دەربارەی یاری (Far Cry 6) (01:22)
مایکرۆسۆفت لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە دەربارەی (NET.) (14:45)
خەڵکی تا چەند گرنگیی بە پاراستنی زانیارییەکانیان دەدەن؟ دەکرێت بڵێین ئاساییە با زانیارییەکانمان کۆبکرێنەوە؟ (21:25)
ئاستی هۆشیاری خەڵک و دانانی یاسا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان (36:20)
هەندێک باسی وەرزشی (43:20)
زنجیرەی (Angolmois: Genkou Kassenki) (56:04)
هۆکاری ئاست بەرزیی کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ چییە؟ بۆچی لە زۆر لایەنەوە لە ئامێرەکانی هاوتای خۆی باشتر و تۆکمەترە؟ (1:03:19)
خەڵکی تەنها حەز دەکەن بنووسن! لە بابەتەکان ناکۆڵنەوە و بەشداریی و سەرنجی زانستییان نییە! (1:14:41)
هەندێک لەو نەرمەواڵانەی پێشنیار کراون
لیبرا ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و هاوتای بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە و تەواوی چارەسەرەکان پێشکەش دەکات، زۆر باش کار دەکات و تەواو گوونجاوە لەگەڵ ڕاست بۆ چەپ و زمانی کوردی.
ئۆنڵی ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و چارەسەرێکی بەهێز و گونجاوە بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان، چەندین چارەسەر لەخۆ دەگرێت، وەکو: پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار و ئۆفیس.
هەندێک لەو بەرهەمانەی پێشنیارکراون
بەرهەمەکانی (TUXEDO Computers)
بەرهەمەکانی (Entroware)
لە دووای کڕینی ئەم کۆمپیوتەرانە، دەتوانیت ئازاد و سەربەخۆبیت لەوەی چ سیستەمێکی کارپێکردن دادەمەزرێنیت، هەروەها بەهێز و تۆکمەن و باترییەکانیان ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
سیامەند نەریمان
ئالان هیلال
هاوکار خەلیل
ڕێبین سەربەست