Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
July 03, 2024ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛قسەم بۆ دەگێڕانەوە وسەرم لە ئاستتان دەلەقاند.5بەڵام بە دەم هانم دەدان وجوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.7ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.8سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.9تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.10خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.11خودا منی دایە دەست زۆردار وفڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.12من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.منی کرد بە نیشانی خۆی؛13تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.14جار لەدوای جار شەقم دەکات،وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.15«جلوبەرگی گوشم بە پێستمەوە دووری وخۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.16دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا وڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.17لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە ونوێژەکەم بێگەردە.18«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!19ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،20ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،21ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.22«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.ئهیوب ١٧1ڕۆحم شکا،ڕۆژگارم کوژایەوە،گۆڕ چاوەڕێی منە.2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان وناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.6«منی کردە پەندی گەلان وبووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن وبێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت وئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم12شەو دەکەن بە ڕۆژ،لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم ولە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“15ئیتر ئومێدم کوا؟کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»...more20minPlay
July 02, 2024ئهیوب ١:١٣-٢١:١٥ئهیوب ١:١٣-٢١:١٥1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم.2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛من لە ئێوە کەمتر نیم.3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم.4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن.5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی.6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن وبۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن.7ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟8ئایا لایەنگری دەکەن،یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟9ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچنیان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟10بێگومان سەرزەنشتتان دەکاتئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن.11ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت وترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟12یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە وبەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ.13«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم وئەوەی بەسەرم دێت با بێت!14بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟15ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم.16هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،کە خوانەناس نایەتە بەردەمی.17بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن وئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت.18ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم.19کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟20«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،ئیتر لەبەردەمت ون نابم.21دەستت لێم دووربخەوە وبا سامی تۆ نەمترسێنێت.22ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە.23چەند تاوان و گوناهم هەیە؟یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە.24بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە وبە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟25ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟26تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت ولەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت.27جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە وچاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم وشوێن پێیەکانم دەپشکنیت.28«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.ئهیوب ١٤1«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژنڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە.2وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت،وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت.3ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟4کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟بێگومان کەس!5جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت وژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت وکاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت،6ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات،هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی.7«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کەئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە ولقوپۆپی تازە دەربکات.8ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت وبنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت،9هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات ووەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات.10بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت.11هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن وڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت،12هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە،لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەتهەتا ئاسمان نامێنێت.13«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم ودەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە!خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم وبەبیرت دەهاتمەوە!14ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە،ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە.15بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە،تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد.16بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت،بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت.17یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک،تاوانەکەم دەشاریتەوە.18«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت،19ئاو بەرد دەسووێنێت ولافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت،بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت.20بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت،ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت.21ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت،ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە.22تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات وداخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.»ئهیوب ١٥1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە ومێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟3ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە وبەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟4بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت وخەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە.5بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن وزمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.6زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من،لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن.7«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟8ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟9چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین،چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟10پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە،تەمەنی لە باوکت زیاترە.11ئایا دڵنەواییەکانی خودا وبە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟12بۆچی دڵت دەتبات وبۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە،13بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت وقسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟14«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت ولەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟15ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات،کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە،16ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوەدەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟17«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە،باسی ئەوە دەکەم کە بینیم،18ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە وئەوانیش نەیانشاردووەتەوە،19ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە وهیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە.20بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە،ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە.21دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی ولە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت....more21minPlay
July 01, 2024ئهیوب ١:١١-٢٥:١٢ئهیوب ١:١١-٢٥:١٢1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:2«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟3ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟4بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە ومن لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“5بەڵام خۆزگە خودا دەدوا ولێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و6نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت.7«ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟8ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟9پێوانەکەی لە زەوی درێژترە ولە دەریاش پانترە.10«ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە وتۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟11بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن وخراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟12بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتووهەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.13«ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت ودەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە،14ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە ونەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت،15ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت وچەسپاو دەبیت و ناترسیت.16چەرمەسەری لەبیر دەکەیت ووەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە.17ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت وتاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت.18دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت.19خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات وزۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە.20بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن وپەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»ئهیوب ١٢1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«ڕاستە ئێوە گەلێکن،بە مردنتان داناییش دەمرێت،3بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە،من لە ئێوە کەمتر نیم.ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟4«لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە،بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم،هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی!5کەسێکی دڵنیاگاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات.6چادری تێکدەران ئارامە وئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن،بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.7«بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن،هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛8یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات،ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن.9کام لەمانە نازانێت کەدەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟10ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک وڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟11ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە ومەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟12لە ڕیش سپیێتی دانایی ولە تەمەن درێژیش تێگەیشتن.13«دانایی و تواناداری لەلای خوداوەیە،ڕاوێژ و تێگەیشتن هی ئەون.14ئەوەی دەڕووخێنێت بنیاد نانرێتەوە،ئەگەر دەرگای لەسەر کەسێک داخست لێی ناکرێتەوە.15ڕێ لە ئاو دەگرێت، وشکەساڵی دێت،بەڕەڵای دەکات زەوی سەرەوژێر دەکات.16هێز و دانایی لەلای ئەوە،چەواشەکار و چەواشەکراو هی ئەون.17ڕاوێژکاران بە پێ خاوسی دەبات،دادوەران تووشی شێتی دەکات.18کۆتی پاشاکان دەکاتەوە وناوقەدیان بە پشتێن دەبەستێتەوە.19کاهینەکان بە پێ خاوسی دەبات وپتەوەکان سەرەوژێر دەکات.20ڕێگری گفتوگۆ لە شارەزایان دەکات،ژیری لە پیران دەستێنێتەوە.21سووکایەتی بەسەر پایەداراندا دەبارێنێت وپشتێنی بەهێزان شل دەکاتەوە.22قووڵاییەکان لە تاریکی ئاشکرا دەکات وسێبەری مەرگ بۆ ڕووناکی دەردەخات.23نەتەوەکان مەزن دەکات و لەناویان دەبات،نەتەوەکان بەرفراوان دەکات و پەرتەوازەیان دەکات.24مێشک لە سەرکردەکانی گەلی زەوی دەستێنێتەوە ولە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا وێڵیان دەکات.25لە تاریکیدا بە پەلەکوتێ دەڕۆن و ڕووناکی نییە،وەک سەرخۆش بە ئەملا و ئەولادا دەکەون....more19minPlay
June 30, 2024ئهیوب ١:٩-٢٢:١٠ئهیوب ١:٩-٢٢:١٠1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«ڕاستە، دەزانم کە وایە.جا چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟3ئەگەر بیەوێت مشتومڕی لەگەڵ بکات،ناتوانێت وەڵامی یەک لە هەزار بداتەوە.4خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە.کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟5هەژێنەری چیاکانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن،ئەوەی لە کاتی تووڕەییدا سەرەوژێریان دەکات.6زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات،جا کۆڵەکەکانی دەخاتە بوومەلەرزە.7فەرمان بە خۆر دەدات، کە هەڵنەیەت،بە ئەستێرەکانیش کە نەدرەوشێنەوە.8خۆی بە تەنها ئاسمانی لێک کردووەتەوە،بەسەر شەپۆلەکانی دەریادا ڕۆیشتووە.9دروستکەری کەلووەکانی ورچ و ڕاوچی وحەوتەوانە و ئەو کەلووانەیە کە لە باشووری زەوی دەبینرێن.10کاری مەزنی بەم جۆرەی کردووە کە لە سەرووی بیرکردنەوەن،هێندە پەرجوو کە لە ژماردن نایەن.11کاتێک بەسەرمدا دەڕوات نایبینم،کاتێک تێدەپەڕێت هەستی پێ ناکەم!12ئەگەر شتێکمان لێ بستێنێت کێ دەتوانێت بەرەنگاری بێتەوە؟کێ پێی دەڵێت: ”ئەوە چی دەکەیت؟“13خودا تووڕەیی خۆی ناگێڕێتەوە،یارمەتیدەرانی ڕەهەڤ لە ژێریدا دەچەمێنەوە.14«ئیتر من چۆن وەڵامی بدەمەوە وچۆن وشە هەڵبژێرم بۆ وەڵامدانەوەی؟15ئەگەر ڕاستودروستیش بم، ناتوانم وەڵامی بدەمەوە،بەڵکو داوای بەزەیی لە دادوەرم دەکەم.16ئەگەر بانگی بکەم، ئەویش وەڵامم بداتەوە،باوەڕ ناکەم کە گوێی بۆ دەنگم شل بکات،17بەڵکو ئەو بە زریان تێکمدەشکێنێت وبەبێ هۆ برینەکانم زۆر دەکات.18ناهێڵێت هەناسە بدەم،بەڵام لە تاڵی تێرم دەکات.19ئەگەر تاقیکردنەوەی هێز بێت، ئەو بەهێزترینە!ئەگەر کێشەی دادگا بێت، کێ دەتوانێت بانگی بکات؟20ئەگەر بێتاوان بم دەمم تاوانبارم دەکات،ئەگەر بێ کەموکوڕیش بم، دەیسەلمێنێت تاوانبارم.21«هەرچەندە من بێ کەموکوڕیم،بەڵام بایەخ بە ژیانی خۆم نادەم؛ڕقم لە ژیانم دەبێتەوە.22”خودا کۆتایی بە چاک و بە خراپ دەهێنێت.“لەبەر ئەوە گوتم: بەلامەوە هەردووکیان وەک یەکن،23ئەگەر کارەساتی لەناکاو مردن بهێنێت،بە نائومێدیی بێتاوان پێدەکەنێت.24کە خاکێک درابێت بە دەست بەدکارەوە،ئەوا پەردە بەسەر ڕووی دادوەرەکانی دەدات،ئەگەر ئەو نەبێت، ئەی کێیە؟25«ڕۆژگارم خێراترە لە کەسێک کە ڕادەکات،گوزەر دەکات و چێژی لێ نابینم.26وەک چۆن کەشتی زەل ڕووبار دەبڕێتهەروەک هەڵۆیەک کە دەنیشێتە سەر نێچیرەکەی.27ئەگەر بڵێم: ”سکاڵاکەی خۆم فەرامۆش دەکەم وواز لە ڕووگرژی دەهێنم و زەردەخەنە دەخەمە سەر لێوەکانم،“28لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئازارەکانم دەترسم،چونکە دەزانم بێتاوانم ناکەیت.29من تاوانبار دەکرێم،ئیتر بۆچی بەخۆڕایی خۆم ماندوو بکەم؟30ئەگەر بە بەفراو خۆم بشۆم ودەستەکانم بە ئەسپۆن پاک بکەمەوە،31لەناو چاڵێک ڕیخ نوقومم دەکەیت،تەنانەت جلوبەرگەکەم قێزم لێ دەکەنەوە.32«ئەو وەک من مرۆڤ نییە هەتا وەڵامی بدەمەوە ولە دادگا ڕووبەڕووی یەک ببینەوە.33خۆزگە ناوبژیوانێک لەنێوانمان دەبوو،دەستی لەسەر هەردووکمان دادەنا،34تاوەکو کوتەکەکەی خودام لەسەر هەڵبگرێت وترسەکەی نەمتۆقێنێت.35ئەو کاتە قسەم دەکرد و لێی نەدەترسام،چونکە من بەو شێوەیە نیم کە ئەو لێم تێگەیشتووە.»ئهیوب ١٠1«لە ناخەوە قێزم لە ژیان دەبێتەوە،بە ئازادی سکاڵای خۆم دەردەبڕم،بە دڵێکی بریندارەوە قسە دەکەم.2بە خودا دەڵێم: بڕیاری تاوانباریم بەسەردا مەسەپێنە!تێمبگەیەنە بۆچی دادگاییم دەکەیت.3ئایا بەلاتەوە باشە ستەم بکەیت،ئەوەی بە دەستی خۆت دروستت کرد، زەلیلی بکەیت؟بە پیلانی بەدکاران پێبکەنیت؟4ئایا چاوی گۆشتیت هەیە؟ئایا وەک چاوی مرۆڤ دەبینیت؟5ئایا ڕۆژگارت وەک ڕۆژگاری مرۆڤە،یان تەمەنت وەک تەمەنی ئێمە دیاریکراوە؟6بۆچی بەدوای تاوانمدا دەگەڕێیت وچاو بۆ گوناهم دەگێڕیت؟7هەرچەندە تۆ دەزانیت کە من تاوانبار نیم وکەسیش نییە لە دەستی تۆ فریام بکەوێت.8«دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم،ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟9لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا،ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟10ئایا وەک شیر منت نەچۆڕاند ووەک پەنیر منت نەمەیاند؟11بە پێست و گۆشت منت پۆشی وبە ئێسک و ماسوولکە منت چنی.12ژیان و خۆشەویستی نەگۆڕت پێ بەخشیم،چاودێریی تۆ ڕۆحی منی پاراست.13«بەڵام ئەمەت لە دڵی خۆتدا شاردەوە،من زانیم کە چیت لە دڵدایە.14ئەگەر گوناه بکەم، چاودێریم دەکەیت ولە تاوانەکەم بێبەریم ناکەیت.15ئەگەر تاوانبار بم، قوڕبەسەرم!ئەگەر بێتاوانیش بم، ناتوانم شانازی پێوە بکەم،چونکە من تێرم لە شەرمەزاری وزەلیلی خۆم بینی.16ئەگەر سەرم بەرز بکەمەوە وەک شێر ڕاوم دەکەیت،دەگەڕێیتەوە و سامی خۆتم نیشان دەدەیت.17شایەتەکانت لە دژم نوێ دەکەیتەوە وتووڕەیی خۆتم لەسەر زیاد دەکەیت ویەک لەدوای یەک هێزەکانت دەنێریتە سەرم.18«ئیتر بۆچی لە سکی دایکمەوە دەرتهێنام؟خۆزگە بفەوتامایە و ئەو کاتە هیچ چاوێکیش نەیدەبینیم.19وەک ئەوەی نەبووبم، وا دەبوو،لە سکی دایکمەوە بۆ گۆڕ دەبردرام.20ئایا ڕۆژگارم کەم نییە؟بەرمدە! وازم لێ بهێنە! با تاوێک زەردەخەنە بێتە سەر لێوم،21پێش ئەوەی بڕۆم و ئیتر نەگەڕێمەوە،بۆ خاکی تەمومژ و سێبەری مەرگ،22خاکی تاریکی، وەک شەوەزەنگ،سێبەری مەرگ و ناڕێکی،خۆرهەڵاتنیشی وەک شەوەزەنگە.»...more21minPlay
