لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن،خزمانم لێم دوور دەکەونەوە.12ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە،ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن،بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.13بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت،وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە.14وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت،هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت.15ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم،ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە،16چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن،یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»17خەریکە دەکەوم،هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە.18دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم،بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم.19دوژمن چالاک و بەهێزن،ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن.20ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە،دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.21ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە،ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە.22ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم،خێرا بگە فریام....more16minPlay
August 25, 2024زهبورهكان ٣٤: ١ - ٣٥: ٢٨زهبورهكان ٣٤: ١ - ٣٥: ٢٨1هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم،هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە.2گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات،با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن.3با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین،با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.4ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات،لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت.5ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە،ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت.6ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو،لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد.7فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن،دەربازیان دەکات.8تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.9لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی،چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.10ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن،بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.11کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن،فێری لەخواترسیتان دەکەم.12چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت وئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟13زمانت لە خراپە بپارێزە ولێوەکانت لە فێڵبازی.14لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.15چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە وگوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.16ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە،تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە.17سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت،لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.18یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە وئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.19پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت،بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،20هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت،هیچیان ناشکێنرێت.21بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات،ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن.22یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە وئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.زهبورهكان ٣٥1ئەی یەزدان، ململانێی ئەوانە بکە کە ململانێم لەگەڵ دەکەن،لە دژی ئەوانە بجەنگە کە لە دژی من دەجەنگن.2سپەر بپۆشە و قەڵغان هەڵبگرە،ڕاپەڕە و بگە فریام.3ڕم ئاراستە بکە و تەور هەڵبگرەلە دژی ئەوانەی ڕاوم دەنێن.بە گیانم بڵێ: «من ڕزگاریی تۆم.»4با ڕیسوا و شەرمەزار بنئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن،با بەرەو پاش ببنەوە و ڕیسوا بنئەوانەی پیلان دادەنێن بۆ ڕاوکردنم.5با وەک کای بەر بایان لێ بێت،فریشتەی یەزدان ڕایانبماڵێت.6با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت،فریشتەی یەزدان ڕاویان بنێت.7لەبەر ئەوەی بەبێ هۆ داویان بۆ نامەوە،بەبێ هۆ چاڵیان بۆ هەڵکەندم،8با ماڵوێرانی لەناکاو بەسەریاندا بدات،با بەو داوەوە بن کە خۆیان ناویانەتەوە،با بکەونە ئەو ماڵوێرانییە.9ئەوسا گیانم بە یەزدان شاد دەبێت،بە ڕزگارییەکەی دڵخۆش دەبێت.10هەموو ئێسقانەکانم هاوار دەکەن:«ئەی یەزدان، کێ وەک تۆیە؟تۆ داماو دەرباز دەکەیت لە دەست ئەوانەی کە لەو بەهێزترن،هەژار و نەبوون لە دەست ئەوانەی دەیانڕووتێننەوە.»11شایەتە دڵڕەقەکان ڕاست دەبنەوە،پرسیاری شتی وا دەکەن کە ئاگام لێی نییە.12بەرامبەر بە چاکە خراپەم دەدەنەوە،گیانم بە بێکەسی جێدەهێڵن.13بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی،بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە.کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە،14وەک ئەوەی دۆست و برام بێت،پرسەدار بووم بۆی،وەک ئەوەی بۆ دایکم بلاوێنمەوە،لە خەفەتان سەرم دانەواند بوو.15بەڵام کە کەوتم، ئەوان بە خۆشییەوە لە دژی من کۆبوونەوە،کەسانێک بێ ئەوەی بیانناسم هێرشیان هێنایە سەرم وبەبێ وەستان ئابڕوویان بردم.16وەک خوانەناسان بە خراپی گاڵتەجاڕی دەکەن،ددانیان لێ جیڕدەکردمەوە.17ئەی پەروەردگار، هەتا کەی تەماشا دەکەیت؟گیانم دەرباز بکە لە دەست تێکدەرییان،ژیانم لەو بەچکە شێرانە.18لەنێو کۆڕی گەورە سوپاست دەکەم،لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشت دەکەم.19مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن،کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم.مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە،بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن.20ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن،بەڵکو درۆ دادەڕێژنلە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی.21دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن:«ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.»22ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە.ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە.23هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم،ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم.24ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن.25مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!»یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.»26با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن،تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن.با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن،بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن.27با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن،گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن.با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت،کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.»28زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات وبە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات....more19minPlay
August 24, 2024زهبورهكان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢زهبورهكان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،گوناهەکانی داپۆشراوە.2خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەیکە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت ولە ڕۆحەکەی بێ فێڵە.3کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،ئێسقانەکانم پووکانەوە،لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.4لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین.5ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم وتاوانم ناشارمەوە.گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت.6بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوەلە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.7تۆ پەناگای منیت،لە تەنگانە دەمپارێزی وبە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.8خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.9وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن،بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت،بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە.10بەدکارەکان ئازاریان زۆرە،بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت،خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»11ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن،ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!زهبورهكان ٣٣1ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن،ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە.2بە ساز ستایشی یەزدان بکەن،بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن.3سروودێکی نوێی بۆ بڵێن،بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە.4لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدان ڕاستە،لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە.5یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت،زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.6بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا،بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.7ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە وزەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە.8با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت،با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت!9لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو،فەرمانی دا، بوو.10یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە،تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە.11بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت،تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە.12خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە،بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.13یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ،هەموو ئادەمیزاد دەبینێت.14لە نشینگەکەی خۆیەوەچاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات.15ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە،ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە.16هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت،هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت.17ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون،بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.18بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە،19بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت ولە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.20ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین،یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە.21دڵمان بەو خۆشە،چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین.22ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت،بەگوێرەی هیوامان بە تۆ....more20minPlay
August 23, 2024زهبورهكان ٣١: ١ - ٣٢: ١زهبورهكان ٣١: ١ - ٣٢: ١1ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،با هەرگیز شەرمەزار نەبم،بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە.2گوێت بۆم شل بکە،بە زوویی فریام بکەوە،ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم،بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم.3لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی،لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.4لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە،چونکە تۆ پەناگای منی.5ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم،ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە.6من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن،من متمانەم بە یەزدان هەیە.7من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم،چونکە تۆ دەردی منت بینیوە ولە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە.8نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان،بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم.9ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام.چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان،ڕۆح و لەشم لە خەمان.10ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە،ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان،لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە،ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.11بەهۆی دوژمنەکانمەوە،بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم،بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم،ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە.12لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم،وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە.13گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە،«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!»هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن،بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن.14بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە،دەڵێم: «تۆ خودای منیت.»15ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە،لە دەستی دوژمنان وئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە.16با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە،بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.17با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان،چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم،با بەدکاران شەرمەزار بن،لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن.18با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت،چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوەسووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن.19چاکەت چەند مەزنە،کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە،ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە،بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن.20لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە،لە پیلانەکانی خەڵکی،لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت،لە زمانی سکاڵاکەران.21ستایش بۆ یەزدان،چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام،کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم.22لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم:«لەبەرچاوت نەماوم!»بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت،کە هاوارم بۆت هێنا.23ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت!یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت،بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات.24ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن،ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.زهبورهكان ٣٢1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،گوناهەکانی داپۆشراوە....more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.