پۆدکاستی چاوگ

پۆدکاستی چاوگ

By Chawg Podcast - چاوگTechnology
Download on the App Store

پۆدکاستی چاوگ episodes

  • ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ

    کورتەیەک لەسەر مێژووی پاشەکەوت و گرنگی میراتی قسەکردن و گواستنەوەی زانست/زانیاری لە ڕێگەی زمانەوە. هاتنی نەخشی سەرەتایی وەکو هێما و هەڵکۆڵینی وەکو بەشێک لە شانازی و پێویستی بۆ داهاتوو و فێربوون. نووسینەوە و هەڵگرتنەوەی بەرگێکی تر وەکو یەدەک لە مێژوودا. گواستنەوەی بۆ کولتوری (نووسەر) وەکو پیشەی هەڵگری داتا لە نێو کۆمەڵگادا. گواستنەوەی ئەزموونی تاک بۆ مەنهەج یا ڕێڕەوێک و وەرگرتنی قوتابی بۆی. تیژبوونی پەرەسەندنی زانست بەهۆی ئەوانەوە. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا هات تاکو سەردەمی کۆمپیوتەر و یەکەی زانیاری گواستەوە سەر پارچە، دیسک، هارد و پاشان لەوەشدا قەبارە تاکو دەهات زەبەلاحتر بەڵام هێشتا ترسی لەناوچوون و زووگەشتن پێیان خەمێک بوو. ئیتر سیستەمی هەوری/کڵاود هات کە گواستیەوە قۆناغێکی نوێ و لەگەڵ خۆیدا هەر تێگەشتنی بۆ داهاتووی کۆمپیوتەر گۆڕی. وەکو ئەمازۆن، درۆپبۆکس، گووگڵ درایڤ و تەکنیکی زۆر جیاواز بۆ تاک و بازرگانی. 

    کڵاود کۆمپیوتینگ چۆن سوود بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت و ئەو گۆڕانکارییانە چیبوون کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازرگانی، پەروەردە، فێرکردن و ڕاژە حکومییەکاندا کردووییەتی؟

    سێ دابەشکردنی (Cloud computing) 

     ژێرخان وەکو ڕاژە (IaaS)

    سەکۆ وەکو ڕاژە (PaaS)
    نەرمەواڵە وەکو ڕاژە (SaaS)

    جیاوازییان چییە؟ ڕیزبەندییەکانیان چۆنە؟ کۆمپانیاکانی دابینکاری ڕاژە چۆن کار دەکەن و جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین ئەگەر هەموویان یەک چارەسەریان هەیە؟  لە جیهانی وۆردپرێسدا ڕووبەڕووی سێ جۆر ڕاژە دەبینەوە 

    Shared hosting Managed

    VPS hosting
    Fully managed WordPress hosting

     جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین بەپێی جۆری کارەکەمان؟

    51 min
  • ئەڵقەی 03 - وەرزی چوارەم - ئامێرەکان فێردەبن، لێکدانەوە دەکەن و دەتوانن باشتر لە ئێمە بڕیاربدەن

    دوای ماوەیەک دابڕان، ئەڵقەی سێیەم لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست. کۆمەڵێک هەواڵ دەربارەی هاوینەکۆدی گووگڵ، ئەو نەرمەواڵە و چوارچێوانەی پەرەیان پێدەدرێت. هەروەها داهاتووی ماڵی زیرەک و فێربوونی ئامێرەکان.

    1 hr 10 min
  • ئەڵقەی 02 – (وه‌رزی چوارەم) – چوارچێوەی تەیڵویند چ ئاسانکارییەکی کردووە؟
    • کۆمپانیاکان لە دروستکردنی بەرهەمەکاندا شوێن کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەکەون و ئەمانەش بە زیان دەشکێنەوە بەسەر بەکارهێنەراندا. (01:12)
    • لە وەشانی 22.04ی ئوبونتو ماتە، فلاتپاک بە بنەڕەت بەردەست دەبێت. (13:30)
    • وەشانی نوێی Qt ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات، لەگەڵ وەشانی بێبەرامبەری بەرنامەکانیاندا بانگەشە دابنێن. (17:16)
    • گۆڕانکارییە نوێیەکان لە ئوبونتو (23:50)
    • ناساندن و شێوازەکانی کارکردنی چوارچێوەی (tailwindcss) (25:00)
    • داهاتووی ئیکۆسیستەمی وۆردپرێس چۆن دەبێت؟ فرۆشگا و بازاڕە سەرهێڵەکانی پشتبەست بە (WooCommerce) بەرەو کوێ گەیشتوون؟ (50:00)
    • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
    • بەشداربووان:

      • سیامەند نەریمان
      • ڕێبین سەربەست
      • بڕوا سەلام
      • 1 hr 6 min
      • ئەڵقەی 01 – (وه‌رزی چوارەم) – داهاتووی ئەو دابەشکراوانە چۆن دەبێت کە لە ئوبونتوەوە هاتوون؟
        • ئێستا (Anaconda Installer) لەسەر وێب بەردەستە.
        • لینوکس مینت 20.3 بڵاوکرایەوە.
        • وەشانی نوێی ئوبونتو 22.04 پشتگیریی درێژخایەن بڵاودەکرێتەوە.
        • سیستەم 76 دوای کێشەکانی لەگەڵ گنۆم سیستەمێکی نوێی دروست کردووە بە زمانی ڕەست.
        • ئایا داهاتووی تەلەفونی چەماوەی زیرەک چی دەبێت؟ گووگڵیش دێتە بازاڕەکەوە؟
        • ڤاڵڤ لە کاتی خۆیدا ستیم دێک بڵاودەکاتەوە.
        • تەکنۆلۆجیای بەردەست بۆ باشتکردنی ماڵپەڕەکان بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
        • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
        • ئەم ئەڵقەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تۆمارکراوە کە دەتوانن لێرەوە بیبینن