June 29, 2024ئهیوب ١٤:٦-٢٢:٨ئهیوب ١٤:٦-٢٢:٨14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.16کاتێک لێڵن لەبەر شەختەبەفر تێیاندا دەتوێتەوە،17بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت،کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن.18کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن،دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن.19کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن،بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،20کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون،بێزار بوون، چونکە متمانەیان پێی کردبوو.21ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە،بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین.22ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن: ”لە پێناوی من شتێک بدەن،بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە،23لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن،لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“24«فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم،تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم!25ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە!بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟26ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن،ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟27بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن وچاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.28«ئێستا باش تێم بڕوانن،چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم.29تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن،ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە.30ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە،یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟ئهیوب ٧1«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە،ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟2وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە وکرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی،3ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات وشەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم.4کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم: ”کەی بێت هەستم،“شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم.5گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی،پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە.6«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە وبێ هیوا کۆتایی دێت.7ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە وئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن.8ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت،چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت.9هەور پەرت دەبێت و نامێنێت،بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە.10ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی ودەوروپشتی لە یادی دەکەن.11«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم،لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم،لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم.12بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟13ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە،جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە،14بە خەون دەمترسێنیت وبە مۆتەکە دەمتۆقێنیت.15لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت،مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە.16توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم،وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە.17«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت وهەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی،18هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە وهەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟19هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت ومۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟20ئەگەر گوناهیشم کردبێت،کە تۆ چاودێری مرۆڤیت،ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟21ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت وتاوانم ناسڕیتەوە؟چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم وبەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.»ئهیوب ٨1ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:2«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە.3ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟4ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد،ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە.5بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت،لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە،6ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت،ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە وماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.7پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت،کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.8«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە وبزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون،9چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین،ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت.10ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟11ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات،یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟12بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون،کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن،13بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە وهیوای خوانەناسان لەناودەچێت.14ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە،پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە.15خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت،دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت.16ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان،کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.17بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت وبە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن.18بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا،شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ: ”من جێگای تۆ نیم.“19ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە،کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات.20«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت،کە هانی خراپەکاران نادات.21کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات ولێوەکانت پڕ لە هوتاف،22ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵیخراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»...more18minPlay
