به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری کۆمەڵایەتى له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند، هەرکەسێک لە کەرتى تایبەت کار بکات مافى خانەنشینبوونى هەیە. هه‌ر كرێكارێک ده‌سته‌به‌ریی بۆ نه‌كرابێت، ده‌توانێت په‌یوه‌ندییان پێوە بكات و شوێنی كاركردنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات و لیژنه‌كانی ئەوان له هه‌رسێ پارێزگاكه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بەپێی یاسای ژمارە 39ی ساڵی 1971 کە بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2012 هەموار کراوە، هەموو ئەو کرێکارانەی کە لە کەرتی تایبەت کار دەکەن پێویستە دەستەبەرییان بۆ بکرێت. ئەو خاوەنکارەی خۆی لە دەستەبەری دەدزێتەوە بۆی دەبێتە سەرپێچیی یاسایی."