پۆدکاستی چاوگ

پۆدکاستی چاوگ

By Chawg Podcast - چاوگTechnology
Download on the App Store

پۆدکاستی چاوگ episodes

  • ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس⁠ وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە


    • ⁠بەن جەی ئێس⁠ (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە.

      • باسێکی کورت

      • چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ

        • ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟

        • تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟

        • خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن.

        • ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام

          • هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس

          • قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟

          • بەژداربووان:
            سیامەند نەریمان
            ئالان هیلال

            1 hr 2 min
          • ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس⁠ وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە


            • بەن جەی ئێس (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە.

              • باسێکی کورت

              • چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ

                • ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟

                • تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟

                • خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن.

                • ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام

                  • هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس

                  • قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟

                  • 1 hr 2 min
                  • ئەڵقەی 2 - وەرزی پێنجەم - ژیریی دەستکرد و چات جی پی تی
                    • باسێکی سەرەتایی لەسەر بیرۆکەی چاتبۆت و سەرەتاکانی و چۆنیەتی کارکردنی وەکو بنەڕەتەکان
                      • واتا مێژووەکەی لە ساڵی چەندەوە و خێرایی لەم ساڵانەی دوایی
                      • پەرەپێدانی دوای هاتنی چاتی پشتگیریی support
                      • بەربڵاوبوونی دوای هاتنی بازاڕی ئەلیکترۆنی و پرسیاری هەمیشە دووبارەی FAQکڕیار
                      • ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت چاتبۆت لەسەر فرۆشگاکەی دابنێت، بۆ نموونە ئەو فرۆشگایانەی پشتبەستن بە وکۆمێرس و شۆپیفای. ئەم چاتبۆتانە تەکنۆلۆجیای NLP بەکاردەبەن بۆ تێگەیشتن لە پرسیار و داواکارییەکانی کڕیار، دواتر لە بنکەدراوەی فرۆشگاکە دەگەڕێن و وەڵامی دروست پێشّکەش دەکەن.
                      • چاتبۆتەکان دەتوانن چیی بکەن؟
                      • یەکەم: بەخێرهاتنی کڕیار دەکەن و لەگەڵ سەردانی یەکەمدا کۆبۆن پێشکەش دەکەن.

                        دووەم: پرسیاری کڕیار وەردەگرن و دەگەڕێن بەدوای باشترین بەرهەم کە لە داواکاریی کڕیارەکەوە نزیکە و پێشکەشی دەکەن بە وێنە و نرخ و زانیارییەوە.

                        سێیەم: بەرهەمی هاوشێوە پێشنیار دەکەن.

                        چوارەم: سەبەتەی پشتگوێخراو بەبیردەهێننەوە و داشکاندن پێشکەش دەکەن.

                        پێنجەم: هاوکاریی کڕیار دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکان.

                        شەشەم: دەتوانن چاودێریی دواکارییەکان بکەن.

                        حەوتەم: لە گەڕاندنەوە و پارەدانەوە هاوکار دەبن.

                        هەشتەم: بەستنەوەی چاتبۆتەکە بەپەڕەی بنکەی زانیارییەکان.

                        نۆیەم: دەبەسترێنەوە بە نەرمەواڵەی CRM

                        دەیەم: لە کەناڵەکانی تری کارەکەوە دەتوانن هەمان وەڵام بدەنەوە.

                        • پاشان چات جی پیی تی و بۆ لەگەڵ پرۆژەی openAI وابەستە کراوە
                        • داهاتووی پرۆگرامسازی و نوسین بە توانای خۆت یا بەگوێرەی ژیری هەژمارەکەت
                        • توانای نوسینی خودی زمانی پرۆگرامسازی بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ
                        • 35 min
                        • ئەڵقەی 1 - وەرزی پێنجەم - دیسک و تەمەنی دیسک

                          لەم ئەڵقەیەدا باسی دیسک و تەمەنی دیسک کراوە. پێویستە وەکو بەکارهێنەر لەو وردەکارییانە شارەزایی پەیدا بکەیت و بزانیت بەرهەمهێنەری دیسکەکە لەسەر کارکردن و بەرگەگرتنی چ زانیارییەکی نووسیوە، هەروەها ئەو هۆکارانەش کامانەن کە وادەکەن تەمەنی دیسکەکەت کەمبێتەوە.

