جەواد رەحیم ساعیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لەبارەی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە بەڵگەکانمان پێشکەشی جێنین پلاسخارت، نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەڵام ئەو بێلایەن نییە و خۆی بە لایەنێک دەزانێت. ئەمەیش بە بەڵگەی ئەوەی لەو راپۆرتەی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد تەنیا باسی تێبینییەکانی لیستە براوەکانی کرد. تەنانەت ئەو هەڕەشەی کرد وەک ئەوەی بڵێیت سەرپەرشتیاری عێراق بێت و عێراق ملکەچی ویستی ئەو بێت."