          بەشداربووان:

          • سیامەند نەریمان
          • ڕێبین سەربەست
          • 43 min
          • پشووی چاوگ - ئەڵقەی 13 - ئاشنابوون بە جیهانی لینوکس و ڕاهاتن لەسەری

            لەم ئەڵقەیەدا باسی ئاشنابوونمان کردووە بە جیهانی لینوکس، ئەگەر کەسێک هیچ شارەزاییەکی لەو سیستەمی کارگێڕییە و دابەشکراوەکانی نەبێت، چۆن ئاشنابێت پێی؟ ئایا بەکارهێنانی لینوکس گرانە و ناتوانیت وەکو هەر سیستەمێکی تر بەکاری بهێنیت؟

            هەروەها باسی کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی و سستی و ناچالاکی مەکۆکان لە کوردستان و هاوبەشی نەکردنی خەڵکی لە پڕۆژەکاندا.

            ئەم ئەڵقەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تۆمارکراوە کە دەتوانن لێرەوە بیبینن

            بەشداربووان:

            • سیامەند نەریمان
            • هاوکار خەلیل
            • ڕێبین موحەممەد
            • ڕێبین سەربەست
            • 1 hr 29 min
            • پشووی چاوگ - ئەڵقەی 12 - دواین ئەڵقەی ساڵی 2021 کاتی نییە گۆڕانکاریی لە خۆماندا بکەین؟
              • بەرەو ساڵی ٢٠٢٢ دەچین، کاتی نییە کۆمەڵگەی ئێمە گۆڕانکاریی بکەن و بەجۆرێکی تر بیربکەنەوە؟ (03:38)
              • خەڵکی چی دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و چۆن لە مایکرۆبڵۆگ تێگەیشتوون؟ کە هیچت نەبێت بیبەخشیت، بۆچی بەکارهێنەریت؟ (13:58)
              • ساڵی ٢٠٢١ لە چاوگ چالاکییەکانمان چی بوون؟ (45:40)
              • لە بوارە زانستییەکاندا کەسی پشوو درێژمان نییە و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکان ناکرێت (52:42)
              • ئەمساڵ چی گرنگ لە جیهان و هەروەها ژیانی ئەندامانی چاوگ ڕوویداوە؟ (56:40)
              • لای (ڕێبین سەربەست) گەشتی (Inspiration 4)ی کۆمپانیای (SpaceX) یەکێک بووە لە ڕووداوە گرنگەکان. (57:44)
              • لای (گۆڤار جەبار) تاقیکردنەوەی (OpenLiteSpeed) هەنگاوێکی گرنگ بووە و پێشنیاری دەکات بۆ بەکارهێنان! (1:01:20)
              • دەربارەی (Lighttpd) و بەکارهێنانی لە ماڵپەڕی ئاسایی و تاکەکەسی. (1:02:50)
              • دەربارەی (Varnish HTTP Cache) و چارەسەرێکی گونجاو بۆ کاش. (1:11:17)
              • ئێستا (Tailwind CSS) چوارچێوەیەکی گرنگ و پێشکەوتووە بۆ (CSS) (1:16:17)
              • بەشداربووان:

                • سیامەند نەریمان
                • ئاراس نوری
                • گۆڤار جەبار
                • بڕوا سەلام
                • ڕێبین سەربەست
                • 1 hr 25 min
                • پشووی چاوگ - ئەڵقەی 11 - هەمیشە بیانویەک هەیە بۆ نایەکسانی لە نێوان مرۆڤەکاندا
                  • هۆکار چییە هەندێک لە بەرنامەکان، تایبەتمەندییەکانیان پاشەکەوت دەبن و دوای دووبارە دامەزراندنەوەشیان هەمان تایبەتمەندیی وەردەگرنەوە؟ (01:58)
                  • خێرا پڕبوونەوەی بیرگە بەهۆی پەڕگەکانی کاشەوە (06:13)
                  • کڕاککردنی بەرنامەکانی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و دەنگ و دیزاین کردن، لەلایەن ئەو کۆمپانیا و کەسانەوە کە داهاتەکانیان لەو ڕێگایانەوەیە (16:48)
                  • دەربارەی (PIA) و کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە، هەروەها باسی (VPN) بەگشتی و چاوەشەکاریی کۆمپانیاکان (28:45)
                  • مێتا بڕیاریدا کە هاشکردنی نامەکانی مەسنجەر و ئینستاگرام دوابخات بۆ ساڵی 2023 (47:01)
                  • دەربارەی زنجیرەی (For All Mankind) بۆچی ئەوەندە گرنگی بە هاوڕەگەزخوازیی دەدرێت لەلایەن کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرەکانەوە؟ (56:00)
                  • ئەگەر هاوڕەگەزخوازیی ڕزگاربوون بێت لە تەوقی دابونەریت، کەواتە دەیان بابەتی تریش هەن، مرۆڤ لەژێر هەمان بیانو دەتوانێت ئەنجامیان بدات! (01:16:46)
                  • دەکرێت وەکو کارێکی ڕەوشتیی وڵاتەکان بە یەکسانی تەماشای هەموو مرۆڤەکان بکەن و هەموو مرۆڤێک لە کوێ پێی خۆش بێت بژی، یاخوود گەشتی بۆ بکات (01:27:25)
                  • بەشداربووان:

                    • سیامەند نەریمان
                    • ئالان هیلال
                    • ڕێبین سەربەست
                    • 1 hr 40 min

                    About پۆدکاستی چاوگ

                    From the publisher's feed

                    پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە