نوانە - Nwane

نوانە - Nwane

By Sia NarimanSociety & Culture
Download on the App Store

نوانە - Nwane episodes

  • گەر پسپۆر بوو، کەواتە ڕاست دەکات؟ پۆدکاستی نوانە

    ناساندنی وتار و نامیلکەیەکە بۆ بنەماکانی بیردنەوەی زانستیانە و کۆڵەکەکانی فەلسەفەی زانستی هاوچەرخ. لەم ئەڵقەیەدا ئەو گێژاوە باس دەکەین، کە بەهۆی بڕوانامە و ناونیشانەوە توشی دەبین ڕۆژانە. لێرەوە دەتوانن کتێبەکەی زەکی نەجیب مەحموود داگرن:https://downloads.hindawi.org/books/94625818.pdfلەگەڵ وتارەکەی کارناپ لە ماڵپەڕی چاوگ:https://chawg.org/bnema-felsefiyekani-karnap/------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane


    22 min
  • نسکۆی بەهاری عەرەبی و شۆڕشەکان | نوانەی کتێبەکەی جیڵبێرت ئەشقەر

    لەم ئەڵقە کورتەدا باسی هۆکارەکانی پاشەکشەی شەپۆلی گۆڕانکارییەکانی ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە، پشت بە ڕوانگە و شیکردنەوەکانی بیرمەند و مامۆستای زانکۆ جیڵبێرت ئەشقەر دەبەستین لە کتێبی «دیاردەکارنی نەخۆشی و نسکۆی بەهاری عەرەبی».ئەشقەر باسی ئەوە دەکات کە بۆچی ئەنجامی گۆڕانکارییەکان نەکەوتنە دەست خەڵک، بەڵکو کەوتنە نێوان ململانێی ڕژێمە سەربازییە کۆنەکان و گرووپە توندڕەوەکانەوە.------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane


    19 min
  • نەتەوەچی و زۆمبییەکانی - عرووبە، ئاریایی و کوردایەتی - پۆدکاستی نوانە

    پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ قووڵایی یەکێک لە ڕەشترین و مەترسیدارترین ئایدیۆلۆژیاکانی مێژوو: نازیزم و سۆسیالیزمی نەتەوەیی. ئەمجارە، تیشک دەخەینە سەر کتێبی "ناسیۆنالیزم وەک کینە و بەغیلایەتی" نووسینی مێنۆ تێر براک، کە پێمان دەڵێت چۆن نەتەوەچییەکان بوونە زۆمبییەکی مێژوویی و بۆچی پێویستە لە ئاکامەکانی ئەمڕۆماندا وریا بین.تێر برات بە چاوێکی ڕەخنەیی و قووڵ، پەردە لەسەر لایەنە دەروونی و فیکرییەکانی نازیزم لادەبات و پشان دەدات چۆن ئەم ئایدیۆلۆژیایە لەسەر بنەمای "ڕق" و "بەغیلایەتی" بەرامبەر بە هەموو شتێک کە جیاواز، سەرکەوتوو، یان خاوەن باڵادەستیی فیکری و کولتووری بێت، بنیات نراوە* بۆ ئەوانەی حەزیان لە وتارەکەی ڕەسڵ دەربارەی زبڵی ڕۆشنبیران. لێرەوە وەرگێڕانێکی نایابی لایەق حەمە دادەنێمhttps://www.kurdipedia.org/files/books/2023/488190.PDF#نەتەوەچی_زۆمبی #نازیزم #سۆسیالیزمی_نەتەوەیی #ناسیۆنالیزم #ڕق #مێنۆتێربرات #کتێب #پۆدکاست #یوتوب #کوردی------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    33 min
  • زبڵی ڕۆشنبیران - کێ بڕیار دەدات تۆ ڕۆشنبیریت؟ پۆدکاستی نوانە

    لەەم ئەڵقەیەی پۆدکاستەکەماندا، پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین وەهمەکانی کۆمەڵگا و ناوەندی فیکری لادەدەین: چەمکی "ڕۆشنبیر".ئایا بەڕاستی پێوەرێکی زانستی هەیە بۆ ئەوەی بزانین کێ ڕۆشنبیرە و کێ نییە؟ یان ئەمە تەنها وشەیەکی ناڕێک و لاستیکیی کۆمەڵایەتییە کە کەوتووەتە سەر حەز و ئارەزووی تاکەکەسەکان؟ لەم ڤیدیۆیەدا باسی "زبڵی ڕۆشنبیران" دەکەین و ئەو تەڵە فیکرییانە هەڵدەماڵین کە زۆرجار خەڵکی پێ دەخەڵەتێنرێت.تێڕوانینی تۆ چییە؟ ئایا پێناسەی تۆ بۆ مرۆڤی ڕۆشنبیر چییە؟#پۆدکاست #ڕۆشنبیری #زبڵی_ڕۆشنبیری #فیکر #کۆمەڵگا #ڕەخنە #کوردستان------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane


    10 min
  • خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (المغالطات المنطقية)ی عادل مستەفا - نوانە پۆدکاست

    لە توێی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی نوانەدا، قووڵ دەبینەوە لە ناوەڕۆکی کتێبی "المغالطات المنطقية" (هەڵە لۆژیکییەکان) کە لە نووسینی دکتۆر عادل مستەفایە. ئەم کتێبە وەک نەخشەیەک وایە بۆ ناسینەوەی ئەو فێڵە لۆژیکییانەی کە مرۆڤ بە ئەنقەست یان بێ مەبەست لە کاتی گفتوگۆدا بەکاریان دەهێنێت.

    تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم ئەڵقەیە:

    لۆژیکی ناصووری (Informal Logic) چییە؟ و بۆچی لە ژیانی ڕۆژانەدا لە لۆژیکی ماتماتیکی گرنگترە؟

    بناغەی هەڵە لۆژیکییەکان: بۆچی مێشکمان بە ئاسانی بەم فێڵانە قایل دەبێت؟

    شیکردنەوەی چەند هەڵەیەکی باو: وەک (پەلاماردانی کەسایەتی، بەڵگە لە خۆی، پیاوی داهۆڵ، و هتد).

    چۆن عەقڵمان لە بەرامبەر چەواشەکاری میدیایی و سیاسی بپارێزین؟

    ------

    کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman

    بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    1 hr 17 min
  • ئایا زانست دەرگای پەرجۆی داخستووە؟ دیبەیتێک لەگەڵ دەیڤد هیوم - نوانە پۆدکاست

    لە مێژووی فەلسەفەدا، دەیڤد هیوم بەو پیاوە ناسراوە کە بە چەکی "لۆژیک" و "ئەزموون" جەنگی دژی پەرجۆ (موعجیزە) ڕاگەیاند. لەم ڤیدیۆیەدا، ئێمە دادگاییەکی فەلسەفی ئەنجام دەدەین و بە قوڵی دەچینە ناو ئارگومێنتەکانی هیوم.ئایا زیندووبوونەوەی مردوو تەنها "سەرسوڕهێنەرە" یان "مەحاڵی زانستییە"؟ ئایا یاسای ئەنترۆپی (Entropy) ڕێگە بە گەڕانەوەی ژیان دەدات؟ وە ئایا هیوم خۆی تووشی "دووفاقی" بووە لە حوکمەکانیدا؟------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    53 min
  • بۆچی زۆربەی سەرکردەکان خراپن؟ (نهێنییەکانی کتێبی Corruptible) - نوانە پۆدکاست

    لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، کاتێک سەیری ئەوانە دەکەین کە لەسەر کورسی دەسەڵاتن، پرسیارێک دێتە مێشکمانەوە: "بۆچی هەمیشە خراپترین کەسەکان دەچنە سەرەوە؟"


    لەم ئەڵقەیەدا، پوختەی کتێبی (Corruptible: Who Gets Power and How It Changes Us) لە نووسینی برایان کڵاس باس دەکەین. نووسەر سەردانی دیکتاتۆر و تاوانباران و سەرکردەکانی جیهانی کردووە بۆ ئەوەی وەڵامی دوو پرسیار بداتەوە: ١. ئایا دەسەڵات مرۆڤ گەندەڵ دەکات؟ ٢. یان کەسانی گەندەڵ و نێرگزی وەک موگناتیس بەرەو دەسەڵات ڕادەکێشرێن؟


    🔴 سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتر لەسەر کتێبە جیهانییەکان.


    #BrianKlaas #Corruptible #BookSummary #PoliticalScience #Kurdi #Pdkast #کتێب #سیاسەت #دەروونناسی

    ------

    کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman

    بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    37 min
  • لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانەیەک بە زنجیرە ی Pluribus شیکردنەوەیەکی ئەکادیمیانە ''سپۆیل!!!''

    ١.زنجیرەیەکی زانستی-خەیاڵی و سایکۆلۆژییە لەلایەن ڤینس گیلیگان (داهێنەری Breaking Bad) دروستکراوە و Rhea Seehorn ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

    ٢. چیرۆک: باس لە داهاتوویەک دەکات کە تێیدا سیگناڵێکی نامۆ هەموو مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە یەک "هۆشی بە کۆمەڵ"ـەوە (Hive Mind) و هەمووان دڵخۆش و ئاشتیخواز دەبن.

    ٣. گرێی زنجیرەکە: کارۆڵ (ڕۆماننووسێکی ڕەشبین) تاکە کەسە کە بەرگریی هەیە و تێکەڵی ئەو هۆشە گشتییە نابێت.

    ٤. ململانێ: کارۆڵ دەبێت لە جیهانێکدا بژی کە هەمووان وەک "زۆمبی دڵخۆش" ڕەفتار دەکەن و دەیانەوێت ئەویش "چاک بکەنەوە" و بیخەنە ناو بەختەوەرییە زۆرەملێکەوە.

    ٥. بابەتی سەرەکی: زنجیرەکە پرسیار دەکات: ئایا بەختەوەری و ئاشتی شایەنی ئەوەن کە "ئازادیی تاک" و "خود"ی خۆمانی بۆ قوربانی بکەین؟

    ٦. دروشمی زنجیرەکە: "خەمبارترین کەسی سەر زەوی، دەبێت جیهان لە دەستی بەختەوەری ڕزگار بکات.

    ------

    کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman

    بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    1 hr 16 min
  • ئەلفوبێی سینەما و نهێنی پشت خەڵاتەکان لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانە پۆدکاست

    * تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتایی و بنچینەییەکانی سینەما.

    * خەڵاتە سینەماییەکان (وەک ئۆسکار و کان و...) چیین و گرنگییان چییە؟

    * پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی "باشترینەکان" لەسەر çi بنەمایەکە؟

    * چۆن جیاوازی دەکرێت لە نێوان ئەکتەرێک کە شایەنی خەڵاتە و ئەوانی تر؟

    * سینەماتۆگرافی چییە و بۆچی یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی فیلم؟

    #نوانە #سینەما #دراما #کوردی

    ------

    کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman

    بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/

    کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    51 min
  • من کێم یا سیا نەریمان کێیە؟ نوانەی ساڵێکی تری پڕ بەرهەم

    هەوڵم داوە زۆر کەم و کورت گرنگترین شتەکان دەربخەم، کە خۆم و هاوڕێیانم لە چاوگ بەزووی بگاتە لای بیسەر و تەماشاکەر. بەهیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرفرازی لە ٢٠٢٦.#نوانە #پۆدکاست #کوردی #کەرکوک ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane

    9 min

About نوانە - Nwane

From the publisher's feed

نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم و هاوڕێیانم، کە میواندارییان دەکەم.

More shows like نوانە - Nwane

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast by Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

12 Listeners

Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) – Rega Podcast by Diyako Germiani, Moshtaq Feizyabi, Faize Mehmudi

Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) – Rega Podcast

2 Listeners