Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
September 21, 2024زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە وبە دەنگمەوە هات.2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکەلە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.3چیت پێدەدرێت،چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم،کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشالەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.7من ئاشتیخوازم،بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.زهبورهكان ١٢١1چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،یارمەتی من لەکوێوە دێت؟2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێتخەواڵوو نابێت و نانوێت.5یەزدان پارێزگاری تۆیە،یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،نە مانگ بە شەو.7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،گیانت دەپارێزێت.8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.زهبورهكان ١٢٢1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،«با بچینە ماڵی یەزدان.»2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمانلە دەروازەکانت ڕادەوەستن.3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،وەک شارێکی یەکگرتوو.4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،هۆزەکانی یەزدان،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەنبەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،تەختەکانی بنەماڵەی داود.6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،ئاسایش لە قەڵاکانت.»8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانمداوای ئاشتیت بۆ دەکەم.9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم....more20minPlay
September 20, 2024زهبورهكان ١١٩: ١ - ١٧٦زهبورهكان ١١٩: ١ - ١٧٦1خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە،ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن.2خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن،بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن.3هەروەها خراپە ناکەن وبە ڕێگای ئەودا دەڕۆن.4تۆ ڕێنماییەکانت داوە،بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن.5خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایەلە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت!6ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم،کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت.7بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.8فەرزەکانت بەجێدەهێنم،هەرگیز وازم لێ مەهێنە.9گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟بە پاراستنی وشەکانت.10بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.11وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.12ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.13بە لێوەکانی خۆم،باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.14بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.15لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.16بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.17چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە،تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم.18چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم،کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.19من نامۆم لە زەوی،ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە.20گیانم توایەوە لە تامەزرۆییبۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک.21سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد،کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون.22ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە،چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە.23هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن،بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە.24یاساکانت شادمانی منن،ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.25گیانم بە خۆڵەوە نووساوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.26باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.27ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە،لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.28گیانم لە خەفەتان توایەوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.29ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە،لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە.30ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە،حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم.31دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم،ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم!32بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم،چونکە دڵی منت ئازاد کرد.33ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە،هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم.34تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم،بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم.35بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت،چونکە دڵخۆشم دەکەن.36دڵم بخەرە سەر یاساکانت،نەک سەر قازانج.37چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ،لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە.38بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی،ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن.39ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم،چونکە حوکمەکانت چاکن.40ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم،بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە.41ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت،ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت،42جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات،چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە.43وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە،چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە.44بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم،هەتاهەتایە و هەتاسەر.45بە ئازادی دەڕۆم،چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.46لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم،شەرمەزاریش نابم.47خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم،چونکە حەزم لێیانە.48دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت،سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.49پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت،چونکە هیوات پێم داوە.50لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە:بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.51لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن،بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە.52ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد،دڵنەواییم هاتەوە.53لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا،ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە.54فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم،لە ماڵی ئاوارەییم.55ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە وگوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم.56ئەم نەریتە بۆ من بوو:ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد.57ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی،بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم.58بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم،بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە.59لە ڕێگای خۆم ڕامام،پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە.60خێرا بووم و دوا نەکەوتملە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت.61گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە،بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.62لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەملەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت.63من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن.64ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.65ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت.66هەستی باش و زانینم فێر بکە،چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە.67بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم،بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.68تۆ چاکیت و چاکەکاری،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.69لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن،بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.70دڵیان وەک پیو بێ هەستە،بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من.71چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم،بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.72فێرکردنی دەمی تۆلە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.73دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم،تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم.74ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن،چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە.75ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە،بە دڵسۆزی زەلیلت کردم.76با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت،بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت.77با بەزەییت پێمدا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم،چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.78با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم،بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت.79با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من،ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن.80با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت،بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم.81گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە،ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە.82چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت،دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟»83هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە،فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە.84خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟85لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە،ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە!86هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن،فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە!87خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن،بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم.88بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە،یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم.89ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە،لە ئاسمان چەسپاوە.90دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە،زەویت دامەزراند و