Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
July 23, 2024گەلاتیا ٣: ٩ - ١٦گەلاتیا ٣: ٩ - ١٦9کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن.10هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.﴾11ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێتاوان ناکرێت، چونکە: ﴿ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.﴾12بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵکو: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾13مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە: ﴿هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.﴾14ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.15خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر.16هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام ﴿بە نەوەی تۆ،﴾ واتا یەک، ئەوەی مەسیحە....more18minPlay
July 22, 2024گەلاتیا ٣: ٦ - ٩گەلاتیا ٣: ٦ - ٩6وەک چۆن ئیبراهیم ﴿باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾7جا بزانن ئەوانەی لە باوەڕدان، نەوەی ئیبراهیمن.8نووسراوە پیرۆزەکە پێشتر بینیویەتی کە خودا نەتەوەکان بەهۆی باوەڕ بێتاوان دەکات، پێشتر مژدەی بە ئیبراهیم دا، پێی فەرموو: ﴿هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.﴾9کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن....more19minPlay
July 21, 2024گەلاتیا ٢: ٢٠ - ٣: ٥گەلاتیا ٢: ٢٠ - ٣: ٥20من لەگەڵ مەسیح لە خاچ درام، ئیتر من نیم ئەوەی دەژیێت، بەڵکو مەسیحە لە مندا دەژیێت. ئێستاش کەوا بە جەستە دەژیم، ئەوا بە باوەڕ بە کوڕی خودا دەژیم، ئەوەی منی خۆشویست و خۆی کردە قوربانی بۆ من.21من نیعمەتی خودا پووچەڵ ناکەمەوە، چونکە ئەگەر بێتاوانبوون بە شەریعەت بووایە، ئەوا مردنی مەسیح بێ سوود دەبوو.»گەلاتیا ٣1ئەی گەلاتیاییە گێلەکان! کێ جادووی لێکردوون؟ لەپێش چاوتان وێنەی عیسای مەسیح بە لە خاچ دراوی کێشرا!2تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟3ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێکرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟4ئایا لەخۆڕایی ئەوەندە ئازارتان چێژت؟ ئایا بەڕاستی لەخۆڕایی بوو؟5ئەوەی ڕۆحتان پێ دەبەخشێت و لەنێوانتاندا پەرجوو دەکات، ئایا بەهۆی کارکردنە بە شەریعەت، یاخود بەهۆی باوەڕە بەوەی بیسترا؟...more17minPlay
July 20, 2024گەلاتیا ٢: ١١ - ١٩گەلاتیا ٢: ١١ - ١٩11بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو،12چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە.13جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو.14کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ناجولەکەکان ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟15«ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین،16دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێتاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێتاوان ناکرێت.17«بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەوڵدانمان بۆ بێتاوانبوون بە مەسیح، خۆمان دۆزییەوە کە گوناهبارین، ئیتر ئایا مەسیح خزمەتکاری گوناهە؟ بێگومان نەخێر!18ئەگەر من شتێک بنیاد بنێمەوە کە لەپێشدا تێکمدابێت، ئەوا دەیسەلمێنم سەرپێچیکارم.19«چونکە لە ڕێگەی شەریعەت بۆ شەریعەت مردم، تاکو بۆ خودا بژیم....more19minPlay
July 19, 2024گەلاتیا ٢: ١ - ١٠گەلاتیا ٢: ١ - ١٠1دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد.2گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو و ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، تەنها خستمە بەردەم گەورە پیاوانی کڵێسا، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات.3بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت.4ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا کە هەندێک لە برایانی درۆزن بە نهێنی هاتبوونە ناومان بۆ سیخوڕیکردن لەسەر ئەو ئازادییەی لە عیسای مەسیحدا هەمانە، تاکو بمانکەنە کۆیلە.5بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە.6بەڵام ئەوانەی بە گەورە پیاو دادەنران، هەرچییەک بن، بەلای منەوە گرنگ نییە، چونکە خودا تەماشای ڕواڵەتی مرۆڤ ناکات، ئەوان هیچیان بۆ پەیامەکەم زیاد نەکرد.7بەڵکو بە پێچەوانەوە، بینییان کە پەیامی ئینجیل بۆ ناجولەکەکان بە من سپێردراوە، هەروەک پەیامی ئینجیل بۆ جولەکەکان بە پەترۆس سپێردراوە،8چونکە خودا بەهۆی پەترۆسەوە وەک نێردراو بۆ جولەکەکان کاری دەکرد، لە منیشدا بۆ ناجولەکەکان کاری دەکرد.9کاتێک یاقوب و پەترۆس و یۆحەنا کە بە کۆڵەکە دانرابوون، بەم نیعمەتەیان زانی کە بە من دراوە، ئەوسا ئەوان دەستی ڕاستی هاوبەشییان بۆ من و بەرناباس درێژکرد، تاکو ئێمە بۆ لای نەتەوەکان بچین و ئەوانیش بۆ لای جولەکەکان بچن.10تەنها داوایان کرد هەژاران لەیاد نەکەین، ئەمەش شتێکە هەمیشە کۆششم بۆی کردووە....more19minPlay
July 18, 2024گەلاتیا ١: ١١ - ٢٤گەلاتیا ١: ١١ - ٢٤11پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە.12لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.13بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم.14لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان.15بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو16کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد،17سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.18ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە.19بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی.20خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە.21دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا،22بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم،23تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.»24ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد....more13minPlay
July 17, 2024گەلاتیا ١: ٢ - ١٠گەلاتیا ١: ٢ - ١٠2هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان:3با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت،4ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات.5هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.6پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە وەردەگەڕێن!7مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن.8بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت.9وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت.10ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح....more20minPlay
July 16, 2024گەلاتیا پێشەكى، ١: ١گەلاتیا پێشەكى، ١: ١1لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە،...more16minPlay
July 15, 2024ئهیوب ٨:٣٨-١٧:٤٢ئهیوب ٨:٣٨-١٧:٤٢8«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە،9کە هەورم کردە بەرگی وهەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی،10کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند ودەروازە و شمشیرەم بۆ دانا،11فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟12«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت،13هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت وبەدکارانی لێ بتەکێنێت؟14وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت.15ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت ودەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت.16«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا وبەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟17ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوونیان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟18ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ.19«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟20ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت وڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟21لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت!22«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفریان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە،23ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟24لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت وبای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟25کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو وڕێچکە بۆ باوبۆران؟26بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە،27بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،وا بکات گیای لێ بڕووێت.28ئایا باران باوکی هەیە؟ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟29بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،30کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت وڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟31«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیتیان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟32ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت،یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟33ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟34«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوەهەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟35ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،جا بڕۆن و بڵێن: ”ئەوەتاین ئێمە“؟