June 28, 2024ئهیوب ٧:٥-١٥:٦ئهیوب ٧:٥-١٥:٦7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد وکێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن وکارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت وئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.12ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوەبۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.13ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.14لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.15ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار ولە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.16جا زەلیل بە هیوا دەبێت وناڕەوا دەمی دادەخات.17«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.18لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.19لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات ولە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە ولە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.21لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.22بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت ولە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،23چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت وئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.24جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە وسەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.25ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن ونەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.26لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوەوەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.27«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»ئهیوب ٦1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:2«خۆزگە دەتوانرا خەم و پەژارەکەم بکێشن وهەموو دەرد و بەڵاکەم بخەنە تای تەرازووەوە!3بێگومان لە لمی دەریا قورستر دەبوو،لەبەر ئەوە بە هەڵەشەیی قسەم کرد.4تیرەکانی خودای هەرە بەتوانا لە مندان وڕۆحم لە ژەهراوەکەیان دەخواتەوە؛بەڵا تۆقێنەرەکانی خودا لە دژی من ڕیزیان بەستووە.5ئایا کەرەکێوی کە گیای هەبێت دەزەڕێنێت،یان گا لەسەر ئالیکەکەی دەقۆڕێنێت؟6ئایا خواردنێکی بێ تام بەبێ خوێ دەخورێت،یان لینجاوی پاڵپینە تامی هەیە؟7من قێز لەو خواردنانە دەکەمەوە،نەفسم ڕەتیان دەکاتەوە دەستیان لێ بدەم.8«خۆزگە داواکارییەکەم دەهاتە دی وئەوەی چاوەڕێم دەکرد خودا پێی دەدام،9کە خودا ڕازی بێت وردوخاشم بکات ودەستی لێم بکاتەوە تاوەکو ژیانم ببڕێتەوە!10هەرچەندە ئازارەکانم دەستم لێ ناپارێزن،بەڵام هەتا ئێستاش دڵنەواییەکەم ئەمەیە،کە نکۆڵیم لە وشەکانی خودا پیرۆزەکە نەکردووە.11«هێزی من چییە هەتا چاوەڕوان بم وکۆتاییم چییە هەتا دانبەخۆمدا بگرم؟12ئایا هێزم هێزی بەردە؟یان گۆشتم بڕۆنزە؟13سەرکەوتن لە من دوور کەوتووەتەوە،ئایا هیچ لە دەسەڵاتی مندا هەیە؟14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن....more21minPlay
June 27, 2024ئهیوب ١:٤-٧:٥ئهیوب ١:٤-٧:٥1ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە:2«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟3لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە ودەستە شلبووەکانت توند کردووە.4قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون وئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند.5بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت.6ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟7«بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟8وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن وچەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن.9بە هەناسەی خودا لەناودەچن وبە بای تووڕەییەکەی نامێنن.10مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی وکەڵبەی شێرەکان شکێنران.11شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر وبەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن.12«وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،گوێم چرپەیەکی بیست.13لە مۆتەکەی شەومداکاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە،14ترس و تۆقینێک منی داگرت وهەموو ئێسکەکانم لەرزین.15ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی ومووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات.16ڕاوەستا،بەڵام نەمزانی چی بوو،شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،چرپەیەک و دەنگێکم بیست:17”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟18ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات وگومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی،19ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە ووەک مۆرانە پان دەکرێنەوە.20لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.21ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“ئهیوب ٥1«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟2قین گێل دەکوژێت وبەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.3من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:4با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.5دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،6چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت وچەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت....more18minPlay