دەمێنێت.91ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون،چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن.92ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو،بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم.93هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم،چونکە بەوان منت ژیاندەوە.94من هی تۆم، ڕزگارم بکە،چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.95بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن،بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم.96بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی،بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە.97چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.98بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم،چونکە هەتاهەتایە بۆ منە.99لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم،چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە.100لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم،چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.101پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ،بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم.102لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە،چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم.103بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم،لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم.104لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا،بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.105وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،ڕووناکییە بۆ ڕێگام.106سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم،کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.107ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە،جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.108ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە.حوکمەکانی خۆتم فێر بکە.109هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە،بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم.110بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم.111یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من،چونکە ئەوان شادی دڵمن.112دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم،هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی.113ڕقم لە کەسانی دوودڵە،حەزم لە فێرکردنی تۆیە.114تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت،هیوام بە بەڵێنی تۆیە.115ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە،تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم.116بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم،لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە.117پشتم بگرە و ڕزگاردەبم،هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت.118هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە،چونکە فێڵەکەیان پووچە.119هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە،بۆیە حەزم لە یاساکانتە.120لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت ولە حوکمەکانت دەترسم.121دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە،ڕادەستی زۆردارم مەکە.122بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت،با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن.123چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت،بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت.124بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە،فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.125من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە،بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم.126ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە،چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە.127لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەمزیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو،128هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم،ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.129یاساکانت سەرسوڕهێنەرە،بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات.130ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت،تێگەیشتنیش بە نەزانەکان.131دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە،چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم.132ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت.133هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە،مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت.134لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە،بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم.135ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە،فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.136جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت،چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت.137ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت،حوکمەکانت ڕاستن.138ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن وبە تەواوی جێی متمانەن.139دڵگەرمیم سووتاندمی،چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە.140بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە،خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی.141من بچووک و ڕیسوام،بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم.142ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە وفێرکردنت ڕاستە.143تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە،بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن.144یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن،تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم.145پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە،فەرزەکانت بەجێدەهێنم.146هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە!یاساکانت پەیڕەو دەکەم.147پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم،ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە.148بە درێژایی شەو بەئاگام،بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە.149بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە،ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە.150پیلانگێڕان نزیک بوونەوە،لە فێرکردنی تۆ دوور کەوتوونەتەوە.151بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت،هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن.152لەمێژە لە یاساکانت دەزانم،کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە.153سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە،چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.154پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە،بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە.155ڕزگاری لە بەدکاران دوورە،چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن.156ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە،بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە.157دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن،بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە.158ناپاکەکانم بینی بێزم هاتەوە،چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون.159ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە،ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە.160هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە،هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین.161میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە،بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت.162بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم،وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت.163ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە،بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە.164ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم،بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت.165ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن،هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ.166ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە،ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم.167گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات،چونکە زۆر حەزم لێیەتی.168ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم،چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن.169ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت،بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە.170با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت،بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە.171با لێوم ستایشی لێ بڕژێت،چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت.172با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ،چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن.173با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم،چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە.174ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ،فێرکردنت شادی منە.175با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم،حوکمەکانت یارمەتیم بدات.176وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم،بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ،چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە....more21minPlay
September 19, 2024زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩1ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن،2چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بەسەرمانەوە گەورەیە،دڵسۆزی یەزدانیش هەتاهەتاییە!هەلیلویا!زهبورهكان ١١٨1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2با ئیسرائیل بڵێ:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»3با بنەماڵەی هارون بڵێن:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»4با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»5لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد،بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم.6یەزدان لەلای منە، ناترسم،مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟7یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە،سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.8پەنابردنە بەر یەزدان باشترەلە پشتبەستن بە مرۆڤ.9پەنابردنە بەر یەزدان باشترەلە پشتبەستن بە میران.10هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان دام،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.11ئابڵوقەیان دام و دەوریان گرتم،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.12وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵان،وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.13توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم،بەڵام یەزدان یارمەتی داوم.14یەزدان هێز و گۆرانی منە،یەزدان بووەتە ڕزگاریی من.15دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان:«دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات،16دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە،دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.»17من نامرم، بەڵکو دەژیم وباسی کردارەکانی یەزدان دەکەم.18یەزدان بە توندی تەمبێی کردم،بەڵام نەیدامە دەست مەرگ.19دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە،پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم.20ئەم دەرگایە هی یەزدانە،ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە.21ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی،بۆم بووی بە ڕزگاری.22ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوەبوو بە گرنگترین بەردی بناغە.23ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،لەبەرچاومان سەیرە.24ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە،با تێیدا شاد و دڵخۆش بین.25ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە،ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە.26پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت،لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین.27یەزدان خودامانە وئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە.قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوەبە قۆچەکانی قوربانگا.28تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم،تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.29ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە....more22minPlay
September 18, 2024زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.3دەریا بینی و هەڵات،ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.4چیاکان وەک بەران بازیان دا،گردەکان وەک بەرخۆلە.5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن وئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟7ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،لەبەردەم خودای یاقوب،8ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،بەردەئەستێی کردە کانیاو.زهبورهكان ١١٥1بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا،بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.2بۆچی نەتەوەکان بڵێن:«کوا، خودایان لەکوێیە؟»3خودامان لە ئاسمانە،هەرچی حەز بکات، دەیکات.4بتەکانیان زێڕ و زیون،دەستکردی مرۆڤن.5دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،چاویان هەیە، بەڵام نابینن،6گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن،7دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن،پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن،دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە.8دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.9ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.10ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.11ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.12یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات،بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت،بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت.13بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە،گەورە و بچووکیش.14با یەزدان هەر زیادتان بکات،ئێوە و منداڵەکانتان.15با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن،دروستکەری ئاسمان و زەوی.16ئاسمان ئاسمانی یەزدانە،زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.17نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن،نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی،18بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.هەلیلویا!زهبورهكان ١١٦1یەزدانم خۆشدەوێت،چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،2چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.3تۆڕی مەرگ دەوری دام،ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،دەرد و تەنگانەم چێژت.4بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:«ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»5یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،خودامان بە بەزەییە.6یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.7ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.8تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،چاوەکانم لە فرمێسک،پێیەکانم لە خزان،9تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەملە خاکی زیندووان.10باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:«من زۆر دەردەدارم!»11من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:«مرۆڤ هەموو درۆزنن!»12چی بدەمەوە یەزدان،بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.13جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە وبە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.14نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.15یەزدان مردنی خۆشەویستانیلەلا سەنگینە.16ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.17قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.18نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،19لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.هەلیلویا!...more25minPlay
September 17, 2024زهبورهكان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩زهبورهكان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:«لە دەستەڕاستم دابنیشە،هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.»2یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.3گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.4یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.»5خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.6لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.7پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.زهبورهكان ١١١1هەلیلویا!بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم،لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان.2کردارەکانی یەزدان مەزنن،هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن.3بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی،ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە.4وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە،یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە.5خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن،هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە.6هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە،بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون.7کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە،ڕێنماییەکانی جێی متمانەن،8هەتاهەتایە چەسپاون،بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون.9کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد،فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە،پیرۆز و سامناکە ناوی.10لەخواترسی سەرەتای داناییە،تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.ستایشکردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.زهبورهكان ١١٢1هەلیلویا!خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت،بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.2وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن،نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن.3سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی،ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.4لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە،بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن.5چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات،بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.6بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت،هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.7لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت،دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.8دڵی چەسپاوە و ناترسێت،لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت.9بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە،بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە.10بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت،ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە،ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.زهبورهكان ١١٣1هەلیلویا!ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،ستایشی ناوی یەزدان بکەن.2با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.3لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.4یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە،شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.5کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،6ئەوەی دەچەمێتەوەهەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟7ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،8بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.9ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.هەلیلویا!...more19minPlay
September 16, 2024زهبورهكان ١٠٧: ١ - ١٠٩: ٣١زهبورهكان ١٠٧: ١ - ١٠٩: ٣١1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە،ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە،3لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە،لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە:4هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان،ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە.5برسی و تینوو بوون،گیانیان داهێزرا.6ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن.7ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست،بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون.8با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،9چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد،گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە.10هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ،لە دیلیێتی ئازار و ئاسن،11چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون،سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد.12لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە،کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات.13ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن.14لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان،کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن.15با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،16چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند،شیشە ئاسنەکانی شکاند.17هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان ولە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن.18قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە،لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە.19ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن.20فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە،لە فەوتان دەربازی کردن.21با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،22با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن،بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن.23هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا،ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد.24ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی،کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی.25بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا،شەپۆلەکانی بەرزکردەوە.26بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان،گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە.27وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون،نازانن چی دەکەن.28ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن.29ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی،شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد.30دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە،گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست.31با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد،32با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە،لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن.33ڕووباری کردە بیابان وسەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو،34خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک،لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون.35بیابانی کردە گۆمە ئاو وزەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان.36برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد،شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند.37کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند،دەغڵیان بە بەروبووم بوو.38بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون،ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە.39ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە،لەژێر باری خراپەکاری و ناخۆشی.40ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت،لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا گومڕای کردن.41بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە،وەک ڕانە مەڕ بنەماڵەی ئەوانی زیاد کرد.42سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،بەڵام هەموو خراپەکاران دەمیان دەگیرێت.43کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە ولە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی یەزدان تێبگات.زهبورهكان ١٠٨1ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە،بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.2ئەی ساز و قیسارە، هەستن!من بەرەبەیانان هەڵدەستم.3ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،4چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە،دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.6بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.7خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم ودۆڵی سوکۆت دەپێوم.8گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،ئەفرایم کڵاوی منە،یەهودا داری دەسەڵاتی منە.9مۆئاب دەستشۆرمە،پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»10کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟11ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە وئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟12یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.13لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.زهبورهكان ١٠٩1ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم،بێدەنگ مەبە،2چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە،بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن.3بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم،بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن.4لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن،بەڵام من نوێژم کردووە.5لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن،ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم.6بەدکارێکی لەسەر دابنێ،با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت.7با لە دادگایی تاوانبار بکرێت،با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت.8با ڕۆژگاری کورت بێت،یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت!9با کوڕەکانی هەتیو بن،ژنی بێوەژن بێت.10با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن،لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن.11با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات،بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن.12با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات،کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت!13با نەوەکانی ببڕێتەوە،ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە!14با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان،با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە!15با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بنهەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە!16لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت،بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە.17حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو،با بۆی بێت!دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن،با لێی دووربکەوێتەوە!18نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو،وەک ئاو چووە ناو لەشی،وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی.19با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە،هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت!20با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم،ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن.21بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار،لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە،دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە.22لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم،دڵم لە ناخمدا بریندارە.23وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم،وەک کوللە هەڵدەوەرێم.24ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن،لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری.25بووم بە سووکایەتی بۆیان،دەمبینن سەر بادەدەن.26ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە،بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە.27با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە،ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە.28ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت،هەستان و شەرمەزار بوون،بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو.29با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر،با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن.30بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم،لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم،31چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت،بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن....more20minPlay
September 15, 2024زهبورهكان ١٠٣: ١ - ١٠٦: ٤٨زهبورهكان ١٠٣: ١ - ١٠٦: ٤٨1ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.2ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە،هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە:3ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،4ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت،5ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە،تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە.6یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات،دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان.7ڕێگای خۆی بە موسا ناساند،کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل:8یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە.9تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە،تووڕەیی هەتاهەتایە نییە.10بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات وبەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە.11وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن.12وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە،یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.13وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،14چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین،لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.15مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە،وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات،16بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت،ئاسەواریشی دیار نابێت.17بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە وهەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە،18بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن،ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.19یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە وپاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات.20ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن،ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن.21ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن،ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن.22ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەنلە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.زهبورهكان ١٠٤1ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ زۆر مەزنیت!شکۆمەندی و پایەبەرزیت لەبەرکردووە.2وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە،وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە،3وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە.هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت،بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت.4بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت،بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت.5زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە،هەتاهەتایە نالەقێت.6تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی،لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن.7بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن،لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد،8بەسەر چیاکان کەوتن وشۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان،بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون.9سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن،نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن.10کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە،بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن.11هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن،کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن.12باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات،لەناو چڵەکان دەخوێنێت.13لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت،زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت.14گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت،سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ،بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە.15مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی،ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی،نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ.16درەختەکانی یەزدان تێر دەبن،ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی،17ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات،لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی،18چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی،تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە.19مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان،خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت.20تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو،هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ.21بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن،بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا.22کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە،لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن.23مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری،بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە.24ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن!هەموویت بە دانایی دروستکردووە،زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ.25ئەم دەریا گەورە و فراوانە،کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت.26لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن،لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات.27ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە،بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ،28پێیان دەدەیت و وەریدەگرن،دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن.29ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن،هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن،دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان.30کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت،ئەوان بەدیدەهێنرێن،ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە.31با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت،با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت.32ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت،دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن.33بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم،تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم.34با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای،منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم.35بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە،با بەدکاران ئیتر نەمێنن.ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.هەلیلویا!زهبورهكان ١٠٥1ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،کردارەکانی بە گەلان بناسێنن.2گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن،3شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن.4پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،بەردەوام ڕووتان لەو بکەن.5باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،پەرجوو و حوکمەکانی دەمی،6ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو،ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی.7ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە.8بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە،9ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد.10وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل.11فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ،بەشە میراتی خۆتانە.»12ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،کەم و نامۆ بوون لەو خاکە،13لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە.14لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد:15«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن،خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.»16قاتوقڕی ناردە سەر زەوی،هەموو نانێکی لە زەوی بڕی.17کەسێکی لەپێشیانەوە نارد،یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا،18بە کۆت ئازاری پێیان دا،زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد،19هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی،پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند.20پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە،فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد.21کردی بە گەورەی ماڵی خۆی،کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی،22بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات،پیرەکانی فێری دانایی بکات.23جا ئیسرائیل هاتە میسر،یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز.24بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن،لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن،25ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە،هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن.26موسای بەندەی خۆی نارد وهارون ئەوەی هەڵیبژارد.27لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو،لە خاکی حام هێنایانە دی.28تاریکی نارد و تاریک داهات،میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون.29ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن،ماسییەکانیانی کوشت.30زەوی پڕبوو لە بۆق،کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان.31بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات،مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان.32بارانی کردن بە تەرزە،ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان.33لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان،درەختی سنوورەکانیانی شکاند.34بە فەرمانی ئەو کوللە هات،کوللەحاجی بێشومار،35هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد،بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد.36لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان،یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان.37بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان،لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت.38میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو،چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە.39هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین،ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو.40داوایان کرد، سوێسکەی هێنا،نانی ئاسمانی تێری کردن.41بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا،وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی.42لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە،بۆ ئیبراهیمی بەندەی.43گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە،هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە.44خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین،بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە،45بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن،فێرکردنی جێبەجێ بکەن.زهبورهكان ١٠٦1هەلیلویا!ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2کێ باسی پاڵەوانیێتی یەزدان دەکات؟کێ بە تەواوی ستایشی ئەو دەکات؟3خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی دادپەروەری پەیڕەو دەکەن،ئەوانەی هەموو کاتێک بە ڕاستودروستی کار دەکەن.4ئەی یەزدان، لە کاتی ڕەزامەندیت لە گەلەکەت یادم بکەرەوە،لە ڕزگارییەکەت بەسەرم بکەرەوە،5بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی هەڵبژێردراوانت ببینم،بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی نەتەوەکەت دڵخۆشبم،بۆ ئەوەی لەگەڵ میراتەکەت شانازی بکەم.6ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد،خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد.7کاتێک باوکانمان لە میسر بوون،لە پەرجووەکانی تۆ تێنەگەیشتن،یادی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی تۆیان نەکردەوە،بەڵکو یاخی بوون لەلای دەریا، لەلای دەریای سوور،8بەڵام لەبەر ناوی خۆی ڕزگاری کردن،بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتی بزانرێت.9لە دەریای سووری ڕاخوڕی، وشک بوو،بە ناو قووڵاییەکەیدا بردنی، وەک لە بیابان.10لە دەست ناحەز ڕزگاری کردن،لە دەست دوژمن کڕینیەوە.11ئاو دوژمنانی ئەوانەی داپۆشی،کەسیان دەرباز نەبوون.12ئەوسا بڕوایان بە بەڵێنەکانی کرد،گۆرانییان بۆ ستایشی گوت.13بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو،چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد.14بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا،لە بیابان خودایان تاقی کردەوە،15ئەوەی داوایان کرد، پێیدان،بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن.16لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا وبە هارونی تەرخانکراوی یەزدان.17زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا،بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک.18ئاگر بەربووە تاقمەکەیان،گڕ بەدکارانی هەڵلووشی.19لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد،کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد.20شکۆیان گۆڕییەوەبە پەیکەری گای گیاخۆر.21خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد،کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو،22پەرجووەکان لە وڵاتی حام،کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور.23ئینجا فەرمووی لەناودەچن،ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی،لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە،بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ.24خاکی خۆشییان بە سووک زانی،باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد.25لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ،گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت.26ئەویش سوێندی بۆ خواردن،کە لە بیابان بە مردوویی بکەون،27نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات ولە خاکەکان پەرتیان بکات.28پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە،ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون.29بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد،دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە.30بەڵام فینەحاس هەستا وکەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا.31بە ڕاستودروستی بۆی دانرا،نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە.32لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد وموسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی،33چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون،قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو.34گەلەکانیان لەناونەبرد،وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون،35بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون،فێری نەریتەکانیان بوون.36بتەکانی ئەوانیان پەرست وبوو بە داو بۆیان.37کوڕ و کچانی خۆیانبۆ بتەکان سەربڕی.38خوێنێکی بێتاوانیان ڕشت،خوێنی کوڕ و کچەکانیان،ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین،زەوی پیس بوو بە خوێن.39گڵاو بوون بە کردەوەکانیان،داوێنپیس بوون بە کارەکانیان.40لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا،قێزی لە میراتەکەی بووەوە.41ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن،ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون،42دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین،زەلیلی ژێر دەستیان بوون.43زۆر جار دەربازی کردن،بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون،داڕووخان بە گوناهەکانیان.44بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە،کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو.45لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد،بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە.46وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن،سکیان پێیان بسووتێت.47ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە،لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین وشانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.48ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.با هەموو گەل بڵێن: «ئامین!»هەلیلویا!...more20minPlay
September 14, 2024زهبورهكان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨زهبورهكان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨1ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،2بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.3بزانن کە یەزدان خودایە،ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.4بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی،بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،5چونکە یەزدان چاکە وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.زهبورهكان ١٠١1گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم،ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم.2لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە.کەی دێیت بۆ لام؟بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم،لەناو ماڵی خۆم.3شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم.ڕقم لە کاری یاخیبووانە،قەت بە منەوە نانووسێت.4دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت،پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت.5ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات،دەمکوتی دەکەم،لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیزبەرگە ناگرم.6چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم،ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن.7ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت،ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت.8بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەویدەمکوت دەکەم،لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم،هەموو ئەوانەی گوناهبارن.زهبورهكان ١٠٢1ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،با هاوارم بگاتە لات.2لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە،زوو وەڵامم بدەوە.3ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە،ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە.4هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە،نانخواردنم لەبیر نەماوە.5لە دەنگی ناڵەمئێسکم بە پێستمەوە نووساوە.6وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا،وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە.7ڕادەکشێم ووەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.8بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن،ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن.9بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان،فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە،10لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ،چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام.11ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە،خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە.12تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی،نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە.13تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە،چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.14خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی،دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی.15هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن،هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت،16چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە،بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت.17ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە،نوێژەکانیان بە کەم نازانێت.18ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت،تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە:19«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ،لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات،20بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت،ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.»21جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت،لە ئۆرشەلیم ستایشی،22کاتێک گەلان و پاشایەتییەکانپێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.23لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم،ڕۆژگاری کورتکردم.24گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە،ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە.25لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.26ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،هەموو وەک کراس کۆن دەبن،وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن.27بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.28کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن ونەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.»...more21minPlay
September 13, 2024زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩1ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،2بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»3بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،لە دەرد و بەڵای کوشندە.4بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت ودڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.5نە لە تۆقینی شەو دەترسیت ونە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،6نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت،نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت.7هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە،دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت،بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.8بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت وسزای بەدکاران دەبینیت.9ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات،هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت،10هیچ خراپەت بەسەرنایەت وهیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە.11لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،12لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.13پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت،بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت.14یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم،دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت.15نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،لە تەنگانە لەگەڵیدام،دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.16بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم،ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»زهبورهكان ٩٢1چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،2بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت ودڵسۆزیت بە شەوان،3بە قیسارەی دە ژێیی،بە ئاوازی ساز.4ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.5ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!6مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،نەزانیش ئەمە تێناگات:7هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە وهەموو بەدکاران چرۆ بکەن،بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.9ئەی یەزدان، دوژمنانت،بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن وهەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.10بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.11بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.12ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،13لە ماڵی یەزدان ڕواون،لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.14بە پیریش هەر بەریان دەبێت،هەمیشە تەڕ و سەوزن،15بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.زهبورهكان ٩٣1یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات،یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە،هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت.2لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە،تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.3ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە،دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە،دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.4لە خوڕەی ئاوی زۆر،لە توانای شەپۆلەکانی دەریا،یەزدانی ئاسمان توانادارترە.5یاساکانت زۆر چەسپاون،ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە،بە درێژایی ڕۆژگار.زهبورهكان ٩٤1ئەی یەزدان، خودای تۆڵە،ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە.2ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە،سزای لووتبەرزەکان بدەوە.3ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران،هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟4بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت،شانازی بە خۆیانەوە دەکەن.5ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن،میراتی تۆ دەچەوسێننەوە.6بێوەژن و نامۆ دەکوژن،هەتیو سەردەبڕن.7دەڵێن: «یەزدان نابینێت،خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.»8ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن!ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟9ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟10ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟11یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت،کە پووچە.12ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت،لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت،13لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە،هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت،14چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ،میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە.15دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە،هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون.16کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟17یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابووگیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت.18کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،»ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم.19کە خەم لە ناخم زۆر بوو،دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد.20ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت،ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟21لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە،خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن.22بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا،خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام.23ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە ولە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات،یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات.زهبورهكان ٩٥1وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.2بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.3لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.4قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە ولووتکەی شاخەکان هی ئەون.5دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.6وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،7چونکە ئەو خودامانە وئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،مەڕی دەستی ئەوین.ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:8«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،9لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.10چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە وڕێگای منیان نەناسی.“11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»زهبورهكان ٩٦1گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.2گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.3لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.4یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،5چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.6شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.7ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.8ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.9کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.10لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت،بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.»11با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،12با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن،13لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت،دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی،گەلانیش بە دڵسۆزی.زهبورهكان ٩٧1یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت،دوورگە زۆرەکان شادمان بن.2هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە،ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە.3ئاگر لەپێشیەوە،دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت.4بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە،زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی.5چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە،لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان.6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی.7ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن،ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن.ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.8سییۆن بیستی و شادمان بوو،کچانی یەهودا دڵخۆش بوون،بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان،9چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی،تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.10با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە،لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت ولە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات.11ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە وشادییش بۆ دڵڕاستەکان.12ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن،ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.زهبورهكان ٩٨1گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی،سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.2یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.3خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.4ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.5بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن،بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.6بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.7با دەریا و هەرچی تێیدایە،با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.8با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن وهەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن،9لەبەردەم یەزدان،چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،گەلانیش بە دادپەروەری.زهبورهكان ٩٩1یەزدان پاشایەتی دەکات،با گەلان بلەرزن،لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،با زەوی بهەژێت.2یەزدان مەزنە لە سییۆن،بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.3با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،ئەو پیرۆزە.4پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.5یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،ئەو پیرۆزە.6موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.لە یەزدان پاڕانەوە،ئەویش وەڵامی دانەوە،7بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.8ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،خودایەکی لێبوردە بوویت،هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.9یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە....more23minPlay
September 12, 2024زهبورهكان ٨٩: ١ - ٩٠: ١٧زهبورهكان ٨٩: ١ - ٩٠: ١٧1هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.2هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.3فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،4”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»5ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت.6لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟7خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.9دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.10وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە،بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.11ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.12باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.13بازووت هەیە لەگەڵ توانا،دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.14ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.15خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.16بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،17چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.18بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.19جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد،بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.20داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد.21ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.22دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.23لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.24دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.25وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.26هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“27منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،بەرزترین لە پاشایانی زەوی.28هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.29هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.30«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،31ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،32لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،بە لێدان گوناهەکانیان،33بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.34پەیمانی خۆم ناشکێنم وقسەی خۆم ناگۆڕم.35جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،درۆ لەگەڵ داود ناکەم.36هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت وتەختی وەک خۆر لەبەردەممە،37هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»38بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،لە دەستنیشانکراوەکەت تووڕەبوویت.39پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند وتاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.40هەموو شووراکانیت ڕووخاند،قەڵاکانیت کردە کاولگە.41هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،لەلای دراوسێکانی ڕیسوا بوو.42دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.43دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە ولە جەنگدا سەرتنەخست.44شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.45ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە وبەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.46ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟47لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟48ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟49ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟50پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،51ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت کرا.52هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.ئامین و ئامین.زهبورهكان ٩٠1ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوەتۆ پەناگامان بوویت.2بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن،یان زەوی و جیهان دروستببن،لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت.3تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز،دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.»4لەلای تۆ، هەزار ساڵوەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە،وەک بەشێکی شەو وایە.5مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت،وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە،6سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە،بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت.7بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین،بە تووڕەیی تۆ تۆقین.8گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە،شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت.9هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو،ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد.10ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە،یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت،ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە،چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین.11کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ.12ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین،بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.13ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە.14سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە،تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین.15دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین،ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی.16کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە،شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان.17با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە....more23minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.