36کێ دانایی دەبەخشێتیان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟37کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێتیان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت،38کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێتیەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟39«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیتیان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە،40کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە وخۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟41کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکاتکە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا ولەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟ئهیوب ٣٩1«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟2ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریتیان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟3چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن وبەچکەکانیان دەبێت.4بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان.5«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد ومێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟6ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی وخوێڵێنم کردە ژینگەی.7بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت،گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت.8لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت،بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک.9«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکاتیان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟10ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟11ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنەیان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟12ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت وبۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟13«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات،ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟14وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت وخۆڵ گەرمیان دادەهێنێت،15لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات وئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن.16لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات،17چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە،لە تێگەیشتن بەشی نەداوە.18کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن،بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت.19«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیتیان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟20ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات ودەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟21بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت،بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت.22بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە.23تیردان شەقەشەقی بێت وخەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە.24بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات،هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت.25لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت: ”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات،هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ.26«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت وڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟27یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت وهێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟28لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە،هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی.29لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە وچاوەکانی لە دوورەوە دەبینن.30بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن،لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.»ئهیوب ٤٠1یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:2«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»3ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:4«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.5جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.»6یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:7«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛من پرسیارت لێ دەکەم وتۆش وەڵامم بدەوە.8«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە،تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟9یان بازووێکت وەک خودا هەیە وبە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟10ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە،ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە.11لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە وتەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە،12سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە،لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ.13تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە،لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە.14منیش دان بەوەدا دەنێم،کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات.15«سەیری بەهێمۆت بکە،کە لەگەڵ تۆ دروستم کردوەک مانگا گیا دەخوات.16ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی وتواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی.17کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە.18ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن،چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن.19ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە.20چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن وهەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن.21لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت،خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا.22درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن.23ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت،ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت.24ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات،یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟ئهیوب ٤١1«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان بە قولاپ ڕاو بکەیت،یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟2ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتییان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟3ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوەیان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟4ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێتکە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟5ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیتیان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟6ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەنیان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟7ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم وسەریشی پڕ لە تیر؟8دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە،جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە!9هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە،هەر بە بینینی دەتۆقێت.10کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت،ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟11کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە.12«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان ولە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی.13کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟کێ دەتوانێت هەردوو لای زرێیەکەی ببڕێت؟14کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە.15پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە،بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛16بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کەتەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات.17هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە.18کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن.19لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە،پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە.20لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت،هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ.21هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت،گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت.22هێزەکەی لە ملیدایە،لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن.23گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە،بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە.24سەرسەختە،بە جەرگ و چاونەوترسە.25کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن،لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن.26شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت،نە ڕم و نە تیر.27ئاسن لەلای وەک کا وایە،بڕۆنزیش وەک داری کلۆر.28تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن.29گورز لەلای وەک کایە؛بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت.30ژێری پارچە گۆزەی تیژە،جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت.31وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت،دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات.32لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت،شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات.33لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە،بۆ نەترسان دروستکراوە.34بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.»ئهیوب ٤٢1ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:2«زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت؛ئەوەی تۆ پلانت بۆ داناوە مەحاڵ نابێت.3پرسیارت کرد: ”ئەمە کێیە، بێ زانیاری ڕاوێژی من دەشارێتەوە؟“بێگومان من ئەوەی تێی نەگەیشتم بە دەممدا هات،بە کارە سەرسوڕهێنەرەکان لەسەرمەوە کە نەمدەزانین.4«فەرمووت: ”ئێستا گوێ بگرە من قسە دەکەم؛لێت دەپرسم و پێم دەڵێیت.“5بە گوێی خۆم هەواڵەکانی تۆم بیست،ئێستاش چاوەکانم تۆیان بینی.6لەبەر ئەوە خۆم ڕەت دەکەمەوە ولەناو خۆڵ و خۆڵەمێشدا تۆبە دەکەم.»بەشی کۆتایی7دوای ئەوەی یەزدان بەم وشانە قسەی لەگەڵ ئەیوبدا کرد، یەزدان بە ئەلیفازی تێمانی فەرموو: «تووڕەییم لە تۆ و لە هاوڕێیەکانت جۆشا، چونکە ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.8ئێستاش ئێوە حەوت گا و حەوت بەران ببەن و بڕۆن بۆ لای ئەیوبی بەندەم، لە پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن. ئەو کاتە ئەیوبی بەندەم لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکات، منیش قبوڵی دەکەم. من بەپێی گێلایەتییەکەی خۆتان هەڵسوکەوتتان لەگەڵ ناکەم، لەبەر ئەوەی ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.»9ئیتر ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی ڕۆیشتن و ئەوەیان کرد کە یەزدان پێی فەرموون، یەزدانیش نوێژەکەی ئەیوبی قبوڵ کرد.10دوای ئەوەی ئەیوب لە پێناوی هاوڕێیەکانی پاڕایەوە، یەزدان ئەوەی هی ئەیوب بوو بۆی گەڕاندەوە، بە دووقاتیش ئەوەی هەیبوو بۆی زیاد کرد.11ئەو کاتە هەموو خوشک و برا و ناسیاوەکانی پێشووی بۆ لای هاتن و لە ماڵەکەی نانیان لەگەڵی خوارد. سەرەخۆشییان لێکرد و دڵیان دایەوە لەسەر هەموو ئەو خراپەیەی یەزدان بەسەریدا هێنا، هەریەکەش پارچە زیوێک و ئەنگوستیلەیەکی زێڕیان پێ بەخشی.12یەزدان بەشی کۆتایی ژیانی ئەیوبی لە ژیانی ڕابردووی زیاتر بەرەکەتدار کرد، ئەیوبیش چواردە هەزار سەر مەڕ و شەش هەزار وشتر و هەزار جووت مانگا و هەزار ماکەری هەبوو.13هەروەها حەوت کوڕ و سێ کچیشی هەبوو.14کچی یەکەمی ناو نا یەمیما و دووەم قەچیعا و سێیەم قەرەن هەپوک.15لە هەموو خاکەکەشدا هیچ ئافرەتێک وەک کچەکانی ئەیوب جوان نەبوون، باوکیشیان لەنێو براکانیان میراتی پێدان.16ئەیوبیش پاش ئەوەی کە چاک بووە، سەد و چل ساڵ ژیا و چوار نەوەی خۆی بینی.17ئیتر ئەیوب تێری لە تەمەن خوارد و پیر بوو، پاشان مرد....more20minPlay
July 14, 2024ئهیوب ١:٣٦-٧:٣٨ئهیوب ١:٣٦-٧:٣٨1دیسان ئەلیهو گوتی:2«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەمکە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.3زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم وڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.4بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.5«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.6خراپەکار ناژیێنێت ومافی زەلیلان دەدات.7چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت وهەتاسەر پایەداریان دەکات.8ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،9کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،چونکە لووتبەرز بوون.10گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە وفەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.11ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،ڕۆژگاریان بە باشە وساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.12ئەگەر گوێش نەگرن،بە شمشێر لەناودەچن وبە نەزانی دەمرن.13«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.14لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکانلە گەنجیێتیدا دەمرن.15بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی ولە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.16«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێتبەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست وسەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.17بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.18ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.19ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتنلە تەنگانە دەتپارێزێتیان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟20تامەزرۆی شەو مەبە،هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.21ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.22«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.کێ وەک ئەو مامۆستایە؟23کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“24لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.25هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.26خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین وژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.27«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛28لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆربەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.29ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکاتیان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟30ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات وقووڵایی دەریا دادەپۆشێت،31چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات وبە پڕی خواردن دەدات.32بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت وفەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.33گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.ئهیوب ٣٧1«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات ولە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.2بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمیگوێ شل بکە!3لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.4لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.کاتێک دەنگ دەداتەوەبروسکەکەی ڕاناگرێت.5خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.6بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“7مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.8گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە ولەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.9لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت ولە باکووریشەوە سەرما.10لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت وسەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.11هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.12بەگوێرەی خواستی ئەولەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێنهەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.13هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی وخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.14«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.15ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟16ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟17ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخواتبە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،18ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟19«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.20ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟21ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکاتکە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوەدوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.22لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،خودای شکۆدار و سامناک دێت.23ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.24لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»ئهیوب ٣٨1یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:2«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات وڕاوێژی من تێک دەدات؟3ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،پرسیارت لێ دەکەم ووەڵامم بدەوە.4«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.5کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟6بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،7کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد وهەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟...more19minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.