Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
کتێبی کورد بوون، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان محەممەد مەولوودیان یا حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە. ناوبراو شایەدی شەڕی نێوان قەیسەری ڕووس و سوڵتانی عوسمانی ل... more
FAQs about Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast:How many episodes does Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast have?The podcast currently has 31 episodes available.
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 21Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.من تا مابم شانازیی بەخۆمەوە دەکەم کە توانیومە وەک پێشمەرگەیەک دە خزمەت گەلی لێقەوماوی خۆمدا بم و ئەو هەستە بە خەڵکی خۆم ببەخشم تا پێشمەرگەی کوردوستان بە پشت و پەنای خۆیان بزانن....more27minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 20Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.لەو بەشەدا کاپیتان بۆمان باسی ئەو ڕووداوانە دەکات:١- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە چوارچرا. ٢- تێکدانی سینەمای ئینگلیسەکان. ٣- گرتنی پادگانی میاندواو...more29minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) – Episode 19Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.ەو میاندواوە سابڵاغی گرتی، ڕیشەی کارەسات سابڵاغی لەنێوی برد، دەنا ئەوە غیرەتی عەجەمان نەبوو تخوونی خان و مان و ئەمنییە و نەزمییە و سەربازخانەی حکومەت بکەون. زۆرمان کۆمەگ بەو عەجەمانە کرد، وەنەبێ بە خەیاڵ بێت یان درۆ، شایەدی موحتەبەر هەیە. هیچ ئەو پێشمەرگە و هاواڵانەی لە میاندواو دەگەڵم بوون، ئەفسەری شۆڕەوی کە لەو ناوچەیە بوون هەمووی ئاگادارن بەتایبەت، «نەماز عەلییۆف» لە هەموویان ئاگادارترە کە من چیم بۆ ئەو عەجەمانە کردووە و تەنانەت لە داهاتووشدا هەر بۆم کردن کە باسی دەکەم. ئەوەندەم کرد بۆیان کە لەلایەن ئەفسەرانی شۆڕەوییەوە خەڵات کرام. هەر خۆم دەزانم چ عازابێکم بۆ ئەو تورکانە کێشاوە...more29minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 18Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.ئەو ئاغا و دەوڵەمەندانە پیلانی وایان بۆ دەگێڕام کە هاواری سەر و ماڵ بوو، هیچیش سەری نەگرت بۆیان، هەموو پووچەڵ بوو. نە لە بوختانپێکردنم دەوەستان، نە بە ناوزڕاندنم بە دز و تاڵانچی. خەڵکیان دەترساند کە وێم نەکەون. داویان بۆ دادەنامەوە کە بکوژرێم و لەناوم بەرن. شاربەدەریان دەکردم. بۆیە منیش قەتم جامین نەدەویستن و ئەوەی بۆم کرابا دەگەڵیانم دەکرد. ئەوانە نەیاندەزانی کە لە زیادیان دەژیم و چەند کەڕەت دەگەڵ مردن دەستەملان بووم سەرباقی ئەوەش، سەرم بۆ کەس دانەنواندووە. ئەگەر بۆشم نەلوابێ کە لەسەر ناحەقێ وەدەنگ بێم، ئەوە ڕۆژی خۆی تۆڵەی خۆمم ئەستاندۆتەوە و نەمهێشتووە لەسەر دڵم بمێنێتەوە. جا چ دەڵێن با بڵێن، چییان بۆ ناچێتە سەر. حەق ڕێگای خۆی ون ناکا....more26minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 17Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.سوێندیشم بۆ کۆمەڵە خواردووە و هەر ئەمرێکیم پێدەسپێرن بەدڵ و بەگیان بۆیان دەکەم. هەرچەندی ژن و منداڵم هەیە بەڵام نە لە مردن دەترسم و نە باکم ژن و منداڵمە، ئاخر من سوێندم بە کوردوستان و بە ئاڵای کوردوستان خواردووە، چۆن دەتوانم لە ئەمریان لا بدەم...more25minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 16Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.