Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم و هاوڕێیانم، کە میواندارییان دەکەم.Keywords: nwane, nwana, sia, nariman, kurdish podcast... more
FAQs about نوانە - Nwane:How many episodes does نوانە - Nwane have?The podcast currently has 53 episodes available.
November 29, 2025ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/causality لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان | نوانە ١٣ | وەرزی ٣باسێکە لەسەر ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/السببية لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان. تەماشاکردنی بیانووی هەردووکیان بۆ ئەم باسە. بە #کوردی لە #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane...more10minPlay
November 27, 2025خڕە یا خۆفرۆشە؟ - بیانوی زانین لە نوانە ئەڵقەی ١٢ وەرزی ٣هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە زانین و بیانووەکەی لەلای خۆمان چۆنە؟ ئێمە چۆن بەڵگە بۆ زانینی خۆمان دێنینەوە؟------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane...more20minPlay
November 14, 2025مەعریفەتناسی | ئێمە چۆن دەزانین؟ | بەشی یەکەم | نوانە ١١ | وەرزی ٣بەشی یەکەم: سروشتی زانین (Nature of Knowledge)- گوزەرێکی خێرا لە زانینزانیدا بەشی یەکەم -ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بنچینەی زانینەکانمان چییە؟ ئێمە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دەیزانین ڕاستە؟ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی قووڵە بۆ نێو جیهانی "بیردۆزی زانین" یان ئەپستمۆلۆجی (Epistemology)، کە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی فەلسەفە. پێکەوە پێناسەی کلاسیکی زانین (باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار) شی دەکەینەوە، ڕووبەڕووی "کێشەی گیتیر" دەبینەوە، و سێ قوتابخانە سەرەکییەکەی ئەم بوارە دەناسین: واقعیەت (Realism)، میسالی (Idealism)، و پراگماتیزم (Pragmatism).ئەگەر دەتەوێت تێگەیشتنێکی باشترت بۆ چەمکی زانین هەبێت و بناغەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت بەهێز بکەیت، ئەم بەشە یەکەمە لەدەست مەدە.پێشەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - پرسیاری سەرەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - چییەتی زانین و نموونەکان. - کێشەی دڵنیایی لە زانین. - ناساندنی فەلسەفەی زانست (ئەپستمۆلۆجی).پێناسە و سەرچاوەکانی زانین - خستنەڕووی سەرچاوە و کتێبەکان. - کێشەی گیتیر (The Gettier Problem): ڕەخنە لە پێناسەی کلاسیکی زانین. - پێناسەی ستانداردی زانین (JTB): باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار.قوتابخانە فەلسەفییەکانی زانین - ناساندنی سێ قوتابخانەی سەرەکی: واقعیەت، میسالی، پراگماتیزم. - قوتابخانەی یەکەم: واقعیەت (Realism) - واقعی سادە (Naive Realism). - واقعی ڕەخنەگرانە (Critical Realism). - بیردۆزی جۆن لۆک: تایبەتمەندییە سەرەکی و لاوەکییەکان. - قوتابخانەی دووەم: میسالی (Idealism) - بنەمای سەرەکی: واقیع لە مێشکدا بوونی هەیە. - نموونەی خەونی فەیلەسوفی چینی و فیلمی (The Matrix). - - قوتابخانەی سێیەم: پراگماتیزم (Pragmatism) - بنەمای سەرەکی: ڕاستی ئەوەیە کە "کاردەکات". - نموونەی گڵۆپی سووری ترافیک. - بەکارهێنانی پراگماتیزم بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکان.ئەگەر ڤیدیۆکەتان بەدڵ بوو، لایکی بکەن و بۆچوونەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن بۆ ئەوەی بەشەکانی داهاتوو لەدەست نەدەن.#فەلسەفە #زانین #ئەپستمۆلۆجی #کوردی #فێرکاری #بیرکردنەوەی_ڕەخنەگرانە #پراگماتیزم #ڕیالیزم #ئایدیالیزم------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane...more30minPlay
November 03, 2025مریشکی من - پۆدکاستی نوانە ئەڵقەی ١٠ وەرزی ٣چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە. #نوانە#پۆدکاست#سیا----------------------------------------------------------YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNarimanTelegram: https://t.me/sianarimanX: https://x.com/sianariman...more18minPlay
August 22, 2025کەی دەتوانین بڵێین "ئەمە هەڵەیە"؟ - نوانە ٩ وەرزی ٣لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟ ..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە...more16minPlay
July 31, 2025مێتافیزیک - زبڵی ئەقڵ یا کرۆکەکەی؟ - نوانە ٨ وەرزی ٣لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane...more20minPlay
May 24, 2025هەموو مەنتق لۆژیک یاخود ژیربێژی بە کوردی - نوانە - پۆدکاست ئەڵقەی ٧ وەرزی ٣لەم ئەڵقەیەدا هەموو شێوە سەرەکییەکانی لۆژیک/ژیربێژی بەزمانێکی سادە، کە هەوڵم داوە زۆرترین کەس لێی تێبگات. هەر لە سەرەتاوە ئەرستۆ، پاشان ئیبن سینا و موزەفەر.---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە...more17minPlay
March 21, 2025ڕووکەشییەکان ''سەتحییەکان'' لەلای نیکۆلاس کار - نوانە ئەڵقەی ٦ وەرزی ٣گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە...more8minPlay
March 21, 2025ئەسڵی ئیسلام و مەککەیە یاخود لە شارێکی ترەوە هاتووە؟ - پاتریشیا کرۆن - نوانە ئەڵقەی ٥ وەرزی ٣کرۆن و کووک لە پەرتووکەکەیان "هاجاریزم: دروستکردنی جیهانی ئیسلامی" (١٩٧٧) پێشنیاریان کرد، کە سەرچاوەی#ئیسلام لە ناوچەیەکی جولەکە-مەسیحی لە لیڤانت (بەتایبەتی بەترا)ە، نەک مەککە هاتووە. ئەوان سەرچاوەکانی دەرەوەی عەرەب وەک ڕووداونامەکانی/یادەوەری مەسیحی سریانی (وەک یۆحەننا بار پێنکایێ) و سەرچاوە ئەرمەنییەکان (وەک سێبێۆس)یان بەکارهێناوە، کە باسی پێغەمبەری ئیسلام "محەمەد" و عەرەبەکان دەکەن کاتێک هاتوونەتە ئەو ناوانەی ئەوان..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە...more6minPlay
March 12, 2025منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمەبەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە...more32minPlay
FAQs about نوانە - Nwane:How many episodes does نوانە - Nwane have?The podcast currently has 53 episodes available.