June 26, 2024ئهیوب ١٤:٣-٢٦ئهیوب ١٤:٣-٢٦14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە،15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە،16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە.17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستنلەوێ ماندووان پشوو دەدەن،18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت،19لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی.20«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران وژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە،21ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن،22هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟23بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێککە ڕێگای شاردراوەتەوە،خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟24لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت.25ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات.26ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،پشووم نەدا و ئاژاوە هات.»...more21minPlay
June 25, 2024ئهیوب ٤:٢-١٣:٣ئهیوب ٤:٢-١٣:٣4شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «پێست بە پێست! مرۆڤ هەرچی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆی دەیدات.5بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە ئێسک و گۆشتی خۆی بدە، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.»6یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا لەبەردەستی خۆتدایە، بەڵام ژیانی بپارێزە.»7ئیتر شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە و ئەیوبی تووشی برینی پیس کرد، لە بنی پێیەوە هەتا تەپڵی سەری.8ئەویش پارچە گۆزەیەکی بۆ خۆخوراندن لەدەست گرت و لەناو خۆڵەمێش دانیشتبوو.9ژنەکەی پێی گوت: «ئایا هەتا ئێستاش هەر پابەندیت بە دروستییەکەتەوە؟ نەفرەت لە خودا بکە و بمرە!»10ئەویش پێی گوت: «وەک نەزانێک قسە دەکەیت، ئایا چاکەی خودا قبوڵ بکەین، بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟»لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.11سێ هاوڕێکەی ئەیوب هەموو ئەو نەهامەتییانەیان بیست کە بەسەر ئەیوب هاتووە، جا هەریەکە لە جێی خۆیەوە هات، ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بێن و دڵنەوایی بکەن و دڵی بدەنەوە.12کاتێک لە دوورەوە چاویان هەڵبڕی، نەدەناسرایەوە. دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەریەکە کەواکەی خۆی دادڕی و بەرەو ئاسمان خۆڵیان بەسەر خۆیاندا کرد.13لەسەر زەوی لەگەڵی دانیشتن، حەوت ڕۆژ و حەوت شەو، کەسیش بە وشەیەک نەیدوواند، چونکە بینییان خەمۆکیەکەی لە ڕادەبەدەرە.ئهیوب ٣1دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.2ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:3«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،ئەو شەوەش کە گوترا: ”کوڕێک لەدایک بوو!“4با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات ونە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت.5با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،با هەور دایبگرێت،با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.6ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێتنەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان.7با ئەو شەوە نەزۆک بێت،هاواری خۆشی تێدا نەبێت.8بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن.9با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت،با گزنگی بەیان نەبینێت،10چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست وچەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە.11«بۆ لە بار دایکم نەچووم،کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟12بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟13چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم،...more21minPlay
June 24, 2024ئهیوب ٦:١-٣:٢ئهیوب ٦:١-٣:٢6ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات.7جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟»شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.»8یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات.»9شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «ئایا ئەیوب بەخۆڕایی لەخواترسە؟10ئایا لەبەر ئەوە نییە کە تۆ لە دەوری خۆی و ماڵەکەی و هەرچی هەیەتی لە هەموو لایەکەوە پەرژینت لێ داوە؟ کارەکانی دەستی ئەوت بەرەکەتدار کردووە، جا مەڕوماڵاتی بەناو زەویدا بڵاو بووەتەوە،11بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە هەموو ئەوە بدە کە هەیەتی، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.»12جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا هەرچی هەیەتی لە دەستی تۆدایە، بەڵام دەست بۆ خۆی مەبە.»ئینجا شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە.13ئەوە بوو ڕۆژێکیان کوڕ و کچەکانی لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە.14نێردراوێک بۆ لای ئەیوب هات و گوتی: «مانگاکان جووتیان دەکرد و ماکەرەکانیش لەلایانەوە دەلەوەڕان،15سەبئییەکان بەسەریاندا دان و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»16هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و مەڕەکان و خزمەتکارەکانی سووتاند، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»17هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کلدانییەکان بە سێ کۆمەڵەوە پەلاماری وشترەکانیان دا و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»18هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کوڕ و کچەکانت لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە،19لەناکاو بایەکی بەهێز لە چۆڵەوانییەوە هات و لە هەر چوار گۆشەی ماڵەکەی دا و ماڵەکە بەسەر خزمەتکارەکاندا داڕما و مردن، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»20جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد،21گوتی:«بە ڕووتی لە سکی دایکمەوە هاتووم وبە ڕووتیش دەگەڕێمەوە ئەوێ.یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە،ستایش بۆ ناوی یەزدان.»22لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەیوب گوناهی نەکرد و خودای خەتابار نەکرد.ئهیوب ٢1ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات.2یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟»شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.»3جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات. هەتا ئێستاش پابەندە بەوەی کەسێکی دروست بێت، هەرچەندە هانت دام بۆ ئەوەی بەبێ هۆ لووشی بدەم.»...more20minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.