نوانە - Nwane

نوانە - Nwane

By Sia NarimanSociety & Culture
Download on the App Store

نوانە - Nwane episodes

  • ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان- نوانە ئەڵقەی٢٠وەرزی٢

    پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە.

    - هاوار بەرزنجی

    - ڕزگار شەوکەت

    - سیا نەریمان

    ---------------------------------

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman

    #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە

    1 hr 8 min
  • بنەچەی مەعریفە و فەلسەفەی ئەزموونگەریی لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٩وەرزی٢- سیا نەریمان

    جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی

    زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو
    پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە
    ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو
    لە مرۆڤدا.
    بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding:
    http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concerning_human_understanding.pdf
    ---------------------------------
    تویتەر و تێلیگرام: sianariman


    21 min
  • بنەچەی لیبرالیزم و سەرەتای عەلمانییەت لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٨ وەرزی٢- سیا نەریمان

    جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی

    زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو
    مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و
    خاوه‌دارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم
    مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت
    مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە خۆیان بکەن و
    حکومەتی نوێ دروست بکەن. بە واتایەکی تر مافی شۆڕش و ڕاپەڕین بناغەیەکی
    ڕەسەنە.
    بەستەری کتێبەکەی:
    https://www.yorku.ca/comninel/courses/3025pdf/Locke.pdf
    ---------------------------------
    تویتەر و تێلیگرام: sianariman


    20 min
  • پۆدکاستی نوانە | دەروونشیکاری جەماوەری گۆستاف لۆبۆن | ئەڵقەی١٧ وەرزی٢

    ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان.

    پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی

    • لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە.

    • پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا کاری کردووە.

    • حەزی لە پزیشکی دەروونی بووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی کاریگەری لەسەر ڕەفتاری گروپی و کولتووری باو و ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی بەرهەمهێناوە، ئەمەش وایکردووە توێژینەوەکەی ببێتە ئاماژەیەکی جەوهەری لە بواری دەروونناسی و لە نێو توێژەرانی میدیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.

    • لەسەر شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی، هەروەها لەسەر شارستانیەتی ڕۆژهەڵات نووسیویەتی. یەکێکە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لەوانەی کە ستایشی نەتەوەی عەرەب و شارستانیەتی ئیسلامی دەکات، بە پێچەوانەی زۆربەی مێژوونووسانی ئەوروپی، بەو پێیەی پێی وابوو شارستانیەتی ئیسلامی باڵادەستی بەسەر جیهانی ڕۆژئاوادا هەیە.

    بەستەری کتێبەکە:

    https://socialsciences.mcmaster.ca/econ/ugcm/3ll3/lebon/Crowds.pdf


    --

    تویتەر و تێلیگرام: sianariman

    #نوانە #کوردستان #کتێب #جەماوەر

    25 min
  • هەڵەوێژی ژیربێژی logical fallacies | پەڕینەوە بۆ ئەنجام Begging the Question | سیا نەریمان

    زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies

    | المغالطات المنطقية

    بەشی یەکەم:

    Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام

    بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی:

    https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question


    #podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک

    ---------------------------------

    https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman

    Twitter & Telegram: sianariman

    Facebook: sianariman2024

    8 min
  • پۆدکاستی نوانە | دوای شکستی دەوڵەتی ئاینی و مۆدێرن، چیمان هەیە؟ | ئەڵقەی١٦ وەرزی٢

    وەکو دەردەکەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەو بنەما سەرەکیانەی وەکو ڕەوشتی باشە بۆ

    تاک و کۆی سیستەمی دەوڵەت نادروست یاخود ناقوڵا کەوتۆتەوە. لەم ئەڵقەیەی
    نوانە دەربارە کێشەکانی ڕێڕەوە ڕەوشتییەکان تاکو ئێستا و چەمکی بەرژەوەندی
    گشتی وەکو چارە خراونەتە ڕوو.
    #نوانە #کوردستان
    ---------------------------------
    https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman
    Twitter & Telegram: sianariman
    Facebook: sianariman2024


    34 min
  • پۆدکاستی نوانە | فاشیزمی دوو گۆڵی | سیا نەریمان - بڕوا عەلادین | ئەڵقەی١٥ وەرزی٢

    لەم ئەڵقەیە باس لەوە کراوە بیرۆکەی پۆدکاست یەکێکە لە بیرۆکە

    سەرکەوتووەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانتان. هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ دەربڕی
    ڕای تایبەتی تۆ بێت.
    لە بەشی دووەم باس لە مێژووی بەکارهێنانی فاشیزم لە ناو یاری تۆپی پێ.
    ئەوەش خراوەتە بەرباس کەوا لە دۆخێکی وا چۆن مامەڵە بکەین.
    سەرەتا: 00:00
    بیرۆکەی پۆدکاست: 2:18
    فاشیزمی دوو گۆڵی: 19:10

    لە #نوانە بە #کوردی
    ---------------------------------
    https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman
    Twitter & Telegram: sianariman
    Facebook: sianariman2024

    55 min
  • نێت وەکو حەوشەی دواوە - نوانە ئەڵقەی١٤ وەرزی٢

    لەم ئەڵقەیەدا باسی گوێگر/بینەر لەسەر نێتمان کردووە بۆ تۆی خاوەن بەرهەم.

    چەند جۆرن و چەندیان دابەش دەبن بۆ بەشێکی بچووکتر. پاشان باسی ئەو
    گوێگرانەی، کە نێت بە حەوشەی ماڵی خۆیان یا دواوە دەزانن
    لە #نوانە بە #کوردی
    ---------------------------------
    https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman
    Twitter & Telegram: sianariman
    Facebook: sianariman2024

    19 min
  • سێ جۆرەکەی جوان و نابووت ''تحسین تقبیح'' لە هەر سێ قوتابخانەکانەی ئسوڵ(چاککراو) - Nwane

    لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت باسی هەر سێ خاڵەکەی هەر سێ ڕێڕەوەکەی ئسوڵ بکەین، کە بریتین لە ئەشعەری، ماتوریدی و موعتەزیلە. پاشان خاڵی جیاوازی و کێشەکانیان لەهەر ڕوویەکەوە.

    کلیلەوشەکان: نوانە، ئیسلام، لاهوت، مەسیحی، جولەکە. Nwane, Nawna, Sia

    Nariman

    ---------------------------------

    Twitter & Telegram: sianariman

    Facebook: sianariman2024


    34 min
  • حوکمە ئەقڵییەکان، ناوەڕۆک و ڕیشەی لەگڵ زانستدا - نوانە ڕزگار شەوکەت - Nwane

    نوانەیەکی خێرایە بەسەر چەمک و ناوەکان چۆن پەرەی سەندووە لەگەڵ زانستی

    قسەدا ''علم الكلام''. بە بەشداری مامۆستا ڕزگار شەوکەت و کۆمەڵێک هاوڕێ لە
    کڵەبهاوز و ماڵی پەیڤەکان بەتایبەت ڕۆزا خان و کاک سۆران.
    کلیلەوشەکان: نوانە، ئیسلام، لاهوت، مەسیحی، جولەکە. Nwane, Nawna, Sia
    Nariman
    ---------------------------------
    Twitter & Telegram: sianariman
    Facebook: sianariman2024

    1 hr 11 min

About نوانە - Nwane

From the publisher's feed

نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم و هاوڕێیانم، کە میواندارییان دەکەم.

More shows like نوانە - Nwane

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast by Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

12 Listeners

Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) – Rega Podcast by Diyako Germiani, Moshtaq Feizyabi, Faize Mehmudi

Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) – Rega Podcast

2 Listeners