سوێندیان دام بەو ئاڵا و شیر و قوڕئانە. من سوێندەکەم لە دڵەوە خوارد و بە ڕاستیشم بوو. سوێندم خوارد تا ڕوحم لەبەر دایە، بۆ کورد و کوردوستان بە گیان و ماڵ حەول بدەم. ئەوە دوو چەلە من شەریک بووم دە کۆبوونەوەی کورداندا. هەر دوو کەڕەت سوێندم بۆ کوردوستان خوارد. هەردوو کەڕەتیش تووشی قۆرتی یەکجار گەورە بووم بەڵام دیسان لوتم لێ هەڵنەئەنگاوت و پەژیوان نەبوومەوە بگرە، جار دەگەڵ جار خۆم توندوتۆڵتر دەکرد. سەرباقی ئەوانەش خۆم لەپێش چاو نەکەوتووە و خۆم لۆمە ناکەم و شانازیی بە خۆم دەکەم و خۆم ڕووسوور دەبینم لە ئاست کوردوستان و ئەو سوێندەی خواردوومە. پێمخۆشە منداڵەکانیشم وەک من سەریان بەرز بێت. هیوادارم ئەوانیش بۆ کورد سوێند بخۆن و بۆ کوردوستان گیانفیدا بن چونکە دەزانم ئەوانیش وەک من پەژیوان نابنەوە، هەرچی بۆ کوردوستان بیکەن، ئێستا کەمە. ئاخر هیچ لەوە ناخۆشتر نییە ئەمنییەیەک و عەجەمێک بێتە سەر ماڵت و سووکایەتیت پێبکات یا دەنا، بەناحەق تێتهەڵبدات. کورد دەبێ ئەوە قەبوڵ نەکات. مردن خۆشترە لەو حاڵە....more24minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 15Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە....more25minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 14Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.لەو ئاڵقەیە ڕا دەفتەری ژمارە ٣ هەڵدەدەینەوە. بەداخەوە دەفتەر و بیرەوەرییەکانی پێش ئەو قۆناغە، زۆربەیان فەوتاون. لەو دەفتەرەدا کاپیتان بۆمان باسی دەوڵەمەندەکانی شار دەکات کە لە ترسی تاڵانی مڵک و ماڵیان کێچیان لە کەوڵی کەوتووە و خۆیان لە خەڵکی ئازا و لەزەبر نیزیک دەکەنەوە تا بیانپارێن. کاپیتان دەڵێ:لە پلیکانەکانی مەحکەمەی قازی دەهاتمە خوارێ، تەماشام کرد دێڵە تڕکەنەکان [مەبەستی دەوڵەمەندەکانە] وەسەر دەکەوتن تا بچنە لای قازی. ترسیان لێ نیشتووە کە مەنگوڕان تاڵانیان کەن. وەها ترساون کە خۆیان دەگەڵ ڕەجاڵی شاری نیزیک دەکردەوە و ببوونە دۆست. لەوە پێش بێزیان لێدەکردن و بە عیسانیان نەدەزانین و سووک و بێ قیمەت چاویان لێدەکردن. جاری وابوو کە ڕقیان هەڵدەستا پێیان دەگوتین (عەمباڵی کوڕی عەمباڵی)، یان جنێوی هەرە گەورەیان، (بڕۆ لاچوو هەی ڕەجاڵەی سەگباب) بوو. وەک ئەوان لە زێڕ دروستکرابن و ئێمە لە قووڕ. ئێستا لە ترسی مەنگوڕان و لە ترسی بەتاڵان چوونیان، دەستەدەستە ڕەجاڵە دەبەنە ماڵی خۆیان و سوێند بۆ یەکتر دەخۆن، دەگەڵ یەکتر بران و موویان لەبەینەوە ناچێ. زۆر جار کە دەڵاڵەکانی دەوڵەمەندەکان دەهاتنە لام و پێیان دەگوتم کە ئەوشۆ بانکراوی بۆ ماڵە کێ و کێ، منیش گوونم نیشان دەدان و نەدەچووم....more29minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 12Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە....more30minPlay
December 29, 2023Kurdbun (کوردبوون) - Episode 13Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی ، کە ٥١ ساڵ دوای نووسینەوەی بڵاوی دەکرێتەوە.لەو بەشەدا کاپیتان بۆمان باس لە کاسپی کردنی خۆی دەکات لە کرێکارێتی ڕا تا شوانکارێتی، قەسابی، کوپەفرۆشتن، قاچاخچێتی لە نێوان سنووری دەسکترد و کرێکارێتی لە ڕێگای هامیلتۆن. لەو بیرەوەرییانەدا کۆمەڵێک مێژووی سەرنجڕاکێشمان بۆ باس دەکات. هەروەها لەلایەن نووسەر و ساخکەرەوەی کتێبەکەوە ڕووداوێک لە مێژووی ونبووی کاپیتان ئاوری لێدراوەتەوە. وەک تاراندنی کاپیتان بۆ شاری شیراز و گەڕانەوەی کاپیتان لەو شارەڕا بە پێیان و بۆ ماوەی شەش مانگان بۆ مەهاباد. کوشتنی ئەو ئازانەی چارشێوی لەسەر ژنی کاپیتان لادابو و ......more30minPlay
FAQs about Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast:How many episodes does Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast have?The podcast currently has 31 episodes available.