                          32 min
                        • ئەڵقەی 08 - وەرزی چوارەم - بڕیارنامەی ساڵی نوێ

                          کاتێک بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین، یان هەر بۆنەیەکی تری ژیانمان، بۆ نموونە: ڕۆژی لەدایکبوون، ساڵیادی هاوسەرگیریی، یەکەم ڕۆژی کارکردن. ئەوا بابەتێک دێتە پێشەوە، ئەویش پەیمان بەستنە لەگەڵ خۆمان. بڕیارنامەی ساڵی نوێ ئەم چەند ساڵه باسێکی گرنگە لای هەمووان. دەبێت بزانین ئەم ئامانجانە لای بەشێکی گەورەی ئەو کەسانەی بڕیاری لێ دەدەن، هەتا مانگی شوبات بەردوامیی دەبێت و کۆتایی پێ دێت. 

                          بەرەوپێش چوون ئەوەی کە بەشێکی زۆرمان پشتگوێی دەخەین و بە گرنگییەوە لێی ناڕوانین. لەم ئەڵقەیەدا ڕوونی دەکەینەوە بۆچی پێویستە گرنگیی بە بەرەوپێش چوون بدەین لە جیاتی هەوڵدان بۆ ئەوپەڕی تەواوی ئەوەی وا دەکات ئامانجەکانمان بەدی نەیەن و ئەرکەکانمان لە کاتی خۆیاندا تەواو نەبن، بریتییە لەوەی ئێمە هەمیشە ئەوپەڕی تەواویمان دەوێت. ئەگەر چەندین کتێب لە کتێبخانەکەتدا هەیە و، ڕۆژ بەسەر ڕۆژدا دەڕوات و نایان خوێنیتەوە. یان دەیان زنجیرە و فیلم لەناو لیستی پەخشەرەکەتدا هەیە و تاماشایان ناکەیت، هەروەها ئەوەی فێرخوازەکان تا کۆتا شەوی پێش تاقیکردنەوە دەبات بەبێ کۆشش، هەمان ئەو کێشەیەیە. ئێمە لەجیاتی دانانی بڕیارنامە، یان وەستان بۆ ڕووداوێکی گرنگ لە ژیانماندا تا کارێک ئەنجام بدەین. پێویستە مێشکمان ڕابهێنین کار بە بەرەوپێش چوون بکات.

                          46 min
                        • ئەڵقەی 07 - وەرزی چوارەم - نوێترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکان

                          وەشانی نوێی ناووکی لینوکس، ئۆنڵی ئۆفیس و چارەسەرەکانی، کڕینی فیگما لەلایەن ئەدۆبی، کێشەی نێوان تویتەر و ئیلۆن مەسک، لە کۆتاییشدا خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خراپیی ئاستی هۆشیاریی تەکنۆلۆجی و گرنگیی نەدان بە بەها ڕەوشتییەکان.

                          50 min
                        • ئەڵقەی 06 - وەرزی چوارەم - دواخستنی ئەرکەکان

                          لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی چاوگ، باسمان لە دواخستنی ئەرکەکان کردووە. حاڵەتێکی  باوە و ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە. ئێمەی مرۆڤ بۆچی  بەردەوام کار و ئەرکەکانی سەرشانمان دوادەخەین؟ ئایا بەشێکە لە سروشتی  ئێمە؟ ئەو هۆکارانە چین کەوادەکات کارەکانمان دوا بخەین؟ لەکۆتاییشدا چۆن  بتوانین بەسەریدا زاڵ ببین؟ ئەڵقەی ٦ لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست.

                          48 min
                        • ئەڵقەی 05 - وەرزی چوارەم - فرەکردار

                          فرەکردار یەکێکە لەو دەستەواژانەی بووەتە بەشێک لە ژیانی هەر یەکێک لە ئێمە. لە ژیانی ڕۆژانەمان و لەسەر کارکردن ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ سیامەند نەریمان، ڕێبین سەربەست و هاوکار خەلیل باسمان لە فرەکردار کردووە و لە ژیانی ئێمە و بەڕێوەبردنی نەرمەواڵەکان چۆنە و پێویستە چی لەسەر بزانین؟

                          40 min

                        About پۆدکاستی چاوگ

                        From the publisher's feed

                        پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە