Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
July 13, 2024ئهیوب ١:٣٤-١٥:٣٥ئهیوب ١:٣٤-١٥:٣٥1ئیتر ئەلیهو گوتی:2«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان،گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن،3چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوەوەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.4با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە ولەنێو خۆمان بزانین چی باشە.5«ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم،بەڵام خودا مافی منی داماڵی.6لە کاتی دادگاییمبە درۆ دەخرێمەوە وبرینەکەم ساڕێژ نابێتلەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“7چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و8پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت ولەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟9لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤجێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“10«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان.خراپە لە یەزدان بە دوورە وستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا،11چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە وپیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات.12جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە.13کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی وکێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟14ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوەڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە،15هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن ومرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە.16«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە،ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە.17ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟18ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت: ”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان: ”ئەی خراپەکاران!“19ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات ودەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت،چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟20لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ.21«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت.22نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ،کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە.23پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات،هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن.24دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت وخەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت.25لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات،بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن.26لەبەر ئەوەی خراپەکارنلەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات،27چونکە لەدوای ئەو لایاندا ولە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە،28بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات،بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو.29بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت،کێ هەیە تاوانباری بکات؟ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات30بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات ونەبێت بە تەڵە بۆ گەل.31«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم،32ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە،ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“33ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە،لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟تۆ هەڵدەبژێریت نەک من،ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت.34«تێگەیشتووان پێم دەڵێن،ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن:35”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات وقسەکانی بەبێ وریاین.“36خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوەلەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران!37یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات وزیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»ئهیوب ٣٥1ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:2«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“3لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“4«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.5تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.6ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە وئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟7ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟8خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە وڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.9«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.10ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،11ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی ولە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“12کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،وەڵام ناداتەوە.13خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،توانادارەکە تەماشای ناکات.14ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێتئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی ودەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،15هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات وگوێ نادات بە زۆری خراپەکاری....more19minPlay
July 12, 2024ئهیوب ٥:٣٣-٣٣ئهیوب ٥:٣٣-٣٣5ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە وهەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.6لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،لە قوڕ دروستکراوم.7ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت وزۆرکردنم لێت بارت گران بکات.8«تۆ لەبەردەمم گوتت،من بە وردی گوێم لێت بوو،9گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،بێگەردم و تاوانم نییە.10لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە وبە دوژمنی خۆی دامدەنێت.11پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“12«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.13بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“14بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،کەس ڕامانی ئەوە ناکات.15لە خەون، لە بینینی شەودا،کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێتلە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،16ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە وبە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،17تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە ولە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.19«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت وململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،20ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە ونەوسیشی لە خواردنی خۆش.21گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.22گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.23لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزارتاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،24لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.25با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“26ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.27دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،بەڵام سزا نەدرام لەسەری.28خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“29«خودا هەموو ئەمانە دەکات،دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،30بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ وتاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.31«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!بێدەنگ بە من قسە دەکەم.32ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.33ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»...more16minPlay
July 11, 2024ئهیوب ١:٣٢-٤:٣٣ئهیوب ١:٣٢-٤:٣٣1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:ئهیوب ٣٣1«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.2ئەوەتا من دەمم کردەوە؛قسەکانم لەسەر زمانی منن.3قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.4ڕۆحی خودا دروستی کردم،هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم....more19minPlay
July 10, 2024ئهیوب ١:٣١-٣:٣٢ئهیوب ١:٣١-٣:٣٢1«پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست،ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟2بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە،چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟3ئایا کارەسات بۆ بەدکار وبەڵا بۆ خراپەکار نییە؟4ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات وهەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟5«ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەریان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ،6با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت وبزانێت کە کەموکوڕیم نییە.7ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە،ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە،یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە،8ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن،با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن.9«ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە،یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە،10با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت وبا خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە.11لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە،تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت.12ئاگرێکە هەتا لەناوچوون دەخوات وهەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات.13«ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوەکاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە،14ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟15ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟16«ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێتیان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت،17یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت،کە هەتیو لێی نەخواردبێت،18بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە ولە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە.19ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جلیان نەدارێکی بێ بەرگ،20کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوەئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم،21ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوەبۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو،22با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە وبا قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت.23لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە ولە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم.24«ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە وئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت: ”تۆ پاڵپشتی منی،“25ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو ولەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە،26ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە،یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات27تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو ودەستم دەمی داپۆشی،28ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا،چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە.29«ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بوومیان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو،30بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکاتبەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛31ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“32ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد،دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە.33ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە،بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم،34بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم،لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم،لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم.35«خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت!ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات.36بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت،دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە.37ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت،پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک.38«ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من وهەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت،39ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووەیان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە،40با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت ولە جێی جۆ زیوان.»وشەکانی ئەیوب تەواو بوون.ئهیوب ٣٢1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد....more20minPlay
July 09, 2024ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠ئهیوب ١:٢٩-٣١:٣٠1ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:2«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست،3کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد وبە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم!4خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو،5خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو ومنداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون،6کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم.7«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم ولە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد،8گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛9پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛10پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا وزمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا.11ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام،12چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام وئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن.13ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ ودڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە.14ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو.15دەبووم بە چاو بۆ نابینایان وبە قاچ بۆ شەلان.16من بۆ نەداران باوکێک دەبووم وبەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم.17کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد ولەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند.18«جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم ووەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت.19ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت.20شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“21«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکردلە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد.22لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد.23چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن ودەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار.24کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.25ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم،وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە.ئهیوب ٣٠1«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترنگاڵتەم پێ دەکەن،ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیانلەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم.2دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون.3لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان،کە وێران و کاول بوون.4ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا،ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو.5لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران،هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن.6لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون،لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان.7لەنێو دەوەنەکان زەڕین ولەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد.8نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون،لە خاکەکە تێهەڵدراون.9«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛پەندم بەسەردا دەڵێن.10قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن.11خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە،جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە،12لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم،پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن.13ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن،بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن،کەس نییە پشتگیری من بکات.14ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن،لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە.15نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا،هەروەکو با ڕێزی منی برد،ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی.16«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت،کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە.17شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات،ئازارەکانم پشوو نادەن.18خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم،وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە.19فڕێیدامە ناو قوڕەوە،ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت.20«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە.21لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە،بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت.22دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە.23دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە،بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک.24«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو،کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات.25ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟26لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات.27هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت،ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن.28ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد.29بووم بە برای چەقەڵەکان وهاوڕێی کوندەپەپووەکان.30پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم،لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت.31قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە وشمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە....more18minPlay
July 08, 2024ئهیوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨ئهیوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە وهەور لەژێری نادڕێت.9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوەوەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن ولە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت وبە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت.13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە ودەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»ئهیوب ٢٧1ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:2«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،3هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،4لێوەکانم بە خراپە نادوێن وزمانم بە فێڵ ناگەڕێت.5لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.6دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.7«با دوژمنم وەک بەدکار بێت وبەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.8خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟9ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێتکە تەنگانەی بەسەردا دێت؟10یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟11«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.12ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟13«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن ونەوەکەشی تێر نان نابن.15دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ وبێوەژنەکانیان ناگرین.16ئەگەر زیو وەک خۆڵ وجلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،17ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.18وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت ووەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.19بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.20کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.21بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.22لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.23بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»ئهیوب ٢٨1زیو کانی هەیە وبۆ زێڕیش شوێنێک هەیە بۆ پاڵاوتنی.2ئاسن لە خۆڵ دەردەهێنرێت،مسیش لە توانەوەی بەرد.3مرۆڤ کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت؛لەناو تاریکی سێبەری مەرگبۆ بەردی کانزایی دوورترین کون و کەلەبەرەکان دەپشکنن.4کانێکی لێدا دوور لە خەڵکی،لە شوێنێکی لەبیرکراو لەلایەن ڕێبوارانەوە؛شۆڕ کرانەوە و دوور لە خەڵکی جۆلانەیان پێکرا.5زەوی ئەوەی کە نانی لێوە دەردەهێنرێت،لە ژێرەوە دەگۆڕدرێت بە چەشنی ئاگر؛6بەردەکانی یاقووتی شینی تێدایە ولە خۆڵەکەیدا زێڕ هەیە.7ڕێگایەک کە مەلە گۆشتخۆرەکان پێی نازانن وچاوی هەڵۆ نایبینێت.8ئاژەڵە دڕندەکان پێیدا نەڕۆیشتوون،شێر پێیدا تێنەپەڕیوە.9مرۆڤ دەستدرێژی دەکاتە سەر بەرد،بنکەی چیاکان دەردەخات.10لە تاشەبەردەکان تونێل دەکات؛چاوەکانی هەموو شتێکی گرانبەها دەبینێت.11ئاودزی ڕووبارەکان دەپشکنێت وئەوەی شاراوەیە دەیخاتە بەر ڕووناکی.12بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە وتێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟13مرۆڤ نرخەکەی نازانێت ولە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە.14قووڵایی ژێر زەوی دەڵێت: «لەناو مندا نییە،»دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.»15دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت ونە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت.16نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها ونە بە یاقووتی شین دەکێشرێت.17نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی،نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە.18لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت ونرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە.19یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت وبە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت.20ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە وتێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟21لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە ولەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە.22لەناوچوون و مردن دەڵێن:«بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.»...more19minPlay
July 07, 2024ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧ئهیوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧1«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟2خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە،دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن.3گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان وگای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن.4نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن،هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە.5هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی،بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن،دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات.6لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن،لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە.7بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە،هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا.8لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن وخۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن.9بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن،منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن.10نەدار بە ڕووتی دەڕۆن، بەبێ جل،بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن.11لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن،بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن.12ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن،گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن،بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات.13«ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین،نە ڕێگاکانی دەزانن ونە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە.14بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت وهەژار و نەدار دەکوژێت؛بە شەویش بۆ دزی دەچێت.15چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛دەڵێت: ”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت.16لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن،لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛ڕووناکی ناناسن.17تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان،هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین.18«لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە،لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان.19وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات،جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت.20سکی دایک لەبیریان دەکات وکرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە ووەک دار دەشکێت.21لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن،هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن.22بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت.23دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین،بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە.24کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە،وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە.25«ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە وقسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟»ئهیوب ٢٥1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:2«دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.3ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟4ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟5ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە وئەستێرەکانیش بێگەرد نین،6ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،ئادەمیزاد کە کرمێکە!»ئهیوب ٢٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«چۆن یارمەتی ئەوەت دا کە هێزی نییە!چۆن بازووی بێ توانات گرت و ڕزگار کرد!3چۆن ڕاوێژت کرد بۆ ئەوەی دانایی نییە!چۆن زانینی زۆرت دەرخست!4بە یارمەتی کێ وتەکانت ڕاگەیاند وڕۆحی کێ لە زارتەوە قسەی کرد؟5«تارماییەکان لە جیهانی مردوواندالە سامناکی خودا دەلەرزن.6جیهانی مردووان لەبەردەم خودا ئاشکرایە،شوێنی لەناوچوون شاردراوە نییە.7ئاسمانی باکوور بەسەر بۆشاییدا لێک دەکێشێت وزەوی لەسەر هیچ هەڵدەواسێت....more18minPlay
July 06, 2024ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات وتۆ دەداتە دادگا؟5ئایا خراپەکانت زۆر نین وتاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت وجلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.7ئاوت نەدا بە تینوو وئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد ودەستی هەتیوانت شکاند.10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە وترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت ولافاوێک داتدەپۆشێت.12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێتکە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیتکە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن وسامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە وقسەکانی بخە دڵتەوە.23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ وزێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت وبە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،ڕووت لە خودا دەکەیت.27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»ئهیوب ٢٣1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.3خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛دەهاتمە لای نشینگەکەی!4بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،5هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە ولەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.6ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.7لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە وبۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.8«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.9کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.10بەڵام ڕێگام دەزانێت،دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.11پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.12لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.13«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.14فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.15لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.16خودا دڵی بێهێز کردم؛توانادارەکە منی تۆقاند.17لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەشکە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات....more17minPlay
July 05, 2024ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:2«لەبەر جۆشانی ناخم،بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە.3گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت،ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە.4«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە،لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟5هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە وخۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە.6هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان وسەریشی لە هەور بدات،7بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت وئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“8وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت،وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت.9چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە،جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت.10کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە.11ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین،بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.12«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت ولەژێر زمانی بیشارێتەوە،13دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت،بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد،14بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت،دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی.15سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت.16ژەهری مار دەمژێت؛زمانی مار دەیکوژێت.17جۆگەکان نابینێت،ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ.18بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات،لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت.19لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو.20«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات.21خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت.22لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت،دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر.23لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات،خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت ووەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت.24لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات وتیری بڕۆنز دەیبڕێت.25تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە،نووکی بریسکەدار زراوی بڕی.ترسی بەسەرەوەیە؛26هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە.ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە،ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات.27ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات،زەوی لێی ڕادەپەڕێت.28لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت،لافاوێک ماڵەکەی دەبات.29ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە،میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»ئهیوب ٢١1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.3بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم وپاش قسەکانم گاڵتە بکەن.4«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟5ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت ودەست بخەنە سەر دەمتان.6کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛موچڕکە بە لەشمدا دێت.7بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟8نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،وەچەیان لەبەرچاویانە.9ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.10گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.11منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.12دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.13ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن وبە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە.14لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.15توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“16بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.17«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وکارەساتیان بەسەردێت،یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟18یان وەک کا بن لەبەردەم با ووەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟19دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!20با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،21چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟22«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟23کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،24لەشیان ساغن ومۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.25کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن وتامی خێروخۆشییان نەکردووە.26هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن وکرم دایاندەپۆشێت.27«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم وئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،28چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“29ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە وسەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟30بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟31کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟32ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت ولەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.33قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن ولەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.34«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»...more22minPlay
July 04, 2024ئهیوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩ئهیوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین ولەبەرچاوتان گێل بووین؟4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وگڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت وچراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن وڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت وفاقە توند دەیگرێت.10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە وتەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن وهەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.12برسیێتی بڕستی لێ بڕی وکارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت ولە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.17یادەوەری لە زەوی نامێنێت ولەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی ولە جیهان دەردەکرێت.19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.21ئەوە نشینگەی بەدکارانە وئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»ئهیوب ١٩1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن وبە قسە وردم دەکەن؟3ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم.4گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە.5ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن وشەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن،6ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە وتۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا.7«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.8ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.9شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی وتاجەکەی سەرمی لێکردەوە.10لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم وهیوای منی وەک دار هەڵکەند.11تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند وبە دوژمنی خۆی دانام.12پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن وسەنگەریان لە دژی من لێدا ولە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند.13«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە وناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە.14خزمەکانم وازیان لێ هێنام وئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم.15میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.16بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە.17بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم وقێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم.18تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،کە هەستم، باسی من دەکەن.19هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە وئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە.20ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە وبە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم.21«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،چونکە دەستی خودا لێی داوم.22بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟لە گۆشتم تێر نابن؟23«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا،24خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یانبۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران.25بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە ولە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.26پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.27ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم وچاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم!28«ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»...more18minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.