Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
August 12, 2024زهبورهكان ١١: ١ - ١٢: ٨زهبورهكان ١١: ١ - ١٢: ٨1من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،2چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن وتیر دەخەنە بەر کەوان،بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.3کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»4یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،تەختی یەزدان لە ئاسمانە،تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات وچاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.5یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.6پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.7لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.زهبورهكان ١٢1ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.2هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.3یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،4ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»5یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران وناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»6وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،حەوت جار پاڵێوراوە.7ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت وهەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.8بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن....more19minPlay
August 11, 2024زهبورهكان ٩: ١ - ١٠: ١٨زهبورهكان ٩: ١ - ١٠: ١٨1ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.2بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم.3کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن،4چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی.5تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە.6دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،شارەکانیانت وێران کردووە،تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت.7بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە.8بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات.9یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا.10ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن،چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە.11گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن نیشتەجێیە،لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن،12چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،هاواری ستەملێکراوان لەبیرناکات.13ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە،14تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ بە ستایشی تۆوە بدوێم،هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم.15نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە.16یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان.17بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن.18بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت.19ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن.20ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە،با نەتەوەکان بزانن کە تەنها مرۆڤن.زهبورهكان ١٠1ئەی یەزدان، بۆچی لە دوورەوە وەستاویت؟بۆچی لە کاتی تەنگانە خۆت دەشاریتەوە؟2بەدکاران لە لووتبەرزییان ڕاوی هەژار دەکەن،گرفتاری ئەو پیلانەیان دەکەن کە بۆیان دادەنێن.3کەسی بەدکار شانازی بە ئارەزووە خراپەکانی دڵییەوە دەکات،داوای بەرەکەت بۆ چاوبرسی دەکات و کفر بە یەزدان دەکات.4بەدکار لە لووتبەرزی خۆی باکی بە یەزدان نییە،هەموو بیرکردنەوەی ئەوەیە کە: «خودا نییە.»5هەمیشە ڕێگاکانی سەرکەوتووە،لە حوکمەکانی خودا ناگات،ناحەزەکانی خۆی بە هیچ دەزانێت.6لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «هیچ شتێک ناملەقێنێت،هەموو کاتێک دڵخۆش دەبم و هەرگیز تووشی بەڵا نابم.»7دەمی پڕە لە نەفرەت و درۆ و هەڕەشە،بەڵا و گوناه لەبن زمانیەتی.8لە نزیکی گوندەکان بۆسە دادەنێت،خۆی دەشارێتەوە بۆ کوشتنی بێتاوانان.9وەک شێر خۆی مات دەکات،خۆی مات دەکات بۆ گرتنی بەستەزمانان،بەستەزمانان گرفتاری ئەو داوە دەکات کە بۆی ناونەتەوە و ڕاپێچیان دەکات.10نێچیرەکانی وردوخاش دەکات، دەڕووخێن،دەکەونە ژێر هێزی ئەوەوە.11لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا ئاگای لێ نییە،چاوی خۆی نوقاندووە و هەرگیز نامبینێت.»12ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودایە، دەستت بەرز بکەرەوە،ستەملێکراوان لەبیر مەکە.13چۆن دەبێت کەسی بەدکار کفر بە خودا بکات؟بۆچی لە دڵی خۆیدا بڵێت: «خودا لێم ناپێچێتەوە؟»14بەڵام تۆ ئەی خودایە، ئازار و تەنگانە دەبینیت،لێت دیارە و کاردانەوەت هەیە،ستەملێکراوان خۆیان داوەتە دەستی تۆ،تۆش هەمیشە یارمەتیدەری هەتیوانیت.15بازووی بەدکاران و خراپەکاران بشکێنە،تەنانەت لەسەر ئەو خراپانەش لێیان بپێچەوە کە نابینرێن.16یەزدان پاشایە هەتاهەتایە،نەتەوەکان لە خاکەکەی لەناودەچن.17ئەی یەزدان، تۆ گوێ لە داواکاری ستەملێکراوان دەگریت،دڵیان دەچەسپێنی و گوێیان لێ دەگریت،18بۆ پارێزگاری لە هەتیوان و زۆرلێکراوان،تاکو لەمەولا مرۆڤی سەر زەوی نەیان ترسێنێت....more16minPlay
August 10, 2024زهبورهكان ٨: ١ - ٩زهبورهكان ٨: ١ - ٩1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆرانهێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟5کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا وتاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:7هەموو مەڕ و مانگاکان،هەروەها ئاژەڵی کێوی،8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا وهەرچی لەناو دەریادا دەژی.9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!...more20minPlay
August 09, 2024زهبورهكان ٥: ١ - ٧: ١٧زهبورهكان ٥: ١ - ٧: ١٧1ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە،لە ناڵەم وردبەرەوە.2گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام،چونکە لێت دەپاڕێمەوە.3ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت،بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم،4چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت،بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت.5لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن،ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە،6ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت،یەزدان قێزی لە کەسی خوێنڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە.7بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ،بە ترسی تۆوە بەرەو پەرستگا پیرۆزەکەت کڕنۆش دەبەم.8ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە،ڕێگای خۆت تەخت بکە لەپێشم،9چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە،ناوەڕۆکیان لەناوچوونە،قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،زمانیان فێڵی لێ دەڕژێت.10ئەی خودایە، تاوانباریان بکە!با بکەونە ناو تۆڕی پیلانی خۆیانەوە،لەبەر زۆری گوناهەکانیان دەریانبکە،چونکە لە دژی تۆ یاخی بوون.11بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن،با هەتاهەتایە گۆرانی شادی بڵێن.دەیانخەیتە ژێر سێبەری خۆتەوە،هەتا هەموو ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت بە تۆ شاد بن.12بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت،بە ڕەزامەندی خۆت وەک قەڵغان دەوریان دەدەیت.زهبورهكان ٦1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.2ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.3گیانم زۆر دەلەرزێت،هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟4ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،5چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟6ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،جێگاکەم تەڕ دەکەم.7چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.8ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.9یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،یەزدان نوێژم وەردەگرێت.10هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.زهبورهكان ٧1ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ،لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە،2ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن،پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات.3ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە،ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە،4ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت،یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە،5با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت،با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی وشکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک.6ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە،لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە.ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.7کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە ولە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە.8با یەزدان دادوەری گەلان بکات.ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە،بەگوێرەی دروستییەکەم.9ئەی خودای ڕاستودروست،کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی،خراپەی بەدکاران مەهێڵە،بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە.10خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە،ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات،11خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە،هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت.12ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات.13چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە،تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین.14ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە،بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت.15چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات،بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە.16ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی وتوندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت.17ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز....more21minPlay
August 08, 2024زهبورهكان ٣: ١ - ٤: ٨زهبورهكان ٣: ١ - ٤: ٨1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:«خودا ڕزگاری ناکات.»3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.5ڕادەکشێم و دەخەوم،بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،ئەوانەی دەوریان گرتووم.7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت وکەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.زهبورهكان ٤1ئەی خودای ڕاستودروستم،کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.2ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟3بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.4کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتاننلە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.5قوربانیی ڕاستودروست بکەن وپشت بە یەزدان ببەستن.6زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت.7تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوەزۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.8ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت....more20minPlay
August 07, 2024زهبورهكان ٢: ١ - ١٢زهبورهكان ٢: ١ - ١٢1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن وگەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوەلە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن:3«با کۆتەکانیان بشکێنین وزنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە،لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت.8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت ووەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،بە لەرزەوە دڵخۆش بن.12کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت ولە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو....more20minPlay
August 06, 2024زهبورهكان ١: ١ - ٦زهبورهكان ١: ١ - ٦1خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەیبەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات ولە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت ولە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت.2بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە،شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە.3وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت ولە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات وگەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن،لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت.4بێگومان بەدکاران وانین،بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە.5بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن،نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن.6یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات،بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت....more20minPlay
August 04, 2024گەلاتیا ٦: ١١ - ١٨گەلاتیا ٦: ١١ - ١٨11سەیر بکەن، ئەو پیتانە کە بە دەستی خۆم نووسیومە چەندە گەورەن.12ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە.13ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن.14لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ دراوە، منیش بۆ جیهان،15چونکە نە خەتەنەکردن سوودی هەیە و نە خەتەنەنەکردنیش، بەڵکو بەدیهێنراوی نوێ.16با ئاشتی و بەزەیی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە ئەم یاسایە پەیڕەو دەکەن، بۆ گەلی ئیسرائیلی خوداش.17ئیتر با کەس گرفتم بۆ دروستنەکات، چونکە نیشانەکانی عیسام لە لەشدا هەڵگرتووە.18خوشکان و برایان، با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ ڕۆحتان بێت. ئامین....more18minPlay
August 03, 2024گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠6ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات.7خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە.8ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە.9کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.10ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران....more20minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.